رێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆسی شنۆ (ژینکۆ) انجمن محیط زیست کیله شین پویان سبز زاگرس اشنویه (ژینکو)
189 subscribers
1.81K photos
414 videos
54 files
543 links
ڵاپەرەی ئەنجومەن لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
@kszshno



پەیوەندی گرتن بە بەشی میدیایی ئەنجومەن
@dr_hemen_moradi
Download Telegram
هەڵمەتی خاوێن کردنەوەی سرووشت و ژینگەی ئاوایی حەسەن نووران لە پاشماوە و زبڵ و خاشاک لە لایان خەڵکی هێژای ئاوایی حەسەن نووران

با هەموومان لە زێدی خۆن و ژینگەی دەوروبەرمان ڕا دەست پێ بکەین...

وەک رێکخراوەی ژینگەپارێزانی ژینکۆی شاری شنۆ سپاسی یەکە یەکەی خەڵکی ئاوایی حەسەن نووران و هەروەها ئەندامانی ئەنجومەن لەم ئاواییە دەکەین کە خۆبەخشانە ئەم چالاکیەیان رێک خستووە و لە شوێن و جێگای خۆی ئەم ئەرکەیان راپەراندووە.

۲۱ی خاکەڵێوەی ۱۴۰۳ی هەتاوی


بەشی راگەیاندنی رێکخراوەی ژینگەپارێزانی ژینگۆی شاری شنۆ

@kszshno
Forwarded from بووکە بارانە (Jabarshafeizade)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸لە کامێران بەڕێوە دەچێت🔸

🔸ڕێوڕەسمی پەردەلان لەسەر ۱۰ کتێبی
     سروشتخوازانەی منداڵان
🔹و
🔸"سمیناری مرۆڤ و سروشت لە
     جیهانی مودێڕن"دا

🔹بە بەشداریی بەڕێزان:
🔸دوکتۆر سەیفوڵا ڕەحمانی ـ دەروونناس
🔸محەمەد مێهری‌فەڕ ـ ڕەخنەگر
🔹و
🔹وەرگێڕی کتێبەکان:
🔸جەبار شافعی‌زادە
🔸میترا ئەسەدی
🔸پەروانە بەشیری


🔹بەڕێوەبەران:
🔸فەرمانداری
🔸شارەداری
🔸ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد
🔸ئیدارەی گشتیی پەروەردەی هزری
     منداڵان و مێرمنداڵان
🔸ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان 
🔸ئیدارەی ژینگەی پارێزگای کوردستان
🔸بەڕێوەبەریی کتێبخانە گشتییەکان
   
🔸پێشکەشکار: کاوە کوردستانی
🔸کات: یه‌کشەمە ۲ی گوڵانی ۱۴۰۳
🔸کاتژمێر: ۴ی دوانیوەڕۆ
🔸شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ و   
     ئیرشادی کامێران

🔸خوێندنەوەی دەق: ڕۆژدا وەلەدی
 🔸هاتن بۆ هەموانە

👇👇👇
🆔Instagram
🆔 @Bookabarana
🆔https://t.me/mangpub
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
له درێژەی چالاکیەکانی هەڵمەتی پاراستنی گادەر له شاری شنۆ

رۆژی دووشەممە 10ی گوڵانی 1403ی هەتاوی کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی له لایەن بەرێوبەرانی هەڵمەتی گادەر و ئەندامانی ئەم هەڵمەته به پاڵپشتی خەڵکی ئاواییەکانی سەردەرێ ، سەرگیز ، پووشاوێ بەرێوە چوو.

خاڵەکانی جێ باسی ئەم کۆبوونەوەیه خرا ژێر باس و داواکاریەکان ئاراستەی بەرپرسان کران و بەشداربووان جەختیان کردەوە که تا کۆتایی هاتنی مەترسیەکانی چۆمی گادەر له هەوڵەکانیان پاشگەز نابنەوە و له هەمان کاتیش دا داوایان له سەرجەم خەڵکی شاری شنۆ و ئاواییەکان کرد پاڵپشتی ئەم هەڵمەته بن و پارێزگاری لەم کانگا سرووشتیه بکەن.

بەشی راگەیاندنی رێکخراوەی ژینگەپارێزی ژینکۆ ( کێلەشینی سەوزی زاگرۆس )

11/02/1403ی هەتاوی

@kszshno
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
آموزش محیط زیست

در راستای سری کارگاههای #آموزش_محیط زیست امروز اینچنین مورد استقبال نوگلان روستای سرچی و معلم با اخلاقشان قرار گرفتم

اسلاید اول همان لحظاتی است که زمان متوقف می شود و زندگی آزاد معنامند می یابد.

با آموزش است که بتوان آموزه های معرفتی برای بالا بردن تزکیه نفس و ارتقای عزت نفس تنظیم شخصیت و به حرکت در آوردن اجتماع را تمرین کرد.

