kurdiu
15.4K subscribers
9.01K photos
914 videos
2 files
2.17K links
راستگۆیی لە هەواڵ و خێرای لە گەیاندن
Www.kurdiu.org
Download Telegram
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوامە لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدەران لە ناوەندەكانی تۆماركردن كە ژمارەیان 53 ناوەندە هەروەها 85 تیمی گەڕۆكیش.

كۆی لیستەكانی كاندیدی هاوپەیمانێتیەكان و حزب و كاندیدە تاكە كەسیەكان و نوێنەری پێكهاتەكانی بەشدار هەڵبژاردنەكان لە هەولێر گەیشتووەتە 121 لیست.

ئەحمەد مازن بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی هەولێر بە رۆژنامەی الصباح-ی راگەیاندووە: ئامادەكارییەكان بەردەوامن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 20 تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

نوسینگەكەیان بەردەوامە لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە ناوەندەكانی دەنگدان كە ژماریەان 53 ناوەندەو هەروەها 53 تیمی گەڕۆكیش تا رۆژی 11 ئەم مانگەش 7 هەزارو 924 كارتی دەنگدان دابەشكراوە.
ژمارەی لیستەكانی كاندیدی هاوپەیمانێتیەكان و حزب و كاندیدە تاكە كەسیەكان و نوێنەری پێكهاتەكانی بەشدار هەڵبژاردنەكان لە هەولێر گەیشتووەتە 121 لیست كە 2 هاوپەیمانێتی و 13حزب و 19 كاندیدی پێكهاتەی مەسیحی و 14 كاندیدی توركمان و 84 كاندیدی تاكە كەسی لە خۆدەگرێت.

پرۆسەی تۆماركردنی بریكاری حزبە سیاسیەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیكاو تۆڕەكانی چاودێرە هەڵبژاردن و دامەزراوەكانی راگەیاندن و كەناڵە ئاسمانیەكان و ئێزگەو رۆژنامەو ئاژانسەكانی ناوخۆییەكانی هەواڵ بەردەوامە لە بارەگای نوسینگەیان بە ئامانجی دەركردنی باج بۆیان بۆ بەشداریكردن لە چاودێری و روماڵكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
رۆژنامه‌ی سه‌باح له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت وغازی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وسامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی راوێژكارییان ده‌ستنیشانكردووه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌نی سێیه‌مه‌وه‌ پێداچوونه‌ به‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێم ده‌كات، دواتر وه‌ك راپۆرتێك به‌رزی ده‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، تاكو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بدرێت.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئەوەشی ئاشكراشیكردوه‌: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گومانی هه‌یه‌ كه‌ده‌بینێت تێچووی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ 26 دۆلار، له‌ كاتێكدا تێچووی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ به‌سڕه‌ ته‌نها حه‌وت دۆلاره‌، هاوكات چه‌ندین گرێبه‌ستی نهێنی وكۆمپانیای دیكه‌ش هه‌ن كه‌ هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی ئاشكرا بكات.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و پەرتووكی رووپۆشكراو بە ماددەی هۆشبەردا گرت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند: لە هەڵمەتێكدا دەستیان بەسەر 40 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە.

هەروەها، 19 پەرتووکی ڕووپۆش کراو بە هەمان ماددەش دەستیانبەسەردا داگیرا.
سێ یەکەمەکەى خوێندنى ئیسلامى بۆ ساڵى 2023-2024 راگەیەنرا
تەندروستی غه‌ززه‌ رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 39 هه‌زار و 175 كه‌س شەهید كراون

ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 25ی تەمووزی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به‌ به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات و تائێستا 39 هه‌زار و 175 كه‌س شەهیدكراون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئیسرائیلی داگیركەر 3 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامدا لە ئاكامدا 30 كەسی دیكە شەهید كران

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌دات 90 هه‌زار و 403 كەس برینداربوون
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق فۆڕمی ناو تۆمارکردنی بۆ تیروپشکی پڕۆسەی حەجی سێ ساڵی داهاتوو کارا کرد و تاوەکو 20 رۆژی دیکە هاوڵاتییان دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-7-2024 دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند،"لەڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە فۆرمی تۆمارکردنی ناو بۆ تیروپشکی پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 و 2026 و 2027 کارا كرا".

