گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
411 subscribers
1.66K photos
50 videos
26 files
54 links
گەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ...

بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت

👇👇
@irajmoradi
Download Telegram
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
"دا لایێ بدیە لامەوە"

دڵبەر نیان داخت نە دڵ، زامدارەنان مات و خجڵ
لەت لەت بیەن جەرگم بە چڵ، دا لایێ بدیە لامەوە

باڵات نەهاڵ عەرعەرەن، باغت نەمامی نەوبەرەن
روخسارت چون ماهـ و خوەرەن، دا لایێ بدیە لامەوە ....

"دەروێش" هەر دەم ببۆ فەدات، ئەی دۆست نزیک دوور وڵات
ئەروام مودام نە خاک پات، دا لایێ بدیە لامەوە

‍‌‎‌‌‌‌..........
بەشێک لە شیعرێکی دەروێش بۆڕیەری

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
فەقێ / دەروێش سادق بۆڕیەری

شاعیرێکی گومناوی ساڵەکانی (1250ــ1340 کۆچی)، خەڵکی ئاوایی بۆڕیەری ناوچەی ژاوەرۆ.
وەک لە شێعرەکانیدا دیارە مۆریدی شێخ عوسمانی سیراجەدینی یەکەم بووە. لە کەشکۆڵێکی مەڵا وەهاوی ئاریان، کۆمەڵێ شێعری ئەم شاعیرە بە نازناوی (دەروێش) و (بۆڕیەری) هاتووە. بە هەورامی و سۆرانی و فارسی شێعری داناوە.

دەستخەتی ڕوونووسکراوی ئەو شێعرانە ئێستە لای برای هێژا و تێکۆشەر کاک موحەمەد ڕەحیمی‌یە لە بۆڕیەر.

۱۷ پووشپەڕی ۱٤۰۱ سەفەرێک چووین بۆ بۆڕیەر. لەگەڵ کاک موحەمەد کەوتینە قسە و باس لەسەر دەروێش بۆڕیەری. بەڕاستی ساغکردنەوەی ئەو دیوانە هەر لە کاک موحەمەد دەوەشێتەوە.
هیوادارم ئێوەش ئەگەر شێعر و باسێ لەو شاعیرە شک دەبەن، بۆمان بنێرن.

وێنە: بینای کۆنی سەردار کوڕی عەلی ئەکبەر خان شەرەفەلمۆلک ناسراو بە (حمام سه‌ردار) لە ئاوایی بۆڕیەر

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
یاران و همراهان ارجمند
با سلام و احترام

بدین‌وسیله به اطلاع‌ می‌رساند، شمارۀ 21 مجلۀ کشکول که در پاییز 1401 منتشر می‌شود، ویژه‌نامه‌ای است در خصوص میراث خطیِ پزشکی در کردستان، بدین‌وسیله از همیاری و همکاریِ قلمی‌تان استقبال می‌کنیم.

مهلت ارسال مقاله تا 30 مردادماه می‌باشد.

مدیر و سردبیر مجلۀ کشکول / محمد عبدلی 🌺
31-04-1401


🌸 @kashkultv
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
🧳 کاتێ دەسەڵاتی بەعس بەوپەڕی بێ‌شەرمییەوە کۆمەڵکوژی کورد بە ئەنفال ناو دەبات.

🧳 کوردێک دوای ٨ ساڵ زیندانی و دیلبوون لە ئێران دەگەڕێتەوە و دەبینێ بنەماڵەکەی نەماون. ئەویش نامە بۆ سەدام دەنووسێ و ئەویش وڵامی ئەداتەوە
.


عاسی مستەفا ئەحمەد ئەو سەربازە عیراقیەی كە هاوسەر و منداڵەكانی لە شاڵاوی ئەنفالدا بێ سەروشوێن بوون، ۷ــ۵ــ۲۰۲۲ بە نەخۆشی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
لە سەردەمی ڕژێمی ڕووخاوی بەعسدا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عاسی مستەفا ئەحمەد، لەدایکبووی ساڵی 1952 خەڵکی شاری چەمچەماڵ کە ژنێک و سێ منداڵی هەبووە، بردراوە بۆ سەربازیی لە سوپای عێراقدا و ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ لەگەڵ ئێران کراوە و لە ڕۆژی 27/3/1982 بە دیلی کەوتووەتە دەست سوپای ئێران و هەشت ساڵ دیلی ئێران بووە.
ڕێکەوتی 24/8/1990 لە کاتی گۆڕێنەوەی دیلەکانی نێوان عێراق و ئێراندا ئازاد کراوە و گەڕاوەتەوە چەمچەماڵ، بەڵام چاوی بە خێزانەکەی نەکەوتووەتەوە و پێیان گوتووە، ئەندامانی خێزانەکەی لەلایەن سوپای عێراقەوە گیراون و بێسەروشوێن کراون.

