گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
366 subscribers
1.58K photos
47 videos
24 files
54 links
گەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ...

بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت

👇👇
@irajmoradi
Download Telegram
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ایرج مرادی. سنه)
دەستنووسی زانایانی کورد
بەرنامەی زموڕدی عەنقا
دکتۆر زاهیر ئەرتەکین ـ زانکۆی بینگۆڵ
🔴 شماره نخست از فصلنامه "شنروێ" توزیع شد.


🔺ایران:
تهران (09396399983)
کرج (09124503405)

کرمانشاه (چهار راه اجاق کتابفروشی آقای سلیمی)
خرم آباد (09166984626)
کوهدشت (مطبوعاتی چهار راه بسیج آقای قاسمی )
صحنه (کتابخانه آقای گراوندی)
سایر شهرستانهای غرب کشور

🔺کردستان فدرال:
سلیمانیه (بنکه-ی ژین)
هەولێر (کتیبخانه تفسیر)

🔺سوید:
استکهلم: انستیتو فرهنگی یارسان (0765508909)

🔺آلمان:
برلین (01746176442)

🔺هلند:
آمستردام (0687625690)

🔺انستیتو فرهنگی یارسان با راه انداختن شبکه فروش محصولات فرهنگی-هنری به شکل آنلاین در سراسر دنیا، ضمن ارائه محصولات خود، آثار سایر مؤلفین و مصنفین پهلویان را نیز تحت پوشش قرار میدهد.

((برای تهیه شنروی با شماره-های فوق ارتباط برقرار شود تا در اسرع وقت مرسوله از طریق پست ارسال گردد))

