دەگاو جۆڵانـــــدێ
393 subscribers
3.72K photos
1.94K videos
72 files
261 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ نشین ، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
Audio
#دڵنیا_خان

دایە مەگری

کە دوژمن هەموو کورد بخنکێنێ
زۆر نەنگە دایە ڕۆڵەت بمێنێ
دایە ماڵ ئاوا بەرەو تێکۆشان
دەڕۆم بۆ خاکم پێشکەش دەکەم گیان
مەگری مەگری دایە مەگری
مەگری مەگری دایە مەگری

ئەو هەژارانەی بەر گولە دران
ئەو دڵسۆزانەی بە پەت خنکێندران
چاوەڕێی منن حەقیان بستێنم
خەم مەخۆ دایە شایت بۆ دێنم
مەگری مەگری دایە مەگری
مەگری مەگری دایە مەگری

بەنی قەنارە پەتی سێدارە
بوو بە ئیرسی کوردی بێچارە
بەڵام دایە گیان گەر من نەهاتم
تێر ماچ کە چاوی هاوڕێی خەباتم
مەگری مەگری دایە مەگری
مەگری مەگری دایە مەگری


هۆنراوە :دلێر ئیبراهیم

@joolandeh