گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
419 subscribers
1.66K photos
51 videos
26 files
54 links
گەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ...

بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت

👇👇
@irajmoradi
Download Telegram
گەشتێک بۆ قەڵای حەسەناوا
ڕۆژی جومعە ۲۵ ڕەزبەری ۹۹ لەگەڵ کاک ئەسکەندەر مورادی لە کاتژمێر ۱۰ بەیانی هەتا ٤ ئێوارە خەریکی گەڕان و پشکنین بە ناو شوێنەواری قەڵای حەسەناوا یەکێ لە پایتەختەکانی میرنشینی ئەردەڵان بووین. ئەو قەڵایە دەکەوێتە باشووری شاری سنە. چەندین شتی تازەمان بەرچاو کەوت.
ــ دەروازەی ڕۆژهەڵاتی قەڵا: هوماراوەکەی سەر هانە ڕۆمیان و وەزە گەورەکە. هێشتا شوێنەواری دیواری چەپ و ڕاستی دەروازە و هوماراوەکە ماوە.
ــ کونەبا یا چاڵ زینان: دەکەوێتە پشت هوماراوەکە بەرەو دیواری شانشین. شوێنی زیندانی کردنی نەیاران بووە. بەتایبەت چیرۆکی یۆسف یاسکەی شاعیر لەو چاڵەڕەشە.
ــ دوو شوورا بە دەوری لووتکەی کێوەکەدا هەیە: یەکەم شوورای پشت هوماراوەکە کە بازنەیەکی بەرینی قەڵاکەیە و لە چەند شوێنەوە هێشتا ڕووخاوەی دیوارە پانەکەی ماوە. ئەو بەشە بە پاقەڵا ناسراوە. لە سێ شوێنەوە دەروازەی بووە. ۱ـ هوماراو، ۲ـ یاڵی پشت تەختانی پاقەڵا و ۳ـ دەروازەی ڕۆژاوا بەرەو کەڕەسی و مەرەبزان. شوورای دووەم کە دەکەوێتە لووتکەی قەڵا و بە دیواری شانشین ناسراوە. گوایە تەنیا یەک دەروازەی بووە، ئەویش لە دیوی ڕۆژاوا هاتووەتە ناو شانشین.
ــ لەسەر لووتکەی کێوەکە لە پاڵ شانشین هوماراوێ تر بووە. ئەوە تایبەتی میر و بنەماڵەکەی بووە. بە هۆڕ و کوندە ئاویان لە هانەڕۆمیان و کانیاوی دیکەوە بۆ هێناوە.
ــ لە دیواری شانشین بە چوارگۆشەی دەورەیدا هەر لایەکی دوو سەنگەری بووە. واتا نیوبازنەی لە دیوارەکە چووەتە پێشەوە بۆ شوێنی چاوەدێری و قەرەوڵ.
ــ ئەو جۆرەی باسی دەکەن ساڵی ۱۰٤۲ کۆچی خان ئەحمەد خان کاتێ دڵی پیس کردووە لە یۆسف یاسکەی گۆرانیبێژ و شاعیر و وەرگێڕی ژنی والی، و زیندانی کردووە. پاش دەورەی سیاچاڵ لە توێی دیوارە پانەکەی پاقەڵای خستووە و قسڵی کێشاوە.
ــ لەسەر سەرچاوەی هانە ڕۆمیان هێشتا وەچەی گوێزێ گەورە ماوە. گوایە ئەو گوێز هێندە گەورە و پان و بڵاو بووە کاتی خۆی کە کاروانی لە بان لەیلاخ و ڕێی سەقزەوە هاتووە چاویان بەو گوێزەوە بووە و بە وەزەکەی قەڵا ناسراوە.
ــ ئەو کۆشک و تەلارە گەورەی لە مێژووی ئەردەڵاندا باسی دەکرێ و کۆبوونەوەی گەورەی تێدا کراوە شوێنەکەی لە شانشینی قەڵادا نەبووە. بەڵکوو لە ڕێکی هانە ڕۆمیان بەرەو پشتی حەسەناوادایە کە شوێنێکی تەخت و پڕ لە کەڵەک و بەرد و بناغەی دیوارە.
ــ شوێنی مزگەوتی قەڵایش هەر لە پاڵ کۆشکەکەدا بووە.
ـــ لە نێوان دیواری شانشین و پاقەڵا گەلێک شوێنەواری بناغەی ماڵ و دیو هەیە و هێشتا ئاسەواری ماوە.
ــ لە دەوروبەری شوێنەواری دیواری شانشیندا گەلێک لەتکە گۆزە و سواڵەتی سوور و خشتەی سوورمان بەرچاو کەوت.
ــ ئاسانترین ڕێگە بۆ گەیشتن بە قەڵا لە دیوی ڕۆژاوای قەڵایە کە بە یاڵی شاڕێ دەناسرێ.
هێشتا زۆری ماوە لەو مێژووە فەرامۆشکراوە بدۆزرێتەوە.
براتان
ئیرەج مورادی
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ایرج مرادی. سنه)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بجنورد شهر ملی گلیم #سفره_کوردی
گزارشی از شبکه دو سیما از زندگی خانم #‌معصومه_ذوالفقاری
از پای دار قالی تا استاد دانشگاه
و ثبت سفره کوردی در یونسکو

مولف کتاب: نقش نگار قالی و گلیم های کوردی

افتخاری برای تمامی #کوردهای_خراسان

انتشار این مستند برای تمام کوردها الزامی میباشد

@muzika_kurdi🐬🐬
هاوڕێیانی ئازیزم سڵاوی خواتان لێ بێ
لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خۆش فکر خەریکی نووسینی کتێبی "کەشکۆڵی دەرمانی شێخ عوسمانی نەقشبەندی"ـن. تکایە هەرچی بابەتی پەند و ئامۆژگاری و نوسخەی دەرمانی و پزیشکییە لەو حەکیمە بیستووتانە، بینیوتانە یا بەکارتان هێناوە بۆمان بنێرن. بە ناوی خۆتانەوە لەو کتێبە تۆماری ئەکەین.
تکایە ئەگەر بابەتەکە وردەکاری هەیە ئەوە بە دەنگ vois بینێرن بۆ pv.
مەمنوونتانین
لە کێتان بیستووە، ناو و فامیل، خەڵکی کوێیە ئەوەیش دیاری بکەن بۆمان.
VID-20201030-WA0010.mp4
34.8 MB
‏مەولوودی پێغەمبەر
فیلم و گۆرانیەکی خۆش
فیلم از طرف Iraj Moradi(ئیرەج مورادی)
مولودنامه کوردی و پیام ضمنی آن
اسماعیل شمس

🔺 مولود، مولود نامه و مولودی خوانی بیش از هر مراسم دیگر اسلامی با فرهنگ و جامعه کردی پیوند یافته است. گویا خاستگاه اصلی آیین مولودی هم ، نه جامعه عربی که کردستان بوده است. بر پایه روایات تاریخی نخستین‌بار عید مولود در سال 604ق/1207م در دوران حکومت مظفرالدین کوکبری حاکم اربیل(هەولێر) و داماد صلاح‌الدین ایوبی به شکل گسترده و عمومی در این شهر برگزار شد. ابن خلکان (د 681ق/1282م)، مورخ کُرد ساکن اربیل و معاصر کوکبری، نحوه برگزاری این جشن در شهر اربیل را به تفصیل شرح داده است. بر پایۀ روایت او، کوکبری در فاصلۀ 8 تا 12 ربیع‌الاول شمار زیادی از فقها، متصوفه، شعرا، وعاظ و... را از بغداد، موصل، جزیره، سنجار، نصیبین و بلاد عجم برای شرکت در این جشن به اربیل دعوت می‌کرد. در روز عید مولود، تعداد زیادی گاو، گوسفند و شتر قربانی می‌شد و همراه با نوای موسیقی، دف و ساز و دهل، مراسم عید مولودی برگزار می گردید و مهمانان و مسافران و حاضران در جشن تا چند روز با گوشتهای مولودی مورد پذیرایی قرار می گرفتند.

🔺اربیل در دوران ایوبیان به نماد مراسم مولود در سراسر جهان اسلام تبدیل شده بود و بسیاری از مردم هر سال از همه جا برای شرکت در این مراسم راهی آن شهر می شدند. در دیگر شهرهای کردستان و نواحی تحت حاکمیت ایوبیان هم این مراسم به شکل باشکوهی برگزار می شد.
🔺 از نظر تاریخی نگارش کتابهای مولد النبی(ص) از قرن ششم و همزمان با حکومت ایوبیان آغاز شد و پیش از آن کتاب مستقل و مشهوری در این زمینه نوشته نشده است(برای آگاهی از عنوان ۳۶۲ مولد النبی نوشته شده پس از قرن ششم، نک : رسول جعفریان ،کتابشناخت مولد النبی).
🔺به این ترتیب می توان گفت که جشن مولود به نوعی در پیوند با قرائت خاص کردان از آیین اسلام قرار داشت و باید آن را در چارچوب اسلام کردی تفسیر کرد.احتمال دارد این آیین از کردستان به سایر نقاط جهان اسلام منتقل شده باشد.

🔺در اینجا نمی توانم تٲسف خود را از مقایسه اسلام آن روز علما و سیاستمداران کرد با اسلام امروز برخی از آنان پنهان کنم. آن روزها در حوزه میلاد پیامبر و بسیاری مسائل دیگر قرائت زندگی محور و مدارا مدار کردی از اسلام، گفتمان غالب در جهان اسلام بود و علمای ترک و عرب از هر سوی جهان اسلام خود را به اربیل می رساندند تا خود را در زیر بیرق آن نشان دهند؛ هم فیض ببرند و هم کسب فضل کنند، اما زهی افسوس، امروز قرائت غالب از اسلام در جامعه کرد، اسیر و زیردست قرائت سیاست محور ترکی و عربی از اسلام و تاریخ اسلامی است که به چیزی جز اضمحلال و نابودی هویت کردی و نفی سرزمین کردستان نمی اندیشد.
خواندن پیشینه جشن مولود و مولود نامه های کردی این پرسش بزرگ را برای من پیش آورده است که چرا برخی از علمای کرد معاصر در چارچوب جغرافیا و جامعه کردستان و همانند اسلاف خود پیش از قرن بیستم، نسبت مستقیمی با پیامبر اسلام و قرآن برقرار نمی کنند و چرا این رابطه را از طریق علما و سیاستمداران ترکیە و اعراب یا همان برادران بزرگ تر تنظیم می نمایند؟ به راستی چرا قولها و قلمها و قدمهای این گروه، ولو اندک ، نه در چارچوب مصالح و منافع مردم و سرزمین خود، که دنباله برخی سیاست بازان دین نمای ترکیە و دنیای عرب است؟
مولود نامه کردی یک پیام مهم و بزرگ دارد و آن این که علمای کرد چند قرن قبل با صدای بلند اعلام کردند ما می خواهیم در جغرافیای خود و با زبان و فرهنگ خود و به طور مستقیم با پیامبر خویش ارتباط برقرار کنیم و زیر بیرق هیچ ارباب و پدرخواندە و برادر بزرگ تر نباشیم. این پیام ضمنی، پیام پیامبر ما هم هست که همه مسلمانان را برادر و برابر دانسته و قوم و گروهی از آنان را برده و بنده گروهی دیگر قرار نداده است.

@Kurdistanname

#میدیا_ئێوەن. له #بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کاندا #هاوڕێمان_بن.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزیی کوردستان
@Midyayserberzi
ملوانکەی شین
مامۆستا شەریف حسێن پەناهی
هاوڕێیان پاش چاپی ئەو دیوانە مامۆستا گەلێک شێعری دیکەی داناوە. کەس تا ئێستە هەوڵی نەداوە ئەوانە کۆ بکاتەوە.
من تا وەکوو ئێستە چەند شێعرم کۆ کردووەتەوە. ئێوەش ئەگەر پێتان شک دێ بۆمان بنێرن. با نەفەوتن. ئەوانەی خوارەوە لە ملوانکەی شیندا نەهاتوون.
۱ـ ناهەق بە تیری تیژەوە
۲ـ بۆ کۆچی دوایی هەژار
۳ـ پەری شێعر
۴ـ پردی سوور ـ سازی ئاوارە
۵ـ دەنگی شێعر
٦ـ وردەباران
۷ـ شار و کوێستانی وڵاتم گرتە بەر
٨ـ ئەی سروە تۆزێ ڕاوەستە (شێعری نوێ)
۹ـ خوری کە شی کرایەوە
۱۰ـ بۆ کۆچی دوایی ماملێ
۱۱ـ شین بۆ هەڵەبجە
۱۲ـ دەمێ ڕاوەستە ئەی سروە
۱۳ـ بەستەی بێدەنگی (بۆ نەخۆشی ماملێ)
۱٤ـ هۆ شارەکەم (ناتەواو دەستم کەوتووە)
۱۵ـ قەڵای شێعر (بۆ کۆچی دوایی هێمن)
نیوە و ناتەواو چەند دێڕ لە شێعری دیکەیشیم دەست کەوتووە.
سەرجەم تا ئێستە ۲٨۰ بەیت شێعری مامۆستام کۆ کردووەتەوە.
براتان
ئیرەج
کتێب و من
نازانم بۆ هەندێ جار هەست ئەکەم شوانیم کردبایە گیرفانم سەد جاری ئێستە پڕتر و دەوڵەمەند دەبوو. نزیکەی هەڤدە ساڵە خۆم خستووەتە ناو بازنەی کتێب نووسین. زۆر جار بۆ وەرگرتن و هەواڵی دەستنووسێ، ژیاننامەی زانا و ناسراوێ، پەند و بابەت و ئیدیۆمێکی کوردی، ڕەچەتەیەکی دەرمانی یا قەباڵە کۆنێ ڕێگەی خاکی گوندێکی دوورم گرتووەتە بەر. گوێم نەداوە بە لاستیک و بەنزین و ڕۆنی سەیارەکە و دەستەودیاری ماڵی خانەخوێ و نانی ناو ڕێگە. بەو گوێیانەی خۆم لە زۆر یار و نەیار و خوێندەوار و نەخوێندەوار و دیندار و لادین و خزم و کەسی دوور و نزیک بیستوومە خۆت خافڵاندووە، یا وتوویانە خۆتت لە ژیان گێل کردووە، هەندێکیش پاشەملە وتوویانە کێشەی دەروونی هەیە وا قەڵەم و قاقەز بەر نادا.
لەو لافاوە ماڵوێرانکەرەی نەخوێندنەوە و کتێب نادۆستی و مۆبایل دۆستیەشدا، هەمیشە کاری شێتانە ئەکەم کە ئیتر ناو و نیتکەی ئەو کەسانە لە سەرم زیاتر بوون: کتێبە تازەکان لەسەر وێژە و مێژووی کوردستان چاپ دەبن، ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی و هەروەها ئەو کتێبانەی لەسەر گیاناسی و گیادەرمانی کوردەواری دەنووسرێن، دەیانکڕم و بەشێکیان دەخوێنمەوە و ئەگەر خەمی نان بهێڵێ چێژ لە خوێندنەوەی هەموویان دەبینم.
برادەرینە هەرگیز بۆ داهات و دەرامەد دوای نووسینی کتێب مەکەون با وای لێ نەیت، کورد وتەنی: لە کورتانەکەی خۆی ئالیک و پووش دەخوا.
ئەمەم لە وڵامی کەسێکی نزیکدا نووسی کە ئەو چەند ڕۆژە بۆ ئەو کارە بە گوێیدا چپاندم و کورتە پەیامێکی بۆ ناردبووم.
کتێبەکانم:
ــ فەرهەنگی فارسی بە کوردی زانکۆی کوردستان ۳ بەرگ (لەو کتێبە یەکێ لە دەستەی نووسەران بووم)
ــ فەرهەنگی گیاناسی کوردستان بە زمانەکانی کوردی، فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی و لاتین
ــ پێشەکیەک لەسەر گیاناسی، گیادەرمانی و پزیشکی خۆماڵی کوردەواری
ــ فەرهەنگی کوردی بە کوردی و فارسی زانکۆی کوردستان ٤ بەرگ (نووسەری بەشی گوڵ و گیا و دار و دەوەن)
ــ گەنجینەی پزیشکی حەکیمانی کوردەواری بەرگی ۱
ــ دیوانی شاعیرانی کۆنی کەڵاتەرزان بەرگی ۱
ــ دیوانی مەلا ڕەسووڵی ئەدیبی لاجانی
ــ دیوانی هاوڕێ
ــ بۆژانە (بەرهەمە گیاناسی و گیادەرمانیەکانی میرزا سدیقی چنگیانی)

براتان ـ ئیرەج مورادی
۲۱ گەڵاڕێزانی ۱۳۹۹
ملوانکەی شین ـ مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی
.
ئەو شاعیرە سنەییەی ساڵی ۱۳۵۷ هەتاوی لە کۆڕێکی شاعیرانی کورد لە مەهاباد شێعری بەرگوێ مامۆستا هێمن دەکەوێ. ئەویش زۆری پێ خۆش دەبێ. دوایی مامۆستا بۆ پێشەکی دیوانەکەی ـ ملوانکەی شین ـ نامەکەی مامۆستا هێمن دادەنێ و چونکا مامۆستا بە شەریف ناوی دێنێ ئیتر نازناو بۆخۆی دانانێ و هەر بە مامۆستا شەریف ناسرا.
بەداخەوە دوای ئەو هەموو کوێرەوەرییە لە ژیانی خۆی و ئەرکەی بۆ فێرکردنی کوردی نەوەیەکی زۆر لە شاری سنە و دەوروبەر کێشای، چەند ساڵ پێش ئێستا بەرەو کۆیە هەڵات و دوایی بە کێشەی خەمۆکی گەڕایەوە و جارێکی تر ویستی بگەڕێتەوە لە سنوور گرتیان و هەرچی پێ بوو لە نووسین و نامیلکە و شێعر و پەخشان و دەنگ و ڕەنگ، ئێران زەوتی کرد. ئێستا بۆخۆی چارەنووسی تەنیا خێزانی و کوڕەکەی دەیزانن. هەر ئەوە دەزانین بەهۆی کێشەی دەروونییەوە بە کەس ناڵێن حاڵی چڵۆنە. شێعرەکانیشی فەوتاون و ئەوەی ماوە لە دەم و زار و پەڕاوی پرژوبڵاوی خەڵکدایە.
سێ ساڵە بەردەوام ئەوەی ناسیومە لەگەڵ مامۆستا نێوانی بووە ڕووم لێ خستووە و ۲۷ پارچە شێعرم دەست کەوتووە جیا لەوەی ملوانکەی شین.
هیوادارم هەر کەس شێعری مامۆستای بە نووسین و دەنگ و لەبەر لایە، بۆم بنێرێ. شێعری مامۆستا مڵکی ئەدەبی کوردە با لەوە زیاتر نەفەوتێ.
بڕاتان
ئیرەج