🌐 www.yaresan.com
www.journal.yaresan.com

👁‍🗨 www.facebook.com/web.yaresan.5

👁‍🗨 www.instagram.com/yaresanculturalinstitute

✉️ info@yaresan.com yaresan622@yahoo.com

🇸🇪 Sweden, stockholm
📞 0046765508909


https://t.me/YaresanCulturalInstitute
مەلا مستەفا بێسارانی
.
یەکەم جار وەک بابەتێکی وێژەیی ئەدەبیاتی کورد، مینۆرسکی لە وتارەکەی ـ گۆران و یاران ـ کە ۱۹۲۷ چاپی کرد، ئاماژەی بەوە کردووە ساڵی ۱۹۱۷ لە دکتۆر سەعید خانی کوردستانی سەبارەت بە مەولەوی، سەیدی، ئەحمەدی بەگی کۆماسی و شاعیرانی ناو کەشکۆڵەکەی شێخ عبدالمومن وەکوو بێسارانی و یۆسفی یاسکە هەندێ زانیاری زارەکیم دەست کەوت و نووسیم. (پاشکۆی ۲ لە ساغکردنەوەی کەشکۆڵی ناوبراو ـ توێژینەوە ئەنوەر سوڵتانی ـ لەندەن ـ ۱۹۹٨).
بەپێی (پاشکۆی ژمارە یەک) یەکەم جار ساڵی ۱۹۲۱ میجرسۆن وتارەکەی خۆی لەسەر ئەو کەشکۆڵە دەرکرد. ئەویش دیسان لە زمانی دکتۆر سەعید خانی کوردستانی هەندێ زانیاری لەسەر مەلا مستەفا بێسارانی، یۆسف یاسکە، شێخ ئەحمەدی تەختەیی و ... وەرگرتووە. ئەو کەشکۆڵە لە نێوان ۱۱۹٦ تا ۱۱۹٨ کۆچی (۱۷٨۳ـ۱۷٨۵) نووسراوەتەوە. [ئەو کەشکۆڵە کاتی خۆی ئایەتوڵا مەردۆخی کوردستانی بە دکتۆر سەعیدی داوە.] مێجرسۆن نووسیویە: مەلا مستەفای بێسارانی نووسەر (منشی) دیواخانی خەسرەو خان والی ئەردەڵان (۱۱٦٨ـ۱۲۰٤ کۆچی / ۱۷۵٤ـ۱۷٨۹ ز.) بووە. [ئەمە هەڵەیە.]
مینۆرسکی ئەویش وەک میجرسۆن بۆچوونی ئەوە بووە کە مەلا مستەفا بێسارانی لەو سەردەمەدا ژیاوە. [دیارە لەدایکبوون و مردنی بێسارانی بۆ سەردەمی خەسرەو خان هەڵەیە.]
دواتریش ساڵی ۱۹٦۵ مەکەنزی لە وتارەکەی لەسەر کەشکۆڵی ناوباو، هیچ زانیاریەکی لەسەر ساڵی ژیانی شاعیران دانەناوە [پاشکۆی ژمارە ۳]، بەڵام ۱۹۵۲ مامۆستا عەلائەدین سەجادی بۆ یەکەم جار مەودای ژیانی ۱۰۵۳ـ۱۱۱۳ کۆچی (۱٦٤۱ـ۱۷۰۲) داناوە. مامۆستا سەجادی لە کتێبی مێژووی ئەدەبیدا لە وتارەکەی لەسەر مامۆستا بێسارانی نووسیوە:
لەم و ئەومان پرسیوە و لە شێعرەکانی وامان هەڵهێنجاوە کە مامۆستا کە مامۆستا ۱۰٥۳ کۆچی لەدایک بووە و ۱۱۱۳ مردووە، هەروەها هاوسەرگیری نەکردووە.
دوای ئەوە ئیتر هەرچی لەسەر مەودای ژیانی بێسارانی نووسراوە و دیوانەکەی چاپ کراوە قسەکانی مامۆستا سەجادی دووپات کراوەتەوە.
یەکەم جار شێعرەکانی مامۆستا بێسارانی لەلایەن کاک کەیومەرس نیک ڕەفتار ساڵی ۱۹٨۲ چاپ کران. مامۆستا کەیومەرس کاتی خۆی یەکێ لە دۆستانی مامۆستا سەید تاهیری هاشمی بووە و ساڵەکانی ۱۳٤۲ـ۱۳٤٤ هەتاوی لە دەوڵەتاوای ڕوانسەر مامۆستا بووە و لەگەڵ مامۆستا سەید تاهیر نێوانیان گەرم بووە.
وەک لە پێشەکی دیوانەکەدا دیارە مامۆستا کەیومەرس بە هاوکاری مامۆستا سەید تاهیر و قەباڵەکانی بەردەستی هەندێ زانیاری تری خستووەتە ڕوو. بۆ نموونە ناوی باوکی مامۆستا بێسارانی بە مەلا قطب الدین (ناسراو بە عەرەب) و ناوی باپیری شمس الدین داناوە، هەروەها پاڵپشت بە لاپەڕە ۱۳۰ پێڕستی مخطوطات کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی بەرگی ۱، لە کتێبی دەستنووسی رفع الخفاء علی ذات الشفا ابن الحاج الکردی، نوسخە هەڵگری کتێبەکە شەجەرەی خۆی ئاوا نووسیوە: حمید بن اسماعیل بن حاج حسن بن ملا احمد بن ملا عبدالکریم بن ملا مصطفی بن ملا عبدالکریم بن ملا مصطفی البیسارانی. ساڵی ۱۱٨۹ کۆچی.
کەواتە بەپێی ئەمە مەلا مستەفا کوڕی بووە و ئامینە خانم کچی شێر موحەمەدی پایگەلانی خواستووە.
هەر بەپێی پەراوێزی ناو پێشەکی دیوانی بێسارانی، کە کاک کەیۆمەرس لە مامۆستا سەید تاهیر هاشمی وەرگرتووە بنەماڵەی مەڵا عەلی فەخری قازی جوانڕۆ و مەلا ئەحمەد فەخری مودەڕیسی دێی یاری خۆیان بە وەچەی مەڵا مستەفا بێسارانی دەزانن. واتا کتێبێکی دەستنووسی ئەو بنەماڵە کە لە ئەرشیڤی مامۆستا هاشمیدا هەیە و هی باپیرەی ئەو بنەماڵەی قازییەیە، مەلا موحەمەدی قازی جوانڕۆ ساڵی ۱۲۹۰ کۆچی لە ژیاندا بووە و بەم جۆرە شەجەرەی خۆی نووسیوە: ملا محمد قاضی بن ملا محمود بن ملا مهدی بن ملا هادی بن ملا قاسم بن ملا مصطفی بێسارانی بن ملا قطب الدین عرب بن ملا شمس الدین.
[بەپێی زانیاریەکانی ناو پێشەکی دیوانی بێسارانی، مەڵا مستەفا دوو کوڕی بە ناوی مەلا قاسم و مەلا عەبدولکەریم بووە.]
کاک عەبدوڵا حەبیبی کە بەربڵاوترین و چڕترین توێژینەوەی لەسەر دیوانی مەڵا مستەفا بێسارانی تا ئێستە ئەنجام داوە و ۱۳۹۵ هەتاوی چاپی کردووە بەم جۆرە باسی بێسارانی کردووە:
مەڵا مستەفا کوڕی مەڵا قوتبەدین کوڕی مەڵا شەمسەدین بووە و ۱۰٥۳ لە بێساران لەدایک بووە و ۱۱۱۳ مردووە و لە قەبرستانی پیرەهەژارەی [لای سەوڵاوا] نێژراوە. ئەویش هەمان بۆچوونەکەی مامۆستا هاشمی لەسەر بنەماڵەی قازی دووپات کردووەتەوە.
.
توێژینەوە مەیدانیەکانی خۆم:
ــ بەپێی بۆچوونی خوالێخۆشبوو مەڵا ئەحمەدی نەزیری (توێژەر و نووسەری مێژووی هەورامان) و کاک ئیبراهیم مەردۆخی زۆنجی (توێژەری مێژووی ناوچەی مەریوان کە باپیری کاتی خۆی خاوەن مڵکی ئاوایی بەرقەڵا بووە) و کەسانی دیکەی ناوچەکە ئەو مەڵا قوبی [قطب الدین] و مەڵا شەمسەدینە کە مەزاریان لە ئاواییەکانی بالک و بەرقەڵای لای مەریوانه هەمان باوک و باپیری مەڵا مستەفای بێسارانین.
[بەشی ۱]
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
[...درێژەی بەشی ۱]
لە ناوچەی دەشتی مەریوان هێشتا شوێنەواری مزگەوتەسوورەی قەڵای مەریوان و مامۆستای مزگەوتەکە و شاگردەکانی ماوە. لە سەدەی ٨ کۆچی کاتێ میر حەمزەی بابان و دوانگزە سوارەی مەریوان قەڵاکەیان ئاوان کردەوە، ئیمام ئەحمەد نەعیمی ئەنباری بووە مامۆستای مزگەوتی قەڵا. لە ساڵانی دواتر سەردەمی میر خالیدی کوڕی کابلەسوورە (شێخ ئیبراهیم کابلی) بووە مامۆستا. ئەو سەردەمە واتا ٨۹۰ـ۹۲۰ کۆچی کەسانێ وەکوو پیر یۆنسی هەنجیران، مەلا قوبی (شێخ قطب الدین) و پیر صفا بوونە شاگردی. سەردەمانی تر واتا دەوروبەری ۹٨۰ـ۱۰۱۰ کۆچی مەڵا ئەبووبەکری چۆڕ، بووە مامۆستای مزگەوتەسوورەی قەڵای هەڵۆخان. [توێژینەوەی وردتری گەرەک.]
ــ لە پێوەندیەک لەگەڵ کاک ئەنوەری سوڵتانی لە لەندەن لەسەر مەڵا مستەفا بێسارانی بەڕێزیان باسیان لەوە کرد کاتێ خەریکی ساغکردنەوەی کەشکۆڵەکە بووم و وتارەکەی مامۆستا عەلی قەرەداغی لەسەر دەستنووسی شێعرەکانی بێسارانی کە ساڵی ۱۰۹۰ کۆچی نووسراوە و بە دەستم گەیشت، سەرنجم دا ئەو مێژووەی مامۆستا عەلائەدین سەجادی دایناوە، یەک ناگرێتەوە. چونکە بەپێی مێژووی نووسینی ئەو کەشکۆڵەی بەغدا ئەوکاتە مامۆستا بێسارانی تەمەنی ۳۷ ساڵ بووە. جا شێعرەکانی بێسارانی پڕن لە دەستەواژەی پیری و تەمەنی سەروو و نامەی شێعری شاعیرانی دیکە بۆ بێسارانی بە ناوهێنانی استاد کامڵ و مەولام و میرزام. ئەمانە لە کەشی خوێندنی ئەوسای کوردەواری کە فەقێ مامناوەند لە ۲۵ـ۳۰ ساڵ بووەتە مامۆستا و هاتووەتە ناو بازنەی دەرسبێژی و دەرخستنی بیر و بۆچوون و فەلسەفە و ...، بۆ کەسێکی ۳۷ ساڵان یەک ناگرێتەوە. بەڕێز سوڵتانیش ئاماژەی بەوە کرد مەڵا مستەفا دەبێ هاوتەمەنی دەردین و یۆسفی یاسکە و مەڵا مستەفا تەختەیی بێ. واتا دەوروبەری ۱۰۰۰ کۆچی لەدایک بووە. ئەڵبەت لەوانەیە مێژووی مردنەکەی دروست بێ.
