«ناسنامە وەکوو گیای هەرز لاسار و سەربزێوە، وەک شاعیر و ڕۆماننووسی ئۆیغوور (پەرهات تورسون) لە شیعرێکی بەناوبانگیدا کە بەم دێڕە بەرهەڵستکارانە دەس پێ دەکات دەڵێت:
وەک ئاوەکەی تاریم
ئێمە لێرەوە سەرچاوەمان گرتووە
و لێرەش کۆتاییمان پێ دێت
لە هیچ کوێی ترەوە نەهاتووین
و بۆ هیچ کوێی تریش ناڕۆین
ئەگەر خودا مرۆڤی خوڵقاندبێ
ئێمەی بۆ ئێرە خولقاندووە
ئەگەریش مرۆڤ لە مەیموونەوە گەشەی سەندبێ
ئێمە لە مەیموونی ئێرەوە گەشەمان سەندووە
وەرگێڕانی: مسلم ئەحمەدی
وەک ئاوەکەی تاریم
ئێمە لێرەوە سەرچاوەمان گرتووە
و لێرەش کۆتاییمان پێ دێت
لە هیچ کوێی ترەوە نەهاتووین
و بۆ هیچ کوێی تریش ناڕۆین
ئەگەر خودا مرۆڤی خوڵقاندبێ
ئێمەی بۆ ئێرە خولقاندووە
ئەگەریش مرۆڤ لە مەیموونەوە گەشەی سەندبێ
ئێمە لە مەیموونی ئێرەوە گەشەمان سەندووە
وەرگێڕانی: مسلم ئەحمەدی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎭 نمایشی شانۆی "یاران بێدەنگ دامەنیشن"
نمایشێک بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی)
سەرپەرشتیاری هونەری: ڕزگار ئەمین
کچانی پێشەنگ: ژوان دارا، سیڤەر ستار، تینا عادل، سیما عوسمان
دەنگ و موزیک: دیانا بۆزان
بەڕێوەبەری بەرهەم: هێڤار جەلال.
لە فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە کەرکوک
🎭ئەم نمایشە یەکەمجار لە 3ی 10 لە پارکی ئازادیی سلێمانی نمایش کرا.

jineftin
Photo
📚ڕۆژانی سێدارە و ژیان
بۆ ساڵیادی شەهید ئێحسان فەتاحیان
✍ عەدنان حەسەنپوور
✅ «دوانیوەڕۆی یەکشەممە ١٧ی گەڵاڕێزانی ١٣٨٨ی هەتاوی، هەواخۆری(حەوشە)ی بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی سنە:
چەند ڕۆژێک دەبوو لەو چاوە گەورە و گەشانەدا هەستم بە پەشێوی و ناڕەحەتییەک دەکرد، بێئەوەی خۆی بزانێت پرسیبووم و هەندێ شتم دەست کەوتبوو، ڕۆژانی پێشتری هەوڵی ناڕاستەوخۆم دابوو بۆ ڕەواندنەوەی تەمی خەم لەسەر چاو و لە نێو دڵی، نەکرابوو. ئەو دوانیوەڕۆیە وەک هەمیشە بانگم کرد:
«هاوڕێ ئێحسان، بڕۆین بۆ پیاسەیەک و جگەرەیەک؟»
بەرەو «هەواخۆری»یەکە چووین. پێشەکیم داڕشت و وردەوردە دواندم، هاتبووم خەمی بسڕمەوە نەک زیاتری بکەم، دەبوو بە ئەسپایی دەروونی بدوێنم. دەرگای پەژارەکانی کردەوە و ئێشەکانی درکاند. زیاتر لە دوو کاتژمێر پیاسەیەکی پڕ لە هاوڕێیەتی، پڕ لە هیوا و لێوانلێو لە ئیمان؛ ئیمان بە سەرکەوتن و لەناوچوونی ستەم. لەو ساتەوەختە دیاریکراوەدا، لە هەمووی گرنگتر، بزە و پێکەنینی سەر لێوانی بوو؛ سەرئەنجام دڵی هاوڕێ شۆڕشگێڕەکەم تۆزێک کرایەوە و کردمانە گاڵتەوگەپیش. گەلێ شادمان بووم.
لەپڕ سیمای هەڵبزرکاوی هاوڕێیەکی هاوچارەنووسی ترمان دڵی داخورپاندم؛ «حەبیب لەتیفی» بە پڕتاو خۆی بە هەواخۆرییەکەدا کرد و بانگی کردم. داوای لێبوردنم لە ئێحسان کرد و ڕۆیشتم.
خۆشحاڵییەکەم زۆری نەخایاند، حەبیب وتی:
«ئێستە تەلەفۆنم بۆ دەرەوە کرد، ئەڵێن وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە حوکمی لەسێدارەدانی ئێحسان جێبەجێ بکرێت».»
✅ «ئێستە سێزدە ساڵ بەسەر ئەو سەردەمە تاڵ بەڵام پڕ لە بەهایەی ژیانمدا تێدەپەڕێت.
«کاوەی جەوانمەرد»، ئەو دواهیوایەی ئێحسان، چەند ساڵ دواتر لە بەرگی پێشمەرگە و لە داستانێکی حەماسی بەڵام تراژیکدا شەهید بوو؛
«سەیوان ڕەحیمی» کە دروشمی «شەهید نامرێ»ی لەو بەیانییەدا چڕی، لە بەرگی گەریلادا بە برینداری کەوتە دەستی دوژمن و تا ئێستەیش چارەنووسی نادیارە، گەرچی پێدەچێ ئەویش شەهید بووبێت؛
«حەبیب لەتیفی» ئێستەیش لە هەمان ئەو زیندانەدا بەندکراوێکی ئازادژینە و پازدە ساڵە ڕۆژانە چیرۆکی بەرخۆدان دەنووسێتەوە...
ئێستەیش هەمان ساڵ و هەمان ساتە، بەڵام لەو ڕۆژانە نزیکترین بە ئازادی و لەناوبردنی ستەم. بریا «ئێحسان و کاوە و سەیوان و ئارگەش و سمکۆ و فەرماندە دلێر» کە ڕۆژانێک لە زیندانی سنە پێکڕا خەونی ئازادیمان دەدی و تامەزرۆی ڕاپەڕین بووین، ئێستە ببان و «شۆڕشی ژینا» ژیابان و وزەی سەرهەڵدانیان دیبا. لێ ئاخۆ ئەگەر مەزنایەتیی ئەوان لە خۆفیداکردندا نەبا، ئێمە قەت ئەم ساتانەمان دیبا؟!»
✅ درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2bhrucjz

ژنەفتن
ڕۆژانی سێدارە و ژیان - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز و پرسی کورد
✍ حیسامەدین (ھیوا) خاکپوور
✅ «جەمال نەبەز (١٩٣٣-٢٠١٨) وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکان و دامەزرێنەرانی کوردۆلۆژیای مۆدێرن، زیاتر لە ٦٠ ساڵی ژیانی ٨٥ ساڵەی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە و نووسین لەسەر پرسی کورد و کوردستان تەرخان کردووە. جگە لە نووسینی چەندین کتێب بە زمانە جیاوازەکانی کوردی، عەرەبی، ئەڵمانی و ئینگلیزی سەبارەت بە پرسی کورد، ئەزموونی ژیانکراوی خۆی لە بەشێک لە گۆڕانکارییەکانی سەد ساڵی ڕابردوو بە لێکۆڵینەوە هەمەلایەنە و فرەڕەھەندەکانی خۆی زیاد کرد و جومگەبەندی و داڕشتەیەکی تایبەتی لە بەرهەمەکانیدا سەبارەت بە پرسی کورد پێشکەشی کرد. بە باوەڕی جەمال نەبەز، کورد نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو و سەرزەوین و جوگرافیا و زمان و کولتوور و لەوەش گرینگتر هەست و هۆشیاریی هاوبەشی تایبەت بە خۆیەتی، هەر بۆیەش وەک نەتەوەکانی دیکە مافی چارەی خۆنووسینی ھەیە، و وەک ئەوانی دیکە، و نەک زیاتر و نەک کەمتر، مافی ئەوەی هەیە سەروەری سیاسیی