گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە
109 subscribers
26 photos
31 links
گۆڤاریكی سیاسی، فیكریی، كۆمه‌ڵایه‌تییە
https://komelge.com
Download Telegram
*پرۆلیتاریا*

عەبدوڵڵا ئۆجالان

لە کرمانجییەوە؛ سوورێن ئیبراهیم

لەگەڵ پێشکەوتنی کاپیتاڵیزمی تورک، پرۆلیتاریای کوردیش لە کوردستان تانوپۆی کوتا، پرۆلیتاریای کورد لە ئەنجامی ناکۆکییەکانی لەگەڵ بۆرژوازیی کورد پێش نەکەوت، ئەمە پتر لە لە کارگە (بازرگانییەکان)ـی دەوڵەتی تورک لە کوردستان هەڵدەڕەنگا. لە هەلومەرجی کاپیتالیزمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا گەشەی سەند نەک هەلومەرجی کاپیتاڵیزمی کوردیی. سا لەبەر ئەمە پرۆلیتاریای کوردیی هەم…

https://komelge.com/?p=3110
*بەرەو نوێبوونەوەی سۆسیالیزم – سووربوون لەسەر سۆسیالیزم سووربوونە لەسەر مرۆڤبوون*

وەرگێڕان: نەجیبە قەرەداخی

وتاری ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە کۆنفرانسی هونەریی ئازادیی.

پاش ڕووخانی یەکێتیی سۆڤێت، عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری خەباتی ڕزگاریخوازی کورد، ڕایگەیاند؛ ‘سووربوون لەسەر سۆسیالیزم سووربونە لە سەر مرۆڤبوون.’ لە گفتوگۆی دواتردا دەمەوێت چۆنێتیی تێگەیشتن و تێڕوانین بۆ سۆسیالیزم لە نێو بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد شرۆڤە بکەم. چۆن لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی پارادایم پەرەی سەندووە و چۆن…

https://komelge.com/?p=3113
*لە سیستەمی جیهانییەوە بەرەو شارستانیی دیموکراتی*

باری. ک. گیلس

لە ئینگلیزییەوە: نەسرين عەباس

دەمەوێت سەرەتا بەوە دەست پێ بکەم کە جۆرێک لە هەستی هاوئاهەنگیی و بیرکردنەوە لە نێوان بیروبۆچوونەکانی خۆم و هاوڕێم ئەندریە گوندەر فرانک دەبینم، فرانک چواردە ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد. ئەو بیروبۆچوونانەی بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام و قووڵبوونەوەی بابەتەکانم، بەڵام لە ماوەی تەمەنیدا ئەویش وەک من لە دڵەوە خوازیاری…

https://komelge.com/?p=3121
*خەبات لە باکووری کوردستان: بەردەوامیی ڕێگایەک لە سەروو حزبایەتییەوە*

شاهۆ عوسمان

خەباتی مرۆیی لە باکووری کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە کە لەگەڵ خەباتی گەلانی دیموکراتخوازی تورکیادا هاوتەریب بووە. ئەم خەباتە لە سەرەتاوە بۆ دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ، ناسنامەی کەلتووری و زمانی دەستی پێکردووە و بەرەو داواکاریی زیاتر و فراوانتر پەرەی سەندووە.

ئەوەی لێرەدا پێویستە جەختی لەسەر بکرێتەوە، ئەوەیە کە خەباتی گەلێک هەمیشە لە…

https://komelge.com/?p=3129
*خەباتی ئایدیۆلۆژیی، سیاسیی و ئەخلاقیی ئەم سەردەمە*

شڕۆڤە: ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی

شیکردنەوە

“ئەگەر پەیوەندییەک لە نێوان گەشەی سیستەمە کۆمەڵایەتییە مێژووییەکاندا بدۆزرێتەوە، ئەوە دۆزینەوەی چارەسەر بە شێوە جیاوازەکانی خەباتی ئایدیۆلۆژیی، سیاسیی و ئەخلاقیی سەردەم ئاسانترە، نەک بە ڕێی یاسا پێویستەکان.” ع.ئۆجالان

بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو کێشە کۆمەڵایەتییانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەقیوەتەوە، هەروەتر بۆ تێگەیشتن لەو سیناریۆ ئاڵۆزانەی لەو ماوەیەی دواییدا لە سووریا…

https://komelge.com/?p=3134
*نیوسەدە لە ‘حاڵەتی دەرهەق’: ئاخۆ ‘ناچالاککردن’، ‘توانستی’ سیاسەت دەخوڵقێنێت؟*