محیط زیست را مهم میگیریم در استانی که خوش بهار ترین استان ایران است بیش از نیمی از تنوع پرندگان ایران در اختیار و دارای تنوع زیستی بی نظیر و چشم اندازهای بی بدیل است اما به سرعت در حال نابودی ست به طوری که نرخ فرسایش خاک به پنج برابر متوسط کشوری رسیده

است. جنگلهای آن بشدت دچار پاکتراشی و واگذاری ست مناطق حفاظت شده آن روز به روز عقب نشینی و گونه های گیاهی و جانوری آن در حال

نابودی ست و دهها مورد دیگر که میشود فهرست وار به آن اشاره کرد.

در این شرایط چه می توان کرد؟

#ژینگە
#ژینکۆ
#کوردستان
#شنۆ
#کێلەشین
#ئامانج #قوربانی
#قووتابخانە

@kszshno
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
آموزش محیط زیست

در راستای سری کارگاههای #آموزش_محیط زیست امروز اینچنین مورد استقبال نوگلان روستای سرچی و معلم با اخلاقشان قرار گرفتم

اسلاید اول همان لحظاتی است که زمان متوقف می شود و زندگی آزاد معنامند می یابد.

با آموزش است که بتوان آموزه های معرفتی برای بالا بردن تزکیه نفس و ارتقای عزت نفس تنظیم شخصیت و به حرکت در آوردن اجتماع را تمرین کرد.

محیط زیست را مهم میگیریم در استانی که خوش بهار ترین استان ایران است بیش از نیمی از تنوع پرندگان ایران در اختیار و دارای تنوع زیستی بی نظیر و چشم اندازهای بی بدیل است اما به سرعت در حال نابودی ست به طوری که نرخ فرسایش خاک به پنج برابر متوسط کشوری رسیده

است. جنگلهای آن بشدت دچار پاکتراشی و واگذاری ست مناطق حفاظت شده آن روز به روز عقب نشینی و گونه های گیاهی و جانوری آن در حال

نابودی ست و دهها مورد دیگر که میشود فهرست وار به آن اشاره کرد.

در این شرایط چه می توان کرد؟

#ژینگە
#ژینکۆ
#کوردستان
#شنۆ
#کێلەشین
#ئامانج #قوربانی
#قووتابخانە

@kszshno
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
آموزش محیط زیست

در راستای سری کارگاههای #آموزش_محیط زیست امروز اینچنین مورد استقبال نوگلان روستای سرچی و معلم با اخلاقشان قرار گرفتم

اسلاید اول همان لحظاتی است که زمان متوقف می شود و زندگی آزاد معنامند می یابد.

با آموزش است که بتوان آموزه های معرفتی برای بالا بردن تزکیه نفس و ارتقای عزت نفس تنظیم شخصیت و به حرکت در آوردن اجتماع را تمرین کرد.

محیط زیست را مهم میگیریم در استانی که خوش بهار ترین استان ایران است بیش از نیمی از تنوع پرندگان ایران در اختیار و دارای تنوع زیستی بی نظیر و چشم اندازهای بی بدیل است اما به سرعت در حال نابودی ست به طوری که نرخ فرسایش خاک به پنج برابر متوسط کشوری رسیده

است. جنگلهای آن بشدت دچار پاکتراشی و واگذاری ست مناطق حفاظت شده آن روز به روز عقب نشینی و گونه های گیاهی و جانوری آن در حال

نابودی ست و دهها مورد دیگر که میشود فهرست وار به آن اشاره کرد.

در این شرایط چه می توان کرد؟

#ژینگە
#ژینکۆ
#کوردستان
#شنۆ
#کێلەشین
#ئامانج #قوربانی
#قووتابخانە

@kszshno
🔸دەریاچەی ورمێ یان ئۆرمێیە:

گۆلی ورمێ، گۆلێکی گەورەیە لە ناوچەی ئازەربایجانی ئێران و لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە و ڕۆژهەڵاتی باشوری تەورێز.

لەباکوور بۆ باشوور 75 مایل و لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژاوا 25 مایلە. ئاوەکەی سوێر و قورسە و ماسی و گیانلەبەری دیکەی تێدا ناژی.

لە ناوەندی بەشی باشووری ئەم گۆلە چەند دوڕگەیەکی تێدایە. لە هەر لایەکی ئەم گۆلەوە چەندین ڕووبار و دۆڵ هەڵکەوتووە و هەمووان گەورەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لە خودی تەورێزەوە تێدەپەڕێت و ناوی (ئاجی چای)(چۆمی سوێر)ە.

خەڵکی لای ڕۆژاوای گۆلەکە کوردن. خەڵکی ئێران ئەمڕۆکە بەم گۆلە (شها)ش دەڵێن .

#زانیاری #ژینگەیی
#گۆلی #ورمێ

بەشی راگەیاندنی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ

@kszshno
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتەکانی بەرێز کەریم خزری
سەبارەت بە پرسەکانی ژینگە و هەولی بەردەوامی خەڵکی ژینگەدۆست بۆ ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشت و ئازادکردنی باڵندەکان.

بەو هیوایە دیاردەی راو و لە قەفەس کردنی باڵندەکانیش روو لە کزی بێت و چیتر بەرەو رووی ئەم دیمەنانە نەبینەوە.

