دەگاو جۆڵانـــــدێ
408 subscribers
3.78K photos
1.98K videos
72 files
274 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ‌نشین، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
🔥نەورۆزانە🔥

باقێ نێرگس و چنگی بەرزەڵنگ
تێکەڵاو لە گەڵ ئاڵەکۆک و شنگ

ئاوی تافی بڵ، هەزبەی کۆساڵان
شەوبۆی ژاڵانە، ڕێواس عەواڵان

سروەی بەیانی شاخی شانشین
لە گەڵ کازیوە و گزنگی بە تین

کڵاشی نۆدشە و هەناری ژیوار
خۆشێ ئیواران گــۆمی زرێوار

سوورەتووی مزری ناوچەی ژاوەرۆ
ڕەشەڕەیحانی چۆمی گاوەرۆ

سۆسەن و لاولاو دەکەم بە پێشەنگ
وەک نازوعیشوەی کچێ شۆخ و شەنگ

زەوق و قەریحە هەستێکی بە سۆز
ئەدەم لە بەرۆک ئاگری نەورۆز

خۆشەویستیتان لە دڵ دەنێژم
شێعری نەورۆزتان بۆ دادەڕێژم

ئەبم بە هاوڕێ لە گەڵ خەیاڵدا
لە گەڵ نەورۆز و شنەی شەماڵدا

هەڵیاندەواسم  بە دارستاندا
بە شاخ و پێدەشت گشت کوردستاندا

دیاریم بەرزەڵنگ یا وەرکەمەری
چوون نەورۆزەکێ لاو تەنگیسەری

یادگارێ بۆ پەرێ دماڕۆی
چوون شنەی شەماڵ سەحەرگاو شاهۆی

ئەڵێم کوردینه نەورۆزتان پیرۆز
با شەکاوە بێ ئاڵای بەرزی هۆز

#سۆهراب_مورادنیا

دەنگ:
#مەنسوور_کەریمی_شاەگوڵ

دەگاو جــــــــۆڵانــــــــدێ

@joolandeh