Poem | شیعر
315 subscribers
16 photos
4 links
شیعری کوردی | kurdish Poems

پەرچەمی دولبەر رەشە بۆیە جیهان نیوەی شەوە ..

سەرچاوە : دیوانی شاعیران و ماڵپەڕی ڤەژین بوکس

ID : @kupoems
Download Telegram
لە تەقلیدی مەلایی مەعنەوی بۆ شێخی بێ مەعنا
دەسووتێ دڵ وەکوو مووم و لە فەوتی سەر لە ترسانم
چ باکت زینەتی ظاهر ئەگەر توو پاکی دڵ چاکی
بە مانی ئیحتیاجێکی نییە دیواری باغانم

#فانی #مەلا_حوسێن_فانی | @kupoems
دەریایی حوسن و نازی مەوج و حوبابی هێنا
یەعنی لە زلف و پەرچەم عوود و ڕووبابی هێنا
وەمزانی بۆ چراخان مەلەک شەهابی هێنا
«ساقی لە پەردە دەرهات جامێ شەرابی هێنا

#حەمدی | @kupoems
به‌ دڵی ساده‌ و به‌ هه‌ستی پاکت
به‌ شه‌رم و حه‌یا و ئاکاری چاکت
منت کردوه‌ شێت و شه‌یدای خۆت
وه‌خته‌ له‌ سوێیان گیانم ده‌رچێ بۆت

#هێمن_موكریانی | @kupoems
بە باڵات وشکەسەروی باغی شادیم
بە دووریت نیوەسووتی تەن زوخاڵم
بە پەیمانت قەڵای شادیم هەڕۆژا
بە ئیقرارت بوڵەندە داد و قاڵم

#سەید_تاهیر_هاشمی | @kupoems
ئەگەرچی دڵ بە ڕۆژی عاریزت سووت
بەلێ وا عادەتە بۆ عاشقی ڕووت
نییە ئیحتیاجی پابەندیم بە قوربان
کە گیراوم بە داوی تاری گێسووت

#سافی_هیرانی | @kupoems
کەژ و کێوەکەت دیارە لە دوور
برق و باقی دێ، وێنەی شوعلەی نوور
کۆشکی ناو چیا و باغچە و باخاتت
وەک بەهەشت پڕیە لە غیلمان و حوور

#شاهۆ | @kupoems
لە دنیا هەر کەسێ مەقسودی عیشقە
بکا وەک من بە کوللی تەرکی دنیا
کە دایهێنا و هەڵینا چاوی مەستی
رەوان فیدا دەکەم دڵ چاکی هێنا

#حاجی_قادری_کۆیی | @kupoems
شەوێک ناوجەرگی ئاسمان ڕۆشن بێ
وەک قەڵای مەردی دۆست و دوژمن بێ
ئەستێرەی ئاسمان بە جریوەجریو
پرشنگ بگرنە کەژ و دۆڵ و شیو

#فایق_زێوەر | @kupoems
چونکە ھەمدەردی سولەيمانم لە سيحری دێوەدا
مەسڵەحەت وايە بڕۆم بۆ خۆم بە ھەرد و کێوەدا
ھەر کەسێ گەر مەيلی مەحبووبی بە دونيا بێ دەبێ
سەبری وەک من بێ لە بەر ئێشی فەلاقە و چێوەدا

#ناری | @kupoems
دڵی بردم مەواعیدی لەتیفت
کەچی ئەمڕۆ لە من بوە بووکی بێ بن
درۆ زۆر شەرمە بۆ ئاغای وەکوو تۆ
دەبێ ئامانجی تەعنی دۆست و دوژمن

#ئەدیب | @kupoems
دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە
لەت لەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە
عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت
مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە

#تاهیر_بەگی_جاف | @kupoems
ئەگەر بینێمە سەر، خوودەی وەکو دنگ
دڵم کونکون ببێ وەک ناوی بێژنگ
چلۆن ئەیدەم بە خورمای قاچ و قول ڕووت
قەدی بەرزی چنار و گوێز و هارژنگ

#ئەحمەد_موختار_جاف | @kupoems
ئەی دلۆ ژارۆ ل کوونە، دەشت و زۆزانێ دمن؟
کانی ئەو جەژن و سەما و گەشت و سەیرانێ دمن؟
چاخەکی دوور و درێژە، کۆ ژ وان دوور بوومە ئەز
گوهـ بدە بەر قیر، و نال و ئاهـ و ئەڤخانێ دمن

#جگەرخوێن | @kupoems
دڵ ئەی لەیلە کەیل هەوای لەیلش بی
ئارەزووی بادەی وەسڵ و مەیلش بی
تۆی دەروون وە تەم خەمان تەمام کەیل
هوونی زامی تۆی جگەر وێنەی سەیل

#جەفایی | @kupoems
پێم دەڵێن: مەحبووبە خێل و قیچە، مەیلی شەڕ دەکا
خێل و قیچە، یا ترازووی نازی نەختی سەر دەکا؟!
خێل و قیچە، یا بە غەمزە بۆ نیشانەی دڵ بە چاو
مەیلی ڕاست هاوێتنی موژگانی دڵ پەیکەر دەکا؟!

#نالی | @kupoems
ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم
باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم

#هێمن_موكریانی | @kupoems
تایێکی ڕیشەیی دڵ بە نووکی غەمزەدا دا
دەستێکی بۆ سەما برد ڕووبەندی ماهی لادا
نافەی گوڵی بە دەرکەوت عەتری بە دەم سەبا دا
باریک و لووس و ناسک وەک زولفی خاوی بادا

#وەفایی | @kupoems
Forwarded from Poem | شیعر
ئیمشەو هەم خەمان وەنەم سەرداوە
سەر تا پای تەنم ئایر وەرداوە
جەستەی زەعیفم، ئیستیخوانی ڕێش
هەر ئازای ڕێشم مەگریا پەی وێش

#مەولەوی | @kupoems
Forwarded from Poem | شیعر
ئەی یاری نازەنینم وەی سەروی گوڵستانم
ڕەحمێ بکە بە حاڵم، تۆی نووری چاوەکانم
شەیدایی زوڵفی خاوی تورکی برۆ کەمانم
بەسراوی ڕاوی چاوی شوخێکی نەوجەوانم
گیراوی حەلقەداوی سەییادی عاشقانم
چارۆکە سپی دووبادە، لا لەم تۆرانە لادە
بەس عومری من بە بادە، بمشێلە حاجی زادە

#ویساڵی | @kupoems
Forwarded from Poem | شیعر
ئەی یاری نازەنینم وەی سەروی گوڵستانم
ڕەحمێ بکە بە حاڵم، تۆی نووری چاوەکانم
شەیدایی زوڵفی خاوی تورکی برۆ کەمانم
بەسراوی ڕاوی چاوی شوخێکی نەوجەوانم
گیراوی حەلقەداوی سەییادی عاشقانم
چارۆکە سپی دووبادە، لا لەم تۆرانە لادە
بەس عومری من بە بادە، بمشێلە حاجی زادە

#ویساڵی | @kupoems