هەیفا کەمال

سێ پەیام و ڕاگەیەندراو، نیشاندەری ئەگەرێکی گەورەی وەرچەرخانن لە ستراتیژی بزووتنەوەی ئاپۆیی؛ لە خەباتی چەکدارییەوە بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی و یاسایی. پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٥ـی شوبات، بانگەوازێک بوو بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و داوای “ناچالاککردنی” پەکەکەی دەکرد، بەو مانایەی کە لەبەر ئەوەی بارودۆخ و هەلومەرجە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان گۆڕاون، پەکەکە وەک…

https://komelge.com/?p=3139
*من مرۆڤ بووم*

هۆنراوە: شەهید عەلی حەیدەر قەیتان ‘هەڤاڵ فواد’

وەرگێڕان: نەجیبە قەرەداغی

من مرۆڤ بووم

چ جیاوازییەکم

لەگەڵ بەندەکانی تری یەزدان نەبوو

نۆ مانگ و دە ڕۆژ

مانەوە لە منداڵدانی دایک

لەدایکبوون، گەورەبوون، ئاخاوتن

گیانێکی نانخۆر بووم

لە سەرەتای بیستەکانی تەمەنمدا بووم

هێشتا بیستوحەوت ساڵان بووم

نەونەمامێک بووم

ڕێهەڤاڵی جوانیی باشە و نوێگەریی و ڕاستیی بووم

دوژمنیی…

https://komelge.com/?p=3143
*“پەکەکە دیاردەیەکە، منیش وەک ئێوە هەوڵدەدەم لێی تێبگەم.”*

ئاوارە پیرۆت

“پەکەکە دیاردەیەکە، منیش وەک ئێوە هەوڵدەدەم لێی تێبگەم.” ڕێبەر ئاپۆ.

بەدرێژایی نیو سەدە، تا ئەمڕۆش لەناو پەکەکە، گفتوگۆی بەردەوام و ئارگیۆمێنتسازیی لەسەر ئەوە دەکرێت کە ڕێبەر ئاپۆ ئەو هۆشمەندییەی کە هەیەتی ئایا بەدەستی هێناوە یان لەگەڵ لەدایک بوونی بەسرووشت لەگەڵی بووە؟ هەر لەسەر ئەو بنەمایە لە پەروەردەدا، خوێندنی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بابەتێکی سەرەکیی…

https://komelge.com/?p=3146
*کەجەکە چییە؟ لە چ قۆناغێک دایە؟*

سیڤان سەعید

لەماوەی دەساڵ (٢٠٠٥-٢٠١٥) لە راگەیاندنیداوەک سیستەمێکی نوێ لە بزاوتی ئازادیخوازیی کوردستاندا، کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) گەیشتە ترۆپکی خۆی. لە لایەنی جڤاکییەوە گۆڕانێکی زۆر مەزن بەسەر بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستاندا هات. کاراکتەرە جیاوازەکانی کەجەکە لە هەمو مەیدانەکاندا چالاکانە بەرەوپێشچونیان بە خۆیانەوە دیت. دەتەپە و بەدەپە و دواتریش هەدەپە لە باکور و لە تورکیا بون…

https://komelge.com/?p=3151
*ئێمه‌ی کوردی خواروو و په‌که‌که‌*

د. بهرووز چەمەن ئارا

خۆفەسخکردنی په‌که‌که دۆست و دژمن، لایه‌ندار و ڕه‌خنه‌گر، دوور و نزیکی هه‌موو تووشی سه‌رسوڕمان کردووه‌‌. دیاره‌ من نه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی حیزبیم هه‌یه‌ و نه‌ش لایه‌نداری ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و به‌ره‌م به‌ڵام منیش پێم خۆشه‌ له‌م دۆخه‌ مێژوویییه‌دا ڕاوبۆچوونی خۆم وه‌کوو هاووڵاتییه‌کی کورد ده‌رببڕم.

له‌ کاتی ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی کۆتاییی خۆفەسخکردنی په‌که‌که‌ من له‌…

https://komelge.com/?p=3154
*باسک و بازووی پەکەکە!*

حەسەن حسێن دەنیز

ئەو کوردەی لە ڕێی پەیمانی لۆزانەوە لە گۆڕەپانی سیاسەت وەدەر نرابوو، ئیمڕۆ بووە بە ڕۆژەڤی چاپەمەنیی جیهانیی. بڕیاری خۆفەسخکردنی پەکەکە دەنگدانەوەیەکی هەژێنەری هەبوو، هەموو جیهان قسەی لە سەر دەکات و ڕوانین و پێشنیاری خۆیان دەخەنە ڕوو. تا ئێستا جگە لە شەڕانگێزان هیچ هێزێک خۆفەسخکردن و ڕاوەستاندنی شەڕی چەکدارییان ڕەخنە نەکردووە. هەمووان ئەمە…

https://komelge.com/?p=3157
*ئاپۆ لە نێوان باوەڕ و بێباوەڕیی بە دەوڵەت*

شارا تاهیر

ئێستاکە کە دەنگ و دەنگۆی درووستبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی نوێیە، هەمووان باسی نەخشەی نوێی ناوچەکە دەکەن، هەمووی قسە لە سەر ئەمەریکا و دەستی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دروستبوونی و نەخشەندانی ئەم نەخشە نوێیەدا دەکەن، ئەوا پرسیارەکە بۆ ئێمەی کورد ئەوەیە ئایا ئەم گۆڕانکارییانە بەرەو پێشەوەمان دەبات و ڕزگارمان دەکات یاخود دەمانباتەوە دواوە؟ یان ئەمە…

https://komelge.com/?p=3160
*سەرپێخستنەوەی سیاسەت: عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنفیدراڵیزمی دیمۆكراتی و سیاسەتی ئەقڵانیی*

نووسین: پاتریک هەف

لە ئینگلیزییەوە: عوسمان ئیسماعیل

پێشەکی

لەم وتارەدا بیرەكانی ئۆجالان لە ڕێگەی بیرمەندە دیارەکانی ڕۆژئاواوه‌ دەخوێنمەوە‌، لەوانە ‌فرێدریک نیتشە، ئیمانوێل واڵه‌رستین، تیۆدۆر ئەد‌ۆرنۆ، مورا‌ی بووكچین و هەروەها فێرناند برۆدێل. بە قووڵبوونەوە لە ژیانی ئۆجالان لە چوارچێوەی تێكۆشانەكانی بۆ ئازادیی كوردان، هەوڵ دەدەم وێنای ڕەوتی ڕۆشنبیریی ئەو لە تەمەنی منداڵییەوە تا کاتەکانی دروستبوونی پارتی…

https://komelge.com/?p=3163
*ڕێبەری پەکەکە- ئۆجالان؛ ماندێلای سەردەمەکەمانە*

سڵاڤۆی ژیژەک

لە سویدییەوە؛ شارا تاهیر

لە جیهانێکدا کە دەنگ و قرمەی پێکدادانی چەکەکەکان تا دێت بەرزتر و بەرزتر دەبنەوە، ئەوا ڕێك لەو کاتەدا عەبدوڵا ئۆجالانی هێمای بەرخۆدان و شۆڕشی کورد، هاواری خۆی بۆ ئاشتیی وەک گرنگترین بانگەوازی ئەم سەردەمە بەرز دەکاتەوە.

ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە زمان خۆی نائومێدمان دەکات. میدیا گەورە و زەبەلاحەکان…

https://komelge.com/?p=3166
*فەرهەنگی ئایدۆلۆژی بزوتنەوەی کورد*

موژگان خالیس

بزووتنەوەی کورد، بۆ ماوەی سالانێکی زۆرە تەنها بە گوتاری “تیرۆر” و “ئاسایش” پێناسە دەکرت، بەڵام نەخشەی فکری بزووتنەوەکە، بە کۆمەڵێک چەمک دروست بووە هەر لە ‘مۆدێرنیتەی دیموکراتی’یەوە بۆ ‘ژنۆلۆژی’.

لەم رۆژانەدا کە چارەسەری پرسی کورد دەست بە دوورکەوتنەوە لە ئامرازەکانی توندوتیژی دەکات، بە تایبەتی لە شاشەکان، رۆژنامەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بێگومان لە سیاسەتدا…

https://komelge.com/?p=3175
*پاش چاوەڕوانییەکی پڕ تامەزرۆیی، ژمارە ٤٩ی گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە کەوتە بەردیدی خوێنەران*

خوێنەرانی بەڕێز، بیرمەندان و دۆستانی هێژای “ئازادیی کۆمەڵگە”.
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، ژمارە (٤٩)ی گۆڤاری “ئازادیی کۆمەڵگە”تان پێ ڕادەگەیەنین. ئەم ژمارەیە، کە تایبەتە بە وەرزی بەهاری ٢٠٢٥، لەژێر دروشمی “هیوا لە سەرکەوتن بەهادارترە”دا، هەڵگری پەیام و شیکاریی قووڵە بۆ ڕووداو و پرسە هەنووکەییەکان.

ئەم ژمارەیە، وەک نەریتی گۆڤارەکەمان، ڕێزێکە لە بیرمەندێکی گەورەی جیهانی، و ئەمجارەیان تەرخانکراوە…

https://komelge.com/?p=3180
*کۆتایی ئەو سیستەمەی ناتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە!*

دانا حەمید

قەیرانی حوکمڕانی لە ئێراق و باشوری کوردستاندا، لە ئاستە فینۆمینۆلۆجی و ئۆنتۆلۆجییە قووڵەکەیدا، تەنها شکستهێنانێکی کارگێڕی یان سیاسی نییە لە دابینکردنی پێداویستییە ماددییەکان یان پاراستنی ئاسایش؛ بەڵکوو پچڕانێکی وجودییە لە نێوان «بوونی دەسەڵات» و «بوونی هاووڵاتیی»ـدا، کە تێیدا خودی پەیوەندییەکە ماهیەتی خۆی لەدەست دەدات. گرێبەستی کۆمەڵایەتی، وەک ئەو چەمکە تیۆرییە ڕۆشنگەرییەی کە لەسەر…

https://komelge.com/?p=3184
*ئایدیۆلۆژیا؛ هەوێنی ئازادیی، هەبوون و یەکبوونە*

جەمیل بایک

https://komelge.com/wp-content/uploads/2025/06/Brian-Eno-Harold-Budd-First-Light-20-Minutes-Edit.mp3

داگرتنی فایلی PDF

شەڕی سێهەمی جیهانیی بەوپەڕی دژوارییەوە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمەکەمان بەردەوامە. دەرەنجامە ڕووخێنەرەکانی ئەم شەڕە، کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر هەموو مرۆڤایەتیی و بە تایبەت لە سەر منداڵان، گەنجان، ژنان، ڕەنجدەران و زەحمەتکێشان و توێژی بێکاری کۆمەڵگا دادەنێن. ئەو چەکە کیمیاییانە، ئەو ئاگر و سووتانەی لە ئەنجامی بەکارهێنانی بۆمب…

https://komelge.com/?p=3187
*دیدگای ڕێبەر ئاپۆ بۆ دوانزەهەمین کۆنگرەی پەکەکە*

پێشەکی

کۆبوونەوەکەمان لە پێش‌کۆنفرانسێک دەچێت، نیازمە ناونیشانێکی وەها ببەخشمە کارەکەمان:

“کۆتایی قۆناغێک و هەنگاونان بەرەو قۆناغێکی نوێ پەیوەست بە هەبوون و پرسی کورد”

ئەم کارە زۆر دژوار و مێژوویی دەبێت. ئێستە وەختێک هەنگاوهەڵدەگرین بەرەو ڕێکخستنبوونێکی نوێ، پێویستە لەژێر ناونیشانی جیاوازدا لە پرسەکە بکۆڵینەوە. هەموو ئەم ناونیشانانەش، شیکاریی قووڵیان دەوێت. کاتی دەوێت، پەلەکردنی ناوێت. لێرەوە، “پێشەکی”…

https://komelge.com/?p=3197
*دەقی نامەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی*

لە منداڵیمەوە هەوڵم داوە ببمە باشترین هەڤاڵ و هاوبەشی ژنان. تەنانەت لە پەیوەندیم لەگەڵ دایکمدا بەدوای ژنی ئازاد دا گەڕاوم. پابەند بە خەونەکانمەوە ژیاوم و خەباتی ئازادی ژنم خستووەتە ڕوو.

هەمیشە ویستوومە ڕۆڵەیەکی شایستەی ژنان بم

یەکەم جار کە برامە دوورگەی ئیمراڵی، گوتم: ” کارەکەم بۆ ژن پڕۆژەیەکی نیوەناچڵە.” ئێستا ئەو کارە تەواو بووە و…

https://komelge.com/?p=3200