گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
419 subscribers
1.66K photos
51 videos
26 files
54 links
گەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ...

بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت

👇👇
@irajmoradi
Download Telegram
🔷ترکیه خواستار حذف تصاویر زنان کورد بر دیوار ساختمان شهرداری شهر اسلو شد

🔹حکومت ترکیه از طریق عوامل خود در نروژ خواستار حذف نقاشی دیواری زنان کورد مدافع کوبانی از ساختمان شهرداری شهر اسلو نروژ شده است.
🔹سیاستمدار نروژی "آیور ارواند" در پاسخ نوشتە: «وجود این نقاشی دیواری نشانه دموکراسی و آزادی بیان در نروژ است، سیاستمداران نمی‌توانند این نقاشی را تغییر دهند یا حذف کنند.»

@Zariwarkhabar
ئەسعەد سەراجەدینی کوڕی شێخ مەولانای قەڵاشێخان
هونەرمەندێکی بواری پێشکەشکاری ڕادیۆی کوردی و پسپۆڕی زمانی کوردی
برای دکتۆر عابدی سەراجەدینی شاعیر
@kelaterzankon
Audio
ئەسعەدی سەراجەدینی کوڕی شێخ مەولانای قەڵاشێخان
قسەیەکی کورت لەسەر شانۆی کوردی
@kelaterzankon
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔺ابتذال بیان در غیاب " همبستگی مستهجن "