عاسی مستەفا ئەحمەد بە ناوی سەربازێک کە لەپێناو عێراق و سەدامدا جەنگاوە و هەشت ساڵ دیل بووە، لە ڕێکەوتی 4/10/1990 لە نامەیەکدا ناوی ئەندامانی خێزانەکەی بۆ سەدام حسێن، سەرکۆماری ئەوکاتی عێراق دەنووسێت و داوای ڕوونکردنەوەی چارەنووسیان دەکات.
دوای سێ هەفتە لە ڕێکەوتی 26/10/1990 سەرۆکایەتیی دیوانی کۆماری عێراق لە نامەیەکدا وەڵامی دەداتەوە کە:
''بەڕێز عاسی مستەفا ئەحمەد، ژنەکەت و مناڵەکانت لە کاتی پرۆسەی ئەنفالدا لەناو براون، کە لە ساڵی 1988 لە ناوچەی باکوور جێبەجێ کرا''.

ئەندامانی خێزانەکەی عاسی مستەفا ئەحمەد کە ئەنفال کراون، بریتی بوون لە:
- عەزیمە عەلی ئەحمەد، لەدایكبووی 1955 (هاوسەری).
- چرۆ عاسی، لەدایکبووی 1971 (کچی).
- فەرەیدوون عاسی، لەدایکبووی 1981 (کوڕی).
- ڕووخۆش عاسی، لەدایکبووی 1982 (کوڕی).

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
نامەکەی عاسی مستەفا ئەحمەد شایەتحاڵێکی ئەنفال و وڵامدانەوەی دیوانی سەرۆک‌کۆماری عێراق

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
*بەلەک و برابەلەک
مێکووک و برامێکووک*

لە زمانی فارسی کاتێ باسی گیایەک دەکرێ کە له ڕووی ڕواڵەت و ناوەرۆکەوە لە گیایەکی دیکە دەچێ پاشگری (سا)ی بۆ دادەنن. وەکوو چۆن ناوی (پریسا: پەریسا) بە واتای (چەشنی پەری) هەیە.

بۆ گیایش بە هەمان شێوە. لە کوردی نموونەی چەند گیا هەیە کە لە جێی پاشگری (سا)ی فارسی، پێشگری (برا) هاتووە. وەکوو: براگەزنە، براخوژە و ...

زۆر گەڕام بە فلۆراکانا نەمبینی کە گیای Galega officinalis لای خۆمانا بێ. لەوانەیە ببێت و من نەزانم. بۆ پشتڕاست‌کردنەوەی شینبوونی ئەو گیایە لە کوردستان تەنیا فلۆرا و وتاری تاکسۆنۆمی دەتوانێ بیسەلمێنێ. چونکا شێوەی ڕواڵەتی زۆر لە مێکووک دەچێ.

ــ بەلەک، بەلیک، مێکووک، مێمووکە: شیرین بیان (Glycyrrhiza glabra)

ــ برابەلەک، برامێکووکە: شیرین‌بیان‌سا (Galega officinalis)

گیای برامێکووکە دوو مادە کاریگەری گوانیدین و گالێگینی تێدایە کە کردوویە بە نموونە بۆ چارەسەری شەکرەی خوێن.
ئەوانەی کێشەی دیابێتی جۆری ۲ (نەخۆشی شەکرە)یان هەیە. واتا ڕێژەیەکی زۆر مولکوولی شەکر لە دیوارەی ڕیخۆڵەیان هەڵدەکێشرێتە ناو لوولەی خوێن، ئەوانە زیاتر پێویستیان بەو دوو مادە کاریگەرەی ناو برابەلەک هەیە.