ئاماژە بەوەش كراوە،"لینەکەکە تاوەکو 20 ڕۆژی دیکە کارا دەبێت و لەو ماوەیەدا دەتوانن بە خۆڕایی و بەشێوازێکی ئاسان لەڕێگەی ئەو لینکەوە ناویان تۆمار بکەن بۆ تیروپشکی حەجی سێ ساڵی داهاتوو".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، یەکێک لە مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆرمەکە بریتییە لە رێگریکردن لەو کەسانەی پێشتر حەجیان ئەنجامداوە لەوەی و دەرفەت دەدرێت بەو کەسانەی حەجیان ئەنجام نەداوە سودمەندبن.

ئەوەش خراوەتەڕوو،"ئەو کەسانەی پێشتر ناویان تۆمارکردووە و لە تیروپشکەکەدا ناویان دەرنەچووە لە تیروپشکی ئەمجارەدا لەپێشترن لەو کەسانەی یەکەمجارە فۆرم پڕدەکەنەوە".

هەروەها هاتووە،"60%ـی دەرچووان ئەو کەسانە دەبن کە تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە".



بۆ ناوتۆماركردن، كلیك لێرە بكە
راوێژکارێکی سودانی ئاشکرای دەکات لە ٢٠ رۆژی داهاتوودا پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلادەکرێتەوەو، شێوازەکەشی دیاری دەکات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، تورهان موفتی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکوک ئەنجامی گرنگی لێکەوتووەتەوە و گفتوگۆکان گۆڕدراون بۆ وەرەقەی کار".

ئەو راوێژکارە ئاماژە بەوە دەکات کە قەیرانی پارێزگاری کەرکوک ماوەی حەوت مانگە بەردەوامە و ماوەی ٢٠ ساڵیشە دانوستانی راستەقینە نەکراوە، بەڵام دوای دیداری سەرۆکوەزیران لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی پارێزگاکە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دەستیپێکردووە.

سەبارەت بە پۆستەکە، راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران، دەڵێت" پۆستەکە بەشێوەی خولی و دوولایەنە بێت، لە نێوان کورد بە نوێنەرایەتیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان و عەرەب، یاخود بەشێوەی سێ لایەنە بێت لەنێوان کورد و تورکمان و عەرەب".

لە کاتێکدا ئەم راوێژکارەی سودانی ئەم جۆرە لێدوانە دەدات، لە واقیعدا هیچ رێکەوتنێک بە کرداری لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە ئارادا نییە.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئەنجومەنی دەولە بۆ دەستەی هەماهەنگی پارێزگاکانی عێراقی ناردووە لەبارەی هەڵبژاردنی ئەم دوایەی قائیمقامەکانی شەنگال و مەخمورەوە، هەڵبژاردنەکە بە پەسەندی دەزانێت، بەمەش ئەو سکاڵاو گوشارەی پارتی لەو بارەیەوە لە بەغدای کرد تا ئێستا سودی نەبووە.

بەپیی ئەو بەڵگەنامەیە کە واژووی کەریم خەمیس خەسباکی پێوەیە کە سەرۆکی ئەنجومەنی دەولەیە ئەو هەڵبژاردنەی پارێزگای موسڵ پەسەند دەکات کە پارتی بە نایاسایی زانی و فشاری کردو بە فەرمانی سودانی راگیراو، دواتریس موحسین مەندەلاویش سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت دژی ئەو هەڵبژاردنە وەستایەوە.

بەڵگەنامەکە کە میدیای عێراقی ( العهد ) بڵاویکردۆتەوە رێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٣ ی پێوەیە.

گەر ئەم بریارە کێشەی بۆ دروستنەکرێت ، پارتی لە قائیمقامیەتی شەنگال و مەخمور هیچ پۆستیکی دەستناکەوێت. 
سەرۆکایەتی کۆمار داوا دەکات تاوانبارێک ئازاد بکرێت کە تاوانبارە بە گەندەڵی ٥٠٥ ملیار دینار

دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە نوسراوێکدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکەن کە تاوانبارێک ئازاد بکرێت، لە کاتێکدا ئەو کەسە تۆمەتبارە لە دیارنەمانی ٥٠٥ ملیار دینار. 

سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی کۆمار لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە، بۆ دەرکردنی لێخۆشبونێکی تایبەت بۆ نەوزاد داود فەتاح، ناوەڕۆکەکەی تێیدا هاتووە" نەوزاد داود بەو پێیەی تەمەنی لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە، تکایە بابەتەکە بخەنە بەردەم سەرنجی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی سزادراوەکە بخرێتە ناو ڕاسپاردەی لێخۆشبوونێکی تایبەت بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی ٧٣/یەکەمی دەستوور". 