مجری: این لباس چوپانی چیه پوشیده اید؟
مهمان برنامه: این یادگار کاوه آهنگر و نماد آزادی از چنگال استبداد است!
مشخص نیست منظور مجری لباس کردی است یا " بالاپوش " روی آن که در زبان کردی " پەستەک " نام دارد.
🔺سلاوی ژیژک می گوید در یوگسلاوی دوران تیتو، کرواتها، صربها، مسلمانان و اسلوونیها و آلبانیایی تبارها سخیف ترین جوکها و مطایبه ها را برای همدیگر ساخته و بدون ذره ای تکدر از هم می گفتند و می خندیدند.
وی این وضعیت را " همبستگی مستهجن خلقهای یوگسلاوی " می نامد. با این توضیح که واژه مستهجن بار منفی ندارد و در اینجا، روی دیگر صمیمیت و برادری است.
بنا به گفته ژیژک نخستین قربانیان جنگ داخلی دهه 1990 این جوکها بودند.
هنگامی که اوضاع وخیم شد این لطیفه ها به سرعت ناپدید شدند و نقل آنها نشانه خصومت و تنفر قومی تلقی می شد.
آیا در ایران " همبستگی مستهجن " به مثابه قسمی سرمایه اجتماعی فرسوده نشده؟
توهین/شوخی رسانه ها به اقوام و عذرخواهیشان به یک چرخه بدل شده است. اما عذرخواهی احتمالی راه حل نیست، درد جایی دیگر است!
#صلاح_الدین_خدیو
@sharname1
بۆ ئەوانەی مێژوو بە لایانەوە ترپێک ناهێنێ.
مێژوو خوێندنەوە با بکەین بە ئەزموون وەرگرتن بۆ ژیانی ئێستە و داهاتوو نەک شانازی کردن بە زڵم و زۆری حاکمان و پاشاکان.
@kelaterzankon
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ایرج مرادی. سنه)
مامۆستا بێسارانی
چەند تێبینی:
تا وەکوو ئێستە دەگوترا ساڵی ۱۰۵۳ کۆچی لە بێساران لەدایک بووە و ۱۱۱۳ کۆچی دنیای بە جێ هێشتووە. یەکەم جار مامۆستا عەلائەدین سەجادی کە باسی بێسارانی نووسیوە، باسی لەوە کردووە ژنی نەهێناوە و منداڵی لێ بە جێ نەماوە. دواتر کە یەکەم جار کاک کەیۆمەرس نیک ڕەفتار دیوانەکەی چاپ کرد ئاماژەی بەوە کرد لە کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی دەستنووسێک هەیە کە ۱۱٨۹ کۆچی حەمید کوڕی اسماعیل کوڕی حەسەن کوڕی ئەحمەد کوڕی عەبدولکەریم کوڕی مەلا مستەفا نووسیویە.
دواتر کاک موسلێمی فەخری لە جوانڕۆ وتارێکی بە ناوی بێسارانی و چەند خاڵی ونبوو بۆ گۆڤاری سروە نارد و ئاماژەی بەوە کرد بنەماڵەی فەخری و قازی زادە جوانڕۆ بەپێی پەراوێزی چەند دەستنووسی مەلا موحەمەدی قازی جوانڕۆ (۱۲۱۰ـ۱۲۹۰ کۆچی) دەگەڕێنەوە بۆ مەڵا قاسم کوڕی مەڵا مستەفا بێسارانی کوڕی مەلا قوتبەدین کوڕی مەلا شەمسەدین.
دواتر بەپێی نووسینەکانی مەڵا عارفی مودەڕسی کوڕی مەلا باقری بالک لە کتێبی تاریخی بەنرخ (و وتووێژەکان لەگەڵ مەلا ئەحمەدی نەزیری و مەلا ئیبراهیم مەردۆخی و بورزو بەگی حەیدەری بالک و خەڵکی دیکەی بەرقەڵا و بالک) دەرکەوت مەڵا قووبی بالک و مەڵا شەمسەدین باوک و باپیری مەڵا مستەفا بێسارانین و پیر موحەمەدی بالک و پیر یۆسفی نشکاش ئەوانیش وەچەی مەڵا قووبین.
دواتر لە چەند قەباڵەی کۆنی ئەرشیڤی مەلا ئەحمەدی فەخری ئیمام جومعەی ئێستەی شاری جوانڕۆ دەرکەوت کە ۱۰۰۱ کۆچی هەڵۆخانی ئەردەڵان مڵکی بێسارانی بە مەڵا قوتبەدین داوە. هەروەها لە قەباڵەیەکی تر لە ساڵی ۱۰۰۲ ناوی مەڵا مستەفا بێسارانی وەک شاهێدێک ناوی هاتووە. هەروەها لە پەراوێزی کتێبێکی دەستنووسی مەڵا موحەمەدی قازی جوانڕۆ کە ساڵی ۱۲۷٤ کۆچی نووسراوە مەڵا قوتبەدین بە وەچەی ئەردەڵانیەکان دانراوە. واتا مەڵا مستەفا بێسارانی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی والیەکانی ئەردەڵان.
هەروەها لە وتاری مینورسکی ساڵی ۱۹۲۱ لەسەر کەشکۆڵەکەی شێخ عبدالمومن مەردۆخی (نووسین: ۱۱۹٦ـ۱۱۹٨ کۆچی) کە زۆربەی شێعری مەڵا مستەفا بێسارانی تێدایە هاتووە مەڵا مستەفا کاتبی دیواخانی خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان بووە.
بەپێی زانیاریەکانی سەرەوە دەبێ مەڵا مستەفا دەوروبەری ۹٦۰ کۆچی لەدایک بووە و هەتا دەوروری ۱۰۵۰ کۆچی لە ژیاندا بووە. کەواتە ڕێک مێژووی ژیانی دەڕواتەوە دواتر.
(چاوەڕوانی وتاری بەندە بن لە ژێر ناوی: شەنوکەوی چەند قەباڵەی کۆن و سەرچاوەکان و توێژینەوەیەکی مەیدانی بۆ جەزی خەرمانی ژیانی مەڵا مستەفا بێسارانی)
براتان ئیرەج مورادی
@dastkhatkurdistan
https://www.instagram.com/p/CKL4er_no2F/?igshid=3ufapedka854


🔺مهاباد، 25 شهریور 25، قاضی محمد همراه برخی از مردان سیاسی آن روزگار

@sharname1
🔴 تصویر یک کورد با لباس چوپانی سمت راست و سمت چپ، فرزند شاه شاهان ناصرالدین شاه در لباس فخیمه شاهی!

🔹والیزاده خانم بختیار سنجابی کرماشانی فرزند قاسم خان سردار ناصر، رییس ایل سنجابی نوه شیر محمد خان صمصام الممالک حاکم قصرشیرین


