گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
366 subscribers
1.63K photos
49 videos
26 files
54 links
گەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ...

بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت

👇👇
@irajmoradi
Download Telegram
سێوی مێخەکڕێژ
با نەریتە کۆنە جوانەکانی کوردەواری نەکەینە مڵکی غەرب و شەرق و فارس و تورک و عەرەب.
ئەوەی ساڵەهایە لە پێشینانەوە بە ئێمە گەیشتووە و بە سێوی مێخەکڕێژ دەناسرێ هیچ پێوەندی بە والەنتاین و سپەنتدامێهر نییە و نەبووە. ئەوان جەژنی دیکەن و هی گەلی دیکەن. جیهان بەو ڕەنگاوڕەنگیەوە جوانە.
لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسی کتێبەکە بە زمانی تورکی
سەرچاوەیەک بۆ مێژووی ئەردەڵان و شارەزوور "مذکرات مامون بگ بن بیگە بگ" ئەردەڵان
ساڵی ۹٨۵ کۆچی مەئموون بەگ والی ئەردەڵان نووسیویەتیەوە، واتا ۲۰ ساڵ پێش کتێبی شەرەفنامە.
...
دۆزینەوەی سەرچاوە کۆنەکان بۆ نووسینی مێژووی ڕاست و دروستی کورد گەلێک پێویستە.
لە ناوچەی مەریوان دوو کتێبی مێژوویی نووسراون و ئێستە تەنیا ناویان ماوە و شوێنیان ونە:
ــ تاریخ سلاطین کورد، مەلا ئەبووبەکری موسەنفی چۆڕ
ــ تاریخ شهرەزور، مەلا عەبدوڵا مەردۆخی ناسراو بە شەیدا
4_5769673978125748257.amr
1.9 MB
شێعری ئاوایی خانای جووجوو و بەنداوی ئازاد
تۆفێق ڕەحیمی، زمسانی ۱۳٨٨
@irajmoradi
@kelaterzankon
@dastkhatkurdistan
Forwarded from ChrikayKurd.com
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#Zimanê_Kurdî_zimanê_me_ye
#Eyşê_şan

╭━⊰🌸⊱━╮
@chrikay_kurd
╰━⊰🌸⊱━╯
بۆ_ئەمیری_حەسەنپوور_لە_هەر_کوێیەک.pdf
953.9 KB
📚بۆ #ئەمیر_حەسەنپوور لە هەر کوێیەک بێت
📚نووسەر: #مەسعوود_محەمەد
📚زمان: #کوردی
📚چاپ:
📚شوێن:
📚ساڵ:
📚بابەت: #نامە #زمان
🆔 @kurdica
تکایە هاوڕێیان با تەنیا جارێکیش بووە ئەم کتێبە بخوێنینەوە.
فەیلەسووفی گەورە مەسعوود موحەمەد لە نامەکەیدا بۆ پڕۆفیسۆر ئەمیری حەسەنپوور، چۆناهی هەموو تان و پۆیەک و هەودایەک دەکاتەوە و چی بە هزری تاکی کورد دەکا.
بەڕاستی ئەو کتێبە بۆخۆی کتێبخانەیەکە.
زۆر بابەت هەڵدەگرێ ئەگەر پشوودرێژ بین لەسەر خوێندنەوەی.
ئەوانەی ئاسوودەیی کەشی عیرفانیان دەوێ با نەیخوێننەوە. چونکا جیا لە هەموو بیرۆکە و ئایین و باوەڕێ، مەسعوود موحەمەد هەڵدەشاخێ بە باڵای درۆیینەی هەندێ ڕێچکە و ڕێباز و بیر و باوەڕدا.
من بۆخۆم خۆشم دێ لە کەسێ خۆڕسک بیر دەکاتەوە و خۆڕسکانە بیر و باوەڕ دەبەخشێ. مەسعوود موحەمەد کوڕی زانای ناسراوە مەلای گەورە قووڵتر لە ڕەگی بەڕوار و مەلەگەوێ خاکی کوردەواری، چووەتە ناخی فەلسەفە و هەست و هزری کورددا.
Forwarded from ChrikayKurd.com
ئیشت بە دەست بێ هیوات لێ دەکەن
دار کە بەری گرت پەڵی پیا دەدەن

#تۆفیق_پیرەمێرد

╭━⊰🌸⊱━╮
@Chrikay_Kurd
╰━⊰🌸⊱━╯
Forwarded from اتچ بات
خاتوو شەرافەت خودامورادی خەڵکی ئاوایی سیاسەران سەربە ناوچەی لەیلاخ و کوێخای ئاوایی نەجەف ئاوای سەربەشاری بیجاڕ ،
ئەم خاتوونە دوهەمین ژنێک بوون کە بووە کوێخای ئاوایی یان بەخشێک ،
ژنی حاجی فەتحوڵڵای میروەندی نەجەف ئاوا بوون .
خاتوو شەرافەت میروەندی (دولتشاهی) مەنمی ساڵ ‌1339 وەکوو ژنێک پایەبەرز و سەروک هۆزی مەنمی لە کۆبوونەوەیەک بە نێوی" اجتماع
ملی اقوام و قبایل ایران " کە هەموو هۆزەکان و عەشیرەتەکان لە تاران کۆ ئەبنەوە کە خاتوو شەرافەت مەنمی لە سوخەنڕانییەک داوای مافی دەنگدان بۆ ژنان لە حکومەنی ئاریامێهر ئەکات .
ژن لە ئێران یانێ 1341 بۆ یەکەم جار حەقی هەڵبژاردنی پێدرا ، تا پێش ئەوە زۆر کەس مەوافق و موخاڵێف ئەم حەقە بوون.
ئەم فیلمە لە دانیشتنی سەرۆک هۆزەکان بەنێو بانگی ئێران سەبارەت بە کێشەکان و یەکگرتوویی کە لە ساڵی 1339 لە شاری تاران بەڕێووە چووە.
شەرافەت خاتوو دەولەتشاهیی مەنمی تاکە ژنێک بووە کە مافی( جەواز) چوونە ژووری کۆبوونەوەی عەشیرەتەکانیی بووە و توانیویە لەگەڵ خۆدی شاهیی ئێران دانیشتنی تایبەتیی بەدەست بێنێ.

ئەمەش بۆ ئاماژە ئەمە کە نووسراوە وەرزشگای ئاریامێهر درووست نییە چۆن ئەم وەرزشگایە لە ساڵی 1349 دەسپێکی بینای بووە.