کانیا دل
1.24K subscribers
1.5K photos
466 videos
309 files
769 links
بررسی و نقد شعر

نقشه:
https://goo.gl/maps/mGW9jFDJowm

شعر، نقد، نظر:
@kawaspahi
Download Telegram
Audio
دەگری دلێ من...
#هێمن_ئالانی
@Kaniyadil
دڵم پڕە لە دەرد...

گوڵم
دڵم پڕە له مانگە شەو
کە ڕووناکی کرد شارەکەت،
غەمین و پەشێوم دەکا ، دیتنی ڕێی جێژوانەکەت!
ئەڵێم بڕۆم بەخەونەوە ، بە جەستەیەکی نیگەران!
کە وەک چۆڵگەیەکی بەتاڵ
کەوت بێتە دەست نەیارەکەت،

ئەڵێم بکەم لەشارەکەت...
حاشا
لە ئاسمانی شین و
چاوی شین و
زایەڵەی سەوزی پێکەنین!

کوا باوەشی حەوانەوەم؟
که شەوانە وەک مناڵێ
دەهاتمە حەوشوو خوانەکەت؟

نه خورپەیێ
نە چرپەیێ
نە هاتنی جار بە جارت
نا گوڵەکەم،
تاوێ کورد بە و
هەر بمێنە
لەسەر ئەهدەکەی پارەکەت...


من نە ئاسۆم
نە سوارەی مەزنی دڵداری،
من دزێکم...
نیوە شەۆێ
هاتمە وڵاتی دیوەکەت!
هەر نەتزانی
چەنگی بردم
بۆ یادگار،
هە
نا
رە
کەت...

بە لۆژە لۆژ کۆڵانی تەنگم دەپێوم
دوو دڵم و بەخۆم دەڵێم
ئەرێ دەبێ بیسڕمەوە
بیسڕمەوە...
ژومارەکەت!

گوڵم
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت...!

#هێمن_ئالانی
@kaniyadil