ـــ لە پێوەندیەک لەگەڵ کاک کەیومەرس نیک ڕەفتار لە وڵاتی کانادا ئەویش هەمان قسەی دووپات کردەوە کە ئەگەر زانیاری ئەو کەشکۆڵەی بەغدا ڕاست بێ و توێژینەوەی مەیدانی دیکەش بکرێ و یەک بخرێنەوە ئەوا مێژووی لەدایکبوونی بێسارانی دەبێ بۆ ساڵەکانی ۱۰۰۰ بگەڕێتەوە.
ــ لە پێوەندیەک لەگەڵ کاک عەبدوڵا حەبیبی، ئەویش ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی ئەو دەستنووسەی کتێبخانەی بەغداد و شێعرگۆڕینەوەی لەگەڵ یوسفی یاسکە (مردن ۱۰٤۲ کۆچی) و دەردین دەبێ توێژینەوەی دیکە بکرێ کە ئەو مێژووە تەخمینی و حەدسییە کە مامۆستا عەلائەدین سەجادی و مامۆستا سەید تاهیری هاشمی دایان ناوە، ڕاست بکرێتەوە. [ئەو دوو بەڕێزە بەپێی ژمارەی پشتەکان لە نێوان دواهەمین کەسی دوو شەجەرەکە تا مەڵا مستەفا بێسارانی لە مامناوەندی ۳۰ ساڵ دایان ناوە و گەیشتوونەتە مەودای ۱۰٥۳ تا ۱۱۱۳.]
ـــ لە کەشکۆڵەکەی شێخ عبدالمومن، دەردین لە شێعرێک بۆ مەڵا مستەفا، شاعیر بە پیرزاده ناو دەهێنێ. واتا کاتی خۆی دەردین مۆریدی باوکی مەڵا مستەفا بووە. کەواتە ئەو بۆچوونە ڕەت دەکرێتەوە کە شاعیرەکانی ناو ئەو کەشکۆڵە هەموو لە سەردەمی شێخ عبدالمومن ژیاون.
ــ ئەگەر مەودای ژیانی بێسارانی ۱۰۱۰ـ۱۱۱۳ کۆچی (۱٦۰۰ـ۱۷۰۱) دابنین ئەوا لە ڕیزبەندی مێژووی شاعیرانی کورد، ئەو مامۆستایە دەبێتە هاوچەرخی مەلای جزیری (۱٥۷۰ـ۱٦٤۰).
....
بە هەر حاڵ، هیوادارم بەڵگەی دیکەمان دەست بکەوێ کە ئەو کەلێنە وێژەیی و مێژووییانەی ئەدەبیاتی کوردی پڕ بکرێنەوە.
تکایە ڕەخنە و پێشنیار و بۆچوونتان لەسەر ئەو بابەتە بنێرن تا وتارەکە تۆکمەتر بکەین.
براتان
ئیرەج مورادی
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
سەفەری زانکۆی جۆلەمێرگ ـ هەکاری
.
بەهاری ۱۳۹۷ هەتاوی بوو وتارێکم بۆ کونگرەی زانایانی زاب لە زانکۆی جۆلەمێرگ نارد، لەسەر ناساندنی یەکێ لە پزیشکانی کۆنی کورد لە بادینان، سمایل حەکیمی سلێڤانی.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان من و کاک ئیسلام دوعاگو لە ورمێ و کاک شەفێع خزری لە شنۆ بەشدار بووین. سەفەرێکی پڕ بیرەوەری بوو. چونکە هاوسەرم و کچەکەیشم لەگەڵ بوون. ڕێگای سێرۆ تا گەڤەڕ کەشێکی سیاکێوییە و دارستانی نییە. لە گەڤەڕ بۆ باشڤەڵا و جۆلەمێرگ وە پاڵ چۆمە پڕ خرۆشانەکەی زێ و دیمەنی دەروەن و دۆڵەکانی هەموو وەک دەربەندی دزڵی و هەورامانی تەخت بوو. لە ڕێگا بە خێزانم وت کاتی خۆی مەلا جامی کوڕەزای مەلا ئەبووبەکری چۆڕ لە مەریوان هەستاوە و ماوەی لە باشقەڵا خوێندوویە و ماوەتەوە.
ڕۆژی یەکەمی کونفڕانسەکە زیاتر لە تەلاری کونفڕانس بووین. ئێوارەکەی دوای نانی شەو، بۆخۆم و خێزان و ژیانا تێروپڕ بە شەقامەکانی جۆلەمێرگ سووڕاینەوە. لە بەردەم بینای شارەداری شار چەند وێنەمان گرت. ئەوکاتە هێشتا خەلیفە ڕەجەب ڕقەکەی بە سەر کوردانا نەڕشاندبووەوە و ناوی کوردی شارەداریا جۆلەمێرگ لەپاڵ ناوی تورکیەکەی بوو. من کە ناوەکەم دەخوێندەوە ژیانا دەیگوت: بابە ئەمانیش وەک خۆمان قسە ئەکەن و کوردیەکەیان بڕێ جیاوازە. سەیر کە ئەوانیش بە ئەڵێن وەک سنەیی بێژم و دبێژم، بەکار دەبەن. دوو جار لای گیافرۆشەکان لامدا و وتووێژم کرد لەگەڵیان و ناوی کوردی گیاکانم نووسی و وێنەم گرت. جۆلەمێرگ دەر و دۆڵی پڕە لە ڕێواس و سوورەبنە و بیزا. تەنانەت کاتێ لە ناوشار بەرەو گەڤەڕ دێیتەوە کەناری ڕێگەکە لای چۆمی زێ پڕ بوو لە ڕێواس. [چۆم زێ واتا ڕووباری دجلە لە ئارارات سەرچاوە دەگرێ و لە جۆلەمێرگ تێ دەپەڕێ.]
دوای ڕۆژی دووەمی کۆنفڕانس، زانکۆ بڕیاری دا بمانبات بۆ گوندی نهر لە شەمزینان.
بەیانیەکەی پاسێ ئێمەی هەڵگرت، بنماڵەی من و کاک شەفێع و مامۆستا عەلی قەرەداغی و مامۆستایانی زانکۆی کۆیە و هەولێر و دهۆک و زاخۆ چووینە ئەو پاسە. کۆڕێکی زۆر خۆشەویستانە و دۆستانە بوو. لەوێ بوو زانیم ڕۆحیاتی کوردی ڕۆژهەڵات و باشوور زۆر لە یەک نزیکە. لە کەشێکی بەرزتر، واتا ڕۆحی کوردانەی چوار پارچە، ئێمە وەک دوو بنەماڵە بە یەک کەلتوور هەستمان بە نزیکایەتی دەکرد. مامۆستا و توێژەرانی کورد لە ئەستەمبۆڵ و شام و قامیشلۆ و باکووری کوردستان لەو کونگرە گەلێک بەشدار بوون.
بەیانی زوو لە هۆتێل سیڤار وەدەر کەوتین و بەرامبەر چیای سومبلی (چیا ڕەش) پڕ بەفر ڕاوەستایین و بەرەو باشقەڵا و گەڤەڕ وەڕێ کەوتین. جۆلەمێرگ شارێکی کوێستانییە کە کۆتایی مانگی بەهار بوو هێشتا بەفری لێ بوو. کەناری شەقامەکانی کوردەکانی نیشتەجێ چیای سومبل، ڕمبێز و هەنگوان و سیابۆ و سوریاس و کەلەنگیان بۆ فرۆش هێنابوو. ئەو گیافرۆشانە جل و بەرگیان کوردییان لەبەر بوو. ڕۆژێک منیش کردمە کوردی و لەگەڵ مناڵەکان بە ناو شارا چووم و هاتمەوە. چەندین کەس لەبەر جلەکانم منیان دواند و تا ئێستەش پێوەندیمان هەیە. هەر بەهۆی ئەو جلانەوە بوو میرزا موحەمەد کە سۆرمانجی باش قسەی دەکرد خۆی پێ ناساندم و وتی لە هۆتێل پێم خۆشە هەندێ وێکڕا قسە بکەین. میرزا موحەمەد لە وەچەی ئەحمەد خانی بوو. هەروەها نانی نیوەڕۆ یەکێ لە مامۆستایانی زانکۆی شەریعەی سێرت، هاتە پێشەوە و بە فارسی لەگەڵ ژیانای کچم بڕێ قسەی کرد. پیاوێکی پیر بوو. تەمەنی سەرووی ٨۰ ساڵ دەبوو. وتی لەگەڵ دکتۆر عەلی شەرێعەتی لە لەندەن ماوەی پێکەوە بووین. ڕووی لە من کرد و وتی مانگی داهاتوو لەسەر مەولانا خەلیلی سێرتی کۆنفڕانسێ گەورە دەگرین. پێم خۆشە وتارێک بنێریت و لەگەڵ مناڵەکان دەعوەتمان بن. هەر ئەو ڕۆژە بوو لەگەڵ کاک خالید سادینی یەکێ لە توێژەرانی پڕ بەرهەمی کوردی باکوور لە وان ئاشنا بووم. هەتا ئێستە پێوەندیمان هەیە. تاوێکی باش ئێوارە هاتە هۆتێل و قسەمان کرد و لەسەر شێخ موحەمەدی ئەرڤاسی وانی داوای زانیاریم لێ کرد. وتی: ئەرڤاس گوندێکە تابعی شارۆچکەی مکس لە پارێزگای وان. دوای تەرەماخ کە ئەویش هەر سەر بە مکسە، ئەرڤاس دووەم قوتابخانە بووە فەقێی حوجرەکەی بە کوردی دەرسیان خوێندووە. [کە هاتمەوە بۆ ئامادەکردنی کتێبە پزیشکیە کرمانجیەکەی شێخی ئەرڤاس، کا خالید لەگەڵ مامۆستا و موفتی وان کە یەکێ لە نەوەزاکانی شێخی ئەرڤاسە بەتەسەل قسەی کردبوو و زانیاریە زارەکیەکانی بۆم نارد و بۆ پڕکردنەوەی ژیاننامەکەی زۆر یاریدەر بوو. واماندانابوو بەهاری ۱۳۹۹ بڕۆین لەگەڵ کاک خالید سەردانی حوجرە و گۆڕستانی ئەرڤاس و مەزاری شێخ موحەمەد بکەین. حەیف کوڕۆنا شێواندی. لە کۆنفڕانسی ڕێزلێنانی حەکیمانی کۆنی کوردەواری کە گیادەرمانی شەفا لە زانکۆی کوردستان ڕێکی خست بەهاری ۱۳۹٨ وەک نوێنەری بنەماڵەی شێخی ئەرڤاس خەڵاتی ڕێزلێنانەکەم وەرگرت.]
ڕۆژی دووەم دکتۆر ئەرگین مامۆستای زانکۆی ئۆپسالا، دوای پێشکەشکردنی وتارەکەم، هاتە پێش و وتی من دەستنووسێکی کتێبە پزیشکیەی شێخی ئەرڤاسم هەیە.
[بەشی یەکەم...]
[...بەشی دووەم]
[بەخۆشحاڵییەوە لە سەفەرێک کە هات بۆ مهاباد و سەردەشت، دەستنووسەکەی بۆ هێنام. دەقی ئەو کتێبە بە کرمانجییە و دەبێتە سێهەم دەقی پەخشانی مێژووی کوردی. بۆ ساغکردنەوەی ئەو دەقە دوو لە نووسەرانی ناوچەی ماردین، کاک موحەمەد ساڵح بەدرخان و مەلا بورهان تارینی مامۆستای گوندی پەرێشان زۆر یارمەتیان داوم. مامۆستا بورهان ئەویش لەگەڵ بنەماڵەی زانایەک لە بتلیس پێوەندی هەبوو. دەستنووسێکی دیکەی ئەو کتێبە پزیشکیەی بۆ دۆزیمەوە و ناردی. هەروەها دکتۆر هێمن عومەر خۆشناو مامۆستای بەشی کوردی زانکۆی بینگۆڵ ئەویش کۆپی دەستنووسەکەی مەلا زینەلعابدین ئامەدی کە لە مزگەوتی سووری ئامەد وەریگرتبوو، بۆ ناردم.]