سەربەخۆی بەسەر خاکەکەیدا هەبێت. هەر بۆیە، لە ڕوانگەی جەمال نەبەزەوە "دیموکراسی"، کە لەبەر زێدەڕۆییی بەکارهێنانەوە، لەوس بووە و تووشی قەیرانی مانا ھاتووە، کێشەی سەرەکیی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتانی دیکەی وەک فارس و تورک و عەرەبدا نییە و ڤیرژێنە ڕاستڕەو و چەپڕەوکانی دیموکراسی کە تێیدا کورد، دەبێتە ئامرازێک بۆ دیموکراتیزەکردنی ئەو حکوومەتە دەسەڵاتدارانەی سەردەست، پرسی کورد دەشێوێنێت و بەلاڕێدا دەیبات. نەبەز باوەڕی بە دیموکراسی و سۆسیالیزم و یەکسانیی جێندەری و پاراستنی بێمەرج و بێئەملاوئەولای مافی کەمینەکان و لابردن و سڕینەوەی هەر جۆرە سۆڵتەیەک هەیە و ھەمووی ئەمانە ھاوڕێژ و لە ھەناوی کوردستانێکی سەربەخۆ و عەلمانیدا دەبینێت.»
✅ درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/284wunod

پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز و پرسی کورد - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚شێتیی دینێریس فانتازیایەکی پیاوانەیە
بەو شێوەیە، دادپەروەری بەرقەرار بوو، بەڵام کام جۆری دادپەروەری؟
✍ سلاڤۆی ژیژەک
لە ئینگلیزییەوە: سەرکەوت جەلیل
✅ «کۆتا وەرزی زنجیرەی “گەمەی تەخت و تاج” تووڕەیییەکی جەماوەریی لێ کەوتەوە، کە گەیشتە ئاستی دەرکەوتنی عەریزەیەک (بە واژۆی یەک ملیۆن بینەری تووڕەوە) لەسەر وەلاوەنانی هەموو ئەو وەرزە و بەرهەمهێنانی وەرزێکی تری نوێ. خودی توندیی مشتومڕەکە نیشانەی ئەوەیە، کە گرەوە ئایدیۆلۆژییەکان هەر دەبێت بەرز بن.
تووڕەیییەکە لە دوو خاڵدا دەرکەوت: سیناریۆیەکی ناقۆڵا (لەژێر فشاری دواییهێنانی خێرا بە زنجیرەکە، ئاڵۆزیی گێرانەوەکەیان سادە کردبووەوە) و خەمڵاندنێکی دەروونیی خراپ (بەدگۆڕانی دینێریس بۆ “شاژنە شێتەکە” لەگەڵ گەشەی کاراکتەرەکەیدا نەدەهاتەوە). ئیتر ئاوا.
یەک لە دەنگە زرنگەکان کە لەو مشتومڕەدا پشکدار بوو، دەنگی نووسەر ستیفن کینگ بوو، کە بە باوەڕی ئەو تووڕەیییەکە لەسەر کۆتایییەکی خراپ نییە، بەڵکوو لە خودی حەقیقەتی هەبوونی کۆتایییە. لەم سەردەمەی تێیدا دەژین، کە چەندان زنجیرەی وا بەرهەم دەهێنرێن کە دەکرێت، وەک بنەما، ناکۆتا درێژ ببنەوە، بیرۆکەی دواییهێنان بە گێڕانەوە، ئاسان تێناپەڕێت.
ڕاستە کە دادانەوەی خێرای پەردەی زنجیرەکە، لۆجیکێکی نامۆی بەسەردا زاڵ بوو؛ لۆجیکێک کە ڕێسا ناسراوە دەروونییەکان پێشێل ناکات، بەڵکوو گریمانەکانی گێڕانەوەی زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دەشێوێنێت. لە وەرزی کۆتاییدا، تەنیا بابەتی ئامادەکاری بۆ جەنگەکە، شیوەن و تێکدانەکەی دواتریشی، لەگەڵ خودی جەنگەکە، بە تەواوی بێماناییی خۆیەوە، بۆ من واقیعیتر بوو لە پلۆتە مێلۆدرامییە گۆتییە باوەکان.
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2e74rq4k

شێتیی دینێریس فانتازیایەکی پیاوانەیە
شێتیی دینێریس فانتازیایەکی پیاوانەیە %
This media is not supported in your browser

چەند دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شاری پاریس، بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە ڕۆژهەڵات و ئێران
jineftin
Photo
📚ڕەخنەگری میلـلی و پەزپەزەی چەمکی خوێنەر
✍ کاروان عومەر کاکەسوور
✅ «تیۆریی خوێنەر/وەرگر لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی بیستەم لە فێرگەی کۆنستانس (Constance School)ی ئەڵمانیای خۆرئاوادا چاو هەڵدێنێت، کە (هانس ڕۆبێرت یاوس: Hans Robert Jauss) و (ڤۆلفگانگ ئایزەر: Wolfgang Iser) وەک دوو ڕەخنەدۆز و تیۆریستی ئەدەبی ڕۆڵی گەورە لە پێکهێنانیدا دەبینن. یەکەمیان بایەخی بە ئێستاتیکای وەرگر (aesthetic of reception) و دووەمیان بە خوێنەری ناوەکی (implied-reader) داوە. ئەم دووانە و ئەوانەی تریش، کە دواتر ناویان دەهێنرێت، ئەگەر لە هەندێک ڕووەوە جیاواز بن، ئەوە لە گەوهەردا لەسەر ئەوە کۆکن، کە دەبێت خوێنەر بەهای پێ بدرێت و ئەو بەهایانەیشی بۆ بگەڕێنرێنەوە، پێشتر لەسەر حیسابی نووسەر، بگرە لەسەر حیسابی تێکستیشدا لێی سەندراونەتەوە.
پێویستە هەر لە سەرەتاوە بگوترێت ئێمە بە گشتی باسی چەمکی خوێنەر دەکەین و کەمتر ڕۆ دەچینە قووڵاییی تیۆرییەکانەوە، کە وەک پێشتر گوترا مەبەستمانە بە پلەی یەکەم ئەوە پێشان بدەین ئەم چەمکە چ قورسایییەکی لە لای فیلۆسۆف و ڕەخنەدۆزان هەیە، لە کاتێکدا ڕەخنەگری میلـلی تا ئاستی زمانی تێگەیشتنی ڕۆژانەی خەڵک، بگرە خوارتریشی دابەزاندووە. خۆ ئەگەر پێویستی کرد بە تایبەت لەبارەی هەر یەکێ لەو تیۆرییانەوە قسەی زیاتر بکەین، ئەوە لە ئاییندەدا بە خۆشحاڵییەوە بۆ باسێکی لەم شێوەیە دەگەڕێینەوە. وەک گوترا پێشتریش لەو بارەیەوە کارمان کردووە.»
✅ «نووسەری داهێنەر بە سروشتی خۆی پێی خۆشە بەر خوێنەری نموونەیی بکەوێت، ئەو خوێنەرەی (ئیکۆ) هیوای بۆ دەخوازێت، کە تواناکەی لە هیی نووسەر کەمتر نییە و خاوەنی ئەزموونی گەورەیە. دەگەینە ئەوەی بڵێین لەو پرۆسێسی گەیاندن (communication process)ـەدا پاشخانی کۆمەڵایەتی و کولتووریی خوێنەر و تێکست ئامادە دەبن و بەر یەک دەکەون، تا ڕەهەندی مێژوویی دەربکەوێت، بەو مانایەی ڕابردوو و ئێستا لە هەمان ئاسۆدا پێک دەگەنەوە. لەناو تێکستدا نووسەر وەک ڕابردوو و خوێنەر وەک ئاییندە بەر یەک دەکەون، کە ئەو بەریەککەوتنە سڕینەوەی نێوان دۆخەکانی کاتە. لێرەدا مێژوو بە مانای ڕووداوی زنجیرەیی نایەت، بەڵکوو بریتییە لە بەسەرکردنەوەی تێکستە جۆراوجۆرەکان. ئەو نووسەرەی تێکستێک بەرهەم دەهێنێت، خوێنەری کۆمەڵێک تێکستی دیکەیشە، وەک چۆن ئەو خوێنەرەی دەخوێنێتەوە، ئەزموونی لەگەڵ چەند خوێندنەوەی دیکەدا هەیە. لەم ڕووەوە (یاوس) پێی وایە ئەزموونە ئێستاتیکییەکانی ڕابردوو دەتوانن ببنە پاڵپشت بۆ نەوەکانی دواتر و دەوڵەمەندیان بکەن. واتە ئەو خوێنەرە لە یەک گۆشەنیگاوە ناڕوانێت، بەڵکوو لە چەند لایەکەوە سەرنجی دەداتێ، بۆیە توانای هەیە لە ڕێی ڕاڤەوە بە ئەنجامی جۆراوجۆریش بگات. لەبەر ئەوەیشە ئەوەی بە دەست دێت، کاری ئەدەبییە، کە تێپەڕاندنی ئاستی تێکستە.»
