دەگاو جۆڵانـــــدێ
393 subscribers
3.69K photos
1.89K videos
71 files
258 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ نشین ، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
ـ🌿🌿🌿🌿
ـ🌿
ـ🌿
ـ
کچم! ڕۆڵەی کزۆڵەی بوردەباریم
چرای ڕووناکی بێ دستی و هەژاریم

کچم! پارچەی نەژاکاوی زەمانەم
نەتیجەی ئیهتمامی خوێندەواریم

وەرە گوێ ڕاگرە بۆپەندی دایکت
فەرەح بەخشی دەرونی بێ قەراریم

نەخۆی‌ هەرگێز فەریبی‌ سادەروێان
نەبیته هۆی زیادی شین و زاریم

کچم! هۆشی حەیا و نامووسی خۆت بی
نەکەیت کارێ زیاد کەی دەردی کاریم

کچم، هۆشیاری‌ خۆت‌ بە تاکوو مردن
وەکوو من بە زرەنگی و هۆشیاریم

کچم ، وەڵڵە هەموو داخی کچانە
نەخۆشین و کزەی بێ‌ ئیختیاریم

نە تەنها وەسیەتم بۆ تۆیە رۆڵەم
هەواداری کچانی کوردەواریم

گوڵاڵەی مەریوان.بەندی یەکەم لەپەڕەی ٧٠

خاتوون
#خورشید_مەریوانی

*خاتوون
خورشید دایکی شاعێری بە ناوبانگ مامۆستا قانێع مەریوانیە.

🌿
🌿
🌿🌿🌿

دەگاو جـــــــــــۆڵانـــــــــــدێ

@joolandeh