بەشی راگەیاندنی رێکخراوەی ژینگەپارێزانی ژینکۆی شنۆ

@kszshno
رێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆسی شنۆ (ژینکۆ) انجمن محیط زیست کیله شین پویان سبز زاگرس اشنویه (ژینکو)
Photo
نەورەسەکان بۆبوون بە قوربانى ؟

مرداربونەوەى رێژەیەکى زۆرى باڵندەى نەورەس لە سنورى دەریاچەى دوکان دەربەندى رانیە,بابەتێکى ئاسایى نییە و لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنەکان شتێکیدیکەمان پێدەڵێن.
کۆمەڵێک ئەگەرى بەهێز هەن کە واپێدەچێت نەورەسەکان توشى ژەهراوى بونبوبن و لەناوچونیان دەستێکى مرۆى تێدابێت...


١:ساڵانە رێژەیەکى زۆرى پەنجە ماسى دەخرێنە ناو دەریاچەى دوکانەوە و وا پێدەچێت بەمەبەستى گرتنى ماسى گەورە بەشێک لەم پەنجە ماسیانە ژەهراوى کرابن و لە ئەنجامى خواردنى ئەم ماسیانە لەلایەن نەورەسەکانەوە ژەهراویبوبن.

٢:لەناو دەریاچەى دوکان چەندین شوێنى بەخێوکردنى ماسى هەیە (حەوزى ماسى هەلواسراو ) کە ئەگەرى هەیە بەشێک لەو کەسانەى کە خاوەنداریەتى دەکەن بەمەبەستى پاراستنى ماسیەکانیان بەشێوازێک لەشێوازەکان نەورەسەکانیان ژەهر خواردکردبێت.

٣:وە لە ئەگەرى توشبونى ماسى خۆرکەکان بەم حالەتە مەترسیدارە گوماندەکرێت بەهۆى خۆراک و جۆرى ئەو عەلەفەوەببێت کە دەدرێت بەماسیەکان لە ناو حەوزى ماسى هەڵواسراوى ناو دەریاچەکە.ئەوان نەتوانن هەزمى ئەو جۆرە خۆراکە بکەن جا چ راستەوخۆ خۆیان بیخۆن یان لەرێگەى خواردنى ماسیەکانەوە توشبوبن کە ئەم جۆرە عەلەفەیان خواردبێت.

٤:لە ئەگەرى ژەهراوى بونى دەریاچەکە بەتایبەت لە نزیک ئەو شوێنەى کە ئەو نەورەسانە لێى کۆدەبنەوە بە ماددە پلاستیک و پاشماوەکانى مرۆڤ.


ئەگەرە لاوازەکان

١: گۆرانکارى کەش و هەوا کە روبدات هەرگیز بەو رێژە زۆرە نەورەس نابنە قوربانى لەناکاو و هەرگۆرانکاریەک روبدات ئەوە (جوجەڵەکانیان ) بەرلەدایکەکە دەبنە قوربانى لەبەرەوەى بەرگریان لاوازترە .( واتا ئەگەرێکى لاوازە )

٢:بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى باڵندە بە هەموو جۆرەکانیەوە,ئەگەرێکى زۆر لاوازە لەبەرئەوەى ڕێى تێناچێت بەشێک لە بالندەکان زۆر بە خێراى دەمرن و ئەوانیتر ماوەیەک وە ناشگونجێت بێچوەکانیان هیچ کێشەیەکیان نییە و دایکەکەیان مردارببێتەوە.(کەوایە ئەم ئەگەرەش زۆر لاوازە)

٣:ژەهراوى بونى ئاوى روبارى خاسى بەهۆى تەقینى تانکى کلۆر کە لە پرۆژەى ئاوى خاسى بەکار دەهێنرێت, دەبوو بەرلەوەى باڵندەکان مردارببنەوە ماسیەکان بەرێژەیەکى بەرچاو لەناو چوبان,وە رێشى تێناچێت ئەو کلۆرەى رژاوەتە ناو ئاوى روبارى خاسى مەوداى نێوان دەریاچەى دەکان و ئاوى روبارى خاسى چەندینن کیلۆمەترە,بۆ هیچ لەشوێنەکان کارەساتى لەو شێوەیە رووى نەداوە بەس تەنیا لەو شوێنە نەبێت کە نەورەسەکانى لێیە (کەوایە ئەوەش لاوازە)
کارەساتێکى ئاوا هى هەڵوێستە لەسەر کردنە چونکە نەورەسەکان مۆرکى سنورى ئیدارەى ڕاپەرین و سیمایەکى شیرینى رانیەن.

بۆیە لەسەر لایەنى پەیەوەندیدار واجبە بەزوترین کات هەموو رێوشوێنێکى چارەسەر ئامێز بگرێتەبەر و لەئەگرى بوونى دەستى مرۆى رووبەرووى دادگابکرێنەوە و بەسزاى توندى خۆیان بگەن, وە لەئەگەرى کارەساتى سروشتى پێوستە پلانێکى تۆکمەى هەبێت بۆ ئەوەى رێگرى بکات لە دووبارە بونەوەى کارەساتى ئاوا.