گوانیدین و گالێگین کاتێ لە ڕیخۆڵە دەمێننەوە، ڕووکەشێ لە نێوان خوراکی هەرسکراو و لوولە خوێنەکاندا دروست دەکەن کە شەکری ناو خۆراکەکە دەس‌لێنەدراو بەرەو ڕیخۆڵەگەورە و قۆڵۆن دەچێ.

لە وڵاتی ئێران چەند حەبێک دروست کراوە (وەکوو گالێگا Galega) لە مێکووک و برامێکووک، بۆ گەیشتن بە چارەسەریی نەخۆشی شەکرە.
ئەڵبەت کاتێ نەخۆشی شەکرە گەیشتە ئاستێ کە ناڕێکی کەوتە سەر چالاکی بەردەوامی ئەنسۆلین، ئیتر چارەسەریی تەواو بۆ ئەو نەخۆشە نامێنێ و دەبێ بەردەوام پارێزگاری و پارێز و دەرمان و وەرزش و ئاوخواردنەوە و ... بخاتە بەرنامە کە کێشەکەی تەشەنە نەکا.

برایان گالێگایش وەک هەموو حەبێکی کیمیاوی چونکا لە سیکل و چەرخەی سەنتزی مادە چالاکەوە دروست دەکرێ، زیانی لاوەکی هەیە، بەڵام لە چاو حەبی کیمیاوی سەنتتیک کەمتر.

...................
ساڵانە وەرزی پاییز کارگەکانی دەرمان لە شیراز و ئەسفەهان دێنە ناوچەی مەریوان و بانە و سەردەشت، بە تراکتۆری جاندیێر و گاسنی قووڵ دەکەونە گیانی خاکی بێ‌خاوەنی ئەو کوردستانە و هەرچی مێکووک هەیە لە ڕیشەی دەر ئەکێشن و بە گڵ و گەڵاوە باری دەکەن و دەیبەن حەبی گالێگا و گلیسیرینی لێ ساز دەکەن.
بەداخەوە ئێمە خۆمان هەوڵێک نادەین کە ئەو مادە خاوە هەرزان و خۆڕاییە بکەینە دەسمایە و داهات.
ئەوان دێن و بێ ئەوە یەک تمەن پارە بدەن لە کێڵگە و دارستانی ئێمە دەریدێنن و دەیبەن. زۆر جار جوتیارم بینیوە پاڕاوەتەوە کە گاسن بخەنە زەویەکەی بەشکوو مێکووکی لە کۆڵ بێتەوە.



ئیرەج مورادی
سایە مرد.

نازانم بەڕێز هووشەنگ ئیبتەهاج ناسراو بە سایە کە ۹۵ ساڵ ژیا، بۆ کام دەردی کورد فرمێسکی ڕشت و قەڵەمی جووڵا. مەگەر شاعیران خۆیان ناڵێن: هەستی ئەوان ئینسانییە و نەژادی نییە.
کاک سایە بۆ کام کارەساتی کورد لە قاڕنێ و پاوە و هەڵەبجە و ئەنفال و شەنگال و کۆبانێ و عەفرین نووکەقەڵەمەکەی سێبەری خست؟ من نەمدیوە، ئێوە چی؟ چەند ڕۆژە سەیری ئەو هەموو پرسەنامەی کوردە لەسەر گرووپ و کاناڵ و ئیستۆری و پڕۆفایلی تۆڕەکۆمەڵایه‌تیەکان دەکەم، دەڵێم بەشکوو پاکانەیەکم دەست کەوێ منیش تۆزێ خۆم فارسانە گیڤ بکەم. بەداخەوە هیچم نەبینی کاک سایە دێڕێک و بەیتێک بۆ ئینسانی کوردی نووسیبێ. ئەوەی بزانم ئەو پیاوە دەردناسی ئینسانی فارس و پان‌ئێرانیستەکان و خێڵی توودە بوو.
وایە یا نە؟

چی بکەم، تەنیا دەتوانم بێژم: ڕۆحی شاد



@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
وەک وەسیەتنامەیەک
هاوڕێیان

سڵاو و ڕێز

جیا لە دیوانی ملوانکەی شین ــ‌مامۆستا شەریف حسێن‌پەناهی‌ــ کێ سوراغی شێعری دیکەی ــ‌چاپنەکراوی‌ــ ئەو شاعیرە بەخت ناخۆشەی هەیە؟

من چەند پارچەیەکم دەست کەوتووە. ئێوەش هەرچی شک دەبەن و لاتانە، بۆمانی ڕەوانە بکەن. بە ناوی ئەرشیڤی خۆتانەوە هەڵیدەگرین (ئەمانەت‌پارێز دەبین.)
با بزانین کەی سەرجەم دیوانەکەی کاری چاپی بۆ دەکرێ، ئێمەش ئامادە دەبین بە پێدانی ئەو شێعرانە.