@NISHTMANIJOAN
👆
کورد پیاوی ئاوای بووە. (یەکێک لە هەورامان و یەکێ لە موکریان)
هیوادارم ڕێچکەی ئەو پیاوە گەورانە درێژە بدەین و لە کاروانی زانست دوا نەکەوین.
لە خوێندن دانەبڕێین. نەخوێندنەوە خلیسکانێکە بەرەو تاریکخانەی کوێرەوەری و نەزانین.
دیاری بە گشت خوەشەویسان
مێخەکوەن و سێفی مێخەکڕێژ
گەڕان و پشکنین بۆ کۆکردنەوەی ئەزموونی مێژوویی و وێژەیی پێشینیان
چەم شامیان ــ سەوڵاوا
پاییزی ۱۳۹۹
باوکی ئەم پیاوە تەمەن ٨۰ ساڵە دوو کتێبی ئینگلیسی کردووەتە فارسی.
دەستنووسەکانی دواتر دەیناسێنین پێتان.
بۆخۆی لەو تەمەنە بەردەوام دەخوێنێتەوە و وەرزش ئەکا.
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ایرج مرادی. سنه)
کۆنترین قەباڵە و بەڵگەیەک ناوی مەلا مستەفا بێسارانی شاعیری تێدا هاتووە. ساڵی ۱۰۰۲ کۆچی. (مامۆستا بێسارانی هاوچەرخی مەلای جزیری و فەقێ تەیران ژیاوە.)
هەڵۆخانی ئەردەڵان ناوی لەو بەڵگەیەدا هاتووە.
مامۆستا بێسارانی شاعیر بەپێی چەند بەڵگەی تازە دەرکەوتوو لە بنەماڵەی ئەردەڵانیەکانە.
ئەگەرچی ئەو بەڵگە ئێستە زۆر ڕوون نییە و هەر ئەوەندەی دەخوێنرێتەوە، بەڵام مەلا موحەمەد ئەمین کڵاشی جوانڕۆ ساڵی ۱۳۵۹ هەتاوی ڕوونووسی کردووەتەوە.
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from Namdar
چاپ شماره پنج ماهنامه تفکر انتقادی در ویترین روزنامه فروشی ها کتابفروشیها

ایلام ضلع شرقی پارک کودک پایین تر از در خوب بالاتر از طلافروشی صفر لکی کافه کتاب هامون شماره تلفن 843335203

سنندج خ پاسداران (ششم بهمن) روبرو مجتمع صدف سرای وکیلی مجموعه کتاب ژیرا ـ 08733231812

مهاباد چهارراه آزادی خیابان صلاح الدین ایوبی شرقی روبروی برج اهورا کتابفروشی آگورا ـ 04442220749

بوکان زیرزمین پاسازی شهرداری غرفه 8 مرکز فرهنگی ـ هنری ماموستا زیرک ـ 09149810538

پیرانشهر خیابان قدس سه راه آزادگان زیر زمین فرش فروشی پاشایی کافه کتاب اندیشه 09144443319
برایان و خوشکانی هێژام
کۆمەڵگەیەک نەریتی خوێندەواری و پێشکەوتنی تێدا دەبێتە باو کە ڕۆژانە تاکەکانی بە کردەوە بنەماکانی ئەو پێشکەوتنە بپێوێ.
ــ ئایا بۆ مت نەبوون و نەبەستوویی ڕێچکەی نووسینی کوردی، ئێمە وەک تاکێکی کۆمەڵگا مانگانە ڕۆژنامە، گۆڤار یا بەرهەمێکی نووسراوی کوردی دەکڕین هەتا لەوە زیاتر بازاڕی نووسینی کوردی قوڕی بە سەردا نەچێ؟
ــ ئایا چینی خوێندەوارمان وەکوو مامۆستای مزگەوت و قوتابخانە و زانکۆ، خوێندکار و لێکۆڵەر مانگانە چەندە کتێب و پەڕاو و گۆڤار دەکڕین؟
ــ ئایا تەواوی کاتمان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی دابنین و بۆچوون و بیر و ڕا و بەرهەمی هزر و هەستی خۆمان لە پەڕە مەجازییەکان دابنین چەندە دڵنیایین دواڕۆژ بۆخۆمان و نەوەکانمان دەستیان پێ دەگاتەوە و دەبێتە ئەرشیڤێ بۆ توێژینەوەی دواڕۆژ؟
ــ ئەوانەی کاری توێژینەوەی کوردی دەکەن ئاگەدارن ڕۆژانە چەندە دەناڵێنن کە بۆچی باب و باپیرانمان هێندە کەمتەرخەم بوون و دەقێکیان لە ڕۆژگاری خۆیان نەنووسیوە و چەندە دەبێ لەچاو تورک و فارس و عەرەب ئێمە بشکێینەوە و بڵێین چونکا ڕێگە نەدراوە بنووسن و بخوێنن یا هەژاری نەیهێشتووە بۆیە وا نەدارین لە بەرهەمی کوردیدا. کەواتە با ئێستە ئێمە ئەوە قەرەبوو بکەینەوە.
ــ ئەگەر کاتی خوێندنەوەیشمان نییە با مانگانە ڕۆژنامە، گۆڤار یا کتێبێ کوردی بکڕین و لە کتێبخانەکەمان دایبنین. ڕۆژێک دەبێ بە کار دێ.
ــ با خۆمان لە ڕیزی ئەو بزووتنەوە و بزاڤە بنەماڵەیی و خێڵەکییە نەهاوێژین کە دژی کتێب و خوێندنەوەی دەقی دژبەران و یاران و نەیارانن. وڵاتێ نەخوێنێتەوە هزر و بیری دەمرێ و وشکەڵ دەبێ.
#با_کتێب_بکڕین_و_بیخوێنینەوە
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ایرج مرادی. سنه)
شاعیرێکی نەناسراو
مەیلی
هەندێ کەسایەتی وێژەیی مێژوومان هەیە نەناسراو و بزربوون. ڕەوینەوەی تەم و لێڵیی ژیانی کەسایەتیەک دەبێتە هۆی ئاشکراکردنی زانیاریەکی نوێ لەسەر کەسایەتیەکی دیکە بەتایبەت لە بزربووەکان.
لە سۆنگەی نووسینی وتارێک لەسەر مامۆستا بێسارانی شاعیر، پاڵپشت بە چەند قەباڵەی کۆنی سەردەمی خۆی و باوکی و کوڕەکانی، بەوە گەیشتم کە مامۆستا بێسارانی ژیانی لە نێوان ساڵەکانی ۹٦۰ تا ۱۰٤۰ کۆچیدا بووە.
لە کەشکۆڵی شێخ عبدالمومن مەردۆخی کە ۱۱۹٦ کۆچی نووسراوە لەوێ چەند شاعیرێ شێعریان بۆ مامۆستا بێسارانی ناردووە یا مامۆستا وڵامی داونەتەوە. یەکێ لەوان دەردین بووە. کاتبی کەشکۆڵەکە بە مەولانا دەردین ناوی هێناوە. (مامۆستا عەلی قەرەداغی لە چەند شوێن لە کەشکۆڵی کەلەپوور ناو و شێعری عەزیزی دەردینی هێناوە.) وەک لە شێعرەکانیدا دیارە بەتەمەنتر بووە لە مامۆستا بێسارانی. لە شێعرێکیدا مامۆستا بێسارانی بە مورشیدزادەی ناو هێناوە. واتا دەردین مۆریدی مەلا قوتبەدینی باوکی مامۆستا بێسارانی بووە. مەلا قوتبەدین تا ۱۰۲۰ کۆچی ژیاوە.
لە کەشکۆڵەکانی بەردەست بەتایبەت کەشکۆڵی کتێبخانەی میللی ئێران کە ساڵی ۱۳۱٤ کوچی نووسراوەتەوە چەند پارچە شێعری مەیلی و دەردینی تێدایە. یەکێک لەوانە شێعرێکە دەردین بۆ مەیلی نووسیوە. کەواتە دەبێ مەیلی لە دەوری ۹۲۰ تا ۱۰۲۰ کۆچی (بە چەند ساڵ زیاد یا کەم) ژیاوە.
وەک مامۆستا عەبدوڵا حەبیبی نۆتشە (شارەزای کوردی هەورامی و توێژەری دیوانی مامۆستا بێسارانی) دەفەرمێ: لە ڕووی شێعرەکانی دیارە مەیلی شێوەزاری هەورامییە نەک گۆرانی. واتا زێدی هەورامانە. هەروەها خاڵێکی دیکە بەپێی ئەم زانیاریانە دەبێ مەیلی بە یەکەم شاعیری عەرووزی نووسی دابنرێ نەک شێخ شەهابی کاکۆزەکریایی (۱۰۰۲ـ۱۰۷۳ کوچی).

وێنەی خوارەوە: شێعرێکی دەردین بۆ مەیلی لە کەشکۆڵی کتێبخانەی میللی
(وەرگیراو لە مامۆستا عەبدوڵا حەبیبی)
....
تکایە لەسەر ئەو شاعیرە هەرچی دەزانن پێمان بڵێن. قسەیەکی ئێوە لەوانەیە شەوژەنێ بێ بۆ تەقەدانی دەروازەی ژیانی مەیلی.
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ایرج مرادی. سنه)
پەڕەیەک لە شێعری دەردین بۆ مەیلی
کەشکۆڵی کتێبخانەی میللی ئێران
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi