Kurdînûs
16.4K subscribers
5.32K photos
637 videos
661 files
59 links
پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس
لاپەڕەی ئینستاگرام: Instagram.com/kurdinus
Download Telegram
ڕەنگە بە هۆی قوتابخانە و زانکۆ و کار و ژیان و...، هەموومان لە قسەکردنی ڕۆژانەدا زمانمان کەم یا زۆر وشەی دەرەکیی تێ کەوتبێ. ئەمە دەکرێ هەوڵ بدەین وردەوردە باشتری بکەین کە بگاتە ئاستێکی گونجاو (هیچ زمانێک بەتاڵ نییە لە وشەی دەرەکی، بەڵام سنوور و هێڵێکی هەیە. کوردیی زۆربەمان بە تەواوی ئەو سنوورەی بەزاندووە.)

بەڵام تۆ کە دەنووسی، تۆ کە ڤیدیۆ یا دەنگ یا بابەتێک ئامادە دەکەی، بەڕێوەبەری لاپەڕەی، بێژەری، پێشکەشکاری، بەرپرسی و دەتەوێ ئاگادارییەک بڵاو بکەیەوە یا بە هەر شێوە دەرفەت و کاتت هەیە بۆ ئامادەکردنی دەقی وتن یا نووسینەکەت، مادام هەوڵ نەدەی کوردییەکی خاوێن و جوان بڵێی یا بنووسی، خەیانەت لەو زمانە دەکەی و دیارە مرۆڤێکی کەمتەرخەمی کە هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگرییە ئەستۆ.
تکایە چەند چرکەش کات دابنێن بۆ پێداچوونەوە بەو شتەی دەتانەوێ بڵاوی بکەنەوە؛ چون وشەیەکی زەق و سەقەتی ئێوە، لەوانەیە بە هۆی هێزی میدیاوە، کەسانێکی دیکەش تووشی ئەم هەڵەیە بکا.
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎶 ئینگێڵبێرت هامپڕێدێنک - عەزیز شاڕوخ
@Kurdinus
من درەختی ئەم ژیانەم
تۆ لەو لاوە من ئەبڕیت و
لەو لای دیکە من دێمەوە...
@Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە داخەوە، دوێنێ هونەرمەندی دەنگخۆش و نیشتمانپەروەری کوردستان، مامۆستا عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد.
یاد و ناوی هەرمان 🌻
@Kurdinus
جوانترین گوڵی خودا!
بڵا به هێزی بێبڕانەوەی ئەوین
لە کێوی خەم وەسەر کەوین
لە مێرگی ئەوپەڕی سنووری خەم
نه زۆنگەیە، نه زورگەیە
بەهاری بێخەزانه چاوەڕوانی ئێمەیە...
@Kurdinus
«هاوار»
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟

ئەپرسی: بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ؟
ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم

ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم

لەبەر سۆزی دڵم، دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی، ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم

جگە لەو یادە شیرینەت، سەراسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم

بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا
کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم

بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم
@Kurdinus
«کاکەی فەلاح»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە هەمان ئاوازە (ئەحمەد بەگ) کە چەند ڕۆژ لەمەوبەریش لە کوردینووس بە دەنگی باوک و کوڕێکی ئێزیدیی خەڵکی شنگال دانرابوو. لێرەشدا ئەم کچ و کوڕە ئەم ئاوازە فۆلکلۆرە لە دیمەنی شاری کەونارای مێردینی باکووری کوردستان دەڵێنەوە.
زمان ئەو شتەیە هەموومان پێکەوە دەلکێنێ.
@Kurdinus
خەڵک گوێ لە ڕادیۆ دەگرن
بۆ ئەوەی کەش پێشبینی کەن
منیش کە ئێوارە دادێ
تەماشای چاوی تۆ دەکەم
دەزانم با لە کوێڕا دێ‌
پلەی گەرما لە چەندەوە تا چەند دەڕوا
باران کام کێڵگە ئاو دەدا
کام دارستان، کام چیا دەشوا...
@Kurdinus
«پەشێو»
Mem Ararat (Çîçeke)
@Kurdinus (691)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 691) بە دەنگی مەم ئارارات.
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕێم کەوتە گوڵستانەوە لای بولبولی مەست
به چریکەیێ پێی وتم گەلێ ڕاز و مەبەست:
تـا گوڵ نەوەریوە، تـا لەشت نەبووه بە گـڵ
وەک گوڵ به: دەمێ دەم‌بەبزە و پیاڵەبەدەست
@Kurdinus
«خەییام - هەژار»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎶 مێهدی حوجەتوسادات
بە جارێکی تەماشای تۆ، فیدات بێ، هەم دڵ و دینم
ئەگەر سەد جار قیامەت بێ، دەمێکی هەستە بتبینم

@Kurdinus
لە پێناو خەیاڵێکی هەورین
کە تریفەی چاوەکانی تۆ لە ئەو دەچێ
خۆشم دەوێی

لە پێناو وەهمێکی سەوز
کە خۆشەویستی و ئەوینی تۆ لە ئەو دەچێ
خۆشم دەوێی

لە پێناو جوانییەکی هەمیشەیی
کە تۆ لە ئەوت خواردووەتەوە و
هەر بە ئەویشی دەبەخشیتەوە
خۆشم دەوێی...
@Kurdinus
«فەرهاد پیرباڵ»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەڵێ: بەختم نییە
بڵێ: لە بێبەختیی خۆم وا ڕائەبینم، بچمە سەر سیروان هیچ ئاو نەبینم

@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گوڵغونچە (هۆمەر دزەیی - ناسر ڕەزازی)
@Kurdinus
گیانەکەم جاران که ئەتگوت
پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوه
چاوی شینت،
گۆمی مەندی
پڕ له ماسیی زەرد و سووری
بەر هەتاوه
ئێسته بۆ وا
شۆڕەبیی برژانگی نەرمت
دەوری داوه؟
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوه؟
@Kurdinus
«سواره ئیلخانیزاده»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوا نەورۆزە خەمڵیوە کەژ و کـۆ
ئەتۆ پێت وایە من چۆنم بەبێ تۆ
خـەمـینـم، لـێـوبەبارم، دڵ‌شکـاوم
لە ناخی جەرگ و دڵ هەڵدەستێ بۆسۆ
@Kurdinus
هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
@Kurdinus
«هێمن»
Forwarded from Kurdînûs
بیست و هەشتی خاکەلێوە، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری نەتەوەیی کورد، مامۆستا هێمن.
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆ من پیر نەبووم ئازیزەکەم، تۆ پیرت کردم
پیری موحتاجی ئازیزەکەم دۆستی وای کردووم
@Kurdinus