964 Kurdi
10.4K subscribers
19.4K photos
19.2K videos
4 files
30.8K links
چەناڵی فەرمی 964 لە تێلیگرام
هەواڵی کوچەو کۆڵان ئیشی ئێمەیە
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پرۆژەیەکی گەشتیاری لە هەورامان هەرای نایەوە و باران و لافاو دیوارێکی راگری بەسەر دوو ماڵدا رووخاند
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"کتێبی علومە شەرعییەکانی پارچە پارچە کردوون"
کەسێک چووەتە ناو حەرەمی مزگەوتێکی شاری هەولێر و هەرچی بەردەستی کەوتووە بێڕێزی پێکردووە
🤬2👎1😢1
دەرگای نۆرینگەیەکی شکاندووە و کامێراکانی بردووە

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی گەنجێکی 24 ساڵانی لە ناحیەی خورماڵ راگەیاند، کە دەرگای نۆرینگەیەکی لە بازاڕی ناحیەکە شکاندووە و کامێراکانی چاودێریی دزیوە.
تۆمەتبارەکە ناوی (ئـ. م. س)ـە و دوای سکاڵای خاوەن نۆرینگەکە، لە ماوەیەکی کەمدا ناسراوەتەوە و دەستگیرکراوە، ئێستاش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە دەشتى هێرت؛ لافاو رێگاى هەشت گوندى پەکخستووە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تەلەفزیۆنی NBCـی نیوز بە پشتبەستن بە پۆلیسی ناوخۆیی رایگەیاند، لە رووداوێكی تەقەکردندا لە شاری شریڤپۆرت لە ویلایەتی لویزیانای ئەمریکادا هەشت منداڵ کوژراون.
😢1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یانەی زاخۆ نەیتوانی بگاتە یاریی کۆتایی و هاندەرێکی یانەکەش دەڵێت، دڵێ مە تەقی وەڵا.
میدیای فەرمی ئێران دەڵێت، "تەماحی ئەمریکا و گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێستەکانیان و گەمارۆی دەریایی، تا ئێستا رێگر بووە لەبەردەم بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان، ئەو هەواڵانەشی باس لە گەڕی دووەم دەکەن دوورن لە راستییەوە و تەنیا بۆ فشار خستنەسەر ئێران لەلایەن واشنتنەوە بڵاودەکرێنەوە".
قایمقامیەتی قەزای کفری لە روونکردنەوەیەکدا بۆ هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەڵێت، “دڵنیاتان دەکەینەوە هیچ قەیرانێکی غاز لە شارەکەماندا بوونی نییە، ئەو رێکارانەشی گیراونەتە بەر، بۆ رێگریکردنە لە دروستبوونی قەیران و ئامانج لێی دابەشکردنی غازە بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێکاری داواکاری کۆبۆنی خۆراک بۆ رێکخستنی شێوازی دابەشکردنی غازە بەسەر هاوڵاتییاندا، بۆیە ئەو هاوڵاتیانەی کە کۆبۆنی خۆراکی ناوچە دابڕاوەکانیان هەیە وئەوانەشی تازە هاوسەرگیرییان کردووە و کۆبۆنیان نییە، هەموویان بەشە غازی خۆیان وەردەگرن و هیچ گرفتێکیان بۆ دروست ناکرێت.
1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە کەلار ئاگر لە مۆلیدەی گەڕەکێک کەوتەوە و کۆنترۆڵ کرا
تیمەکانی بەرگری شارستانی کەلار ئاگرێکیان لە گەڕەکی شارەوانی 1 کۆنترۆڵ کرد، کە لە مۆلیدەیەکی کارەبای ماڵان کەوتبووەوە
رووداوەکە کاتژمێر 07:10 خولەک روویداوە و بە هاوکاری بنکەکانی شەهیدان و پیشەسازی توانرا رێگری لە تەشەنەسەندنی بکرێت؛ بەرگری شارستانی ئەوەشی وتووە، کە رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە کە 45 خولەکی خایاندووە، تیایدا شەهباز جەختی لەوە کردووەتەوە، بەپشتیوانی دۆست و هاوپەیمانەکانیان هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئارامی ناوچەکە.
ئەوەی جێی سەرنجە، هیچ ئاماژەیەک بەوە نەکراوە کە ئاخۆ باسی گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا کراوە یان نە، کە تا ئێستا چارەنووسی دیار نیە.
1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەردە ناوازەکەی گوندی کانی مانگا بە شێوازێک نەخشى گرتووە هەردەڵێی جۆڵانەیە و بۆ منداڵان دروستکراوە
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەمریکا رێگری لە کەشتییەکی گەورەی بارهەڵگری ئێران کردووە و دوای ئەوەی ئامادە نەبووە رابوەستێت، بە زەبری هێز دەستیان بەسەردا گرتووە.

پوختەی قسەکانی ترەمپ:
📌کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی بە ناوی TOUSKA کە درێژییەکەی 900 پێیە، ویستی گەمارۆ دەریاییەکانمان ببڕێت.
📌 کەشتیی جەنگیی USS SPRUANCE لە کەنداوی عومان رێگری لێکرد و هۆشداری پێ دان کە رابوەستن.
📌 تاقمی کەشتییە ئێرانییەکە فەرمانەکەیان جێبەجێ نەکرد، بۆیە هێزە دەریاییەکانمان بە تەقاندنەوەی کونێک لە ژووری بزوێنەرەکەیدا پەکخست و رایانگرت.
📌 لە ئێستادا هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا کەشتییەکەیان لەژێر دەستدایە.
📌 ئەم کەشتییە بەهۆی مێژووی کارە نایاساییەکانییەوە، پێشتر لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە.
📌 ئێستا بە تەواوی دەستمان بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە و خەریکین پشکنینی کەشتییەکەین.
1
دیمەنی جوان و دڵڕفێنی خەرەند و رواندز، چاو لە بینینی ئەو دیمەنانە تێرنابێت

فۆتۆ: حکومەتی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی کەندێناوە ئاگاداری دانیشتووانی گوندەکانی (جانە، دێمەکار، چەغەمیرە، عاڵڵا، دارەخورما، کەنداڵە قەڵ، خدرجیجە، لاوەر، چیغلۆک و حەسەن بلباس) دەکاتەوە، کە سبەی دووشەممە ئۆتۆمبێلی غازهەڵگر سەردانی گوندەکانیان دەکات.
داوا لە هاوڵاتیان کراوە بوتڵە غاز و کۆبۆنەکانیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بێ گرفت بەشە غازی خۆیان وەربگرن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە یەکێک لە شارەکانی ئێران کەسێک بەم شێوەیە ئۆتۆمبێلەکەی رازاندووەتەوە و بۆ پشتیوانی لە لایەنگرانی حکومەت بەخۆی و ماڵومناڵییەوە چووەتە شەقام.
🤮2🔥1👏1