ئێوارەی ڕۆژی دووەم دەعوەتی والی (پارێزگار: استاندار) جۆلەمێرگ بووین. والی کاتی خۆی لەگەڵ مامۆستا قازی موحەمەد خزری شنۆ نێوانی گەرم بووە. کاک شەفێع کوڕی مامۆستا ئێمەیشی کردە هاوڕێی دەعوەتیەکە. چەند خوێندکارێ لە زانکۆی مووش هاتن و لەگەڵ کاک شەفێع قسەیان کرد و ڕێ کەوتن بۆ لەچاپدانی کتێبێکی شەرعی قازی موحەمەد لەو زانکۆیە.
دکتۆر ئەرگین و دکتۆر سەمیع مامۆستای کوردی زانکۆی مووش لە سەفەری نهر و شەمزینان وەک شارەزای گەشت بوون بۆ ئێمە. لەسەر خانەقای نهر، بنەماڵەی شێخ عوبەیدوڵای نهری، سروشتی شەمزینان و گەڤەڕ هیچ درێغیان نەکرد. دکتۆر سەمیع سۆرانی و فارسی زۆر باشی دەزانی. وتم مووش یانێ چی. وتی مووش واتا تەم و مژ.
یەکێ تر لە بیرەوەریەکانی ئەو سەفەرە، لادانی پاسی زانکۆی ئەستانبۆڵ بوو لە گۆڤەندێکی شەمزینان. ئێمە لە پشت سەری ئەوانەوە بووین. کاتێ گەیشتینە ناوشاری شەمزینان، شەقامێکی گەورە هەموو ژنەکانی بە جلی جوانی ڕەنگاوڕەنگی کوردی بوو. هەندێ لە پیاوەکانیشی جلی کوردییان لەبەر بوو. پاسی زانکۆی ئەستانبۆڵ زۆربەی مامۆستای کورد بوون. یەکسەر پاس ڕایگرت و چوونە ناو بازنەی هەڵپەڕکێ و دیلانەکە. ئێمەش بێ هیچ سێ و دوو دابەزین و چووینە ناو گۆڤەندەکە. باوکی زاوا پێشوازی لێ کردین و چایی و شەربەتی بۆ هێناین. دوای گۆڤەندەکە بەرەو گوندی نهر لە پشت چیای کوڕامزگەفتا یا چیای هزبانی ڕۆیشتین. نهر سەردەمێک بنکەی کوردایەتی بنەماڵەی شێخانی نهری بووە. وە بیر مامۆستا وەفایی کەوتمەوە کە کاتی خۆی مهابادی جێ هێشتووە و بووەتە میرزا و کاتبی شێخ لەو خانەقا پڕشکۆیەی دۆڵی نهر. دۆڵێکی بەهەشت ئاسا و پڕ ئاو و کانی و چەم و دارستان و شیناوەرد. یادگاریەکانی شێخ وەکوو کڵاوەکەی، مەزاری تایبەتی، کانیاشێخ، شوێنەواری خانەقا سپییەکەی و پردی سەرچۆمەکەی هەموو تایبەتی بوون. ئێوارەکەی گەڕاینەوە. مامۆستایانی کوردی باشوور بەرەو وان چوون. وتیان ئێوەش دەعوەتی زانکۆن و بڕۆن بۆ وان و دوو ڕۆژی تر بگەڕنەوە بۆ ئێران. بەداخەوە بارودۆخی کاری ئیداری ئەو سەفەرەی نیوەچڵ کردین.
.
براتان
ئیرەج مورادی
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
دۆزینەوەی خاڵێکی مێژوویی ـ وێژەیی
.
#شێخ_عەزیزی_جانەوەرەیی
#مەلا_ڕەسووڵی_تووداری_نەقشبەندی
#شێخ_عەبدوڕەحمان_جانەوەرەیی
مامۆستا عەبدولکەریم مودەرس لە لاپەڕە ٤۰۳ بەرگی ۲ کتێبی یادی مەردان چاپی ۱۹٨۳، باس لەوە ئەکات کە مامۆستا مەولەوی تاوگۆزی فەرموویەسی: "شێعرەکانی من بۆ ئەوە ئەشێ شێخ عەزیزی جانەوەرەیی بە خەتە جوانەکەی بینووسێتەوە و فڵان کەس تووداری کە ئێمە ناوەکەیمان لە بیر نەماوە، بە دەنگە خۆشەکەی بیخوێنێ".
.
بەهاری ۱۳۹٦ بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆز، کاک حەسەن سەرمەستی لە ئاوایی گاوەرە بانگێشتی کردین. لەگەڵ براکانم کاک فارۆق و کاک ئیبراهیم چووین. ئێمە زووتر له کاتی مەراسیمەکە ڕێ کەوتین. ئاوایی تووار سەمەیی (تووار چەم) دەکەوێتە خوار گاوەرە. مەزاری نووسەری کتێبی "نورالانوار" عبدالصمد توداری لەو ئاواییەیە. زیارەتێکی گڵکۆکەمان کرد و فاتێحەیەکمان خوێند. چەند پیرەژن و پیرەپیاوێکی تووار چەمی و دەوروبەر لەوێ بوون.
بۆ باسی مێژووی ئەو ناوچە چوومە پێشەوە و چەند کەسیانم دواند. لەسەر کەسایەتی شێخ عبدالصمد بڕێ قسەیان کرد. زۆربەی قسەکان ئەوانە بوون شێخ عبدالصمد بۆخۆی ساڵی ۱۰۹۹ کۆچی لە کتێبەکەیدا باسی کردبوو. یەکێ لە پیاوەکان خەڵکی تووار مەڵا بوو. وتی ئاوایی تووار مەڵا بەهۆی مامۆستایەکی ناودارەوە ناو نراوە. کاتی خۆی مەڵا موحەمەد ناوێ ئەو ئاواییەی بنیات ناوە. لە پێشدا تووار مەڵا و تووارەڕووتە مڵکی بنەماڵەی شێخ عبدالصمد بووە. دواتر دراوە بە کەسانێ تر. ئەو پیاوە باسی لەوە ئەکرد بنەماڵەی مەڵاکان کاتی خۆی لە تووار مەڵا، مامۆستایەکیان بووە ڕەفێقی مەولەوی تاوگۆزی بووە و ئێژن دەنگیشی زۆر خۆش بووە و لە بیارە سیاچەمانە و شێخانەی ئەو مەڵا تووارییە بەناوبانگ بووە. کەسێکی زۆر زانا و عالمیش بووە. خەڵک ئێژن هێندە عالم بووە چەند کتێبی نووسیوە. [زۆرم پرسی، بەڵام کەسیان نەیزانی ناوی چی بوو.] هاوینی ئەوساڵیش ڕۆژێک لە مەریوان گەڕامەوە بۆ ماڵی باوکم لە سنە. لە ناوڕێگە لە دەراو تووار بەرەو دۆڵی ئارێز لامدا. لای کاک عەزیزی مەڵایی و کاک ڕەفێق سەبارەت بە مێژووی تووار هەندێ پرسیارم کرد. جیا لەو باسەی مەڵا دەنگخۆشەی تووار، بڕێ لەسەر کوێستانی ئارێز و تەیتوور قسەیان کرد. گوایە کاتی خۆی ئەوێ یەکێ لە خەزێنە دەرمانیەکانی حەکیمانی جوولەکەی ناوشاری سنە بووە و لەوێ گیای دەرمانیان کۆ کردۆتەوە. هەروەها ڕۆژی دواتر لە سنە سەردانی حاجی عەباس خەڵکی ئاوایی تووار سەمەییم کرد کە بونگادار بوو لە شەقامی کەمەربەندی. ئەویش لەسەر ئەو دەنگخۆشەی تووار و کەسایەتی سەید سابرەدینی چەتانی کوڕی شێخ عبدالصمد تووداری بڕێ قسەی کرد. گوایە کۆمەڵە شێعرێکی سۆرانی بە ناوی "شەماڵ و زەلان" هەیە و لای بنەماڵەی سەید مەحموودی کۆڵە. حاجی عەباس کتێبێکی نورالانواری پێدام جیاواز لەوەی انتشارات حوسەینی نەسەب. لەوێ سەید مەحموود کە بۆخۆی کوڕی نەوەی سەید سابرەدینە چەندین بەڵگەی لەسەر باوک و باوای و چەند پارچە شێعری لە شەماڵ و زەلان لە پێشەکیەکەدا هێناوە. [ئەگەر ئەو دیوانەی شەماڵ و زەلان دەربکەوێ و ساغ بکرێتەوە، دەچێتە ڕیزی هۆنراوەکانی مەکتەبی سۆرانی و مێژووی لە نالی و مەحوی و بێخود و بێکەس و حاجی قادریش کۆنتر دەبێ. لەوانەیە بڕوات هەتا نزیک مەهدینامەکەی ابن الحاج ئالانی و دیوانی ئەحمەدی کۆر.]
.
چەند ڕۆژ پێش سەردانی مەڵا کاوەی عەبدیم کرد لە ئاوایی چیچۆرانی بانە. لە کتێبخانەکەی بە هەڵکەوت کتێبی عقیدە مرضیە مامۆستا مەولەویم هەڵگرت و دەستم بە خوێندنەوەی پێشەکیەکەی کرد. کاک فاتێح کوڕی مەلا عبدالکریم مودەڕس (لاپەڕە ٤ـ٨ ئەو کتێبە، چاپی یەکەم، ۱۹٨٨) باسی لە دەستنووسێکی عقیدە مرضیە کردووە کە ساڵی ۱۳۰٨ کۆچی یەکێ لە ڕەفێقانی مەولەوی بە ناوی مەلا ڕەسووڵی تووداری نەقشبەندی نووسیویەتیەوە. ئەو دەستنووسە یەکێ لە دەستنووسەکانی ساغکردنەوەی ئەو کتێبە بووە. [ئەسڵی ئەو دەستنووسە لە کتێبخانەی ئەتەنەی وڵاتی تورکیایە.]
جا بەڕاستی وێدەچێ هەر ئەو مەلا ڕەسووڵە بووبێت کە دەنگیشی خۆش بووە و ناوی لە مێژوودا هاتووە.
براتان
ئیرەج مورادی
۲۳ سەرماوەزی ۹۹
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
دۆزینەوەی خاڵێکی مێژوویی ـ وێژەیی
بەشی ۳
#شێخ_عەزیزی_جانەوەرەیی
#شێخ_حەسەنی_خەتات
ئەوانەی شارەزان بە کەسایەتی شێخانی ئاوایی دێبنیا و جانەوەرە لە ناوچەی بەرپلەی ساڵاڵی مەریوان یا تەنانەت سەروسەودایەکیان لەگەڵ شێعرەکانی مامۆستا مەولەویدا هەیە، باسی شێخ عەزیزی جانەوەرەیان لە دوو تەوەردا بیستووە:
۱ـ هاوڕێ و خۆشەویستی مەولەوی بووە و بەپێی توێژینەوەکانی مامۆستا عەلی قەرەداغی لە دیوانەکەی، لەو شوێنانەی مەولەوی ناوی "ئازیز"ی هێناوە ـ جگە لە یەک دوو شوێن ـ هەمووی بۆ شێخ عەزیزە.
۲ـ ناوی شێخ عەزیز بە خەتخۆش و جواننووس ناسراوە. وەک لە بەشی یەکەمدا باسمان کرد مەولەوی وتوویە شێعرەکانی من بۆ ئەوە دەشێ شێخ عەزیز بە خەتە جوانەکەی بینووسێتەوە.

ڕێکەوتی ۲۲/۹/۹۹ لە پێوەندییەک لەگەڵ کاک ئەسعەدی سەراجەدینی (کوڕی شێخ مەولانای قەڵاشێخان) لە لەندەن، گێڕایەوە: "چەند جار ئەم قسەیەم لە دکتۆر عابدی برام و لە جەنابی دکتۆر سدیقی موفتیزادە بیستووە کە باس و ناوبانگی خەتخۆشی شێخ عەزیزی جانەوەرە تا دەرەوەی سنوورەکانی سنەیش ڕۆیشتووە.
جارێ چەند خەتخۆشێکی ئەسفەهانی ڕوو لە سنە دەکەن و بە بیستنی خەتخۆشی شێخ عەزیز بەرەو جانەوەرە دەڕۆن. لە دەشتەکانی نێوان کاکۆزەکریا و جانەوەرە، شێخ عەزیز خەریکی جووتیاری بووە و زەوی کێڵاوە. هەواڵی شێخ عەزیز لە کاکی جووتیار دەپرسن. ئەویش بانگیان دەکا و دەعوەتیان ئەکاتە سەر بەڕە و تۆشەبەرەکەی. پاشان دەڵێ باشە نابێ من سەیری ئەو قەڵەم و جەوهەر و قەڵەمدانەتان بکەم وا پێی ئەنووسن. ئەوانیش پرێسکە دەکەنەوە. شێخ قەڵەم زەلێ هەڵدەگرێ و سەیرێکی دەکا و دەڵێ نووکی قەڵەمەکە خوارە. ترێشتەی جووتەکەی هەڵدەگرێ و لەسەر دەستەکەوشەی یێرەقی گاکانی قەڵەمەکە ڕێک دەکا. ئینجا خەتخۆشە ئەسفەهانیەکان دەزانن ئەمە دەبێ هەر شێخ عەزیز خۆی بێ. دواجار هەموویان ڕوو لە شێخ دەکەن و دەزانن خۆیەتی. دەڵێن ئەوەمان بۆ یەکەم دەرس و فێربوون بەسە."
جیا لەو گێڕانەوەی سەرەوە، شێخ عەزیزی بالیدە کوڕەزازای شێخ عەزیزی جانەوەرەم دەیگێڕێتەوە کە لە میمکە شکۆفە خوشکی باوکم و لە خودی شێخ سدێقی باوکم بیستووە کە میمکە خەجێ کچی شێخ عەزیزی جانەوەرە گێڕاویەتیەوە فەقێ و مامۆستاکان کاتێ کتێبێکیان بە خەتی خۆیان نووسیوە، ئەگەر ڕێیان کەوتووەتە جانەوەرە، داوایان کردووە شێخ عەزیز ناوی کتێبەکە لەسەر بەرگ و چەرمی دەستنووسەکە بنووسێتەوە.
.
هەر لە ناوچەی کەڵاتەرزان بەتایبەت لای بنەماڵەی شێخانی مەردۆخی ئاوایی باقلاوا، نێو و نێوبانگی (شیخ حسن خطاط) بەرگوێ دەکەوێ.
شێخ حەسەنی خەتات دەبێتە باوکی شێخ ئیبراهیم باوکی شێخ حسین وەلی باوکی شێخ عبدالرحمن باوکی شێخ حسین سوور. [کاک سامی دێهقانی نامەیەکی کۆنی بۆ ناردووم کە مەولانا خالیدی شارەزووری سەبارەت بە مردنی شێخ حسێن وەلی پرسەنامەی خۆی ناردووە بۆ شێخ حسێن سووری باقلاوا.] شێخ عەبدوڕەحمان زاوای میرزا هەدایەتوڵا وەزیری سنە بووە. مەولانا خالیدی شارەزووری کاتێ لە هێند گەڕاوەتەوە پاش سەردانی مامۆستاکەی، شێخ قەسیم لە سنە چووەتە ئاوایی پلوورە و باقلاوا. ئێستەش لە باقلاوا باسی ئەو سەردانە و چاوپێکەوتنی مەولانا و شێخ عەبدوڕەحمان دەکرێ. [وتاری ئەو سەردانە پاییزی ۱۳۹۷ لە کونگرەی مەولانا خالیدی شارەزووری لە زانکۆی سنە پێشکەش کرا.]
بۆ باسی شێخ حەسەنی خەتات، تایبەتی لە چەند بەساڵاچوو و دانیشتووی باقلاوا پرسیارم کردووە: خوالێخۆشبوو شێخ حەسەن تەخت فیرووزە، شێخ موحەمەد مەعرووفی (ئەویش لە ئاغە جەمیلی باوکی بیستووە)، کاک شاهۆ مەعرووفی، و کاک عەبدوڵا و کاک عەباسی تەخت فیرووزە (ئەوانیش لە باوکیان شێخ وێسۆ و باوایان کاکە عەلی بیستووە).
گوایە کاتی خۆی والی ئەردەڵان داوای لە شێخ حەسەنی خەتات کردووە بۆ نووسینی نووسراوەکانی سەر بەرد و کاشی دەر و دیواری مزگەوتی دارالاحسانی سنە.

براتان
ئیرەج مورادی
۲٤ سەرماوەزی ۹۹
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
چیرۆکی مەمۆ (Memo)
.
یەکێ لە بیرەوەریەکانی دوو ساڵ کارکردنم لە باشووری کوردستان، ئاشنابوون لەگەڵ کوردانی ڕۆژاڤا و ئێزدیەکانی شنگال بوو.
بەڕێوەبەری کۆمپانیا ـ شرکت ساختمانی تابلیە ـ مهندس دڵگوشا سەرەڕای پسپۆڕی کاری خۆی کەسێکی زۆر دڵسۆز و گوێگر و نەرمونیان بوو. زۆر جار سەبارەت بە مێژووی کوردستان و کەسایەتی و پارت و لایەنەکان پرسیاری لە من دەکرد و هەمیشە وەک بێ لایەن قسەکانی منی پینە یا تۆکمە دەکردەوە. بە کوردی و کرمانجی وەک فارس نەدەجووڵایەوە بەرامبەر جوغرافیا و مێژووی کوردستان. من ڕۆژانە وەرگێڕی ئەو بووم بۆ پێوەندی لەگەڵ خاوەنکار و لایەنی ئەندازیاریی سەرپەرشتیار و سەردانی شوێنەکانی تر.
کاتێ کوردانی ڕۆژاوا ئاوارە بوون و ڕوویان لە سلێمانی کرد زۆر پێشتر لە ئێمە هەستی جووڵا و تا بۆی دەکرا ئەوانی دەهێنایە ناو کارەکانی هەر دوو پڕۆژەکەمان لە شاری دووکان. یەکێ لە پەیمانکارەکانمان کە هەتا کۆتایی لەگەڵمان بوو کاک شاهێن نسیان خەڵکی کۆبانێ بوو. ستافی کارەکەی هەموو خەڵکی عفرین و کۆبانێ بوون. زۆر جار مهندس دڵگوشا کە شاهێن دەهاتە دەفتەر یا سەردانی کارەکەیمان دەکرد هەواڵی بارودۆخی کۆبانێ لێ دەپرسی.
دواتریش کە دۆخی قێزەونی سەر شنگال ڕووی دا بە هەمان شێوە ژمارەیەکی زۆر کرێکار و وەستاکاری شنگالیمان هێنایە ناو کارەکە. ماوەیەک تا ۳۰۰ کرێکاری ڕۆژاوایی و شنگالیمان هەبوو. بەشێکی زۆر لە کەمپی ئاوارەکانی پیرەمەگروون لای ئێمه کاریان دەکرد.
من بۆخۆم تا بۆم دەکرا خۆم لێیان نزیک دەکردەوە. هەم بۆ ئەوەی وردەکاری کاروبارەکە بزانم و لە کاتی وەرگێڕان بتوانم یارمەتی تێگەیشتنی نێوان کۆمپانیا و شاهێن بدەم. [تێگەیشتن لە کرمانجی ڕۆژاوا بۆ ئێمە کێشەیەکی گەورە بوو، بەڵام هەم ئەوان و هەم من و کاک ناسری قازی وەک وەرگێڕ هەوڵمان دا بارستایی ئەو گرفتەمان سووک کردەوە.] هەم زۆر بابەتی پێوەندی بە کۆمەڵگا و فەرهەنگی کوردی ئەوانم ئەزانی.
جارێک پرسیاری ئەوەم لە شاهێن کرد کە ئایا هەموو خەڵکی ئێوە کە ئاوارە بوون ئاگایان لە پشت سەری خۆیان هەیە. واتا کە لە ماڵ دەرچوون و ئەوانەی لە کۆبانێ ماونەتەوە، دەزانن چارەنووسییان لە کوێیە. زۆر بە ئاسانی وتی: کەسی وا هەیە کوڕەکەی لە ماڵ دەرچووە نە کوڕ دەزانێ بنەماڵەکەی چی لێ هاتووە و نە ئەوانیش دەزانن ئەو ماوە یا مردووە.
شاهێن کەسێکی لێزان و سەردەرچوو بوو. جیا لە وەستایی و کاری خۆی، شارەزایی بە سەر زمان و فەرهەنگی کوردیی ڕۆژاوایشدا هەبوو.
وتی: مهندس [بە منیشی هەر مهندس دەگوت] با چیرۆکی مەمۆت بۆ باس بکەم. کورد هەمیشە مەمۆی لێ نەبڕاوە. مەمۆ، گۆرانی و حەیرانیشی هەیە و هەمیشە دووپات دەبێتەوە.
گوایە ڕۆژگارێک شەڕێک هاتووەتە ئاراوە. مەمۆ، پیاوێکی ئازا و بەجەرگ و شیروەشێنێ لێهاتوو بووە. فەرماندەی سپای ئامەد هەمیشە مەمۆی لەگەڵ بووە. جارێک بەرەو بەرەیەکی شەڕ دەڕۆن و هەواڵ دەگاتەوە بە هاوژینی، مەمۆ کوژراوە. شەمۆی خێزانی دووگیان دەبێ و کاتێ کوڕەکەی بە دنیا دێت بۆ لەبیرنەچوونەوەی یادی مەمۆ بە ناوی باوکیەوە دەکات. مەمۆی کوڕ تاقانە و خۆشەویست و نازدار گەورە دەبێ. وەک باوکی جوان و باڵابەرز و چوارشانە و ڕواڵەت وریا و کەڵەگەت بووە، بەڵام نازداریی وای لێ ئەکا بەرگەی شەڕ و لێدان و شیر و تیر ناگرێ. هێندە خۆشەویستی دایکی بووە هەرگیز ناتوانێ شەوێک بخەوێ و سەری لە ئامێزی دایکیدا نەبێ.
مەمۆی کوڕ تەمەنی دەگاتە هەرزەکاری و جەحێڵی. شەوانە شەمۆ یاد و یادەوەری مەمۆی باوک بە گوێیدا دەخوێنێتەوە. هەوڵ ئەدا سێبەری باوکی هەر بە سەریەوە بێ. ئەویش گوێ دەگرێ و بە فرمێسکی بێ باوکی خەو دەیباتەوە. زۆر جار لەگەڵ دایکی سەردانی هاوەڵانی باوکی دەکات و گوێ لە بیرەوەریەکانی ئەوانیش دەگرێ. یەکێ لە دۆستانی مەمۆی باوکی دەڵێ: سپای دوژمن هێرشی کرد. ئێمە هەتا دواوزە جەنگاین. سپای پشتەوە کشایەوە و هەڵاتن. مەمۆی فەرماندە هەرچی هاواری کرد کشانەوە بەرەو سەرشۆڕیمان دەبات. ترس زاڵ بوو هێزی مەمۆیش ئەوەی نەکوژرابوو، کشانەوە. سپا مایەوە شەهیدانی و مەمۆ. ئیتر کەس هەواڵی نازانێ. کەس ناڵێ لەو ئاور و خوێنبارانە مەمۆ دەرچووبێت. ئەگەر ڕزگاری بایە ئێستە لە ناومان بوو.
شەوێک لە شەوان دوای ۱٨ ساڵی ڕەبەق، مەمۆی باوک خۆی دەکاتەوە بە دەروازەی ماڵەکەیدا. ماڵەکەی زۆر نەگۆڕاوە. چاو لە ژووری خۆی و شەمۆ دەکا. شەمۆ پیاوێکی لە ئامێز گرتووە و ماچی دەکا و دەست بە سەریدا دێنێ و ئەویش دەگری.
بێ سێ و دوو، بێ ئەوەی پشوویەک بگرێ یا پشوویەک بوەستێ شیری وەک برووسکە لە جەرگ و دڵی مەمۆی کوڕ دەدات و دەیباتەوە بۆ خەزانەی پەروەردگاری.
شەمۆ کاتێ هەڵدەستێ و مەمۆی مێردی دەبینێ لە نێوان فرمێسکی شین و ئەسرینی شادی ڕادەمێنێ و بەیت و بالۆرەی دەست پێ دەکات:
[دەقی گۆرانی مەمۆم لە ماڵپەڕی (textigorani.com) وەرگرتووە.]
هۆی هۆی هۆی مەمۆ مام عەباسی عەباسی
ژارۆ دلۆ مەمۆ مام عەباسی عەباسی
[بەشی یەکەم...]
[...بەشی دووەم]
هۆی هۆی هۆی مەمۆ کۆرتێکی سەر کراسی
ژارۆ دلو مەمۆ کۆرتێکی سەر کراسی
هۆی هۆی هۆی مەمۆ مەمێم تیژ دیاربەکر
ژارۆ دلو مەمۆ مەمێم تیژ دیاربەکر
هۆی هۆی هۆی مەمۆ وی ئانی بارێك شەکر
ژارۆ دلو مەمۆ وی ئانی بارێك شەکر
هۆی هۆی هۆی مەمۆ تیرێ جەرگێ دوو کەێرکر
ژارۆ دلو مەمۆ تیرێ جەرگێ دوو کەێرکر
هۆی هۆی هۆی مەمۆ مام عەباسی عەباسی
ژارۆ دلۆ مەمۆ مام عەباسی عەباسی
هۆی هۆی هۆی مەمۆ هەسپی مامی من بۆزە
ژارۆ دلو مەمۆ هەسپی مامی من بۆزە
هۆی هۆی هۆی مەمۆ مەیدانێ بکە تۆزە
ژارۆ دلو مەمۆ لە مەیدانێ بکە تۆزە
هۆی هۆی هۆی مەمۆ سەفەر دایکی پیرۆزە
ژارۆ دلو مەمۆ سەفەر دایکی پیرۆزە
هۆی هۆی هۆی مەمۆ مام عەباسی عەباسی
ژارۆ دلۆ مەمۆ مام عەباسی عەباسی
هۆی هۆی هۆی مەمۆ مام عەباسی عەباسی
ژارۆ دلۆ مەمۆ مام عەباسی عەباسی
هۆی هۆی هۆی مەمۆ کۆرتێکی سەر کراسی
ژارۆ دلو مەمۆ کۆرتێکی سەر کراسی
.
® مەمۆ: کورتکراوی خۆشەویستانەی ناوی موحەمەدە.
® شەمۆ: کورتکراوی خۆشەویستانەی ناوی شەمسییە.
® لە مەم و زینی خانی دەبینین ناوی مەمۆ بۆ موحەمەد هاتووە.
براتان
ئیرەج مورادی
@dastkhatkurdistan
@kelatezankon
@irajmoradi
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ایرج مرادی. سنه)
🌸چالاکیەکانی ۲۰ ساڵی ڕابردووی ژیانم لەسەر بوارە جۆراوجۆرەکانی زمان و فەرهەنگی کوردی:🌸
💫
۱ـ 👈فرهنگ ۳ جلدی فارسی بە کوردی دانشگاە کردستان ـ یەکێ لە نووسەرانی بووم ـ چاپ ۱۳٨۷
۲ـ 👈فرهنگ چند زبانە (کوردی ـ فارسی ـ عربی ـ انگلیسی ـ لاتین) گیاە شناسی کردستان (فەرهەنگی ڕوەکناسی کوردستان)ـ چاپ ۱۳۹٤
۳ـ 👈مقدمەایی بر طب سنتی کردستان (پێشەکیەک لەسەر پزیشک خۆماڵی کوردستان) ـ چاپ ۱۳۹٤
٤ـ 👈فەرهەنگی ٤ جڵدی کوردی بە کوردی و فارسی دانشگاە کوردستان (نووسەری بەشی گژوگیا و گوڵ و دار و دەوەن) ـ چاپ ۱۳۹۷
۵ـ 👈گەنجینەی پزیشکی حەکیمانی کوردەواری ـ جڵد ۱ ـ چاپ ۱۳۹۷
۶ـ 👈دیوانی شاعیرانی کۆنی کەڵاتەرزان: شێخ شمس الدین و شێخ حەسەن دەرەهەردی، شێخ حەسەن پیرخزرانی، شێخ شهاب الدین کاکۆزەکریایی، عەبدی کەڵاتەرزانی (ساڵەکانی ۹۰۰ تا ۱۲۰۰ کۆچی) ـ جڵدی ۱ ـ چاپ ۱۳۹٨
۷ـ 👈دیوانی مەلا ڕەسووڵی ئەدیب لاجانی ـ چاپ ۱۳۹٨
٨ـ 👈دیوانی هاوڕێ (شێعرەکانی شێخ موحەمەد مەعرووفی باقلاوا) ـ چاپ ۱۳۹۹
۹ـ 👈بۆژانە (بەرهەمە گیادەرمانی و گیاناسیەکانی میرزا سدیقی چنگیانی) ـ چاپ ۱۳۹۹
.......
کتێبە ئامادەکراوەکان بۆ چاپ:
۱ـ 👈گەنجینەی پزیشکی حەکیمانی کوردەواری ـ جڵدی ۲
۲ـ 👈شاعیرانی کۆنی کەڵاتەرزان (شێعرەکانی شێخ عەزیز و شێخ عەبدوڕەحمان جانەوەرە) ـ جڵدی ۲
۳ـ 👈دیوانی یوسفی یاسکە (شاعیری دیواخانی خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان)
٤ـ 👈کەشکۆڵی دەرمانی شێخ عوسمانی نەقشبەندی ـ جڵدی ۱
۵ـ 👈شارۆ (کۆمەڵە وتارەکانی وێژە و مێژوو) ـ جڵدی ۱
💫
هیوادارم مەرگ مەودا بدا کارە ناتەواوەکانی بەردەستم تەواو بکەم. خەمی من بۆ هاتنی مەرگ، لەوانەیە تەنیا کارە ناتەواوەکانم بێ.
کتێبخانەی کوردی بە هەموو بەشەکانیەوە (وێژە، مێژوو، ژیانی کۆمەڵایەتی، پزیشکی، سروشت، ژینگە، زەوی، و ...) هەزاران کەلێنی تێدایە. پێویستی بە ئێمەیە هەوڵ بدەین ئەو کەلێنانە پڕ بکەینە و ڕێچکەیەک بگوازینەوە بۆ نەوەی داهاتوو کە کەمترین گلەیی و بناشتمان لێ بکەن.
بەهیوای ئەو ڕۆژە.
براتان
ئیرەج مورادی
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
«بۆچوونی یەکێک لە کارەکتەرە فاشیستە تورکەکان لەسەر کورد و زمانەکەی».

