بەیاننامەی_چالاکانی_ڕۆژهەڵات_نوسخەی_کۆتایی_docx.pdf
308.1 KB
بەیاننامەی چالاکانی ڕۆژهەڵات.نوسخەی کۆتایی. docx.pdf
بەیاننامەی ژمارەیەک لە چالاکان و ڕووناکبیرانی کوردستان سەبارەت بە گواستنەوەی بارەگای حیزبەکان، ڕادەستکردنەوەی پەناخوازان و بەرکوتکردنەوەی سنووری ژیانیان:
كوردی ڕۆژهەڵات بە جێ مەهێڵن
مێژوو لەگەڵ ئەوانە

jineftin
Photo
📚 نڤیساری ژنانە؛ جیاوازی و خەسارناسی
ڕاپۆرتێک لە کۆڕی تاوتوێکردنی "نڤیساری ژنان" لە ناوەندی جامی مەهاباد
📝 «ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی شاری مەهاباد ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نۆزدەهەمین دانیشتنی حەوتانەی، کۆڕێکی بە بەشداری مامۆستایان و هۆگرانی فەرهەنگی کوردی بۆ تاوتوێکردنی مژاری “نڤیساری ژنانە” بەڕێوە برد.
لە سەرەتای ئەم دانیشتنەدا خاتوو “نەسرین جەعفەری” لە وتارێکدا سەبارەت بە “جێگە و پێگەی ژنان لە ئەدەبیاتی کوردی” وێڕای ئاوڕدانەوە لە ڕەوتی ئەدەبیاتی هاوچەرخ و پێگە و ئاستی ئەو ئەدەبیاتە، باسی لەوە کرد کە ژنانی کورد چۆن و بە چ شێوازێک دەتوانن زیاتر بێنە ناو مەیدانی نووسین و بیرکردنەوە».
«پاشان “د. بەیان عەزیزی” لە وتارێکدا لە ژێر ناوی “نڤیساری ژنانە” بە نرخاندنی لایەنی زمان وەک یانەی هەستی و پێناسەبەخشی ژیان، جەختی لەوە کرد کە ئەگەرچی زمان فۆڕمبەخش و دیاریکەری ناوەڕۆکی ژیانە، بەڵام هەرگیز قەتیس و چەقبەستوو نییە و خۆی پێوەندییەکی دیالێکتیکی لەگەڵ کات-شوێندا هەیە.
ناوبراو لە درێژەدا ئاوڕی لە لایەنی کۆمەڵناسانە و مرۆڤناسانەی زمان دایەوە و ڕایگەیاند: کۆمەڵناسیی زمان لقێک لە زمانناسییە کە ئاوڕ لە کاریگەرییەتییەکانی زمان و کۆمەڵگە لەسەر یەکتر دەداتەوە و لەسەر ئەم باوەڕەیە کە هەر تاکێک لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و پەیوەست بە ڕەگەز و تەمەن و پێگەی خۆی، خاوەنی جۆرە زمانی خۆیەتی و هەر بەم پێوەرەش دەبینین کە زمانناسان، کۆمەڵناسان و مرۆڤناسان ئەم بابەتەیان بەلاوە گرنگە کە بابەتی ژن و پیاوبوون چ پێوەندییەکی هەیە لەگەڵ بەرهەمهێنانی دەق کە خاوەن زمانی تایبەتی خۆیەتی.»
✅ ئەم ڕاپۆرتە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/10/07/%d9%86%da%a4%db%8c%d8%b3%d8%a7%d8%b1%db%8c-%da%98%d9%86%d8%a7%d9%86%db%95%d8%9b-%d8%ac%db%8c%d8%a7%d9%88%d8%a7%d8%b2%db%8c-%d9%88-%d8%ae%db%95%d8%b3%d8%a7%d8%b1%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c/

ژنەفتن
نڤیساری ژنانە؛ جیاوازی و خەسارناسی - ژنەفتن
jineftin
Photo
🔰بەرەی ڵا
✍ بیلال ئەمینی
💫 بەرەی ڵا(۱)
بە کەلێن پڕ کراونەتەوە.