ئیرەج مورادی
بەیانی ژمارە دە.pdf
3.8 MB
"#بەیان" ژمارە دە تایبەتی ڕۆژنامەگەری کوردییە.
ئێستێ ژمارە ٢٤ لەژێر چاپدایە.

https://t.me/Komarikurdistn
گۆڤاری بەیان ــ ژمارە ۱۰ ــ ۱۳۹۹
مەهاباد

پێڕستی شێعری شاعیرانی کورد لە گۆڤاری (نامەی هەفتەگی کووهستان)
ئیرەج مورادی

@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
دایکانە وەنەوشە

لای حەکیمانی ڕەسەن و کۆنی کوردەواری هەندێ دەستەواژەی دەرمانی و چارەسەر بووە و هەیە، کە تەنیا تایبەتە بەو گەنجینە ئەزموونییە زمانییە. ئەوانە هەمبەری زمانی بەرامبەریان نییە بۆ وەرگێڕان.

دایکانە وەنەوشه هەمان گەڵای گیای وەنەوشەیە. دوای وەرزی گوڵە مۆرەکانی وەنەوشە، نۆرەی گەڵاکانی دەگات بۆ دەرمان و چارەسەر.

[ئەمەی دەیگێڕمەوە بریتیە لەو زانیارییە مەیدانیانەی بۆخۆم کۆم کردوونەوە.]
ئەوسا نەخۆشییەک بووە بە سەراسێ ناسراوە. هەندێک دەڵێن هەمان ژانەسەری میگرنە (دەردی شەقیقە).
حەکیمانی کوردەواری بۆ ئەمە شێوەی دەست و دەرمانی خۆیان داناوە:

نەخۆشەکە بۆخۆی گەڵای وەنەوشەکەی کوڵاندووە و پاڵاوتوویە. ئینجا لێوانێکی لێ خواردووەتەوە بە قەند یا هەنگوینەوە. پاشان خەوتووە و کەسێ‌تر پڵتەی وەنەوشە کوڵاوەکەی هەندێ گوشیوە و لە شوێنی ژانەکەی گرتووە لە سەری نەخۆشەکە. بەینی دوو نوێژی نیوەڕۆ و عەسر خەوتووە. ئینجا هەستاوە و لێوانێ‌تری خواردووەتەوە و پڵتەکەیان بۆ گەرم کردۆتەوە و لەسەری گرتووە. دیسان تا نوێژی ئێوارە بە هەمان شێوە. دواجار لێوانێ‌تری خواردۆتەوە و ئیتر پڵتەکەی لێ نەگرتووە و نووستووەتا بەیانی، چاک بووەتەوە.

ئیرەج مورادی

@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
دەرمانی حەوت دەردان

با لەمە زیاتر بۆ دۆزینەوەی چارە و دەرمانی دەردی دەردەداری خۆمان دوور نەبینەوە بە ڕێی وڵاتانی دەرەکی و دەرمانخانەی چینی و هێندی و ...

هەر جارێ لای پیرێکی بەئەزموونی لادێیی و هەوارنشینی ئەو نیشتمانە دادەنیشم و گوێ ڕادەدێرم بۆ ئەزموونە خۆراکی و پزیشکیەکانی، گەلێک گەنج و گەوهەری دانسقەم دەست دەکەوێ. ئەوانە هەموو وەک مادەی خاو ــ پڕ نرخ و بایەخ‌ــ لای من پارێزراون و دەنووسرێنەوە.