بۆ ئەوەی دوژمنەكەت تێكبشكێنیت و سەری پانبكەیتەوە دەبێت لە پێشدا چەكەكەی لێ بدزیت، چەكی ئەم كوردانەش جگە لە زمانەكەیان ھیچی دی نییە. ئەمانە وەك عەرەب نین قورئانێكیان ھەبێت خەڵكی پێ فریوبدەن، وەك فارسەكان نین مەولانایەك و حافزێكیان ھەبێت خۆیانی پێوەبابدەن، وەك ئەرمەنەكان نین ھەموو نەسرانییەكانی دونیا لە پشتیانبێت، ھەیانە و نیانە تەنیا ئەم زمانەیان ھەیە، ھەر كات توانیت ئەم زمانەیان لێ بستێنیت، ئیتر وەك شێرە بەفرینە لەبەر خۆردا دەتوێنەوە.

"بەختیار عەلی"
لە ڕۆمانی « داگیركردنی تاریكی »ەوە
لاپەڕە: ٢٠٦-٢٠٧
Forwarded from اتچ بات
📌 تاریخ هویت فرهنگی و زبانی کرمانشاه و ایلام در گفتگوی اسماعیل شمس با ماهنامه تفکر انتقادی/شماره چهارم

🖋 محورهای اصلی مصاحبه:

📍پایان خونین حکومت مادها را داریوش رقم زد. کتیبه بیستون مانیفست انتقال قدرت از ماد به پارس است و قهرمان این کتیبه و این انتقال هم داریوش است. کرماشان محل انتقال بسیار سنگین و سخت قدرت از ماد به هخامنشیانی بود که نماد و سرسلسله آنها داریوش است نه کوروش. در هیچ جای کتیبه اثری از کوروش نیست و اول و آخر ماجرا به داریوش ختم می شود. کرماشان آخرین دژ دفاع از هویت مادی است و با سقوط کرماشان سازمان سیاسی ماد هم تمام می شود.

