دەگاو جۆڵانـــــدێ
401 subscribers
3.77K photos
1.97K videos
72 files
271 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ‌نشین، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
شێعرەی بێ نوقتێ


ڕسـوام کەرە

ئەی سەرکردەو گـردوو دڵی رسـوام کـەرە
ڕوەم کەرو ڕوە مەما ، دەردێ ڕەما رسـوام کـەرە

ئەها ئامێ ئاورێ کەرا ، هەسارەکێ کۆرێ کەرا
ڕەحم کـوا ؟ واڵـو ئـاڕووما دڕا رسـوام کـەرە



وەرمێ ئامێ و لوای ، کەی مەی داو و دەوای
ملـای ملوو گۆڕە سەوای ، رسـوام کـەرە

وەر و هەسارێ گمــێ، لوای لـاو لـاو مەمــێ
گردێ وەرمێ گردێ وەهمێ رسـوام کـەرە

ئەر دڵو کەسی وڕا ، مەی ملۆ دلێ هەڕا
گۆمەو هەرسا گۆڕگۆڕا ، رسـوام کـەرە

دەسم کەرد ملو هەراڵا ، مارە کەروو گۆڕاڵا
دڵ ئـاوارەو گــەڕاڵا ، رسـوام کـــەرە

سڐا مەی سەور کەری مەی ، ئارۆ، سۆح و سەوەی
ئەر دڵ محکەم کەری مەی ، رسـوام کـەرە

ئەگەر لارەڕارە لــوام ، حمداللە کەرو مودام
هەڵا هەڵا کەی کارا ئـارام رسـوام کـەرە

عەوداڵوو کۆ کەمەری ،کەی دەس کەرو ئەو کەمەری
کەی وەروو ساو و سەمەری رسـوام کــەرە


گوڵ سەر مڐۆ سەر، سڕوو مەلی مڐۆ وەر
ڕسـوا کـەرۆ دەر وە دەر رســوام کـــەرە


ئی مسراعە دما کەلاما ، لـاڵەم دۆعـاو سـڵـاما
ســـــاوەی سوورە وەلـامـا رسوام کـــــــەرە



#خەلیل_فیفێیست

دەگاو جـــــــۆڵانــــــــدێ

@joolandeh
شابازی سەرکەش شاخی ئاربابا
خۆ وەکوو زریان، خامەت گژەبا

شێعرت بەرامەی هەزبەی کۆساران
بە تامتر لە تام  تامی هەناران

بۆن خۆشتر لە بۆن نێرگس و ڕەیحان
هێور وەک هۆرە، شین وەكوو حەیران

دڵنەواز چەشنی سیاوچەمانەیە
تەڕ و بێ وێنە، سەردەمیانەیە

پێنووس لە ئاستی تەوسیفاتی تۆ
کوند و کول و شل ، لاوازە بێ گۆ

ئەتۆ بەرزتر لە تەشقی ئاسمانی
مایەی شانازی بۆ نیشتمانی

ئاڵا هەڵگری ڕێگای ئەستەمی
بۆ هەربۆرانێ، نانوی، ناچەمی

بیرت مەشخەڵی پێشەنگی هۆزە
بە هێزە وەکوو ڕنوو و باهۆزە

هیوا و ئاواتی بەرەی پێشکەوتن
جانتا لە شانی ئاسۆی سەرکەوتن

بەرهەم و بایەخ ئەم خاک و ئاوەی
ناسنامەی ئاشتی و دژ بە ئاژاوەی

بیرت گەشاوە جیێ ڕەمز و ڕازان
خامەت دڕکی چاو خێڵی فێڵبازان

شێعرت داستانی هەزارویەک شەو
دڵ ڕادەڪێشێ، چاو ناچێتە خەو

شنەی شەماڵی، ئەستێرە گەشەی
شاز و شیاوی بەرزترین وشەی

نەوای تەمبوورەت
#خەلیل٭ ئاسا بۆ
پەی مەنەی ڕۆحیم با مەسێحا بۆ

دڵ جە هەورامان، ڕۆحم جە لاتەن
بەهانەم چەنیت مراوەداتەن!

چەمم چەمەڕای ئامای نامەی تۆن
بە تەمای ڕەحشەی شیرین خامەی تۆن

#سۆهراب_مورادنیا

٩٩٫٨٫٢١ کۆچی"خەزەڵوەر"

٭مەبەست لە مامۆستا سەیدخەلیل عالی نژادە

دەگاو جـــــــــۆڵانـــــــــدێ

@joolandeh