لای ڕوژئاواییەکان ئەو زانستە بە ئیتنۆبۆتانی (Ethnobotany) دەناسرێتەوە. ئەوان چەندین ساڵە هی نەتەوە و وڵاتانی خۆیان تۆمار کردووە و هەڵیانگرتووە. ساڵانێ‌تر ــ پاش کۆچی پیرانی ئێستەمان‌ــ ئەزموونی ئیتنۆبۆتانی ڕۆژئاوایی دەرخواردمان دەدرێتەوە. ئەوکاتە دەڵێن جا ئێمە دەوڵەمەندترین تا ئێوە؟
ئاخر ئەو زانستە لەسەدا ۹۰ی زادە و بەرهەمی پێش تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی سەردەمە. مرۆڤی ئێستە ئەو بەهرەی زۆر کەمە یا هەر نییەتی. دواچینی هەڵگری ئەو زانستە ئەو پیر و بەساڵاچووانەن خوێندەوارییان نییە و زیاتر لادێیی و هەوارنشینن و دوورن لە سەرچاوەی کتێبخانە و تاقیگە و دەرمانخانەی سەردەم و دەرمانگا. کەواتە ئەوانەش وەک دەستنووس و ئەنتیکەکان تا چەند ساڵی‌تر یا نامێنن یا دەبێ مایکرۆسکۆپی بۆیان بگەڕێین.

پەندێ کوردی هەیە، دەڵێت: "خواگیان دەردێکی داوە و هەزار و یەک دەرمان." بەڕاستی ئایا لەو هەزار و یەک دەرمانەی لە سووچ و قوژبنی گشت جیهان ڕژاوە و لای گەل و وڵات و کۆمەڵ و تاکە پسپۆڕەکانە، نزیک‌ترین دەرمانی بۆ دەردەداری خۆمان باشە یا دوورترین؟ دیارە نزیک‌ترینەکە ــ ئەوەی خۆمان ــ بەهۆی کات و شوێن و تێچوو و ناسیاوی باشتر فریای دەردەدار و نەخۆشەکە دەکەوێ.

نموونەیەک لەو هەزار و یەک دەرمانە. ئەڵبەت نموونەیەک وا لای حەکیم و چازانی دەرمانگەری کۆنی کوردەوارییەوە هەیە: [کۆکراوە لە ناوچەی بۆکان و سەقز]

زیاتر بە دەرمانی حەوت دەردان ناسراوە هەر لە کۆنەوە تا ئێستە.
توێکڵ و گەڵای خەڵفی داری بی (سپیکەبی و سوورکەبی).
شێوەی بە تەڕی و وشکی ــ زیاتر هاڕاوەی‌ــ .
خواردنی بە شێوازی چایی ــ دەم‌کراو‌ــ شیرین کردن بە هەنگوین یا شەکر، هەروەها بەکارهێنانی بە کوتانی گەڵا و توێکڵی تەڕ و گرتن لە شوێنی ژان ــ بەتایبەت ژانەسەرــ، یا بە هاڕاوەیی و تێکەڵ بە خەنە و گرتن لە سەر، شەو تا بەیانی. شل بێ و ڕێژەی بییەکەی زۆرتر بێ.

ئەو خانمانەی لە سووڕی مانگانە ئازاریان هەیە، بەهۆی قەڵەوی و بەز و کیستەوە مناڵیان نابێ، خواردنی چایی کەم‌ڕەنگی توێکڵ و گەڵا ــ بەتایبەت توێژە زەردەی توێکڵی بی‌ــ بەسوودە بۆیان.

و ...

جا لە وڵاتی خۆمان لە زۆربەی شوێنەکان داری بی هەیە و دەرمانێ هەرزان و ئاسانە. ئیتر پێویست بە ئاسپرین و ... ناکا.

✍🏻 ئیرەج مورادی


@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
🔺هفته‌نامه ده‌نگی‌کوردستان
🔹شنبه ۱٤۰۱/۰٥/٠٦
🔹سال هفتم
🔹شماره ۱٦٣


🌈ده‌نگی‌کوردستان را دنبال کنید
@DengiKurdistan
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
گۆشەیەک لە ژیانی ونبووی ئەحمەد بەگی کۆماسی ــ شاعیر