📍جنگ جلولا با اعراب مسلمان در ۱۶ هجری و جنگ نهاوند یا فتح الفتوح در ۲۱ هجری رخ دادند. زاگرس به محوریت کرماشان پنج سال مقاومت کرد. بار دیگر انتقال سخت قدرت سیاسی درهمین منطقه اتفاق افتاد. پس از اسلام هم شکست امویان از عباسیان، پیروزی سلجوقیان و نابودی دولتهای کردی و سرانجام متوقف شدن حرکت امپراتوری عثمانی به سمت شرق درهمین جا به وقوع پیوست. نتیجه این که کرماشان موزه تحولات وجابجایی های قدرت نظامی و سیاسی و به تبع آن فرهنگی و زبانی بود. کرماشان موزه تاریخ سیاست، دین، زبان و فرهنگ کردی است.

📍ساسانیان ، اشکانیان(پارتیان/پهلویان) را برانداختند، ولی نام و هویت و فرهنگ اشکانی در قالب دیگری تداوم یافت؛ به نوعی که بعدها در دوره اسلامی قلمرو اصلی ساسانیان را بلادالفهلویین و زبان مردم آنجا را زبان فهلوی نامیدند. به نوشته یاقوت حموی(جغرافیدان سده ۷ق) سرزمین فهلویان (بلاد الفهلویین ) شامل همدان ، ماسبذان {در استان ایلام امروزی} ، قم ،ماه بصره (نهاوند) ،ماه کوفه (دینور) و قرمسین (کرماشان ) است. هم او می نویسد که زبان پهلوی زبان شاهان ایران بود که در مجالس خود به آن سخن می گفتند.همچنین به سنت فکری و فلسفی عصر ساسانی سنت فهلوی می گفتند و حکمای کردتبار زاگرس از ممشاد دینوری تا شیخ شهاب سهروردی در تاریخ به «فهلویون» یا «خسروانیون» مشهور بودند و برخی نویسندگان آنان را بازمانده و میراثدار«مغان» می دانستند که از دوران ماد صاحب اختیار دولت و مردم باستان بودند.

📍این که سعی می شود هویت فیلی با والیان فیلی پشتکوه که از پیشکوه لرستان آمدند، تعریف شود خطایی تاریخی است. حقیقت آن است که والیان فیلی لرستان خود از دل سنت فهلوی بیرون آمدند و فیلی همان فهلی است و منسوب به دیار فهله.

📍طبق گفته مسعودی، جغرافیدان سدۀ چهارم قمری زبان طوایف کرماشان بی هیچ پیشوند و پسوندی، کردی بود. مسعودی می نویسد: "و لکل نوع من الاکراد لغة لهم بالكردیه" . تصریح مسعودی به زبان کردی و کردی بودن زبان طوایف کرد از جمله گوران و ذکر همین موضوع در دیگر منابع سده های میانه تردیدی باقی نمی گذارد که سخن از دوگانه کرد وگوران یا کرد و لک برای آن زمان، برساخته ای ذهنی و حاصل برداشت غیر تاریخی از منابع است.جالب آن است که سه قرن پس از مسعودی، ابن فضل الله عمری نیز وقتی از قبایل اکراد نام می برد، می نویسد:" اولهم الکورانیه" و گوران را نخستین و مهم ترین طایفه کرد می داند.

📍یکی از منابعی که نخستین بار نام ولایت کردستان و حدود اداری آن را آورده حمدالله مستوفی است. او در کتاب نزهۀ القلوب مرکز این ولایت را بهار در همدان کنونی و به روایتی در نزدیکی ایلام می داند و می نویسد که در این ولایت 16 شهر مهم از جمله الیشتر، دینور، سلطان‌آباد چمچال، شهرزور، قرمیسین (کرماشان)، قصراللصوص (کنگاور)، هرسین، حلوان و کرند قرار داشته‌اند. ملاحظه می شود که همه این شهرها در دیار فهله یا همان شرق دجله و زاگرس مرکزی به مرکزیت کرماشان قرار دارند. به بیان دیگر ولایت اصلی کردستان در نظر حمدالله مستوفی کرماشان و دیگر شهرهای زاگرس مرکزی هستند.

📍این که چرا قبیله گرایی دراین منطقه در دولتهای صفویه و قاجار تقویت شد، پاسخ روشن است : چون خود آن دولتها قبیله محور و برآمده از قبیله بودند و به ویژه در دوره قاجار، کشور را قبیله ها اداره می کردند.در دوره های بعد هم تقویت قبیله و ساختارهای قبیله ای، استفاده از یک قبیله علیه قبیله دیگر و گاه حتی ملت سازی از برخی قبیله ها همیشه نسبت مستقیمی با منافع دولتها داشته است که خود بحثی مفصل است.

📍من در عجبم که با آمد و رفت این همه شاه و خلیفه و سلطان و قوم و قبیله از آشوریان تا عثمانیان و این همه تغییر و تحول در چهارراه نظامی، اقتصادی و فرهنگی و تمدنی کرماشان چگونه هنوز زبان و فرهنگ کردی در آنجا باقی مانده است. بقای زبان و فرهنگ در نواحی کوهستانی و حاشیه ای و دور از دسترس چندان سخت نیست. قضیه در جایی مثل کرماشان مهم است و من به احترام این تاریخ و این مردم خاضعانه سر تعظیم فرو می آورم.
@kurdistanname

📍متن کامل مصاحبه در فایل پیوست
کەلتووری خۆراک و پزیشکی و ژینگەپارێزی و کشتوکاڵزانی کوردەواری.
با هەوڵ بدەین کۆیان بکەینەوە. بەرەی بەساڵاچووەکانمان بمرن ئێمە کەمترین دەستکەوتمان لەو بارەوە هەیە. چونکە دەزانن گەلی بەکارهێنەر، کەلتوورەکەیشی هی خۆی نییە. مەگەر ئەوەی لە باب و دایکی پیرییەوە بۆی بە جێ ماوە و ئەویش ڕۆژانە ڕەچاوی ئەکا.
لەو گەنجینە مێژووییە خۆراکی و پزیشکییە هەزاران ڕاز و نهێنی قووڵایی پێشینانمان بۆ دەر ئەکەوێ.
هیچ نییە پێشینانی ئێمە بۆی نەچووبن و ئەزموونیان تێیدا نەبێ. بەو مەرجەی ئەو مژارە لە ئارادا بووبێ.
خۆشەویستان با لە ئەنجومەن و ڕێکخراوە فەرهەنگیەکان لیژنەیەکی تایبەتی هەبێ بۆ کۆکردنەوە و خەمخۆری ئەو بەشە لە کەلەپوورمان.
...
هەزاران وشەی ڕەسەنی کوردی لە باسکردنی ئەو بابەتانەدا بەکار دەبرێن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعرێکی مامۆستا مەولەوی تاوگۆزی جاف
تەفسیر:
مامۆستا یۆسفی ڕەهنموون (کۆچەر)
ئەو ئاوە لێڵە بەرەوخوار ئەچێ
سێفێکی تێ خەم بۆ لای یار ئەچێ
مێخەکڕێژی کەم سێفەکەی یارم
دڵداری بووەسە گش پیشە و کارم
یارم جوانە لە دنیا یەکە
بۆنی بووەسە سمڵ و مێخەکە
فولکلۆر
مێخەکڕێژ
کێ مێژووی نەریتی سێوی مێخەکڕێژ ئەزانێ لە کوردەواری؟ ئەڵبەت جیا لەوەی چەسپاندوویانە بە والنتاینەوە.
لە فۆلکلۆردا شوێنیتان بەرچاو کەوتووە؟ یا لەوانەیە مێژوویەکی کۆنی نەبێ؟
سپاس