ئەمەش لە کاتێکدایە، میدیاکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نوسراوەکەی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەیان بەوەکرد کە نەوزاد داود فەتاح ئەو تۆمەتبارەیە کە لە کەیسی بانکی شیمال و دیارنەمانی ٥٠٥ ملیار دینار، لە ماوەکانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای عێراقەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
لە مەغریب بەهۆی گەرماوە ٢١ کەس گیان لە دەستدەدەن


 بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لە وڵاتی مەغریب ٢١ کەس کە کەسانی بە ساڵاچوو تێدا بووە، گیانیان لەدەستداوە.

پێنجشەممە ٢٦ ی تەموز، وەزارەتی تەندروستی مەغریب بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لە وڵاتەکەدا تۆمار کراوە کە هەندیكیان بەتەمەن و نەخۆشبوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وڵاتی مەغریب هۆشداری دابوو کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە چەند پارێزگاو بەتایبەتی لە پارێزگای بێنی مەلال بۆ نزیکەی ٤٨ پلە بەرز دەبنەوە.

بەپێی ناوەندە جیهانییەکانی کەشوهەوا پلەکانی گەرما لە رۆژی ٢١ـی تەمموزی ئەمساڵ لە بەرزترین ئاستدا بووە و بەتێکڕاش پلەکانی گەرما ١٪ بەرزتر بووە لە ساڵانی رابردوو.

سەنتەری نەتەوەیی بۆ زانیاری ژینگەیی سەر بە حکومەتی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ٢٠٢٤ لە ریزبەندی پێنج گەرمترین ساڵەکانی مێژوودایە، پێشبینی دەکرێت ببێتە گەرمترین ساڵی مێژووش.
"داهاتی حكومەتی هەرێم تەنیا لە باج و رسومات و گومرگ و غەرامات، مانگانە 313 ملیار دینارە"

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات كە بەپێی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەی دارایی هەرێم و عێراق؛ حکومەتی هەرێم تەنیا لەباج و ڕسومات و گومرگ و غەرامات مانگانە 313  ملیار دینار داهاتی هەیە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندرواێكدا ئاشكرایكرد"بەپێی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەی دارایی فیدراڵ و هەرێم، حکومەتی هەرێم تەنیا لەباجی دەرامەت و سەرمایەو باجی شمەک و بەرهەمهێنان و ڕسومات مانگانە 186 ملیار دینار داهاتی هەیە."
بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، هەر بەپێی راپۆرتەكە، حكومەتی هەرێم "مانگانە تەنیا لە گومرگ و غەرامات 127 ملیار داهاتی هەیە کە دەکاتە 313 ملیار دینار، ئەوە جگە لەو داهاتانەی هەردو حزب لەم داهاتانەو لە دەروازە سنورییەکان دەیبەن و ناچێتە دارایی و هەژمار ناکرێت."
پنتاگۆن: هیچ سەربازێکمان لە بۆردوومانەکەی عەین ئەسەد بریندار نەبووە

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی بۆردوومانکردنی بنکەی عەین ئەسەدەوە رایگەیاند، لە بۆردوومانەکەی شەوی رابردوودا بۆسەر عەین ئەسەد هیچ سەربازێکیان بریندار نەبووە.

ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی بۆردوومانکردنی بنکەی عەین ئەسەدەوە رایگەیاند، بۆردوومانەکە بۆ سەر ناوچەیەکی دەرەوەی بنکەکە بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هیچ سەربازێکیش بریندار نەبووە.

ئەوەشی خستە روو، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشەکەوە دەستیان پێکردووە بەڵام تا ئێستا نەیان زانیوە چەند مووشەک ئاڕاستە بنکەکە کراون و لە کوێوە ئاڕاستە کراون و جۆرەکانیان چییە.

شەوی رابردوو، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لەڕێگەی مووشەکەوە بۆردوومان کراوە.
ئەو هێرشە لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا لە واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئەمەریکا ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا.
لە ماوەی رابردوودا چەندین جاری دیکە بنکەی عەین ئەسەد لەڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کراوە و چەند گروپێکی چەکداری بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکان راگەیاندووە.
رۆژانه‌ 12 كاتژمێر رێگه‌ به‌چونه‌ژوره‌وه‌ی بارهه‌ڵگر بۆ ناو به‌غدا نادرێت؛ 100 هه‌زار سزاكه‌یه‌تی