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2ryfmhos

ڕەخنەگری میلـلی و پەزپەزەی چەمکی خوێنەر
ڕەخنەگری میلـلی و پەزپەزەی چەمکی خوێنەر %
jineftin
Photo
💫 ئەگەر دەنگت نەبێ، مردووی
✍ و. ح
📝پاژێک لە چیرۆکەکە
تەق... تەق... شریخە... خرمەی شووشەیەک هات کە بووە هەزاران هەزار لەت. خەڵک پەنا دەگرن... پشت لە دەنگەکە دەکەن... سەر دادەخەن. تەواوی شەقامی مەجبوورئاوا دووکەڵێکی چڕ دایگرتووە. شەقام بووەتە کەلاوە... پڕە لە دار... لە بەرد... لە ئاسنەواڵە... لە نایلۆنی زبڵ و تگەری ئاور دراو. دوو کچ و کوڕێک وردە وردە خەریکن لەتە ئاسنێکی گەورە ڕادەکێشنە نێوەڕاستی شەقام. تەق... تەق... دەنگی گازدانی ماتۆڕ... قرچە قرچی سووتانی تگەر... فیکە فیک و دەنگی چەپڵە... تەواوی شەقام دادەگرێ.
زستان لە پاییزدا هاتووە. سەرما... کزەبا... نمەباران... دەست لە گیرفان...
_ شیلان شیلان بەڕێوە... جاشان دەگێین بەپێوە.
خەڵکە دەیکەنە فیکەلێدان، چەپڵەلێدان، عیوکێشان. لە ئاورەکان نزیکتر دەبنەوە... ساردە. دەنگێک لە دوورەوە دێ.
_ وەرن بچین دایکیان بگێین. دە نەفەرن... دە نەفەر. وەرن بچین بیان تۆپێنین.
دەنکێک لەپشتەوە بە دەنگێکی گڕ دەنەڕێنێ؛ جاشە ڕاوە، جاشەڕاو.
ژنێک لە کۆڵانێک دێتە سەرێ، تگەرێک دەخاتە سەر شەقام و دەگەڕێتەوە. خێرا دوو کوڕ دەیبەن و دەیخەنە سەر ئاورەکە... گڕ دەگرێ.
خش... خش... ئەحم... تەقەیەک... دەکۆخێ. دەنگێک لە بڵیندگۆی مزگەوت دێ. گەرووی ساف دەکات و هاوار دەکات.
_ خەڵکینە... خەڵکی بەشەڕەفی بۆکان...
وەک شێربەگی* قسە دەکات... دەنگێکی بەهێز... نە پیرە نە لاو... دەنگێکی قورس و قایم.
_ خەڵکی بەشەڕفی کوردستان... سەرنج بدەن... سەرنج بدەن.
خش... خش... خەڵک کۆ دەبوونەوە بەر مزگەوت. چەند کسێکیش لە پەنجەرەکانەوە مل دەکێشن.
_ خەڵکینە، ئێمە تۆڵەی خوێنی شەهیدەکان دەستێنین و ناهێڵین بە زایه بچێ.
عیو... چەپڵە... فیکەفیک و دەست هەڵێنان. چەند کەس هاوار دەکەن؛ ((شەهید نامرێ، شەهید نامرێ))
_ ئێمە نەوەی پێشەواین و سەر بۆ کەس داناخین. خەڵکینە... ئێمە ئێستا لەنێو جەرگەی شۆڕشداین...
لە بەر درگای مزگەوت چەند کەسێک بە چەقۆ و تێڵاوە ڕاوەستاون تا کەس نەچێتە ژوورێ. خەڵک تا دەهات زیاتر دەبوون لە بەر مزگەوت. کۆ تر دەبوونەوە.
_ شەقام شۆڕشە... کۆڵان شۆڕشە... شار شۆڕشە... ئاو شۆڕشە... کوردستان شۆڕشە... بۆکان شۆڕشە... کورد شۆڕشە... شۆڕش، شۆڕشە... خاک و ماڵ و دووکان و نامووس، هەموو شۆڕشە...
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://is.gd/0UyLmG

ئەگەر دەنگت نەبێ، مردووی
ئەگەر دەنگت نەبێ، مردووی %
jineftin
Photo
چۆن لە پرسە جێندەرییەکان تێبگەین!
هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لە پرسی جێندەر
دیارە چەند رۆژێکە مشتومڕێکی زۆر لەئارادایە لەبارەی چەمکی جێندەرەوە. لەڕاستیدا فۆڕمێکی قوڵ لە دابەشبوون و جەمسەربوون هاتۆتەکایەوە. دەکرێت ناوی بنێین پارێزگاران و پێشکەوتنخوازان. ئەم دۆخە لەگۆشەیەکەوە زیندووێتی و تازەبوونەوەی کۆمەڵگە دەردەخات. هیچ کۆمەڵگەیەک بەبێ مشتومڕ، دابەشبوون، گفتوگۆ و رەتکردنەوەی بەهاکان ناتوانێت مۆدێرن بێت. مۆدێرنە خۆی بەرهەمی جەنگانە لەگەڵ رابردوو. تێنەگەیشتن لە چوارچێوەی چەمک، ناوەڕۆک و ئەدەبیاتی جێندەر دەکرێت نیگەرانی زیاتر، پێکدادانی سیمبوڵی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
دیارە جێندەر و یەکسانی جێندەری چەند ساڵێکە کێڵگەی کارکردنم بووە. لەئاستی تیۆری، لەئاستی کرداری و خول و راهێنان لەگەڵ دنیای دەرەوە و رێکخراوەکان. چەندین راهێنانم بۆ گڕووپی جیاوازی کۆمەڵگە لەبارەی ئەم چەمکە بەڕێوەبردووە. ساڵێک لەمەوبەر کتێبێکی قەبارە بچووکیشم نووسیوە لەبارەی <سەرەتایەک بۆ جێندەرناسی> لەڕاستیدا ئەدەبیاتێکی فراوان ئامادەیە لەبارەی جێندەر و کۆمەلگە. جێندەر و کۆلۆنیالیزم، جێندەر و فێمێنیزم، جێندەر و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، جێندەر و دامەزراوەی خێزان، جێندەر بەشداری سیاسی و جێندەر سیستمە کۆمەڵایەتییەکان و لەناویشیدا سیستمی باوکسالاری و ... هتد لەم روانگەوە بەشێکی بچووکی کتێبەکەم لەخوارەوە دادەنێم لەبارەی پەیکەر، ناوەڕۆک، چوارچێوەی مێژوویی و ناوکی جێندەر و پرسە جێندەرییەکان. هیوادارم بتوانم رووناکیەکی بچووک بخەمەسەر چەمکەکە و مانا و لێکدانەوەکانی.
<جێندهر و سێكس>
دووانهیهكی كۆمهڵایهتی و بایهلۆجی
یهكهم
ژن، جێندهر و فێمێنیزم سیانهیهكی بهیهكهوه بهستراو و دانهبڕاون. له ئهدهبیاتی ژن و مێژووی ژندا ئهم سێ تێرمه بهیهكهوهن، بهیهكهوه كار دهكهن و دهجووڵێن. ڕاستییهكهی جێندهر پایهكی سهرهكی فێمێنیزمه. سێكوچكهی فێمێنیزم (ئایدۆلۆجیا، سیاسهت و جێندهر) لهخۆ دهگرێت. له پاڵ ئهمانهدا دووانهیهكی ترمان ههن كه به دووانهی (جێندهر و سێكس) ناسراون و خراونهته ڕوو. دیاره ئهم دوو چهمكه نوێنهرایهتی دوو دۆخی تایبهت و دوو مانای تایبهت دهكهن. جێندهر بهمانای (جۆری كۆمهڵایهتی) دێت و بهرههمی بیركردنهوهی تاك، كۆمهڵگه و گرووپه كۆمهڵایهتییهكانی ناو كۆمهڵگهیه. دهكرێت بڵێین دروستكراوێكی كۆمهڵایهتییه گوزارشت و نوێنهرایهتی لێكدانهوه و تێگهیشتنهكانی نێوان (نێر و مێ) دهكات لهڕووی (ماف، ئهرك و رۆڵ)ـهوه له كۆمهڵگهدا.
تێگهیشتن و روانین له جێندهر رێژهییه. له كاتێكهوه بۆ كاتێكی تر، له شوێن و رووبهرێكهوه بۆ شوێن و رووبهرێكی تر دهگۆڕێت و دهستكاری دهكرێت.
ئهگهر سادهتر له چهمكی جێندهر بڕوانین و نموونهی بۆ بهێنینهوه، دهكرێت چهند نموونه و پرسیارێكی ساده بخهینهڕوو وهك: بۆچی له كۆمهڵگهی ئێمه و چهند كۆمهڵگهیهكی تر (رهنگی شین) بۆ كوڕ یان نێرینه تایبهت كراوه و نوێنهرایهتی نێرینه دهكات، له بهرانبهردا (رهنگی پهمهیی) تایبهت كراوه به مێ و بهستراوهتهوه به مێینه؟ یان بۆ منداڵێكی كوڕ دهبێت كهرهسته و یارییهكانی ئۆتۆمبێڵ، یاریی ڤیدیۆیی و تۆپی یاریی بێت و منداڵێكی كچ بووكهشووشه، شانه و كهلوپهلهكانی چێشتخانه وهك كهرهستهی یاریی بهكار بهێنێت؟
كێ ئهو رۆڵ و ناسنامهیه دابهش دهكات؟ كێ ئهم بههایانه دووباره دادهڕێژێتهوه؟ رۆڵی كۆمهڵگه و سیستمی كۆمهڵایهتی و فهرههنگی چ پێوهندییهك له نێوان دابهشكردنهوهی رۆڵ و ئهرك و ماف و جۆری كۆمهڵایهتی دهبینن؟
جێندهر وهك تێرم و مێژوو له كۆتایی شهستهكان و سهرهتای حهفتاكانی سهدهی رابردوو له میانی شهپۆلی دووهمی فێمێنیزم سهری ههڵداوه و گهشهی كردووه. فێمێنیستهكان ههوڵیان دهدا تێرمی جێندهر وهك ئامراز و كهرهستهیهك بۆ لێكدانهوه و تێگهیشتن له مۆدێلی پێوهندییهكانی نێوان نێر و مێ و چهمكی نێرایهتی Masculinity و مێینهیی Femininity بهكار بێنن و سوودی لێ وهربگرن.
دیاره ئهو شهپۆله و گرووپه له فێمێنیستهكان ههوڵیان دهدا دۆخی بایهلۆجی تێپهڕێنن و رۆڵ و ئهرك و مافهكانی ژن وهك دروستكراوێكی كۆمهڵایهتی و كولتووری نهك بایهلۆجی مانیفێستۆ بكهن. پانۆڕاما و چوارچێوهی گشتی جێندهر هێمایه بۆ كرده كۆمهڵایهتی و ژینگهیی و كولتوورییهكان و دابهشكردنی مرۆڤه وهك بوونهوهرێكی كۆمهڵایهتی بهسهر نێرایهتی و مێینهیهتی.