تێبینى/ پەنجەى تۆمەت بۆ هیچ کەس و لایەنێک راناکێشین,ئەوە لێکدانەوە و ئەگەرەکانن بۆ حاڵەتە مەترسیدارەکە,بەو پێیەى ماوەى زیاتر لە پێنج سال دەبێت کار لەسەر ئەم جۆرە بالندانە دەکەین.

راوێژ محوى
پارێزەرى سروشت
چالاکوانى ژینگەیى


بەشی راگەیاندنی رێکخراوەی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ

@kszshno
دەبێ بترسین، زۆریش!


گۆڕانی كەشوهەوا و تێكچوونی ژینگە ریکلام و قسە و باس نیە بەڵکو هەڕەشەیەكی زۆر جیددی و هەمەلایەنەیە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی. هەڕەشە و ئاسەواری ئەم مەترسییە ئەوەندە گەورەیە كە دوور نییە بە هۆیەوە شارستانیەتی مرۆڤ تووشی وەستان ببێت.

نوێترین ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە ڕوونی باس لەوە دەكەن كە جیهان بەرەو سنووری مەترسیداری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هەنگاو دەنێت و كەوتووەتە سەر ڕێگەیەكی هەڵەوە. ئەمە وا دەكات زۆر شوێنی جیهان چیتر توانای ئەوەیان نەبێت میوانداریی ژیانی ڕووەك و ئاژەڵ و مرۆڤ بكەن. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە جیهانییەكان ئێستا گەرمبوون خێراتر بووە و ئەو گەرمبوونەی كە دەبوایە لە 50 ساڵ ڕوو بدات لە 9 ساڵی دواییدا ڕووی داوە.


لە لایەكی ترەوە پێنج ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵەكانی سەد ساڵی ڕابردوو بوون و بەرزبوونەوەی ناونجی ساڵانەی ئاستی ئاوی دەریاكانیش بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای سەدەی بیستەم سێ قاتە كە لە دەرئەنجامی توانەوەی بەستەلەكەكان هاتووەتە ئاراوە. هەروەها لە دوای 1950 شەپۆڵەكانی گەرما بە بەراورد لەگەڵ شەپۆڵی سەرما لە ناوچە جیاجیاكانی گۆی زەوی هەمیشە توندتر و درێژخایەنتر بوونە كەچی شەپۆڵەكانی سەرما خێرا تێپەڕیون.


هەموو لێكدانەوە و پێشبینییەكان ئەوەمان پێ دەڵێن كە نەوەكانی داهاتوو ژیانێكی سەختتریان دەبێت و دەبێ لەگەڵ بابەتێك دەستوپەنجە نەرم بكەن كە لە سەرووی تواناكانی مرۆڤە. بێگومان ئەم دیاردە جیهانییە زۆر بە خێرایی كاریگەری لەسەر سرووشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و ناكۆكییە هەرێمایەتییەكان بەجێدەهێڵێت. خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی نوێ و كێبڕكێ بۆ وەدەستخستنی سەرچاوەكانی ئاو و وزە و ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و پەتا و نەخۆشی و دابینكردنی خۆراك و کۆچ دەبێتە ئەولەوییەتی كاری دەوڵەتان. هەروەها لەگەڵ نەبوونی پابەندبوون و هەماهەنگیی نێودەوڵەتیشدا گۆڕانی كەشوهەوا دەبێتە هۆی بەرپابوونی شەڕ و كێشمەكێشی نێوان وڵاتان لەسەر ئاستێكی بەرفراوان.


وەك هەر قەیرانێكی تریش ئەو وڵاتانەی لاوازن یانیش لە جیۆگرافیایەكی خەراپدان و خاوەنی ژێرخانێكی پتەوی ئابووری و تەكنەلۆژیا نین دەكەونە هەڵوێستێكی سەخت و تاقەتپڕوكێن، كەچی كەمترین ڕۆڵیشیان لە تێكدانی كەشوهەوادا هەیە. وڵاتانی ئەفەریقایی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاندید و قوربانیی سەرەكیی ئەو هەڕەشە گەورەیەن كە لە سەدەی بیستویەكدا یەخەی مرۆڤایەتی دەگرێت. لەنێوانیشیاندا عێراق ڕەنگە لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانە بێت كە ڕەشەبای بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بێ ئاوی دەیگرێتەوە.


وردەكاری و ئاماری زانایان لەبارەی چارەنووسی ئەو وڵاتانە و بە تایبەتی عێراق لە بابەتی كەم ئاوی و وشكەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ترسێنەرن. ئەو ترسە كاتێك هێندەی تر خۆی دەردەخات كە دەبینین وڵاتانی دەوروبەر بە بێ گوێدانی یاسای نێودەوڵەتی سەرقاڵی گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەكان و وشككردنی ئەو سەرچاوانەن كە ملیۆنها ساڵە سرووشت دایڕشتووە و عێراق لێی بەهرەمەندە. عێراق بەو هەموو گرفتە سیاسی و ئابووری و ئیداری و ئەمنییەی هەیەتی بە هیچ شێوەیەك ئەو ئامادەیەی نییە بتوانێ ڕووبەڕووی بەڵایەكی ترسناكی وەك گۆڕانی كەشوهەوا ببێتەوە. ئەم بابەتە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستانیش بەجێ دەهێڵێت. ڕەنگە هێشتا وەختمان لەبەردەست بێت بۆ ئەوەی لە كوردستان بتوانرێ ئامادەكاری بۆ ئەو سەردەمە تازەیە بكرێت. بەڵام ئەگەر ڕاستیتان دەوێت ئەو كاتە بەردەستە كەمە و پێویستی بە خێرایی و دەستوبردی هەیە.


ئەوەی لێرەدا گرنگە دوو خاڵی جەوهەرییە: یەكەم، هەرێمی كوردستان لەو زەنگە مەترسیە تێبگات . دووەم: گۆڕانی كەشوهەوا و بابەتی ژینگە ببێتە ئەولەویەتی بەرنامەكان. چونكە لە ڕاستیدا تۆ هەرچییەک هەبیت بێ مانایە ئەگەر ژینگەی لەبارت بۆ ژیان نەبێت.

سەرچاوە: ڵاپەرەی زکر مووسا

بەشی راگەیاندنی رێکخراوەی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ

@kszshno
Forwarded from Hojan :: زانست
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢چێرگ (Great Bustard)💢

چێرگ یان مێشەسی، بە ناوی زانستی Otis tarda، قورسترین باڵندەی جیهانە کە توانای فڕینی هەیە و بەداخەوە لە ئێستادا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە. جێگەی ئاماژەیە هەژماریان لە سەرانسەری جیهان، لە نێوان ۲۹ هەزار و ۶۰۰ بۆ ۳۳ هەزار چێرگ دەخەمڵێندرێت.
وڵاتانی ئیسپانیا، ڕووسیا، ئۆکراینا، تورکیا، کوردستان، ڕۆمانیا و کازاخستان ئەو شوێنانەن کە لەواندا چێرگ دەبینرێت. لەو وڵاتانەدا، ئیسپانیا زۆرترین هەژماری چێرگی لە ئاستی جیهاندا هەیە؛ واتە زیاتر لە نیوەی هەژماری ئەم باڵندەیە، لە ئیسپانیادا دەژین.
ئێستاکە بەڵام کەمتر لە ۳۰ باڵندەی چێرگ لە کوردستاندا دەژین و ئەوانیش ڕووبەڕووی مەترسیی لەناوچوونن کە تەنیا لە دەشتەکانی شارگەلی بۆکان و سەقزدا ماونەتەوە و شوێنی ژیانیان لە وڵاتی کوردستان، ئەو دوو شارەیە و بەداخەوە لە شارەکانی دیکە، زیاتر لە ۱۰ ساڵە نەبیندراون.

...
ئامادەکردن: محەممەد محەممەدنەژاد

#چێرگ
#مێشەسی
#کوردستان_بۆکان_سەقز
#ژینگە_و_زانست
#otis_tarda
#otitidae
#Great_Bustard

@ZanistHojan
داواکاری ژینگەیی

خەڵکی بە شەڕەف و ژینگەدۆستی ناوچەی شنۆ

ئەوڕۆ ئاگادار کراین کە نێرییەکێوییەک لە مێگەلی خۆی لە کوێستانەکان هەڵبڕاوە و کوڕەگوێی باغ و باغات و دەشتی شنۆ لە دەڤەری شارۆچکەی نەڵۆس بووە و تائێستا لە شوێنەکانی نەڵۆس، بەرەمەزرای دێگورجێ و باغەکانی سەرگیز و ... بینراوە. ئاگاداری ئەوە هەین کە بەداخەوە تاقمێک لە نەیارانی ژینگەی شارەکەمان، گەڵاڵە و بەرنامەی ڕاو و کوشتنیان لە مێشک دایە و تاقمێکیش بە بۆنەی هەڵگرتنەوەی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی سەریان دەدووی ناوە و لە هەر شوێنێکیش خەڵک چاوی پێی دەکەویت بە هات و هاوار و فیتوو لێدان و ...دڵەڕاوکە و  دڵەخورپە بۆ ئەو گیانلەبەرە بەستەزمانە درووست دەکەن و هەڵدەکوتنە سەری. ئەوە لە حاڵێک دایە کە هەبوونی بەڵێشاوی سەگە بێ خاونەکان و بەرهەڵا لە دەوروپشتی شارودێهاتەکانیش ئەو گوشار و زەختە بۆ ئەو بەستەزمانە زیاتر دەکەن.
ئێمەی مرۆڤ لە کوێستانەکان هەمیشە میوانی ماڵی ئەوانین و تەنانەت زۆرجار لەوێش مەترسی دەخەینە سەر ژیانیان. وای دابنێن ئەو نێرییە کێویلکەیە هەتا ڕێی گەڕانەوەی ماڵی خۆی دەدۆزیتەوە میوانی ئێمەیە و ئەو هەڵسوکەوتەی هەتا ئێستا بینراوە هیچ فەڕی بە میواندارییەکی شیاوی ئەو میوانە جوانەوە نییە.

ئێمەلە دایرەی ژینگەپارێزی شاری  شنۆ، وێڕای ئەوە کە سپاس و پێزانینی خۆمان بۆ دۆستانی ژینگەدۆست کە بە پەرۆشەوە بە شوێن ئەو گیانلەبەرەون دەردەبڕین و  ڕایدەگەیێنین کە بە وردی خەریکی پشکنین و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بابەتەکەین و بێگومان لە بەرامبەر هەرچەشنە مەترسییەکی جیدی و هەڵسووکەوتێکی نالەبار بەرپەرچدانەوەمان دەبیت و  لە هەمبەر ڕاو و کوشتنی ئەو نێرییە بەدواداچوونی یاساییمان دەبێت.
هیوادارم لە وەها دۆخێک دا هەمووی خەڵکی ژینگەدۆستی مەڵبەندی شنۆ یارمەتیدەرمان بن و دەستمان بگرن کە دڵنیاین هەرواش دەبیت و هەر ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت.

کەریم خزری
بەرپرسی دایرەی ژینگەپارێزی شنۆ

بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی ژینکۆی شنۆ

@kszshno
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەڕێ کردنی تیمەکانی کومیتە عەمەلیاتی ژیوای بەرەو ئاگری دارستانی وشکەناو.

اعزام تیمهای کمیتە عملیاتی ژیوای برای مهار آتشسوزی جنگلهای "وشکەناو"

۲۵/۳/۱۴۰۳

@jiway_ngo
رێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆسی شنۆ (ژینکۆ) انجمن محیط زیست کیله شین پویان سبز زاگرس اشنویه (ژینکو)
Photo
بە بۆنەو چوارەم‌ ساڵیادو کارەساتو "٨و پووشپەڕی

  کێشە ژینگەییەکێ بەردەوام زامێوە ساریژنەویەو جەسەو سرووشتو نیشتمانی خەمباریەنێ و ئاسەوارەکێشا هەتاهەتان ناخو کۆمەڵگایمانە مەنانێوە و ورکە و ویر و زەینو ئینسانە ئاوەزمەند و بەرپرسەکانێ.

بەداخەو ساڵانە خەڵکانێوە نەزان و ناحەز و نابەرپرس و دوژمەن بە ئاوەدانی وڵاتی، بە ئەنقەس و نائەنقەس و بەجاران مەبەستمەند، زامی پەترۆکبەستەو سروشتی مەکولنانەی و بە دەیان و سەدان و هەزاران دۆنم دار و دەوەن و جەنگەڵستانی چڕوپڕمان مەکەرانێ بە قەقنەس و یاگێ بە ژیوای ڕەحەت و سروشتی گژ و گیا و دارستان و گیانەوەری لێژە کەرا و ویژدانی ئینسانیشا جە ئاستو ئی تاڵانکاری و کاولکاریەنە هەرگیزای‌هەرگیز نمەچڵەکیۆرە!
تاڵان و بڕۆ و کاولکاری هێشتا پێسەو دیاردێوە ئاسایی، وەرچەم و زاقەن.

بە دڵنیاییەو، جە وەراوەرو ئی گردە تاوان و تاڵان و بڕۆیەنە، هەنێ ئا وێژدانە وریا و هاوارێ، بە زانیاریدای گشتی و کردەوەی بەرپرسانە و هاز و هێزی دڵسۆز و خۆبەخشانەشان، تاقە ڕۆچنەو هیواو کۆمەڵگایەنێ و بڕیەینێ وەنە هەتا جە کاتە سەخت و قەیراناوییەکانە ژینگەو شوناسی و وەشەسیاییشا جیا نازا و با بە هەوێنو دەرد و ئازار و زامە قووڵەکاش.

ڕێکوزیای ژینگەپارێزی "ژیوای"و پاوەی پێسە بزاوتێوە جددی و بەرپرسو کومەڵگای کە جە دلێچەقو کێشە و نەهامەتی و دەردەکانەنە کەوتەن بەر، بە درێژایی دە ساڵی ویەردەی، بە چالاکیی جۆربەجۆری بێ حەسانەوە و کۆڵنەدەرانەی خۆبەخشانە و دڵسۆزانە ڕێبوارو ڕاگەو مێهرەبانی و ئاوەدانی بییەن و فرێنێ چا ڕۆڵە ئازا و بەجەرگانە تێکەڵ پی پێڕێ بیێنێ و هەر کامەشان کویسانێوە جە ورە و هاز و هێز و بڕوای بیەن پەی ژیوای.

بێ گومان هامڕایی خەڵکی بەرپرسیار و وڵات‌پارێزی هەردەم ورەبەخش و جووڵێنەر و ژیواییەکان بییەن.
وریایی خەڵکی و هەڵوێست و هامڕایی بەرپرسانەشان، بە نسبەت بەدەمەوئامای پەی چارەسەری کێشە و قەیرانە سرووشتییەکان، جە شار و دەگاکانە بە ئاستێو گەشە و ترۆقیش کەردەن‌ کە خەڵکی ئازا و خۆبەخش جە سووچ بە سووچو هەورامانی دەلالینە ڕاو ئامانجە بەرزەکانو ژینگەپارێزی و ژینگەدۆسیشا گرتێنە وەر و ئیتر حازرێ نیەنێ بێ‌باک و بێ‌موبالاتێ با.

ساڵانەی پەڕ جە وێبەخشی و فێداکاری ژینگەپارێزانو وڵاتی و هامڕایی خەڵکی دڵسۆزی، بە ڕادێو دڵگەرمکەر و ورەبخشەن، کە ڕا نمەدۆ یاس و ناهمێدی باڵش کێشۆ ملو هەست و ئیرادەو ڕۆڵە‌نەبەزەکاو ژیوای و هەرڕۆ کە مەی خاستەر و بە تواناتەر جە جاران داستانەو وەفاداری و فەداکاری پەی پارێزنای ئاووخاکیشا تۆمار کەرا.

گیانبەختکەردەی باشتەرین ڕۆڵەکانو نیشتمانی هەر جە شەهید "شەریف"ە پەڕ "ئۆمید"ەکەو "چیا"ی و شەهید "مۆختار"ە خەمەرەکەو "ژیوای" گێرەش هەتا "ئەلبۆرز"ە "زاگرۆس"ینەکە نیشاندەروو ڕادەو فەداکاری و وەشەسییایی سرووشتو نیشتمانیەنێ.

٨و پووشپەڕو مەرەخێڵی مەتەرێزو نیشتماندۆستی و وڵاتپارێزی بێ دژ بە ناحەزی و کاولکاری. مۆختار و یاسین و بێلال بیێ بە قەڵغانو دارەبەلو و دارەوەنەکانو مەرەخێڵەو نیشتیمانی، هەتا  ئاسمانە شینەکەو کوردستانی چیتەر بە دووکەڵو نەزانی و ناحەزی لێڵ و حەزین نەوۆ. مەرەخێڵە گردساڵە پووشپەڕەنە، زامی ناسۆرو نیشتمانیەنە و داستانەو حەماسەتو کوڕانو هەورامانی سەنگەرو مدرامانو ژیوایەنە و قیبلێ دڵداران و شەیدایانو نیشتماندۆستی و ژینگەپارێزی.

جە ساڵڕۆو گیاندای قارامانانو ژیوایەنە، بە ورێوە بەرزتەر جە شاهۆی و باوەڕێوە پتەوتەر جە جاران، چەنی ئامانجە پیرۆزەکانو ڕێوازو سەوزەڵانی و ئاوەدانی ژیوای و شەهیدە سەرسەوزە سەربەرزەکاش، پەیمانە و قەرار و بڕیار، تازە کەرمێوە و وێما سەروازێ وەفاداری هەتایی ڕا و ڕێوازو موختارە شەریف‌ئاساکان مزانمێ و  ماچمێ:  "مێهرەبانی درێژەش هەن"

ڕێکوزیاو ژیوای پاوەی
٨و پووشپەڕو ۱۴۰۳
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاکەی ژینگەیی

لەو دەور و زەمانەیەدا باشترین چاکە چاکەی ژینگەییە. لە ڕۆژگارێک دا دەژین کە خێرایی لەناوبردنی ژینگە وەپێش خێرایی هوشیاری خەڵک کەوتووە. هەر هەنگاوێک لە پێناو هوشیاری و هەستیاری ژینگەیی دەتوانیت دواڕۆژی وڵاتەکەمان گەرەنتی بکات. پڕ بەدڵ سپاسی دۆستانی ژینگە دۆستی شارەکەمان کاک ئۆمێد و کاک شەفیع دەکەین کە پێشەنگی کار و چالاکی ژینگەیی لە شارەکەمانن و بەردەوام هەنگاوی چاک و بەنرخی ژینگەیی هەڵدێننەوە و شانازی بۆ شارەکەمان دەئافرێنن. هیوادەخوازین نموونەیان زیاد و ژیانیان پڕ لە شادی و بەختەوەری بیت.

کەریم خزری-بەرپرسی دایرەی ژینگەی شنۆ


بەشی راگەیاندنی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی ژینکۆ ( کێلەشینی سەوزی زاگرۆس )


@kszshno
بەپەلە
بەداخەوە ڕایدەگەیێنین کاک ئێسماعیل کەریمی چالاکی ژینگەیی، کارمەندی ئێدارەی سه‌رچاوه سرووشتیه‌کانی شاری کامێران کە دو ڕۆژ لەمەوبەر لە کاتی کۆژاندنەوەی ئاگر جەستەی سووتابوو، ئەم بەیانییە گیانی سووری پێشکەش بە سەوزی نیشتمان کرد.