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌كاتژمێر 6:00ی به‌یانی تاوه‌كو 6:00ی ئێواره‌ بچێته‌ ناو به‌غداوه‌، به‌بڕی 100 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت، جگه‌ له‌ هه‌ندێك ئۆتۆمبێل كه‌ رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێدراو نیه‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كه‌ باره‌كه‌یان كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی چوار ته‌ن زیاتریان هه‌یه‌، له‌ كاتژمێر 6:00ی به‌یانی تا 6:00ی ئێواره‌ بچنه‌ ناو پایته‌ختی به‌غداوه‌، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ نادرێت له‌ نزیك بازگه‌ی چونه‌ ژوره‌وه‌ بۆ پایته‌خت بوه‌ستن، جگه‌ له‌ پشوی فه‌رمی و ڕۆژانی هه‌ینی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ خۆراكی خێرا ده‌گوازنه‌وه‌ و مه‌ترسی خراپبونی به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌، له‌و بڕیاره‌ به‌ده‌رده‌كرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی كه‌ له‌ پڕۆژه‌ حكومییه‌كان كارده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك مۆڵه‌تیان پێبدرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هاتوچۆی گشتی عێراق سه‌باره‌ت به‌سه‌رپێچیكردن له‌بڕیاره‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌، "شۆفێری سه‌رپێچیكار به‌ به‌بڕی 100 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕگه‌كانی مادده‌ی (25/دوه‌م/ا) له‌ یاسای هاتوچۆ ژماره‌ (8)ی ساڵی 2019ی هه‌مواركراو".
🔻حەلبوسی مەرجی هەیە بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان
"نەیارەكانی سێ‌ ناو دیاریبكەن ئەو یەكێكیان هەڵبژێرێت یان ئەم ناوەكان دیاریبكات و ئەوان هەڵبژێرن"
🔻دوای پۆستی وەزارەتی بارزگانیش دەكات

رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
🔹محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی حزبی تەقدوم, مەرجی قورسی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی داناوە, لە بەرامبەر چارەسەركردنی كێشەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
🔹بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان, حەلبوسی و سەركردەی حزبە سوننیەكان, شەوی چوارشەممەی رابردوو, ئامادەبوون لە كۆبونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی, بۆ رێككەوتن لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
🔹چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی لە بڵاوكردنەوەی بەیاننامە یاخود هیچ رونكردنەوەیەك لەبارەی ئەنجامی كۆبونەوەكە بەدور گرتووە, بەڵام سەرچاوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە, حەلبوسی جێبەجێكردنی یەكێك لەو سێ‌ بژرادەیەی كردووەتە مەرج, كە پێشنیازی كردووە, لەبەرامبەر یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
🔹بژاردەی یەكەمی حەلبوسی ئەوەبووە, لایەنە سوننیەكانی نەیاری, (3) كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پێشنیاز بكەن, ئەو یەكێكیان هەڵدەبژێرێت لەگەڵ سازشكردنیان لە پۆستی وەزارەتی بازرگانی, لەبەرامبەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
🔹بژاردەی دووەمی حەلبوسی ئەوە بووە, خۆی (3) ناو دیاریبكات لەناو هێزە سوننیەكانی نەیاری, ئەوان یەكێكیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێرن, هاوكات سازشكردنیش لەسەر پۆستی وەزارەتی بازرگانی, بژاردەی سێیەمیشیان, لەسەر سێ‌ ناوی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری سوننە رێكبكەون, یەكێك لەو سێ‌ كەسە بكەن بە سەرۆك.
⬇️
وه‌زاره‌تی كاره‌با حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێم، ده‌ستپێكی پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌زمونی راده‌گه‌یه‌نێت، ئامانج لێی دابینكردنی كاره‌بای نیشتیمانی 24 كاتژمێرییه‌ بۆ به‌شێكی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی شادی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوری ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر.

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ له‌ قۆناغێكی ئه‌زمونیدایه‌، هه‌ماهه‌نگی پێویست له‌گه‌ڵ مۆلیده‌كانی گه‌ڕه‌ك كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ ئه‌گه‌ری پچڕانی كاره‌با له‌ ناوچه‌كه‌دا.


ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "مانگانه‌ سه‌رجه‌م دانیشتوان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ ته‌نها یه‌ك پسوله‌ی كاره‌بایان بۆ دێته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌ SMSـه‌وه‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ له‌باره‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانیان، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌كارهێنانیان بزانن".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌م پڕۆژه‌ ئه‌زمونییه‌ یارمه‌تیده‌ری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت له‌وه‌ی باشتر له‌ پێویستی و داواكارییه‌كانی هاوڵاتییان تێبگات، تاوه‌كو له‌ داهاتودا بتوانێت كاره‌بای 24 كاتژمێری به‌شێوه‌یه‌كی كارامه‌ بۆ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات".