jineftin
766 subscribers
897 photos
79 videos
155 files
1.09K links
ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە
jineftin.krd


ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin

ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/


ژنەفتن لە یوتیوب

jinetin jineftin
پێوەندی:
jineftin@jineftin.krd
Download Telegram
jineftin
Photo
💫وەهم


ئەژین فەهمی

🔅پاژێک لە چیرۆکەکە
 
دره‌نگانی شه‌و بوو، دالیا لای‌ ژوورسه‌ری مێرده‌كه‌یه‌وه‌ دانیشتبوو و كوڕه‌ تاقانه‌كه‌شی، كه‌ هه‌ر هه‌شت ساڵانێك ده‌بوو له‌سه‌ر كۆشی خه‌وی لێ كه‌وتبوو. بێده‌نگ و په‌رێشان ده‌ستی به ‌نێو قژه‌ كورت و نه‌رمه‌كه‌یدا ده‌هێنا، سه‌ری شۆڕ ده‌كرده‌وه‌ و ته‌وێڵی ماچ ده‌كرد. جارجاره‌ش پشته‌ده‌ستی به‌ ڕووخساره‌ بێگه‌رد و نه‌رمه‌كه‌یدا ده‌خشاند. كوڕه‌كه‌ی لەژێر په‌تووه‌ ئه‌ستووره‌كه‌دا خۆی گرمۆڵه‌ كردبوو و هه‌ردوو ده‌ستیشی خستبوونه‌ نێوانی ڕانه‌ گه‌رمه‌كانییه‌وه.
به‌ریكرد به‌لای دیواره‌كه‌وه‌، به‌خه‌مبارییه‌وه‌ نیگایه‌كی درێژی گرته‌ ڕووخساری‌ مات و مه‌لوولی مێرده‌كه‌ی، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا و لێی ورد بووه‌وه‌ كه‌ مردووئاسا، ‌‌بێ هیچ جووڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر گازه‌رای پشت ڕاكشابوو. كامیل هێشتا خه‌و نه‌چووبووه چاوه‌كانییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ فیلمێك بنواڕێت‌ له‌ بنمیچه‌كه ورد ده‌بووه‌وه‌. بێده‌نگییه‌كی خه‌مناك باڵی به‌سه‌ر ژووره‌كه‌دا گرتبوو. دالیا ئه‌و ڕۆژه‌ شوومه‌ی بیر‌كه‌وته‌وه‌، كه‌ ئه‌وی تێدا ئیفلیج بوو.
سپێده‌یه‌كی گه‌رمی هاوین بوو، كامیل له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كانی به‌رده‌ستی، له‌ نهۆمی سێیه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه‌ كاریان ده‌كرد. كامیل و كرێكاره‌كان له‌ سوچێكی نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌وه‌ له‌ باره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بنمیچ و ژووره‌كانی باڵه‌خانه‌كه‌وه مشتومڕیان بوو. له‌و ساته‌دا به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه سه‌ری شۆڕ كردبووه‌وه‌ و له‌ پان و به‌رینی بیناكه‌ی ده‌نواڕی، له‌ پڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا ویستبێتی، بلۆكێك له‌ژێر قاچیدا ترازا و كه‌وته‌ خواره‌وه.‌ بێگومان كه‌وتنێك له‌و به‌رزییه‌وه‌ بۆ پیاوێكی به ‌ته‌مه‌ن و كه‌ته‌ی وه‌ك ئه‌م ئه‌سته‌م بوو به زیانێكی كه‌م بۆی ده‌ربچێت. بۆیه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ ناهه‌‌مواره هه‌رچوار په‌لی له‌ جووڵه‌ وه‌ستاند، ئیدی له‌سه‌ری بترازێ نه‌یتوانی هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی ببزوێنێت و بۆ هه‌میشه‌ به‌ ئیفلیجی مایه‌وه‌.

🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/01/19/%d9%88%db%95%d9%87%d9%85/
jineftin
Photo
هێزی ئاگامەندی لە تێگەیشتن لە بوون
سەرەباسێک بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونە گیانخوازییەکان
سۆران ئازاد
«بوون ماڵی ئێمەیە و ئێمە لەو ماڵە شکۆدارەدا خاوەنماڵین. ئەوەی لەو ماڵەدا هەست بە نامۆییی خۆی دەکات، خاوەنماڵەکانی تر بە سەروەرتر لە خۆی دەزانێت. بۆ دواوە و بۆ پێشەوە بڕوانین، هەر خۆمان دەدۆزینەوە. ئەو هێزە ئافرێنەرەی ئاگامەندیی ئێمە هەیەتی، جیهان لە خۆیدا دەئافرێنێت و جیهان دەکاتە مانیفێستی خۆی لە بەرجەستەبووندا. هێزی ئافراندن و ڕووخاندن لە یەککاتدا هێزە یەزدانییەکانی ئاگامەندین، بەڵام ئاگامەندی هەمیشە ئاگامەندیی بوونە و هیچی تر. لەم سەرەباسەدا، ڕوانگەیەک لەو جۆرە تێڕامانە دەخەمەڕوو، ئەویش بە هەوڵی دامەزراندنی زەمینەیەک بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونە گیانخوازییەکان (Spiritual experiences).
بە بۆچوونی (ڕۆی ڕام باسکار)، ئێمە دوو جۆر زانینمان هەن: زانینی یەکەم سەبارەت بە بوونە لە کاتێکدا زانینی دووەم پێوەندیی بە بەرهەمهێنانەوە (production) هەیە. لێرەدا، ئێمە زانینی دووەم بەلاوە دەنێین و ڕوومان لە جۆری یەکەمە، کە زانینە سەبارەت بە بوون. تەنیا لە ڕێگەی زانینی یەکەمەوەیە، کە ئێمە دەتوانین تێگەیشتن بۆ بوونی خۆمان مسۆگەر بکەین. خودی زانین سەبارەت بە بوون هێزە بۆ بوونی ئێمە، چونکە مرۆڤانی زانین بایەخی زانین دەزانن؛ ئەوان دەزانن، کە زانین سەبارەت بە بوون دەروازە گەورەکەیە ڕووەو ئازادی؛ تاکە دەروازەیەک، کە شایستەی ئەوەیە ڕێگای بێژمار ژیانی بۆ بگرینە بەر.»
«ئەگەر ئێمە ویستی ئازادی بە ئاکامی پاڵنەرەکان بزانین، ئەوا گەیشتن بە ئازادی گونجاو نابێت. ویستی ئازادی بەرهەمی پاڵنەرەکان نییە، بەڵکوو ویستە لە ئاست پاڵنەرەکاندا. لەژێر ئەو ڕۆشناییەدا ویستی ئازادی هاوکاتە بە گەشتی تێگەیشتن لە بوون، چونکە ئەو لایەنەمان خستە ڕوو، کە چۆن پاڵنەری داهێنانی شێوە، ڕیتم و فۆڕمەکان لە هۆشدا کەمتوانان لە ئاست ڕاستەقینەی دیاردە و شتەکاندا، بەڵام لە دەرەوەی پاڵنەری فۆڕمبەخشین و ڕیتمبەخشین، بوونی مرۆڤ لەژێر باری کۆمەڵێک هەلومەرجی تردایە، کە هەلومەرجەکان ئاکامی بەیەکدادان، هاوسەنگی و چەقبەستنی زەبرە فرەجۆرەکانن. ئازادی، لەو ڕووەوە، ئازادییە لە هەموو شتەکان، بۆ نموونە لە پاڵنەر، هەلومەرج و زەبرە سەپێنەرەکان، چ دیار بن، چ نادیار. لەو کۆنتێکستەدا، ویست و پاڵنەری ئازادی بۆ تێگەیشتنە لە بوون. پێویستە مەودای ئەو ئازادییە بۆ ئازادی لە بیرکردنەوەدا کورت بکەینەوە، بەو پێیەی ئازادی لە بیرکردنەوەدا وەک پێشمەرجێکی بێسازشە، بۆ ئەوەی هەلومەرجی تێگەیشتن لە بوون گونجاو بێت. ئازادی لە بیرکردنەوە واتە ئازادی لەو پێکهاتانەی، کە ناهۆشیارانە گرمۆڵە بوونە و جڵەوی بیرکردنەوەیان بە دەستەوە گرتووە.خڿٮٮ»
درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3XrQ0Bh
jineftin
Photo
💫 (گرڎ ڕوێ ڕۆجیار مزیۆ)




فەرشید ڕۆستەمی

📝شیعری هەورامی


قوڵفوو بەرەی چەودیمەو و
دەنگوو دەسبەن و
تەنیایی دەسا چی‌دیمەو،
بابۆڵێوە وەرم زڕیێ و
ئەڎایێوە یەخە دڕیێ چوو دووراوە.

ناقڵۆکار و نزم، وەراوەرشەو بازجوو
سەوز
بەرز
بێ مدرامان
کۆساڵان و چنارەکێ، خیاڵاشنە.

هەڕەشێ
تەنافە و تەرسنای
پەلێ هاڵی و قەڵەمێ سفڵە سەروو مێزێوە
ئاویر، زوقم 
شیللاخ و شەڕ
چوار کوڵە کونجاو دەوریشنە،
قنج و حازر.
ونی و سیروان
مەرڎەی، وەڵات دلێ چەماشنە
بێدەنگ، خۆفناک، تووڕە و گردچێ!

لچ بە دڎانی مەزانۆ
چوارپایێوە بانگوو سەعبی
تاراننە ترازیۆ
چەنوو وەرکەوتەی و
هەراو پۆلێ قازی قوڵنگا،
داربەلوێ
زاگرۆسنە جە ئەڎا بۆ.

ئارگاو 1401

https://jineftin.krd/2023/01/23/%da%af%d8%b1%da%8e-%da%95%d9%88%db%8e-%da%95%db%86%d8%ac%db%8c%d8%a7%d8%b1-%d9%85%d8%b2%db%8c%db%86/
jineftin
Photo
سايكۆلۆجياى ميللەتى داگيركراو:
ترس وەك سەرچاوەى پاڵپشتيكردنى كورد لە هەڵبژاردەى ئێراق


دیاری سابیر

«كات بەيانیی ڕۆژێکی مانگى هەشتى ساڵى ١٩٧٣يە، لە يەكێك لە شەقامەكانى شارى ستۆكهۆڵمى سويد تاوانبارێكى ڕاكردوو دەچێتە نێو بانكى سڤێريێ كرێديتبانكێن. لە ژێر چاكەتەكەيەوە چەكێكى نيوە-ئۆتۆماتيكى شاردووەتەوە؛ كاتێك دەچێتە ژوورەوە چەكەكەى دەردەهێنێت، تەقە دەكات بە بنبانى بانكەكەدا و بە دەنگێكى بەرز هاوار دەكات "ئاهەنگەكە دەستى پێ كرد". دواى ئەوەى پياوێكى پۆليس بريندار دەكات، چوار لە كارمەندانى بانكەكە بە بارمتە دەگرێت. ئۆڵسن، كە ناوى تاوانبارەكەيە، داواى ٧٠٠ هەزار دۆلارى ئەمەريكى، ئۆتۆمبێلێك بۆ دەرچوون، و ڕزگاركردنى كلارك ئۆڵۆفسن كە بە تاوانى دزيكردن و بەشدارى لە كوشتنى ئەفسەرێكى پۆليسدا لە ساڵى ١٩٦٦دا دەستگير كرابوو، دەكات. دەسەڵاتدارانى سويد، بە چەند كاتژمێرێك سەرجەم داواكارييەكانيان جێبەجێ كرد؛ تەنانەت فۆرد مەستانگێكى شينى پڕ بەنزينيان بۆ هێنا، بەڵام ڕەتيان كردەوە ڕازى ببن بەوەى ئۆڵسن لەگەڵ بارمەتەكاندا شوێنەكە بەجێ بهێڵێت.
لەم كاتەدا، بارمتەكان، كە لە نێو گەنجينەى بانكەكەدا بوون، پەيوەندييەكى سەير و نامۆيان لەگەڵ تاوانبارەكاندا دروست كرد. كريستين ئێنمارك، يەكێك لە بارمتەكان، كاتێك دەلەرزى، ئۆڵسن چاكەتێكى دا بەسەر شانيدا، هەروەها، كاتێك خەونێكى ناخۆشى بينى بە دەنگێكى هێواش ئارامى كردەوە و يەكێك لە گوللەكانى خۆى وەك ديارى پێ دا. پتر لەمە، كاتێك يەكێكى تر لە بارمتەكان، بيرگيتا لەندباڵد نەيدەتوانى پەيوەندى بە خێزانەكەيەوە بكات، ئۆڵسن دڵى دەدايەوە و پێى دەوت "جارێكى ديكە هەوڵ بدەرەوە". لەمانەيش سەيرتر، كاتێك ئێليزابێس ئۆڵدرێن، ئاشكراى كرد كڵاوستەرۆفۆبيا(ترس لە شوێنى داخراو)ی هەیە ئۆڵسن يارمەتى دا كە بچێتە دەرەوەى گەنجينەكە و پياسە بكات. ساڵێك لە دواى ڕووداوەكە ئێليزابێس بە ڕۆژنامەى نيو يۆركەرى وت "بيرمە لەو كاتەدا بيرم دەكردەوە زۆر دڵى باشە مادام دەهێڵێت بچمە دەرەوە". سڤێن سافسترۆم، تاك پياوى بارمتە لە ڕووداوەكەدا وتى "كاتێك ئەوها ميهرەبانانە ڕەفتارى لەگەڵدا دەكردين وەك خودايەك تەماشامان دەكرد".»