کۆماسییەکان بەپێی سەرچاوەکانی مێژووی ئەردەڵان سەردەمی هەڵۆخان ــ ۹۹٨ تا ۱۰۲٨ کۆچی ــ هاتوونەتە کوڕەوێز. بۆخۆیان خەڵکی لای هەرسین و سونقور و لوڕستانن.
یەکەم کەس لە ناو کۆماسییەکان کە سەرچاوە ئاماژەی پێ کردووە مستەفا فەرزعەلی هاوڕێی کەریم خانی زەند بووە. ئێستەش کانی مچەفەرزاڵی لە سەرڕێ گاڕان ناوی ماوە.
سەرەتای شەجەرەی بەگزادەی کۆماسی لە موحەمەد بەگی هەرات دەست پێ دەکا. بەڵگەم پێ نییە پێوەندی ئەم هەراتە بە کۆماسییەکانەوە هەیە یا خەڵکانێ لە سەردەمی هێرشی ئازاد خانی ئەفغانی بۆ سەر سنە بێت. ئایا لەوان بێ یا نە، نازانم، بەڵام بنەماڵەی ئەفغانی لە ئەنجامی ئەو هێرشە لە کوردستان ماونەتەوە. وەکوو ئاوایی قشڵاقی ئەفغانان لای سەقز و ئەفغانیەکانی بێژاوەی لای هەڵەبجە (بنەماڵەی ئەکرەم خانی ئەفغانی).

کاتی خۆی لەگەڵ کۆکەرەوەی شەجەرەنامەی کۆماسی ــ کاک یەدوڵا کوڕی فەرەج خانی زەنووری ــ لەسەر کەموکۆڕییەکانی شەجەرەکە قسەمان کرد. ئەوکاتە وامان دانا دوای کۆرۆنا دانیشین و تێبینیەکانی من ــ پاڵپشت بە ئاماژەی ناو قەباڵەکان و زانیاری زارەکی مەیدانی ــ لەو کۆلکە بنەماڵەییە بنووسینەوە. بەداخەوە کۆرۆنا دیدارەو قیامەتی کردین.

هەندێ زانیاری تازە کە دەستم کەوتوون (پوخت و کورت.)

