KURDNATION
160 subscribers
474 photos
615 videos
38 files
486 links
کاناڵی ڕەسمیی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
دەستوور و بەرنامە و پێڕەوی بزوتنەوە


https://www.youtube.com/channel/UCr1YP90QzPnU0rBQtX4GDzA

https://www.KURDNATION.com/
https://www.facebook.com/KURDNATIONAL
Download Telegram
سەعید ئیسماعیلی وەرزشکاری کوردی خەڵــکی ئیــزەی سـەر بە ئـەهـواز، لە یــاریەکانی ئــۆلەمــپیکی فـــەڕانـسە ، لە ڕشــتەی زۆرانـــبازیدا بوو بە براوەی خەڵاتی زێــــــڕ .

سەعید ئیسماعیلی پاش بردنەوەی خەڵاتەکە وێنەی کوڕە مامەکەی کە دووساڵە گیانی لە دەستداوە ، بە جلوبەرگی کوردیەوە بەرز کردەوە.

پیرۆزبێ لە هەموو کوردانی نیشتمانپەروەر.

بژی ڕۆڵەی لوڕ، ئیفتخار و مایەی شانازیی هەموو کوردستان

#سەعید_ئیسماعیلی
#olympics2024
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ژن، ژیان، ئازادی لە هیندستان
دوو ڕۆژنامەنووسی کورد بە درۆن لە لایەن
ڕژیمی تورکیە لە سەیدسادق شەهید کران.
ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:
کاک فواد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوکتور شوان لە باکووری کوردستان، دوو سەرکردەی وێکچووی شوڕشگێڕی چەپ،بەڵام لە ناوەرۆک و بیر و باوەڕ دا باوەڕمەند بە کوردایەتی و کوردیزم “ناسیۆنالیزم”.

گەلێک چەپی باوەڕمەند بە ناسیۆنالیزمی ئیرانی، تورکی، عێڕاقی و سووریم لە ناو کورد دا بینیوە،کە ناسیۆنالیزم و کوردایەتیان بە دواکەوتوویی پێناسە کردووە،بەڵام بە شانازیەوە لە خزمەت بە بڕەو دان بە ناسیۆنالیزمی داگیرکەرانی کوردستان دابوون.

چەپ لە کوردستان بە زمانی داگیرکەرانی فارس و تورک و عەڕەب لە دایکبوو نە بە زمانی کوردی.
لە ناوە دا د.شوان و کاک فواد جیاواز بوون، ئەوان تەنیا بە ناو چەپ بوون و لە خەبات و تێکۆشاندا، لە پراکتیک و ناوەرۆک دا کوردستانی و نەتەوەیی بوون.

کاک فوادی مستەفا سوڵتانی لە ٩ی خەرمانانی ١٩٧٩ و دوکتۆر سه‌عید قرمزی تۆپراک “دوکتۆر شوان” لە ٥ی سەرماوەزی ١٩٧١ شەهید کران

“شێوەی کوشتن و گیانبەختکردنی هەر دووی ئەم سەرکردەیە تا ئێستاش لێڵ و ناڕوونە”
https://altaakhi.net/2024/09/112765/

آشتیاكو بوركريم
إن انتهاء الحربين العالميتين الأولى والثانية دون حل القضايا السياسية والجغرافية لعدة شعوب بلا دولة في الشرق الأوسط، إلى جانب الصراعات المستمرة بين القوتين العالميتين الكبيرتين، سيدفع العالم نحو الحرب العالمية الثالثة.
على مدار الـ 23 عامًا الماضية، شكل الغزو الأمريكي لأفغانستان والعراق، والربيع العربي في تونس وليبيا ومصر، وأخيرًا سوريا، بداية لحروب وتوترات جديدة في الشرق الأوسط. اشتعلت نيران هذه الصراعات واتسعت في 7 أكتوبر 2023، بمشاركة خفية وإشراف من إيران عبر الجماعات الإرهابية التي يرعاها هذا النظام.
لە بێدەنگیی باشوور دا
ڕژیمی تورکیە ئەمڕۆ دیسان لە ڕێگەی درۆنەوە لە شارۆچکەی خەلەکانیسەر بە دووکان لە باشووری کوردستان سێ کەسی تری بە ناوەکانیمحەممەد موزەففەر، موزەففەر حوسێن و موبین موزەففەر تیرۆر کرد.
ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان :

سەردانەکەی پزشکیان”سەرۆک کۆماری ئیرانیەکان” بۆ هەرێمی کوردستان و عێڕاق لە شێوەی سەردانەکانی قاسم سلێمانی دەچوو.
بەو پێیەی پزشکیان پەروەردەی سیستمی تیرۆریستیی سپای پاسدارانە، بە پێی پرۆتۆکۆلی سیاسیی نێونەتەوەیی پێوەندیدار بە سەردانی سەرۆک کۆماری وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر هەڵسوکەوت ناکا.
سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و چوونی بۆ بەغدا ، کەربەلا، بەسرە ، هەولێر ، سلێمانی و … زیاتر وەک سەردانەکانی قاسم سلێمانی و کەسێکی نیزامی و ئەمنیەتی دەچوو تا وەک سەرۆک کۆماری وڵاتێک.

سەرۆک کۆماری ئێرانیەکان وەک چۆن سەردانی شار و ئوستانەکانی ئیران دەکا بەم چەشنەش سەردانی پارێزگاکانی عێڕاقی کرد و بەم چەشنە ئەو پەیامەی دا کە عێڕاق لە لایەن ئێرانەوە بەڕێوە دەچێ و بەشێکە لە ئێران.
هەروەها سەردانەکەی بۆ هەولێر و سلێمانی هەڵگری ئەم پەیامە بوو کە ئێرانیەکان قەوارەیەکی ڕەسمی بە ناوی هەرێمی کوردستان ناناسن و وەک ئاژاوە نانەوە و دووبەرەکی خستنە ناو ماڵی کورد لە باشوور، سەردانی دوو حیزبی سەرەکی و دوو زوونی زەرد و سەوز دەکەن نەک
سەردانی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستان.

تێبینی:
“بە تێر و تەسەلی لە سەر ئەم بابەتە قسەم کردووە و بە زوویی بڵاوی دەکەمەوە و ئەمە جارێ هەر وەک سەرەتایەک بێ بۆ شرۆڤە و لێکدانەوەی ئەم پرسە”
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ژینا ناوت بۆتە ڕەمز ، چ جوانی نووسی لە سەر گڵکۆکەت
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا:
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان سڵاو دەنێرێ بۆ ئیرادەی بەرز و پۆڵایینی گەلەکەمان
سەردار وەلەدبەیگی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:
دوو ساڵ بە سەر شۆڕشی ژینا دا تێپەڕ بوو، مانگرتنی سەرتاسەریی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵات سەلماندی کە گەلی کورد سوورە لە سەر خواستە نەتەوەییەکانی و باوەڕی وایە کە تاکە ڕێگەی ڕزگاری، تێکۆشانە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی، هەر بۆیە ئەم دروشمە پڕ بە باڵای شۆڕشی ژینایە:
کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: مانگرتنی سەرکەوتوانەی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی یەکڕیزی، یەکگرتوویی و هاودەنگی بوو.

پاش ئەوەی کۆمەڵگای مەدەنی لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێکخراوە مرۆیی و مەدەنیەکانی دەرەوەی وڵات ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانیان وەک ڕۆژی مانگرتنی سەراسەری لە کوردستان ڕاگەیاند ، حیزب و هێز و لایەنە سیاسییە کورد و کوردستانیەکانیش پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەم مانگرتنە ڕاگەیاند، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکە حەماسەی خوڵقاند.

ڕژیمی داگیرکەری ئیرانی سەڕەڕای میلیتاریزەکردن، داگیرکاری، زەبر و زەنگ، سێدارە و بەندیخانە، ئەمڕۆ ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی نەیتوانی پێش بە ئیرادەی پۆڵایینی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە دووهەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا دا بگرێ و گەلەکەمان بە سەرکەوتوویی مانگرتنی گشتی بەڕیوە برد.

مانگرتنی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جیا لە چەندین پەیامی گرینگ،هەڵگری مانیفێستێک بوو: مانفێستی سەربەخۆیی بۆ کوردستان.
مانگرتنی گشتی، سەراسەری و یەکگرتوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامی یەکڕیزی، هاودەنگی و یەکگرتوویی بوو بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان.
هاوکات پەیامێک بوو بۆ هەموو ئێرانیەکان کە خاکی پیرۆزی کوردستان بۆ ئێوە دەکەینە گۆڕستان و داگیرکەردەبێ لە خاکی کوردستان بچێتە دەرەوە.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای نوێکردنەوەی پەیمان لە گەڵ شەهیدان و گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان، سپاس و دەستخۆشی و پێزانینی هەیە بۆ تاک بە تاکی ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بوێرانە و بە سەربەرزیەوە ئەم مانگرتنە بەشکۆیەیان بەڕێوە برد.
سڵاو دەنێرین بۆ شەهیدان،خوڵقێنەران و درێژەپێدەرانی ڕێبازی شۆڕشی ژینا" ژن، ژیان، ئازادی'' ئیرادەی پۆڵایین و لەشکاننەهاتووی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
سەردەکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندن و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی
١٥ی سێپتامبری ٢٠٢٤ی زایینی


https://www.kurdnation.com/2024/09/15/%d8%a8%d8%b2%d9%88%d9%88%d8%aa%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%b1%d8%a8%db%95%d8%ae%db%86%db%8c%db%8c%d8%ae%d9%88%d8%a7%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa-14/
کوردناسیۆن: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردناسیۆن و بە پێی ڕاگەیەندراوی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی نیزامیی نابەرابەر لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ئیران، هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ناسراو بە ڕێبوار داسێران، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامیی ئەم حیزبە دوای چەندین سەعات شەڕ و خۆڕاگری گیانی ئازیزی بەختی ڕێگەی ئازادیی کوردستان کرد.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، شەڕ لە ناوچەی پیرانەکۆنی سەر بە مەریوان لە سەعاتی ٣ی نیوەشەو تا ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ بەردەوام بووە و ناوچەکە لە ژێر ئاگری تۆپ و خۆمپارە بارانی هێزەکانی ڕژیمی ئیران دایە.

لەم پێوەندییە دا سەردار وەلەدبەیگی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردناسیۆن ڕایگەیاند کە کاتژمێر سێی نیوەشەوی ۲۹ی خەرمانانی ۱۴۰۳ی هەتاوی، لە ناوچەی ئەسکۆڵ و سیاناوی سەر بە شاری مەریوان شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئیرانیەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕوویداوە کە بۆتە هۆی شەهید بوونی ڕێبوار کەریمیان.
وەلەدبەیگی دەڵێ : بە پێی هەندێک سەرچاوە هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان لەم شەڕەدا زەربەیەکی زۆر قورسیان بەرکەوتوە و چەندین جاش و پاسداری سەر بەم هێزە تیرۆریستیانەی ئیران کوژراون و هەروەها چەندین برینداریان هەبووە.

ئەو ئەندامەی ڕێبەریی بزووتنەوە هەروەها گوتی: دیارە لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوو دا ئیران هەوڵی بەردەوامی ئەوە بووە کە هێزەکانی پێشمەرگە لە چەک داماڵێت و بەم چەشنە ئیران زۆر هەوڵیداوە وا نیشان بدات کە کوردی تەسلیم کردوە.
ئیرانیەکان بەردەوام لە هاتووچۆی باشووری کوردستان دان و جەختیان لەسەر کردۆتەوە کە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەسلیم ببن و چەک دانێن.
دیارە شەهید بوونی هەر کوردێکی نەتەوەیی ناخۆشە و بە تایبەتی ئەگەر ئەندامی باڵای حزبێکی کوردی بێت، کە ساڵهای ساڵ تەجروبەی سیاسی و نیزامی هەیە، و بۆیە وەکوو لەدەست دانی سەرمایەی نەتەوەییە»

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ویڕای سڵاو بۆ گیانی پاکی نوێترین شەهیدی ڕێگەی ئازادیی کوردستان، سەرەخۆشی لە ڕێبەرایەتی، ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بنەماڵەی گیانبەختکردوو شەهید ڕێىوار و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکا.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی
١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٤ زایینی

https://wp.me/pbbxvC-1ac
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ACÎL
Navenda sereke ya kombûna mûşekî ya Supaya Pasdarên Şoreşa Îranê (Pasdarên Şoreşê) hat êrîş kirin û çend teqînên bihêz navendê hejandin.