«بێگومان، وەك نموونەكانى پێشتر باسمان لێوە كرد، جەمارەى داگيركراو هەوڵ دەدات پاساو بهێنێتەوە بۆ ئەم حاڵەتە، لێرەدا يەكێك لە پاساوەكان ئەوەبوو كە خەڵكى دەيانوت ياريزانى كوردى تێدايە، بێ ئاگا لەوەى ئەو ياريزانانە فۆڕمێكى زۆر توندترى كۆنيشانەى ستۆكهۆڵميان تێدايە! پاساوهێنانەوەيەكى تر بۆ ئەم بابەتە لە ڕێگەى شكستى حوكومڕانى كوردييەوە لە باشوور دەگرێت. پێم خۆشە ئەوە ڕوون بێت ئەم نووسينە بە هيچ جۆرێك ڕەوايەتيدان نييە بەوەى كە لە باشوورى كوردستان دەگوزەرێت. ئاشكرايە هەرێمەكەمان چەندين قەيڕانى قووڵى سياسى، ئابوورى، و كۆمەڵايەتى هەيە؛ بارودۆخەكە بە جۆرێك خراپ بووە كە سيستەمە جياوازەكانى كۆمەڵگەى ئێمە، گەر كەسى حيزبى بەڕێوەيان ببيات يان ناحيزبى، لە زۆربەى حاڵتەكاندا بە شێوەيەك گەندەڵ دەبن كە پاداشتى درۆ و نەزانى زياتر دەكەن وەك لە ڕاستگۆيى و زانين. ئەمە شتێكە لاى هەموومان ئاشكرايە، و مرۆڤى هۆشيار دەبێت ڕەخنەى لێى هەبێت! بێگومان پاش ئەوەى ئەو شتانەى كە داواى دەكات لە خۆيدا جێبەجێى كرد؛ بۆ نموونە گەر داوا دەكات گەندەڵى نەمێنێت، ئەوا دەبێت كە خۆى چووە فەرمانگەيەكى حوكومى، واستە نەكات بۆ ڕاييكردنى كارەكەى لەسەر حسابى خەڵكى تر»

درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3R7bhxv
jineftin
Photo
📚 ماریا و چەمکی "ڕەوشت" لای نیچە