بە چاڵ سواغ دراون.
...
بە ئاسمانەوە ئەستێرەیان نەبووە.
لە باخچەی پاشا دڕکیان دزیوە.
...
کراسەکەی عوسمان پینە دەکەن.
خوێنی حوسەین خۆش دەکەن.
...
تووتڕک پەرژین دەکەن.
پەند بە پیرەمێرد دەدەن.
...
ئارد دەئەنجنن
...
بە هانای غەوسەوە دەچن.
هەڵەی موسیلم و بوخاری ڕاست دەکەنەوە.
...
تانجی ڕاو دەکەن.
گەماڵ گڵاو دەکەن.
...
لە میزەڵان فێری مەندی و ویقار بوون.
لە دارمێو فێری لەسەر پێی خۆ وەستان!
لە شۆڕەبی فێری سەرنەتەواندن.
...
کاڵێ، بار دەکەن.
سەر لە ئارەزووی ئازیز دەدەن.
سەریان لە کڵاو دەخورێ
سەرێکیان هەیە و هەزار کڵاو
....
گەڕ لە لاولاو دەئاڵێنن
لە گەردەلوول دەپێچنەوە.
....
باسی بێگەردیی تۆز دەکەن.
لە گوڵ ناسکتر بە دڕک ناڵێن.
مەزرا به دەرزی دەدوورنەوە،
کراس بە داس.
...
چرای نیئۆن بۆ سوارە دەگرن!
بە گۆران دەڵێن: ئەڕۆی ئۆغر؟!
...
"پەڕۆی بێنوێژ" دەیانشواتەوە
دەمشڕی پینە دەکەن.
لە "خاکی داکراو" دەکۆڵنەوە.
...
شەو دەشارنەوە
دەستی قەرەج دەگرنەوە.
...
خۆیان لە ژیری گێل دەکەن
لە ڕاستی هەڵە.
...
چرا بۆ خۆر دەگرن.
گای مارۆ دیاری دەکەن.
...
پیاز لە کلانە دەبژنن.
...
لە جەنگەی ئاشتیدا، لە گەرمەی سەهۆڵبەنداندا
باریان کەرە و بەرەو ئێرە دەچن!
...
وەک بێدین بادینی و باوا ساوا
لە "ئامەد" تووشی نەهاتی هاتن.
کرێچیی شامین لە کرماشان!
...
🔰 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/10/07/%d8%a8%db%95%d8%b1%db%95%db%8c-%da%b5%d8%a7%db%b1/

بەرەی ڵا(۱) - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚 داهاچوو (ڕۆژهەڵات هەمووی بەفراوە!)
✍ بیلال ئەمینی
📝 لەم نووسینەدا باسی شیعرێکی شێرکۆ، زمانی نووسینی بەختیار عەلی و ڕوانگەی بەفراوی نووری بۆ شیعرێکی شێرکۆ دەکرێت. بەڵام لە بنەڕەتدا هاندەر و پاڵنەری من بۆ نووسینی ئەم دەقە، گرفتێکە کە پێی دەڵێم؛ ئامادەییی ناهۆشیارانەی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پانتاییی گوتاری کوردیدا.
چەند تێبینی:
ــ دەقەکەی شێرکۆ، زمانی بەختیار، تێبینیی بەفراو، نموونەگەلێکن بۆ نیشاندانی گرفتێکی گەورە و گشتی.
ــ حەز ناکەم باسەکەی من لەسەر ئەدەبیایەتی ئەو دەقەی شێرکۆ بەسەر هەموو دەقەکانی شێرکۆدا بگشتێندرێت.
ــ لەسەر زمانی بەختیار عەلی نموونەم نەهێنایەوە چون بە شتێکی ئاشکرام دەزانی. ئەگەر کەسێک نکوولی لێ بکات ئەو کات بە تەسەلی باسی دەکەم.
✅ ئەم وتارە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/10/21/%d8%af%d8%a7%d9%87%d8%a7%da%86%d9%88%d9%88-%da%95%db%86%da%98%d9%87%db%95%da%b5%d8%a7%d8%aa-%d9%87%db%95%d9%85%d9%88%d9%88%db%8c-%d8%a8%db%95%d9%81%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%95/

داهاچوو (ڕۆژهەڵات هەمووی بەفراوە!) - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚کۆنتڕۆڵ بۆ سەر سێکسوالیتە و لەشی ژنان، هەڕەشەیەک بۆ سەر ئازادی
✍ئارێز موحەمەدی
✅زۆر پرس دەتوانێ لە ژێر ئەم باسەدا بخرێتەڕوو بەڵام ئامانجی من لە نووسینی ئەم بابەتە ڕاستەوخۆ پرسی مافی لەباربردنی کۆرپەلەیە بە ڕێگەی تەندروست و لە کاتی پێویست. کە یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی بواری مافەکانی ژنان و سێکسوالیتە. لە زۆرێک لە وڵاتان لەباربردنی کۆرپەلە قەدەغەیە یان بە توندی سنووردارە و ژنان ناچارن بەردەوام بن لە دووگیانیی نەخوازراو بە هۆکاری یاسایی و کۆمەڵایەتی. ئەم یاسایانەش بێگومان هەڵبژاردنی ژنان سەبارەت بە جەستەیان سنووردار دەکات و مافی بڕیاردانیان سەبارەت بە منداڵبوون پێشێل دەکات. هەروەتر تەندروستی ژنان دەخاتە مەترسییەوە کە یەکێکە لە گرنگترین بەشی ئەم باسە و دەسەڵاتی دەوڵەتان و دامەزراوەکانیش لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی جەستە و ژیانی تاکەکەسییەوە پرسی تەواوی کۆمەڵگە بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات کە نەک هەر ئازادیی تاکەکەسی ژنان، بەڵکوو کاریگەریی قووڵی لەسەر تەواوی تاکی کۆمەڵگە دەبێت. بەجۆرێک کە دەتوانن ببنە هۆی نایەکسانیی جێندەری، زیادبوونی فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان و کەمکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستی و یاسایییەکانی پەیوەست بە منداڵبوون بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە چینی هەژار و کەمداهاتی کۆمەڵگە تێیدا نیشتەجێن. بێگومان باری ئابووریی ژنان کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر هەڵبژاردن و تەنانەت جۆر و شێوەی لەباربردنیش هەیە.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/11/06/%da%a9%db%86%d9%86%d8%aa%da%95%db%86%da%b5-%d8%a8%db%86-%d8%b3%db%95%d8%b1-%d8%b3%db%8e%da%a9%d8%b3%d9%88%d8%a7%d9%84%db%8c%d8%aa%db%95-%d9%88-%d9%84%db%95%d8%b4%db%8c-%da%98%d9%86%d8%a7%d9%86%d8%8c/

کۆنتڕۆڵ بۆ سەر سێکسوالیتە و لەشی ژنان، هەڕەشەیەک بۆ سەر ئازادی - ژنەفتن
jineftin
Photo
🔰 هاوزێ، دەستپێکێکی بەهێزی ئەدەبی مۆدێرنی کورد
✍ سینا خەلیلی
📝 « ڕۆمانەکە گێڕانەوەیەکی شکاوە، نە زەمەن، نە زمانی گێڕانەوەکەش ڕەوتێکی دیاری کراوی هەیە، حیکایەتکردنێکی چەند زمانییە، ئەکتەرەکان، فاروق بۆ زارا، فاروق بۆ فاروق، فاروق بۆ ئارامی باجی حەپسە خانم، فاروق بۆ سەرداری کەماڵ ئاغا، فاروق بۆ گوڵشەن، فارۆق بۆ فریشتە، بۆ کەژاڵ، بۆ من، بۆ ئێمەی خوێنەر دەدوێ و دەنووسێ. زاراش بە هەمان شێوەیە، هاوزێی فاروقە، سەر بە هەمان ڕۆحە، لە یەکەوە دەچێتە چوار، لە سێیەوە بۆ دە، ئاڵۆز و باڵۆز دەدوێ و خۆدەخواتەوە و یادەوەرییەکانی بە نفرەت دەکا، هیچ کامیشیان ئاگای تەواو نین»
📝 «زارا ژنی نوێیە، ئەگەرچی دژە قارمانە، بەڵام قارەمانێکی مۆدێڕنە، لەو دەگمەن ئەکتەرانەیە لە ئەدەبی کوردیدا بەرچاومان دەکەوێ، ژنێک بە ئەدبیاتێک و قسەکردنێکی ڕەها، دەیەوێ بدوێ و دەکشێتەوە، دەیەوێ بکشێتەوە دەدوێ، هەستەکانی، یادەوەرییەکانی، هیچ سنوور و مەرزێک بۆ گێڕانەوە و دەربڕینەکانی زارا نییە زمانی نەبێ، زارا ئەو ژنە مۆدێڕنەیە جێگای بەتاڵ بوو لەناو ئەدەبیاتی ئێمەدا.
هونەری نوێ، ئیش لەسەر ژینگە و ئینسانی نوێ دەکات، ئیتر ئێمە سەروکارمان لەگەڵ پاڵەوانە مل ئەستوور و بازوو بەهێزەکاندا نییە، پاڵەوان خۆی دژی پاڵەوانە، بەهاکان لە دژی یەکتری ڕادەوەستنەوە، مەوزوع پتر سەر بە ناوەوەی ئینسانە، ڕووداوەکانی دەرەوە جارێک و دەیان جار بۆمبی هەست لەناوەوەی ئەکتەرەکان دەتەقێنەوە، سەر بە ڕۆحێکی شێواون، لە خولەکێکدا چەندین هەست تاقی دەکەنەوە، نائارامن، لە خۆشەوە و بۆ ناخۆش، لە ئیمانەوە بۆ بێ ئیمانی، لە سپییەوە بۆ ڕەش، لە جوانەوە بۆ ناحەز، لە فریشتەوە بۆ شەیتان، هەستەکان و ئەخلاقەکان ئاڵوگۆڕێ دەکەن و هیچکامیشیان ویستگەی وەستانیان نییە. ئێمە لە هاوزێدا بەڕەوڕووی چیرۆکێکی لەم چەشنەین، نائارام، نائاسایی، شپرزە و زووتێپەڕ و بەکاوەخۆ، نە ئەوەی ڕزگارکەر بێ و دڵی پێخۆشکەی، نە ئەوەی جەلاد بێ و تفی لێکەی، هەم زەمان هەردووکیانە.»
✅ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە:
https://jineftin.krd/2024/11/07/%d9%87%d8%a7%d9%88%d8%b2%db%8e%d8%8c-%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d9%be%db%8e%da%a9%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%a8%db%95%d9%87%db%8e%d8%b2%db%8c-%d8%a6%db%95%d8%af%db%95%d8%a8%db%8c-%d9%85%db%86%d8%af%db%8e/

هاوزێ، دەستپێکێکی بەهێزی ئەدەبی مۆدێرنی کورد - ژنەفتن
jineftin
Photo
🔰 خوێندنەوەی دەروونشیکارانەی چیرۆکی (کتووپڕێک ئا)
✍سۆران محەمەدی
📝 «یەکێ لە تێکنیکەکانی چیرۆکی مۆدێڕن، ڕۆچوونە ناو زەین و دەروونی کەسایەتییەکانە، واتە زۆر جار بۆ گێڕانەوەی چیرۆک و ڕۆمان لە ناوئاخنی مژیی و شێوە ئاخافتنی دەروونی کەڵک وەردەگیرێ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خویندنەوەی دەروونناسانەی بۆ گونجاو بێت. ئەوەی کە خوێندنەوەی چیرۆکی (کتووپڕێک ئا) نووسینی فریا یوونسی لە دیکەی چیرۆکە مودێڕنەکان جودا دەکاتەوە، یەکەم، شێوەی هەژەند و نامۆی گێڕانەوەیە کە ئەگەر ڕێی هەبێ دەکرێ بە بێ وەستان و بە یەک هەناسە بیخوێنیتەوە، دووهەم ناوەڕۆکی چیرۆکە کە چەندین شرۆڤەی جیاواز هەڵدەگرێ.»
📝 «لە چیرۆکی رێئالدا هەوڵ دەدرا ڕووداوەکان دیسانەوە بگێڕدرێنەوە. بە شێوەیەک کە بگێڕەوەی هەمووشتزان هەموو شتێکی سەبارەت بە کەسایەتیی ڕووداوەکان ڕاستەوخۆ بە خوێنەر دەگوتەوە، لە "ڕووداوەکانی ڕابردوەوە" هەتا "هەست و دەروونی کەسایەتییەکان" کە بە ڕاشکاوی باسیان نەدەکرد. بەڵام لە سەدەی بیستەم و چیرۆکی مودێڕندا هەوڵ دەدرێ ڕووداوەکان "نیشان" بدرێت واتە بگێرەوە لە جیاتی دزەکردنە نێو دونیای دەروونیی کەسایەتییەکان و بەدەستهێنانی زانیاریی تەواو سەبارەت بە زەینی کەسەکان، ڕەوت و گفتی کەسایەتی و ڕووداوەکان بە شێوەیەکی شانۆیی بە خوێنەر نیشان دەدات. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بگێڕەوەی هەمووشتزانی نییە کە وەکوو ڕاڤەکار بە کۆبەندیی ڕووداوکان و کەسایەتییەکانی چیرۆک خەریک بێت، بەڵکوو خودی خوێنەرە کە دەبێ سەرەداوەکانی چیرۆک بدۆزێتەوە و کرداری کەسایەتی بە بێ ڕاڤەی بگێڕەوە بۆ خۆی ئاشکرا بکات(حوسەین پایەندە، 1395). هەڵبەت نیشاندانی ڕووداوەکان لە زمانی کەسایەتیی دەروونژاکاوەوە، خوێنەر تووشی دژواریی تێگەیشتنی ناوەڕۆک ئەکات.»
✅ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە:
https://jineftin.krd/2024/11/08/%d8%ae%d9%88%db%8e%d9%86%d8%af%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d8%af%db%95%d8%b1%d9%88%d9%88%d9%86%d8%b4%db%8c%da%a9%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d9%86%db%95%db%8c-%da%86%db%8c%d8%b1%db%86%da%a9%db%8c-%da%a9/

خوێندنەوەی دەروونشیکارانەی چیرۆکی (کتووپڕێک ئا) - ژنەفتن
🔰هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی کیاڕۆستەمی
✍ وەرگێڕانی: ئەحمەد کاوە
💫 ١
لەتێکم
هی تۆیە
لەتەکەی تریش
هی خۆم.
٢
ڕۆخێکی پەنجەرەکە
ڕووی لە منە
ڕۆخەکەی تریش
ڕووی لە ڕێبوارەکە.
٣
بیر لە دەربڕینی
شتێکی دەرنەبڕدراو دەکەمەوە؛
چەندە وەڕسکەرە بیستنی
شتێکی بیستراو.
٤
لە بەرزایییەکان دەترسم؛
لە شوێنێکی زۆر بەرز کەوتووم.
لە ئاگر دەترسم؛
چەندین جار سووتاوم.
لە جیابوونەوە دەترسم؛
چەندین جار بێ هیوا کراوم.
لە مەرگ ناترسم؛
هەرگیز پێشتر نەمردووم،
تەنانەت بۆ جارێکیش.
🔰 شیعرەکان لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/11/10/%d9%87%db%95%da%b5%d8%a8%da%98%d8%a7%d8%b1%d8%af%db%95%db%8c%db%95%da%a9-%d9%84%db%95-%d8%b4%db%8c%d8%b9%d8%b1%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%a9%db%8c%d8%a7%da%95%db%86%d8%b3%d8%aa%db%95%d9%85/

📚ئەرکی پاراستنی دەستچن نووسینەوەی بەشێکی شاردراوەی کولتوورە
✍کاوان کەریم پوور
✅کۆچبەر بەشێک لە کۆمەڵگای کوردییە و دەتوانین بڵێین ئەگەر کەمێک کۆنتر لێی بکۆڵینەوە بەشی هەرە سەرەکیی کوردستان لە عەشیرە کۆچبەرەکان پێک هاتووە. کوردستان بە هۆی جوگرافیایەک کە هەیەتی لە کۆنەوە تا ئێستا یەکێک لە باشترین جوگرافیاکان بووە بۆ ژیانی کۆچبەری، چونکە دوو ژینگەی سەرەکی کە سەرچاوەی ژیانی کۆچبەرییە یانی گەرمیان(بۆ وەرزی سارد) کوێستان(بۆ وەرزی گەرم) بە باشترین شێوە لە کوردستان بووە.
کۆچبەرەکان بە هۆی ئەو شێوە ژیانەی کە هەیانە خاوەنی چاند و فەرهەنگی تایبەت بە خۆیانن کە لەم بوارە لە ژیانی لادێ و شارەکان جیایان دەکاتەوە، هونەری دەستچن یەکێک لەو چاند و کولتورە بە هێزەی کۆچبەرەکانە.
ئەمە بەو مانا نییە کە شار و گوندنشینی دەستچنی نییە، جۆری دەستچنی کۆچەری جیاوازە لە شار و گوند. هەر بەم هۆیە لە شێوازێکی ئاکادمیک دەستچنەکان دابەش دەکرێن بە سێ شێوە:
• شاری
• لادێیی یا گوندی
• کۆچبەری
ئێمە لێرەدا باسی سەرەکیمان کۆچبەرەکانە بۆیە خۆمان لە باسکردن لەسەر بەشەکانی دیکە دەپارێزین.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/11/11/%d8%a6%db%95%d8%b1%da%a9%db%8c-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d8%b3%d8%aa%d9%86%db%8c-%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%da%86%d9%86-%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3%db%8c%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d8%a8%db%95/

ئەرکی پاراستنی دەستچن نووسینەوەی بەشێکی شاردراوەی کولتوورە - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚هەڵوێستە ساختەکان
(هەڵوێستەکانی ئێمە دەرهەق بە جەنگ، کوشتار و ستەمکارییەکان لە کوێوە سەرچاوە دەگرن؟)
✍جواد خەلیل
