گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
419 subscribers
1.66K photos
51 videos
26 files
54 links
گەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ...

بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت

👇👇
@irajmoradi
Download Telegram
Forwarded from Asso ahmadian
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دووازدە سووارەی مەریوان کێن؟

لە بەراز کۆشتنەوە بۆ کۆشتنی سەربازانی سەفەوی
دوانگزە سوارەی مەریوان
لێکۆڵینەوە لەسەر هەر بابەتێکی مێژوویی کارێکی پسپۆڕانە و پێویستی بە خوێندنەوەی وردی سەرچاوە یەکەمەکانە. ئەگەرچی سەرچاوەکانی پلە دوو دەتوانن بەرچاوڕۆشنی زیاترمان پێ بدەن و دەستمان بگرن بۆ گەیشتن بە سەرچاوە بەرایی و یەکەمەکان تا وەکوو ڕاست ترین دەرەنجام لە دواییدا بدەینە دەستی خوێنەرەوە.
بەهاری ۱۳۹۷ کاتێ بە سەردانێک چوومە خزمەت مامۆستا ئیبراهیم مەردۆخی زۆنجی لە مەریوان، و پاش گەلێ قسە و باس، هاتینە سەر باسی مێژووی دوانگزە سوارەی مەریوان. وەک دەزانین سەمبولی پاڵەوانەتی دەڤەری مەریوان دەڕواتەوە بۆ سەدەکانی ٨ و ۹ کۆچی واتا نزیک بە ٦۰۰ ساڵ پێش ئێستا. نەک ئەوەی ئەو قارەمانیەتیە پەلکێش بکەین بۆ ناوەڕاستی سەردەمی سەفەویە و قاجاڕەکان.
مامۆستا ئیبراهیم مەردۆخی نامیلکەیەکی لەسەر دوانگزە سوارە داناوە و وەک هەموو نووسینەکانی بە ئەمانەت پێی داوم تا بتوانم یارمەتیان بدەم بۆ چاپ. لەو نامیلکەیە مامۆستایش هەمان گێڕانەوەی هەیە کە مامۆستا پیرەمێرد و توێژەرانی دیکە ئاماژە بە ناوی دوانگزە کەسی هۆز و تیرەی ناو دەسەڵاتی بابانەکان لە سەردەمی قاجاڕەکان دەکەن. واتا مێژووەکەی بۆ ۲۰۰ـ۳۰۰ ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی دوای خان ئەحمەد خان کوڕی هەڵۆخان دەگێڕنەوە. لە فایلی ڤیدیۆی سەرەوەیش بەڕێز عەزیزی ناوی ئەو دوانگزە سوارەی بەگوێرەی هەمان گێڕانەوەی پیرەمێردی نەمر داڕشتووە.
دیسانەوە بەڕێز ئیسماعیل عومەر نووسەری ناسراوی باشووری کوردستان ئەویش ئەوساڵ لە پێشانگای کتێبی سلێمانی کتێبیێکی لەسەر دوانگزە سوارە دەرخست و خستیە بازاڕەوە. لە پێوەندییەک لەگەڵ ئەو بەڕێزە ئەویش بێ ئاگابوون لەوەی مێژووی ئەو قارەمانیەتیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میر حەمزەی بابان.
.
کتێبی "نورالانوار" کە عبدالصمد تووداری ساڵی ۱۰٤۰ تا ۱۰۹۹ نووسیویەتیەوە، وەک یەکەم سەرچاوە باسی دوانگزە سوارەی مەریوانی کردووە و لە لاپەڕە ۱۰٤ باسی لەوە کردووە:
میر حەمزەی بابان سەرۆکی سپایەک بوو لە ناوچەی حەڵەب و دیاربەکر. حەمدوون بەگ یەکێ لە فەرماندەکانی خەیانەتی بە میر حەمزە کرد و سپاکەی دایە دەستەوە. پاشان میر حەمزە لەگەڵ دوانگزه سواری سوارچاکی بەرەو ناوچەی مەریوان هەڵاتن. لەسەر کێوی بەرقەڵا کە ئێستە بە کێوی ئیمام ناسراوە قەڵا و سپایەکی گەورەیان پێکەوە نا. پاشان مزگەوتە سوورەی [کانی با]ی ئاوەدان کردەوە و شێخ ئەحمەدی کوڕی ئەنباری حوسەینی کردە مامۆستای ئەو مزگەوتە. پاش دوو ساڵان شەڕی دەست پێ کرد و لەوێ میرحەمزە دەرمانخوارد کرا و شەهیدیان کرد. [ساڵی ٨٦۹ کۆچی کە دەبێتە] ۱۱٤ ساڵ پاش شێخ ئەحمەدی ئەنباری [واتا ساڵی ۹٨۳ کۆچی] مەلا ئەبووبەکری موسەنفی چۆڕی لەو مزگەوتە دەستی بە خزمەت کرد. بابا خانی ئەردەڵان [هەمان هەڵۆخان] یەکێ لە مۆریدانی مەلا ئەبووبەکر بووە.
....
[پوختەی سەرەوە وەرگیراوە لە وتاری (مێژووی دەسەڵاتداری کوردی قەڵای ئیمامی مەریوان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەغۆلەکان) کە بۆ کونگرەی مێژووی مەریوان ئامادە کراوە و نێردراوە.]
براتان
ئیرەج مورادی
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
سێوی مێخەکڕێژ
با نەریتە کۆنە جوانەکانی کوردەواری نەکەینە مڵکی غەرب و شەرق و فارس و تورک و عەرەب.
ئەوەی ساڵەهایە لە پێشینانەوە بە ئێمە گەیشتووە و بە سێوی مێخەکڕێژ دەناسرێ هیچ پێوەندی بە والەنتاین و سپەنتدامێهر نییە و نەبووە. ئەوان جەژنی دیکەن و هی گەلی دیکەن. جیهان بەو ڕەنگاوڕەنگیەوە جوانە.
لاپەڕەی کۆتایی دەستنووسی کتێبەکە بە زمانی تورکی
سەرچاوەیەک بۆ مێژووی ئەردەڵان و شارەزوور "مذکرات مامون بگ بن بیگە بگ" ئەردەڵان
ساڵی ۹٨۵ کۆچی مەئموون بەگ والی ئەردەڵان نووسیویەتیەوە، واتا ۲۰ ساڵ پێش کتێبی شەرەفنامە.
...
دۆزینەوەی سەرچاوە کۆنەکان بۆ نووسینی مێژووی ڕاست و دروستی کورد گەلێک پێویستە.
لە ناوچەی مەریوان دوو کتێبی مێژوویی نووسراون و ئێستە تەنیا ناویان ماوە و شوێنیان ونە:
ــ تاریخ سلاطین کورد، مەلا ئەبووبەکری موسەنفی چۆڕ
ــ تاریخ شهرەزور، مەلا عەبدوڵا مەردۆخی ناسراو بە شەیدا
4_5769673978125748257.amr
1.9 MB
شێعری ئاوایی خانای جووجوو و بەنداوی ئازاد
تۆفێق ڕەحیمی، زمسانی ۱۳٨٨
@irajmoradi
@kelaterzankon
@dastkhatkurdistan
Forwarded from ChrikayKurd.com
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#Zimanê_Kurdî_zimanê_me_ye
#Eyşê_şan

╭━⊰🌸⊱━╮
@chrikay_kurd
╰━⊰🌸⊱━╯
بۆ_ئەمیری_حەسەنپوور_لە_هەر_کوێیەک.pdf
953.9 KB
📚بۆ #ئەمیر_حەسەنپوور لە هەر کوێیەک بێت
📚نووسەر: #مەسعوود_محەمەد
📚زمان: #کوردی
📚چاپ:
📚شوێن:
📚ساڵ:
📚بابەت: #نامە #زمان
🆔 @kurdica
تکایە هاوڕێیان با تەنیا جارێکیش بووە ئەم کتێبە بخوێنینەوە.
فەیلەسووفی گەورە مەسعوود موحەمەد لە نامەکەیدا بۆ پڕۆفیسۆر ئەمیری حەسەنپوور، چۆناهی هەموو تان و پۆیەک و هەودایەک دەکاتەوە و چی بە هزری تاکی کورد دەکا.
بەڕاستی ئەو کتێبە بۆخۆی کتێبخانەیەکە.
زۆر بابەت هەڵدەگرێ ئەگەر پشوودرێژ بین لەسەر خوێندنەوەی.
ئەوانەی ئاسوودەیی کەشی عیرفانیان دەوێ با نەیخوێننەوە. چونکا جیا لە هەموو بیرۆکە و ئایین و باوەڕێ، مەسعوود موحەمەد هەڵدەشاخێ بە باڵای درۆیینەی هەندێ ڕێچکە و ڕێباز و بیر و باوەڕدا.
من بۆخۆم خۆشم دێ لە کەسێ خۆڕسک بیر دەکاتەوە و خۆڕسکانە بیر و باوەڕ دەبەخشێ. مەسعوود موحەمەد کوڕی زانای ناسراوە مەلای گەورە قووڵتر لە ڕەگی بەڕوار و مەلەگەوێ خاکی کوردەواری، چووەتە ناخی فەلسەفە و هەست و هزری کورددا.