گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
378 subscribers
1.65K photos
50 videos
26 files
54 links
گەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ...

بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت

👇👇
@irajmoradi
Download Telegram
کەلتووری خۆراک و پزیشکی و ژینگەپارێزی و کشتوکاڵزانی کوردەواری.
با هەوڵ بدەین کۆیان بکەینەوە. بەرەی بەساڵاچووەکانمان بمرن ئێمە کەمترین دەستکەوتمان لەو بارەوە هەیە. چونکە دەزانن گەلی بەکارهێنەر، کەلتوورەکەیشی هی خۆی نییە. مەگەر ئەوەی لە باب و دایکی پیرییەوە بۆی بە جێ ماوە و ئەویش ڕۆژانە ڕەچاوی ئەکا.
لەو گەنجینە مێژووییە خۆراکی و پزیشکییە هەزاران ڕاز و نهێنی قووڵایی پێشینانمان بۆ دەر ئەکەوێ.
هیچ نییە پێشینانی ئێمە بۆی نەچووبن و ئەزموونیان تێیدا نەبێ. بەو مەرجەی ئەو مژارە لە ئارادا بووبێ.
خۆشەویستان با لە ئەنجومەن و ڕێکخراوە فەرهەنگیەکان لیژنەیەکی تایبەتی هەبێ بۆ کۆکردنەوە و خەمخۆری ئەو بەشە لە کەلەپوورمان.
...
هەزاران وشەی ڕەسەنی کوردی لە باسکردنی ئەو بابەتانەدا بەکار دەبرێن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعرێکی مامۆستا مەولەوی تاوگۆزی جاف
تەفسیر:
مامۆستا یۆسفی ڕەهنموون (کۆچەر)
ئەو ئاوە لێڵە بەرەوخوار ئەچێ
سێفێکی تێ خەم بۆ لای یار ئەچێ
مێخەکڕێژی کەم سێفەکەی یارم
دڵداری بووەسە گش پیشە و کارم
یارم جوانە لە دنیا یەکە
بۆنی بووەسە سمڵ و مێخەکە
فولکلۆر
مێخەکڕێژ
کێ مێژووی نەریتی سێوی مێخەکڕێژ ئەزانێ لە کوردەواری؟ ئەڵبەت جیا لەوەی چەسپاندوویانە بە والنتاینەوە.
لە فۆلکلۆردا شوێنیتان بەرچاو کەوتووە؟ یا لەوانەیە مێژوویەکی کۆنی نەبێ؟
سپاس
Forwarded from Asso ahmadian
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دووازدە سووارەی مەریوان کێن؟

لە بەراز کۆشتنەوە بۆ کۆشتنی سەربازانی سەفەوی
دوانگزە سوارەی مەریوان
لێکۆڵینەوە لەسەر هەر بابەتێکی مێژوویی کارێکی پسپۆڕانە و پێویستی بە خوێندنەوەی وردی سەرچاوە یەکەمەکانە. ئەگەرچی سەرچاوەکانی پلە دوو دەتوانن بەرچاوڕۆشنی زیاترمان پێ بدەن و دەستمان بگرن بۆ گەیشتن بە سەرچاوە بەرایی و یەکەمەکان تا وەکوو ڕاست ترین دەرەنجام لە دواییدا بدەینە دەستی خوێنەرەوە.
بەهاری ۱۳۹۷ کاتێ بە سەردانێک چوومە خزمەت مامۆستا ئیبراهیم مەردۆخی زۆنجی لە مەریوان، و پاش گەلێ قسە و باس، هاتینە سەر باسی مێژووی دوانگزە سوارەی مەریوان. وەک دەزانین سەمبولی پاڵەوانەتی دەڤەری مەریوان دەڕواتەوە بۆ سەدەکانی ٨ و ۹ کۆچی واتا نزیک بە ٦۰۰ ساڵ پێش ئێستا. نەک ئەوەی ئەو قارەمانیەتیە پەلکێش بکەین بۆ ناوەڕاستی سەردەمی سەفەویە و قاجاڕەکان.
مامۆستا ئیبراهیم مەردۆخی نامیلکەیەکی لەسەر دوانگزە سوارە داناوە و وەک هەموو نووسینەکانی بە ئەمانەت پێی داوم تا بتوانم یارمەتیان بدەم بۆ چاپ. لەو نامیلکەیە مامۆستایش هەمان گێڕانەوەی هەیە کە مامۆستا پیرەمێرد و توێژەرانی دیکە ئاماژە بە ناوی دوانگزە کەسی هۆز و تیرەی ناو دەسەڵاتی بابانەکان لە سەردەمی قاجاڕەکان دەکەن. واتا مێژووەکەی بۆ ۲۰۰ـ۳۰۰ ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی دوای خان ئەحمەد خان کوڕی هەڵۆخان دەگێڕنەوە. لە فایلی ڤیدیۆی سەرەوەیش بەڕێز عەزیزی ناوی ئەو دوانگزە سوارەی بەگوێرەی هەمان گێڕانەوەی پیرەمێردی نەمر داڕشتووە.
دیسانەوە بەڕێز ئیسماعیل عومەر نووسەری ناسراوی باشووری کوردستان ئەویش ئەوساڵ لە پێشانگای کتێبی سلێمانی کتێبیێکی لەسەر دوانگزە سوارە دەرخست و خستیە بازاڕەوە. لە پێوەندییەک لەگەڵ ئەو بەڕێزە ئەویش بێ ئاگابوون لەوەی مێژووی ئەو قارەمانیەتیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میر حەمزەی بابان.
.
کتێبی "نورالانوار" کە عبدالصمد تووداری ساڵی ۱۰٤۰ تا ۱۰۹۹ نووسیویەتیەوە، وەک یەکەم سەرچاوە باسی دوانگزە سوارەی مەریوانی کردووە و لە لاپەڕە ۱۰٤ باسی لەوە کردووە:
میر حەمزەی بابان سەرۆکی سپایەک بوو لە ناوچەی حەڵەب و دیاربەکر. حەمدوون بەگ یەکێ لە فەرماندەکانی خەیانەتی بە میر حەمزە کرد و سپاکەی دایە دەستەوە. پاشان میر حەمزە لەگەڵ دوانگزه سواری سوارچاکی بەرەو ناوچەی مەریوان هەڵاتن. لەسەر کێوی بەرقەڵا کە ئێستە بە کێوی ئیمام ناسراوە قەڵا و سپایەکی گەورەیان پێکەوە نا. پاشان مزگەوتە سوورەی [کانی با]ی ئاوەدان کردەوە و شێخ ئەحمەدی کوڕی ئەنباری حوسەینی کردە مامۆستای ئەو مزگەوتە. پاش دوو ساڵان شەڕی دەست پێ کرد و لەوێ میرحەمزە دەرمانخوارد کرا و شەهیدیان کرد. [ساڵی ٨٦۹ کۆچی کە دەبێتە] ۱۱٤ ساڵ پاش شێخ ئەحمەدی ئەنباری [واتا ساڵی ۹٨۳ کۆچی] مەلا ئەبووبەکری موسەنفی چۆڕی لەو مزگەوتە دەستی بە خزمەت کرد. بابا خانی ئەردەڵان [هەمان هەڵۆخان] یەکێ لە مۆریدانی مەلا ئەبووبەکر بووە.
....
[پوختەی سەرەوە وەرگیراوە لە وتاری (مێژووی دەسەڵاتداری کوردی قەڵای ئیمامی مەریوان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەغۆلەکان) کە بۆ کونگرەی مێژووی مەریوان ئامادە کراوە و نێردراوە.]
براتان
ئیرەج مورادی
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
سێوی مێخەکڕێژ
با نەریتە کۆنە جوانەکانی کوردەواری نەکەینە مڵکی غەرب و شەرق و فارس و تورک و عەرەب.
ئەوەی ساڵەهایە لە پێشینانەوە بە ئێمە گەیشتووە و بە سێوی مێخەکڕێژ دەناسرێ هیچ پێوەندی بە والەنتاین و سپەنتدامێهر نییە و نەبووە. ئەوان جەژنی دیکەن و هی گەلی دیکەن. جیهان بەو ڕەنگاوڕەنگیەوە جوانە.
لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسی کتێبەکە بە زمانی تورکی