✅ئەگەر ڕستەی (هەڵوێست هیچ کاتێک بەڕووخراوێکی بێ ئامانج نییە) وەک بنەمایەک وەربگرین و بیکەینە پێوەری ڕاڤەکردنی خودی هەڵوێست خۆی، لەگەڵیشیدا چەند نموونەیەکی واقیعی بێنێنە پێش چاو، ئەوا زۆر بە ئاسانی دەتوانین بەرەو جێیەک بچین کە پاڵنەرەکانی پشت (هەڵوێست دەربڕینی مرۆیی) لێوە دەستنیشان بکەین و ڕیشەکانی بدۆزینەوە. هەڵوێستەکان وەک چۆن لە هەندێک باردا ڕاستەقینەن و ئینسانیانە و بێ خەوشن و شیاوی ڕێزلێگرتنن، ئاوهایش لە چەندین باری دیکەدا هەڵوێستێلی ساختە و ناڕاستەقینە و موزەیەفن. لێرەدا لە چەند خاڵێکەوە، سەرنجی ئەو پاڵنەر و لێکەوتانە دەدەین کە لە پشت هەڵوێست دەربڕینە ساختەکانەوەن و هۆکاری دەربڕین و هەڵوەشاندەوەیانیشن، بەو هیوایەی بەم دابڕکارییە ئاسانتر لە هەڵوێستی کۆمەڵگەکانی ئەمڕۆی جیهان و ئینسانی ئەم سەردەمە بەرامبەر بە ڕووداو و جەنگ و کاولکارییەکان تێبگەین و وردتر و هوشیارانەتر ئاشنای دیوی شاراوەی هەڵوێستەکانیان ببین.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/11/15/%d9%87%db%95%da%b5%d9%88%db%8e%d8%b3%d8%aa%db%95-%d8%b3%d8%a7%d8%ae%d8%aa%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86/

هەڵوێستە ساختەکان - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚كات و بەدواگەڕان و داهێنان
✍عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
✅فەیلەسوفی فڕەنسی (هنری لویس برگسۆن) تێزی دكتۆراكەی بە ناونیشانی (هەوڵدان لەبارەی داتا ڕاستەوخۆكانی ویژدان)ەوەیە و لەو نامەیەدا هەوڵیداوە لە ڕێگای زەمەنەوە كۆمەڵێ بابەت بخاتە ژێر لێكۆڵینەوە و چارەوە، وەك گیروگرفتەكانی ئازادی، پەیوەندی نێوان لەش و دەروون، كێشەی یادەوەری، كێشەی فیزیا، دیدی بیركارییانە بۆ كێشەی زەمەن.
لە فیكری برگسۆندا چەمكی بەردەوامی تەوەرەیەكی بنەڕەتییە و مانای زەمەنی دەروونی یان ناوەكی، واتە زەمەنی واقیعی هەیە. درێژبوونەوەی ساتەوەختەكانی ئەو زەمەنە، بێ پچڕان نوێ دەبنەوە، یەك دەچێتە نێو ئەویدیكەوە، درێژبوونەوەی زەمەن لای برگسۆن، بەشێكە لە مرۆڤ دانابڕێ، ئەزموونێكی دەروونییە، كە تەواوی هەبوون، لە بووندا جێگیر دەكات! بەو مانایەش لای برگسۆن جەوهەری ئێستا، درێژبوونەوەی ڕابردووە.
قسەكردن لە بارەی (زەمەن/ كات) لەنێوان برگسۆن و ئاینشتایندا گفتوگۆیەكی (سایكۆلۆژی/ فیزیاییە)، هەندێ لە فیزیایییەكان دەیانەوێ تێگەیشنێكی تاكڕەهەند بە درێژبوونەوەی زەمەن ببەخشن و ئەو كەلێنە دابخەن، كە ئەپیكۆرییەكان (وەك زەمەنی ناوەكی) بە كراوەیی جێیانهێشتبوو. لای (ئەلبیر ئاینشتاین) قسەكردن لەبارەی (كات)ەوە قسەكردنە، لەسەر حەقیقەتێكی بابەتی، كە بە دەرەوەی مرۆڤەوە دەلكێ.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2024/11/16/%d9%83%d8%a7%d8%aa-%d9%88-%d8%a8%db%95%d8%af%d9%88%d8%a7%da%af%db%95%da%95%d8%a7%d9%86-%d9%88-%d8%af%d8%a7%d9%87%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%86/

كات و بەدواگەڕان و داهێنان - ژنەفتن