هەرگیز ئێمە بە هاوڕەنگی
کۆمەڵ نابینیت
فێربووین لە بنەڕەتدا خۆمان بین
نەک هاوشێوەی کەسانی تر...
کۆمەڵ نابینیت
فێربووین لە بنەڕەتدا خۆمان بین
نەک هاوشێوەی کەسانی تر...
1
کە میوانداریی بەفرت کرد
مەهێڵە گەرمای بێ
نەبادا ماڵەکەت ئاو بیبا...!
مەهێڵە گەرمای بێ
نەبادا ماڵەکەت ئاو بیبا...!
1
هەزاران ڕێگا بەرەو لەبیر کردنت ئەبڕم و
گۆرانییەک ئەمگەڕێنێتەوە جێگەی خۆم...
گۆرانییەک ئەمگەڕێنێتەوە جێگەی خۆم...
1
کاتێک دەڵێن ئازادی من پێکەنینم دێ
ئازادی لای من ژیانێکی کوردیە
ئازادی لای من کورد بوونە
ئازادی بۆ من خۆ ڕووت کردنەوە نیە
ئازادی بۆ من ئازادی بیروباوەڕە
ئازادی بۆ من پەیدا کردنی نانێکی بێ خەتەرە
ئازادی بۆ من ئەوەیە
کە لەبەر خاتری کورد بوونم لە
چوار وڵات نەچەوسێمەوو
ئازادی بۆ من ئەوەیە کە باوکم
تا کوتایی ژیانی لە بیری نانی بەیانی نەبێت
ئازادی بۆ من کەمێک ژیانە...!
ئازادی لای من ژیانێکی کوردیە
ئازادی لای من کورد بوونە
ئازادی بۆ من خۆ ڕووت کردنەوە نیە
ئازادی بۆ من ئازادی بیروباوەڕە
ئازادی بۆ من پەیدا کردنی نانێکی بێ خەتەرە
ئازادی بۆ من ئەوەیە
کە لەبەر خاتری کورد بوونم لە
چوار وڵات نەچەوسێمەوو
ئازادی بۆ من ئەوەیە کە باوکم
تا کوتایی ژیانی لە بیری نانی بەیانی نەبێت
ئازادی بۆ من کەمێک ژیانە...!
1
دەمەوێ لە تەنیشت
کەسێکی شێت دابنیشم
و هەرچی خەم و خەفەتی
دڵ و هەناوم هەیە بۆی باس بکەم،
ئەویش لە قاقای پێکەنین بدا و
تێر تێر پێم پێبکەنێت تاوەکوو
بۆم دەرکەوێ ئەو شتانەی
پێیان خەفەتباربووم چەندە هیچن...
کەسێکی شێت دابنیشم
و هەرچی خەم و خەفەتی
دڵ و هەناوم هەیە بۆی باس بکەم،
ئەویش لە قاقای پێکەنین بدا و
تێر تێر پێم پێبکەنێت تاوەکوو
بۆم دەرکەوێ ئەو شتانەی
پێیان خەفەتباربووم چەندە هیچن...
1
لە نوتفەی قابیلین!
تاوانی ئادەم و
فریوی شەیتان و
شەهوەتی حەوامان لە کۆڵە
دەعبایەڪ دەروونم دەڪۆڵێ
دەنگی پێی دەبیسم
خرتە خرت خەریڪە
مێشڪــــ دەجوێ دڵ دەخوات...
تاوانی ئادەم و
فریوی شەیتان و
شەهوەتی حەوامان لە کۆڵە
دەعبایەڪ دەروونم دەڪۆڵێ
دەنگی پێی دەبیسم
خرتە خرت خەریڪە
مێشڪــــ دەجوێ دڵ دەخوات...
1
لاویم ڕۆیی
لاویم هەر وەک تیر لە کەوانەی ژیان ڕۆیی
لاوی وەک شەوانێ بوو،
تاوێک لە ئاسمانی ژیان هەڵات
درەوشایەوە و بەناکاو گوزەریاو ڕۆیی...
لاویم هەر وەک تیر لە کەوانەی ژیان ڕۆیی
لاوی وەک شەوانێ بوو،
تاوێک لە ئاسمانی ژیان هەڵات
درەوشایەوە و بەناکاو گوزەریاو ڕۆیی...
1
نیشتمانم،
خۆشەویستیت باڵدارێکه،
به باڵی زامەکانی من ئەفڕێ
دارمێوێکه،
بۆڵی گلێنەی شەوانی شێعرم ئەگرێ
خۆشەویستیت هەژارێکه،
نانی خەمەکانم ئەخوات ...
خۆشەویستیت باڵدارێکه،
به باڵی زامەکانی من ئەفڕێ
دارمێوێکه،
بۆڵی گلێنەی شەوانی شێعرم ئەگرێ
خۆشەویستیت هەژارێکه،
نانی خەمەکانم ئەخوات ...
1
ژیـانی مـن ئێسته وەکوو خـۆری دەمی زەردەپەڕه
پێم نەما تین و گوڕ و هێز و تەوان، من چ بکەم...؟!
پێم نەما تین و گوڕ و هێز و تەوان، من چ بکەم...؟!
2
ڕۆژێک دێت فێر دەبیت
لە جیاتی ئەوەی قسە بکەی
بێ دەنگ دەبیت
لە جیاتی ئەوەی نزیک بیتەوە
دوور دەکەویتەوە
لە جیاتی ئەوەی چاوەڕوان بیت
فەرامۆش دەکەیت
لە جیاتی ئەوەی بیر بکەیتەوە
هەوڵی لەبیر کردن دەدەیت
لە جیاتی ئەوەی قسە بکەی
بێ دەنگ دەبیت
لە جیاتی ئەوەی نزیک بیتەوە
دوور دەکەویتەوە
لە جیاتی ئەوەی چاوەڕوان بیت
فەرامۆش دەکەیت
لە جیاتی ئەوەی بیر بکەیتەوە
هەوڵی لەبیر کردن دەدەیت
4