فوری
به اطلاع میرسانیم کاک اسماعیل کریمی فعال زیست محیطی و‌ جنگلبان اداره منابع طبیعی شهرستان کامیاران که دو روز قبل حین مهار آتشسوزی دچار سوختگی شدید شده بودند، متاسفانه امروز صبح جان خود را نثار نیشتمان کردند.

۳مرداد۱۴۰۳
@jiway_ngo
@kszshno
Forwarded from عکس نگار
تاڵانچییەکانی ژینگە، بوون بە بکوژی ژینگەپارێزێکی تر.
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی شەهیدبوونی هاوڕێی ژینگەپارێز کاک " سماییل کەریمی " مان پێگەییشت. ئەنجومەنی سەوزی چیا خۆی بەهاوبەشی خەمی سەرجەم ژینگەپارێزان و بە تایبەت بنەماڵەی سەربەرزی ژینگەپارێز، هاوڕێ سماییلی کەریمی ئەزانێت و لەخوای گەورە تەمەنای سەبووری و ئۆقرەیی بۆ بنەماڵەی خوشەویستیان ئەخوازێت و هیواخوازین ڕۆحی پاکی بەبەهەشتی بەرین شاد بێت.
هەروەها لایەنە پێوەندی‌دارەکان و دەزگای داد دەبێت،  ئەو کەسانەی وا بوون بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر و شەهید کردنی ئەم ئازیزە، بە زووترین کات بۆ ژینگەپارێزان و ڕای گشتی دیاری بکرێت و سزا بدرێت و بەپەلە ڕێگایەکی یاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاڵانچییەکان و چەتەکانی ژینگە بدۆزێتەوە. ئەوکەسانەیش وا بەئەنقەست ئاگر لە جەستەی نیشتمانی دایک و زاگروس بەرئەدەن و ئەبن بەهۆکاری ئەو کارەسات و خەسارە گەورانە لە جەستەی ژینگە، وەکوو بکوژی بەئەنقەست(قاتڵ) بناسرێن و بەتوندترین شێوە سزا بدرێن.


بار دیگر و مکرراً غارتگران ژینگه و ژیان مسبب شهیدشدن حافظ دیگری از سرزمینمان گشتند.
با الم و اسف فراوان دوست و همراهمان
«کاک إسماعیل کریمی» از دیار کامیاران به کاروان شهیدان سبز گرویدند.
انجمن سبز چیای مریوان خود را در این حادثه‌ی دلخراش، سوگوار و هم‌غم خانواده‌ی داغدار کریمی و حافظان محیط‌زیست می‌داند؛ از ایزد منان صبر و شکیبایی برای خانواده‌ی بزرگوار کریمی و برای شهید همراهمان، آمرزش پروردگار و بهشت جاودان را خواستاریم.
انجمن سبز چیا ضمن محکوم کردن اعمال جانیان ژینگه و ژیان و آنانکه افسارگسیخته و بدون هیچ مانع قانونی و قضایی اقدام به تاراج منابع ملی می‌کنند باعث و بانی عمدی چنین وقایع اسفناک جبران‌ناپذیر می داند و باید جوابگوی اعمال ننگین خود باشند.
بدیهی است که دست‌اندرکاران قانون و دستگاه قضایی باید آمران، بانیان و عاملان این سلسله از مصداق‌های دشمنی با جان و مال و خاک این سرزمین را در صدر پیگیری های اجرایی و به نحو جدی قرار دهند؛ چرا که اهمال و مدارا با این اهریمن‌صفتان موجب جری‌ترشدن و آزمندگشتن آنان گردیده‌است.

انجمن سبز چیا
3 مردادماە ١٤٠٣


@chya_ngo
Forwarded from آوین پرس
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#فوری

#برای_نجات_دالانپر_و_دریاچه_مامه‌شیخ
#فردا_دیر_است

وقتی هیچ روش نرمی چون فرهنگ‌سازی و استدعا و تمنا پاسخ نمی‌دهد ناگزیر از پناه بردن به راه‌های سخت هستیم. اکنون تنها راه نجات دریاچه مام‌شیخ و طبیعت زیبای دالان‌پر (گەڕێ مامەشێخ) قطع همه مسیرهای مواصلاتی توسط هرگونه ماشین‌های شاسی‌بلند یا آفرودی یا وسیله نقلیه‌ای است که امکان رسیدن به آن منطقه را دارد. اصولا تنها باید کوهنوردان و طبیعت‌گردان و رمه‌داران بتوانند به آن طبیعت و دریاچه دسترسی داشته باشند تا از حجم عظیم تخریب‌ها و تولید زباله و نابودی طبیعت این کوهستان اندکی کاسته شود.
انتظار داریم مردم و جماعات محلی و نهادهای متولی بیش از این با سکوت خود به تداوم این ظلم و جفا کمک نکنند.
برای #نجات_دالانپر و #دریاچه_مامه_شیخ و ُزسینای سیلوانا همه باید حالا عزم جزم کنیم فردا خیلی دیر است. لطفا این ویدیو را همرسانی فرمایید.

@avinpress