© موحەمەد بەگی هەرات باوکی عەبدوڵا خان باوکی شێر ئەحمەد و شێر موحەمەد بووە و ماڵی لە هەڵیزاوا بووە.
© خاتوو پەریزاد دایکی شێرە ئەحمەد خەڵکی پیرخێران بووە. بۆیە سەردەمی گەنجی کە باوکی دەمرێ، دەچێتە ماڵی خاڵوانی و لە حوجرەی پیرخزران دەست بە خوێندن دەکا.
© شێر موحەمەد لە شێر ئەحمەد گەورەتر بووە. ماڵیان سەرەتا لە هەڵیزاوا بووە دواتر کە ئەحمەد بەگ لە خوێندن گەڕاوەتەوە، شێر موحەمەد هەڵیزاوا بە جێ دێڵێ بۆ ئەحمەد بەگ و دیواخانی دەباتە هەنگەژاڵە.
© شێر بەگ بەپێی بەڵگە یووزباشی کوڕەوێزی پێ بووە و بنکەی چەکدارەکانی کاروانسەرای کاکۆزەکریا ــ سەر ڕێی سنە بۆ سلێمانی ـ بووە.
© ئەو مێژووە بۆ لەدایکبوون و مردنی شاعیر دانراوە، لەگەڵ مەودای ژیانی شێخ مستەفای باقلاوا و شێخ عەزیزی جانەوەرە و میرزا حەیبەڵای سوورکەوڵ هاوڕێی ئەحمەد بەگ دێتەوە و دەبێ هەمان مەودای ۱۲۱۰ تا ۱۲۹۵ کۆچی بێ.
© لەگەڵ شێخ مستەفای باقلاوا و شێخ عەزیزی جانەوەرە لە سنە لای شێخ وەسیم مەردۆخی دەخوێنن. هەر لەوێ بنەمای ئاشناییان لەگەڵ مەولەوی دابەستووە.
© ئەحمەد بەگ پاش نیشتەجێ‌بوونی لە هەڵیزاوا بە هۆکاری نادیار کێشەیان بۆ دێتە ئاراوە لەگەڵ شێر موحەمەدی برای و گوایە برا و کەسەکانی دیکەی لە هەڵیزاوا. هەر بۆیە لەوبەر هەڵیزاوا ئاوایی ئەحماوا دادەمەزرێنێ.
© ئەحماوا هەتا ساڵەکانی ۱۳۰٤ کۆچی ناوی لە قەباڵەکانی باقلاوا هەیە. لەو قەباڵانە موحەمەد زەمان بەگ ئەحماوا ناوی هاتووە. گوایە ئەحمەد بەگ دوو مناڵی بووە: موحەمەد و پەروانە. کچەکەی لە بلچەسوور مێردی کردووە.
© ئەو سەردەمە ئاواییەکانی بێرە و گڵیەیش مڵکی ئەحمەد بەگی کۆماسی بووە. کاتێ لەگەڵ براکەی شەڕیان توند دەبێتەوە و بەتایبەت لایەنگری لە سیاسەتی بابانەکان، وا دەکا دەسەڵاتی ئەردەڵان ــ سەردەمی فەرهاد میرزا مامی ناسرەدین شا، والی ئەردەڵان ــ چەند جار هەڵدەکوتێتە سەر کۆماسی و ئەحمەد بەگی بۆ ناگیردرێ.
© ئێستەش شوێنەواری ماڵی ئەحمەد بەگ لە ئاوایی بێرە ماوە. گوایە لەوێ شەوێ دەیگرن و لەگەڵ میرزا حەبیب سوورکەوڵ بەرەو زیندانی تاران و دواتر ڕەشت دەیانبەن.
© ئەو شاترەی وا چەند جار هەواڵی بردووە بۆ شێرە بەگ، کوڕەکەی ساڵی ۱۳۳۰ هەتاوی لە تەمەنی ٨۰ ساڵی لە قەڵاشێخان بووە، وتوویە ئەحمەد بەگ لە ڕێی سنە تا تاران زۆر گلەیی لە هۆزەکەی کردووە کە لەسەریان نەکردۆتەوە.
© مەولەوی کاتێ هاتووەتە کۆماسی و لە کانی تایلەکان بلچەسوور لەگەڵ ئەحمەد بەگ بوون، گۆچانێکی یادگاری لای کچەکەی ئەحمەد بەگ بە جێ دەهێڵێ. ئەو گۆچانە هەتا ساڵەکانی ۱۳٤۰ هەتاوی مابوو.
© دەستنووسێکی شێعرەکانی ئەحمەد بەگ لای فەرەج خان کوڕی حەیبەڵا خان کوڕی ئیسماعیل بەگ (موباشیر کوڕەوێز) کوڕی شێر موحەمەد بەگ بووە. ساڵی ۱۳۱۰ هەتاوی کە ڕەزا خان بەگزادەکان زیندانی دەکا، لە هێرشێکی کەسانی نەناسراو دوای دەستبەسەرکردنی فەرەج خان، ئەو دەستنووسە و بەڵگە و کتێبی دیکە دەسووتێندرێن.
© مەزاری ئەحمەد بەگ لە نێوان باخ میللی ــ شوێنی ئیدارە برق ــ و گومبەزەکەی ناو زیارەتانی تایلەی شاری سنەدا بووە. هەتا ساڵەکانی ۱۳۱۵ و ۱۳۲۰ هەتاوی مەزارەکە شوێنی کۆبوونەوەی گۆرانیبێژ و دڵدارانی سنەیی بووە.
© هەندێ دەڵێن وەچەی موحەمەد زەمان کوڕی ئەحمەد بەگ لە شاری سنە بوون.
© بەگزادەی کۆماسی دوای ئەحمەد بەگ وەچەی شێر موحەمەد بەگ بوون. بەپێی بەڵگەنامەکان شێرە بەگ هەتا ۱۲۹۷ کۆچی لە ژیاندا بووە. ۱۳۰۰ کۆچی وەک (مرحوم) ناوی هاتووە.
و ... چەند وردەباسی تر

ئیرەج مورادی باقلاوایی


@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
سەفەرێک بۆ هەورامان
زاوەر، کێمنە و بێرواس

گەیشتن بە دوو دەستنووسی شاعیرانی کورد

ــ یەکیان بەشێکی دەستخەتی مامۆستا مەولەوی بوو.

ــ دووەم، بەشێکی شێعری مامۆستا صیدی بوو.


@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi