دەگاو جۆڵانـــــدێ
400 subscribers
3.76K photos
1.96K videos
72 files
268 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ‌نشین، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
#مامۆستا_قانع
#چوارچوار
دیوانی قانع لاپەڕە ۱۰۷


چوار شتن ئەمڕۆکە بوونە نەگبەتی کوردی هەژار
جەهل یەک، بێ‌عەقڵی دوو، دڵپیسی سێ، داوا چوار

مەنعی پێشکەوتن ئەکەن لەم خاکمانە چوار گرۆ
خان یەک، سەردار دوو، بەگزادە سێ، ئاغا چوار


نایەڵن بۆخۆم ڕەحەت بم ،سەربەخۆ تاوێ بژیم
ئەجنەبی یەک، مامە دوو، ئەقتاعی سێ، کۆێخا چوار

من لە داخی سەرکزی ئەم میللەتە چوار دەردمە
سیل یەک، مالاری دوو،چاوکوێری سێ، ئیسقا چوار

یادگاری ڕەنجی پەنجەی کوردەکانە چوار ئەساس
قەسر یەک، ئاراس دوو، شامات سێ، بەغدا چوار

فەخرە بۆ من ئێعتیزاز و حورمەتی چوار تایەفە
زەند یەک، گەڵباخی دوو شیروانی سێ، میدیا چوار

باز بووم باڵی شکانم چوار بەڵای نەحسی خراپ
خانەقا یەک، تەکیە دوو، عەمامە سێ، عابا چوار

چوار سیفەت مەوجوودە بۆ من بۆیە هیچ‌کەس نایەوێم
قانعی یەک، شیعر دوو، ڕووخۆشی سێ، مەلا چوار


🌺 @joolandeh
ـ🌼 #ڪاناڵ_فەرهەنگے_ژان 🌼

💢ئارۆ ۲۴و ئاوەوەرەے ساڵیادوو جە ئەدا بیەی #مامۆستا_قانع، گەورەپیا و شاعێروو گەورەو کوردەواری پیرۆز بۆ


قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە

گەر چی دۆژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قۆتابیخانەیە
#شیوەنی_نیشتمان

هەوری بەختی کوردستانە، شیوەن و گریان ئەکا
ناڵەناڵی کوردەکانە جەرگ و دڵ بریان ئەکا

دەنگی قیژو هۆری خەڵقە دێت لە ژێر چەرخی زەمان
ئاهی مێرد کوژرای کوردە عالەمێ وێران ئەکا

دووکەڵی قرچەی دەروونی بێ جل و بەرگ و ژیان
بوو بە هەور و وا بەسەر کێوانەوە، سەیوان ئەکا

هێندە جاری بوو لە چاوی کوردستان فرمێسکی خەم
بێ تماشا کەن! هەزاران تانجەڕۆ و سیروان ئەکا

بۆ حەڵاڵە مالی کورد و بۆچی فەرزە کوشتنی؟
دەک خەجاڵەت بێ درۆزن! چۆن وەها پیلان ئەکا

کەس نەڵێ لافاوی ئاوە، ئاوی سووری (شیوە سوور)
خوێنی ئاڵی بەندی جەرگە، شیوەنی بابان ئەکا

قانعی فیکری بە جارێ سەرف ئەکا بۆ هۆزەکەی
نەک وەکوو یارۆ خەیاڵی سەرفی چاو قلیان ئەکا

#مامۆستا_قانع
@joolandeh
🔸دڵی دایک

جارێکیان لاوێک سەرگەرم و مەغروور
لە ناو یارانا بە نەزان مەشهوور
ئەیدا لە دایکی هەتا ئەیتوانی
وتاری باوکی بە هیچ ئەزانی

دڵی چوە سەر دراوسێ ماڵێ
ژنکێکی زۆر جوان خۆش خەتو خاڵێ
ئیشارەت بە چاو پێکەنین بە دەم
بە بەینیانا چوو لە زۆر و لە کەم

گا شەڕە چەپۆک، گا پاڵ پێوەنان
هەتاکو ئیشیان لە ئیش ترازان
دایکی لاوەکە بەم ئیشەی زانی
کەوتە تەدبێری زۆر بە ئاسانی

وتی خوشکەکەم مەیە بۆ ماڵم
خراپمان مەکە و مەشکێنە باڵم
ئەم کوڕی منە سەرسەری مەکە
لە ژینی دنیای بێ بەری مەکە

ژنی دراوسێ کە زانی وایە
تەرکی ماڵی کرد نەهات بۆ کایە
لە پاش یەک دوو ڕۆژ کوڕە هیلاک بوو
بۆ نەهاتن یار تەواو خەمناک بوو

وتی گیانەکەم بۆ تەرکت کردم
بە چاوت قەسەم ئەوا من مردم
وەرامی داوە مەعشووقەی عەیار
وتی خۆشەویست بۆ من بریندار

دایکت زانیویە ئابڕووی بردم
نازانی پێرێ کە چی پێ کردم
تازە منو تۆ بۆ یەکتر نابین
هەتاکوو مردن بۆ لای یەک ناچین

کوڕهاتە وتە: ئامان سەد ئامان!
لێم زویر نەبی، دەستم بە دامان!
تۆ چی ئەفەرمووی، سەرم لە ڕێتە
پەردەی دڵەکەم خاکی ژێر پێتە

وتی : ئەتەوێ بم بەمیوانت؟
دەست کەمە ملت، بێمەسەر ڕانت؟
دایکت زک بدڕە و دڵی دەربێنە
مەیخە بەیانی، ئەم شەو بۆم بێنە

منیش ئەوساکە وەکوو جارانم
هەرچی پێم بڵێی، بەندە فەرمانم
کوڕ بە نەزانی ڕایکردۆ بۆ ماڵ
زک دایکی دڕی، سا بەهەر ئەحواڵ

دڵی دەرهێنا و خستیە سەردەستی
بردی بۆ یاری دوو دیدە مەستی
هێندە پەلەی کرد کوڕی مل قەوی
پێی هەڵخلیسکا دڵ کەوتە زەوی

بە زوانی حاڵ دڵ هاتە زمان
وتی : ئەی ڕۆڵە ئامان سەد ئامان!
هۆشت بێ دەخیل ، بریندار نەبی
لە نەخۆشخانە زار و خوار نەبی

قەزات لەگیانم لەسەر خۆ بڕۆ
ئێشت پێ نەگا، بمکەی ڕەنجەڕۆ
هەرکەس بزانێ کە دایک کامە
هەتاکوو مردن چەشنی خولامە


چاو بقونجێنە لە نان و ئاوت
پەڕۆ گوو شۆرین بێنە پێش چاوت
ئەم جار ئەزانی کە دایک چییە
بۆ تۆزێ ئێشت ئــارامـی نییە

#مامۆستا_قانع
@joolandeh
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من کە کوردم با بنووسم دەفتەر و دیوانی کورد
تا بەڵەد بن ئەو کەسانە موددەعین میزانی کورد

هەرکەسێ ئەسپی ئەجەڵ تاو دا لەسەر عەرسەی فەنا
پێ بنێتە بەزم گاە و مەعرەکەی مەیدانی کورد

کێ ئەڵێ نەم چەشتووە نووکی ڕنی کوردی هەژار
ڕانی دەر خا تا ببینم داخم ئەی شێرانی کورد

قوڕ بپێوێ دایکی ئەو شەخسە ئەڵێ من موددەعیم
چۆن خەڵاسی بۆ ئەبێ هەرگیز لە دەس مەردانی کورد

ئاشکرایە هەوڵی کورد ئەمڕۆ بە بانگی بەرز ئەڵێم
بێن تەماشا کەن عەزیزم مەکتەب و عیرفانی کورد

سەیری لوبنان و گەڕانی چین و ماچین بۆ بکەم
تا ببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و کوێستانی کورد

مەزهەری لوتفی خودایە خاکی کوردان قانیعا
تۆ ئەزانی چی بنووسی دەفتەر و دیوانی کورد

#مامۆستا_قانع

دەگاو جــــــۆڵانــــــــدێ

@joolandeh
به حاڵی كورد فه‌له‌ک حه‌یران ده‌بینم
ژیانی كورد وه‌كوو زیندان ده‌بینم

هه‌موو دنیا خه‌ریكی كه‌یفی خۆیان
به‌ڵام كورد بێكه‌س و وه‌یلان ده‌بینم

هه‌تاومان تا به‌كه‌ی خامۆش و سه‌رده
هه‌تا كه‌ی ئه‌م گه‌له ناڵان ده‌بینم

مناڵانی جیهان سه‌رگه‌رمی كایەن
مناڵی كورد هیلاكی نان ده‌بینم

له‌ سه‌ر گۆڕی شه‌هیدی خاك و گه‌‌لدا
كچه كوردێك لەسه‌ر ‌جێژوان دەبینم

له خوێنی سووری لاوی نیشتیمانم
سه‌راسه‌ر كورده‌واری جوان ده‌بینم

وه‌كوو زه‌رده گه‌ڵایێك وا له سه‌ر ئاو
گه‌لی كورد وێڵ و سه‌رگه‌ردان ده‌بینم

ئیتر ناگاته گوێم ئاهه‌نگی شادی
بۆ هه‌ر لایێك ده‌ڕۆم گریان ده‌بینم

دڵم ته‌نگ و سه‌رم شێت و له‌شم سه‌رد
كه ده‌ردی كورد به‌ بێ ده‌رمان ده‌بینم

به‌سه‌رهاتی گه‌لی كوردان له مێژوو
چیرۆكی ئاگر و خه‌رمان ده‌بینم

به حاڵی كورد و خاكی كورده‌واری
دڵی هیوا وه‌ها بریان ده‌بینم

#مامۆستا_قانع

دەگاو جـــــــۆڵانــــــــدێ

@joolandeh