ژاڵە حەسەن

  لە ڕوانگە"نیچە"وە، چەمکی ڕەوشت Ethics: ئەو تاقمە بەهایەی دەرەوەیە، چ لە ڕێگەی ئایینەوە بێت، یان نەریتی کۆمەڵایەتییەوە بەسەر تاکەکاندا سەپێنراون و چاوەڕێ دەکرێت، هەموو تاکەکان پێڕەوی بکەن. بۆ نموونە ئەگەر لە کولتوور، باوەڕ و نەریتی کۆمەڵێکدا گۆشتخواردن قەدەغە کرابێت، لە کاتێکدا تاکێکی ئەو کۆمەڵە سەرکێشی دەکات و گۆشت دەخوات، بە بێڕەوشت یان خراپەکار ناوزەد دەکرێت. لە ژیانێکی ڕەوشتیدا تاکەکان خزێنراونەتە ناو ستراکچەری دەستەیەک بەها و چاکە و خراپەشەوە، بە گوێرەی  شوێنکەوتن و لادان لەو ستراکچەرە، پێناس دەکرێن.
بەلای کۆمەڵەوە، لادانی کەسێک لەو نۆرم و بەهایانە، لادانە لە ڕەوشتی کۆمەڵ و لەو حاڵەتەشدا تاکی خۆتێپەڕ بە بێڕەوشت دادەنرێت؛ بەڵام تاکی بێڕەوشت وەک "نیچە" ناوی لێ دەنێت، تاکێک نییە خراپ و شەڕخواز بێت، بەڵکوو پێشکەوتنخوازە و تاکێکە دەیەوێت کولتوورە بازاڕییە چەقبەستووەکە تێ بپەڕێنێت و خۆی بە بەهایەکی  بەرزتر  لە ژوور بەها باوەکانەوە بگەیەنێت.
لە ڕوانگەی لێکۆڵینەوەکەی نیچەوە لەسەر چەمکی "ڕەوشت"، ماریا ئەو مرۆڤەیە کە لە بەها و نەریتە باوەکە یاخی بووە؛ کولتوور و بەها باوەکان ڕەت دەداتەوە و خۆی بە پلەیەکی بەرزتر لە ژوور کولتوورە بازاڕییەکەوە دەگەیەنێت. بەو پێیەی تاک لەنێو کولتووری بازاڕیدا خاوەنی بیرکردنەوە و ڕوانینی خۆی نییە و بوونی خۆی ناناسێت. هەر لەبەر ئەوەیش ویستی بۆ ئازادی نییە، وەک ڕۆبۆتێک بە خواستی ئەوانی دی دەجوڵێتەوە.
ماریا ئەو مرۆڤەیە، بە کۆمەڵێک بەها و حەقیقەتی نوێوە دەرکەوت و پوچییەتیی خۆمانی پیشانداین. پوچییەتییەک کە لە ناواخنی نەریتی دواکەوتووانە، ئایینی توندڕەو، دەسەڵاتی سیاسیی گەندەڵ... هتد دروست بووە.
درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3wEKzDi
jineftin
Photo
💫خشتەی… لێکدان!


کورتەچیرۆک
سپێدە ساڵحی
🔅
 
لە بەرامبەر ئاوێنەکەدا وەستا، زوڵفە سپییەکانی دایکی ئالۆزکاو بە لاجانگیدا چنگیان تێ دەکرد، بۆ؟ ... بیری کەوتەوە کاتێک دەڕۆشت بۆ قوتابخانە، ئەو کاتەی کە خشتەی لێکدانی لەبەر نەبوو و مامۆستا بە پێنووسەکەی لە سەر دەستی دەدا و دەیگوت: خشتەی لێکدان لەبەر کە! خشتەی لێکدان لەبەر کە! خشتەی لێکدان لەبەر کە! دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە دایکی دەبینی کە لە سووچێکی مەتبەقدا، چاوەکانی ئاوسا بوون و هەم دیسان خەسووی بە ژاری زاری شیتاڵ شیتاڵی کردبوو. کاتی نانی نیوەڕۆ بوو، ئێستەکە مێردەکەی دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە. ترسێکی تاڵ زمانی لە پەلوپۆ خست. چاوی قوچا و وەک هەمیشە تەنها گریا بوو. کاتێک دەستەکانی کچەکەی دەبینی کە جێگەی لێدانی پێنووسەکە ئاوساوە، دەیگوت کچم خشتەی لێکدان لەبەر کە! من نەمزانی خشتەی لێکدان چەندە گرنگە. دوو بدەی لە دوو دەبێتە چوار. چاوم قوچاو و کردم بە سێ. ڕۆحم لە ژێر بێدەنگیدا تەزی. چۆڕەم لێکەوت، شیرم نەما، پوورە پیرەت بە گۆچانی نەستەق و توانج چەند جار لێی دام. لە باتی دە پێنجم لە بیست کەم کرد. چاوم قوچا و سەراسێم گرت. کچەکەی تەنها چرپاندی بە گوێیدا پێی مەڵێ نەخۆش بووم و نەمتوانی لەبەری کەم، فەلاقەم ئەکا. چاوت لێم بێت ئەویش لێم ئەدا.
چەند خولەک لەمەوبەر زەنگی تەلەفونەکە لێی دا! زیڵەی تارا... نیڕە و تێخووڕینی ... کاکەی. ئەلەو... ئەلەو... دایخستبوو. دەستی وشک بوو. زیڕەی فرمێسک تکایە ئێسقانی. زیڕەی ئیسقان بوو؟ نا زیڵەی تارا... زیڵە یان زیڕە، خشتەی... لێکدان بوو، لێکدان یان لێدان؟ خشتەی... لێییییدان بوو.
چاوی نوقاند و کردییەوە. جلەکانی قوتابخانەی لەبەر کرد. خۆی بوو یان کچەکەی!؟ کتومت خۆی. دەستی ڕاگرت بۆ مامۆستا. سێ جار لێی دا. قژئاڵۆز و چاو ئاوساو و دەست کۆڵەوار.

🔻 سەردانی ماڵپەڕی ژنەفتن بکەن:
https://jineftin.krd/
🎭 تریفه‌ی مانگەشەو
شانۆنامەیەکە لە حەوت دیمەندا


دانا ڕەئووف

🎭 کارەکتەرەکان

ژنی یەکەم
ژنی دووەم
ژنی سێیەم
منداڵێك
پیاوێك

سێ ژن و منداڵێك و پیاوێك لەسەرە ڕێگایەك، نزیك دارستانێك بە تەنیشت یەکەوە، بەرامبەر بە بینەران دانیشتوون. سیمای دەم و چاویان، هەروەك ئەوەی ماسکییان پۆشیبێت، تەواو سپی کراوە. پیاوەکە تا کۆتایی هیچ ناڵێت و بێ جووڵە، بەرامبەر بینەران دادەنیشێت، بەڵام هەندێك جار بە جووڵەی دەست و سەر و دەم و چاو، پەرچەکردای سەبارەت بە دیالۆگی ژنەکان دەبێت.


ئەم شانۆنامەیە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://bit.ly/3HVbIbq
🌈 "یووڤال نوح هەراری" لەبارەی هاوڕەگەزخوازییەوە دەدوێ

لە ئینگلیزییەوە: سۆما عادل
🏳️‍🌈"دەقی وتەکانی یووڤال نوح هەراری بە نووسین، لەم لینکە بخوێنەرەوه.
https://bit.ly/3RugAHL
🌈 ڤیدیۆکە بە ژێرنووسی کوردی:
https://youtu.be/KVQUen5n7xQ
jineftin
Photo
📚 ئیسلامی کوردی و ناسیۆنالیزم
گێڕانەوە ئایینییەکانی نەتەوەی کورد لە درێژاییی کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە و بەرایییەکانی سەدەی بیست



کەماڵ سولەیمانی
لە ئینگلیزییەوە: حیسامەدین (ھیوا) خاکپوور

  لەم وتارەدا ھەندێک تیشک دەخرێتە سەر تێکەڵاویی ئیسلام و ناسیۆنالیزم لە مێژووی مۆدێرنی کورددا. بۆ ئەم مەبەستە بە شێوەی ھەڵبژاردن، ڕوانگە و چالاکییەکانی ھەندێک لە کەسایەتییە سیاسی-ئایینییە ناسراوە کوردەکانی کۆتاییی سەدەی نۆزدە و بەراییی سەدەی بیست وەبەر تیشکی لێکۆڵینەوە دەدرێت. ئەم لێکۆڵینەوە بە ھیچ شێوەیەک داگر و کۆگر نییە. لێرەدا دەمھەوێت نیشانی بدەم کە ئایینداری کوردی ھەر وەکوو دیکەی کۆمەڵگە موسوڵمانەکان، ناسیۆنالیزمەکەیان لەخۆ گرتووە و خۆیان لەگەڵ ناسیۆنالیزم گونجاندووە. بە واتایەکی دیکە کەسایەتییە ئایینییە کوردەکان، بە سەر ناسیۆنالیزمدا کراوە بوون و لە ھەندێک لە جۆرەکانی خۆبەڕێوەبەری کورد پشتگیرییان دەکرد و چالاکییان دەنواند: ئەوان کوردیان وەکوو نەتەوەیەکی جیاواز وێنا دەکرد و ھەر بۆیە شەرعییەتی داخوازی و مافە سیاسییەکانی کوردیان ڕادەگەیاند و پشتگیریان لێ دەکرد. بە واتایەک ئەم خاڵەی دوایی نەتەوەخوازی پێناسە دەکات چونکە مافی خۆبەڕێوەبەری بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر خۆئێرجاعی  ڕۆنراوە. من باس لەوە دەکەم کە خاڵی پێناسەکەری ناسیۆنالیزمی ئایینی ئەوەیە کە بکەری ئایینی مۆدێرن، سنوورەکانی ”خۆی¬-بەکۆمەڵ“ لە نێو بابەتی نەتەوەییدا چێ دەکات و وێنای دەکات.
لەم ساڵە دوایییانەدا کۆمەڵێک توێژینەوە ھاتۆتە ئاراوە کە پێداچوونەوە بە پێوەندیی نێوان ناسیۆنالیزم و ئایین لەنێوان عەرەب و کورد و تورکدا دەکات. ئەم توێژینەوانە، ئەو ڕوانگە ئورتۆدۆکسییە زاڵەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر قایل بە پەیوەندیی زاتی ناسیۆنالیزم و سکۆلاریزم بوو، دەبردە ژێر پرسیار و ھەروەھا بە شێوەیەک لەسەر دێروەدەرکەوتنی  ناسیۆنالیزمی تورکی و کوردی پێداگری دەکرد. ئێستاکە بە تایبەت ئەو ئایدیایەی کە عەرەبە بووژانەوەخوازە ئیسلامییەکان بە ناسیۆنالیست دەزانێت یان ئەوەی کە کاریگەرییان لە ناسیۆنالیزم وەرگرتووە، ئیعتبارێکی یەکجار زۆری بەدەست ھێناوە. من لە جێگەیەکدا باسم لەوە کردووە کە ژیان و ئەندێشەی بکەری ئایینی لەنێو پاڕادایمی ناسیۆنالیزمدا دەجووڵێتەوە، ھاوکات لەگەڵ ئەوەی ناتوانن ھیچ سیستەمێکی سیاسی لە دەرەوەی دەوڵەت-نەتەوە وێنا بکەن و ئەمە ئەوان دەکات بە بکەرێکی ناسیۆنالیست.

درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3jCjKMT
jineftin
Photo
💫 سەبارەت بە لەدایکبوونەوە، بە تۆفانەکە، بە تۆ
ڕاهۆز کامەران

🔅پاژێک لە شیعرەکە

سەبارەت بە ڕێگاکان
کە لەمێژە پاڵەوانەکان پیایدا ڕۆیشتوونەتەوە
سەبارەت بە نینۆکەکانت کە لەناو زامەکانمدا جێ ماون
سەبارەت بە گوێیەکانت،
گوارەکانت،
بە زمانت کە لەنێو زاری منت نابوو.
سەبارەت بە ئاگردانەکان
چیرۆکەکان
پاڵەوانەکانی نێویان
بە بەلەمە زۆرەکان کە بە شازادەکانەوە ڕۆیشتن و
نەگەڕانەوە
لە خۆم دەپرسم!

وەڵامەکان

بێ لە بۆشاییی
دەریاکان، بێ لە ماسیی نائاشنا
خەونەکان، بێ لە داچڵەکین
هیچیان
هیچ نەبوون و
هیچ نین و
هەرگیز هیچ نابن.



🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە  
https://bit.ly/3Y8Z12i
jineftin
Photo
"شتێک بە ناوی قەیرانی دەروونشیکاری، بوونی نییە"
دیمانەیەک لەگەڵ ژاک لاکان لەبارەی دەروونشیکارییەوە - ١٩٧٤


لە ئینگلیزییەوە: قەندیل زاگرۆس

«لە پێگەی یەکەمدا، ئەوەی ناو نراوە قەیران، بوونی نییە، ناتوانێ بوونی هەبێت. دەروونشیکاری هێشتا نزیک نەبووەتەوە لەوەی سنوورەکانی خۆی بدۆزێتەوە. زۆر شت ماوە کە بدۆزرێتەوە لە پڕاکتیزەکردن و نائاگاییدا. لە دەروونشیکاریدا، هیچ وەڵامێکی ئامادە و دیاریکراو بوونی نییە، پشودرێژی و گەڕانێکی زۆر بەدوای هۆکاردا هەیە.
دووەمین خاڵ ئەوەیە، چۆن دەتوانرێ بگوترێ فرۆید تێپەڕێندراوە، لە کاتێکدا هێشتا بەتەواوی تێی نەگەیشتووین؟ ئەوەی بەدڵنیایی دەیزانین ئەوەیە فرۆید وای کرد ئاگاییمان لەبارەی شتانێکی نوێوە هەبێ، کە بەر لەو نەماندەتوانی تەنانەت خەیاڵیشی بکەین. لە کێشەکانی نائاگایییەوە بگرە تاکوو گرنگێتی سێکسواڵیتە، لە چوونە نێو پانتاییی سیمبولییەوە تاکوو کەوتنەژێر یاساکانی زمانەوە.
دۆکترینی فرۆید تەنانەت خودی حەقیقەتیشی خستە ژێر پرسیارەوە و ئەمە پەیوەندی بە هەمووانەوە هەیە، شەخسیی هەر تاکێک. ئەمە شتێکی جیاوازە لە قەیران، دووبارەی دەکەمەوە: هێشتا دوورین لە فرۆید. ناوەکەی بووە مایەی داپۆشینی زۆر شت و ئەمەیش چەندین لادانی لێ کەوتەوە، هەندێک لە شوێنکەوتووەکانی بەوەفاوە بەتەواوی دوای مۆدێلەکەی وی نەکەوتن و ئەمەیش بووە هۆی دروستبوونی ڕاڕایی لەبارەی ئەوەی فرۆید مەبەستی چی بوو. لە ساڵی ١٩٣٩ و پاش مردنی، هەندێک لە قوتابییەکانی بە شێوازی تر پڕاکتیزەی دەروونشیکارییان دەکرد، بچووککردنەوەی تەکنیکەکانی بۆ چەند فۆرمیوڵەیەکی ناچیز: تەکنیک وەک ڕیچواڵێک، بچووککردنەوەی چارەسەر لەسەر خەڵکی وەک میتۆدێک بۆ پڕۆسەی گونجاندنەوەی تاک لەگەڵ ژینگە کۆمەڵایەتییەکەی، ئەو کارەی فرۆید بە توندی ڕەتی دەکردەوە، دەروونشیکارییەکی دڵدەرەوەی نێو ساڵۆنەکان.»

«دەروونشیکاری یانی فرۆید. گەر دەتەوێ دەروونشیکاری بکەی، ئەوا دەبێ بگەڕێیتەوە بۆ کارەکانی فرۆید، تێرم و پێناسەکانی ئەو، بە وردی بابەتەکان بخوێنینەوە و شرۆڤەی بۆ بکەین. بۆ ئەم ئامانجە قوتابخانەی فرۆیدم لە پاریس دامەزراند. هەرزوو دیدگای خۆمم بەر لە بیست ساڵ یان زیاتر ڕوون کردنەوە: گەڕانەوە بۆ فرۆید مانای ئەوەیە ئەو لادان و دانەپاڵانەی فینۆمینۆلۆژییە بوونگەرایانە لا بدەین. بۆ نموونە، ئەو دەزگا فۆرماڵییانەی کۆمەڵەی دەروونشیکاری و، دووبارە خوێندنەوەی فێرکارییەکانی فرۆید لەڕێی ئەو پڕەنسیپە سەرەکییانەی لەنێو کارەکانی دایناوە. دووبارە خوێندنەوەی فرۆید تەنها مانای دووبارە خوێندنەوەی فرۆیدە. ئەوەیشی وا ناکات، تێگەیشتنی خراپ دەڵێ کاتێ لەبارەی دەروونشیکارییەوە قسە دەکات»

درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3JPOe8Y