jineftin
Photo
📚 سەرەتایەک بۆ چەمکە بنەڕەتییەکانی جێندەر و ڕەگەز (Sex)
✍ئامادەکردن و نووسینی: زانۆ
✅ چەمکەکان بریتین لەو زاراوانەی کە زانایان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی وەک پۆلی شیکاری بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگا و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی بەکاری دەهێنن. لە توێژینەوە جێندەرەکاندا چەندین چەمکی لەو جۆرە هەن کە چوارچێوەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕەفتارەکان دیاری دەکەن. مێژووی چەمکی جێندەر درێژ نییە بە پێچەوانەی چەمکی چینایەتی. چەمکی جێندەر بۆ یەکەمجار لە ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن جۆن مۆنی لە گوتارێکدا بەکار هێنرا کە مەبەست لێی شەرعیەتدان بە گۆڕینی ڕەگەزی بوو، و لە کۆتایییەکانی شەستەکانەوە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەکار دەهێنرێت. لەو قۆناخەوە، پرسی جێندەر بووەتە ناوەندی باسەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی. سەرهەڵدانی ڕاستەقینەی جێندەر وەک چەمکێک تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە شەپۆلی دووەمی فێمینیزم کە سەرنجی بۆ دابەشبوونە ڕەگەزییەکان لە کۆمەڵگادا ڕاکێشا و بۆ ئەو شێوازانەی جیاوازی و نایەکسانیی کۆمەڵایەتی دروست کردووە. توێژەرانی فێمینیست دەستیان کرد بە پەرەپێدانی تیۆریی جیاواز سەبارەت بە چۆنیەتیی دروستبوونی «ژن» و هەروەها بەکارهێنانی جێندەر، نەک ڕەگەز، وەک ڕێگەی سەرەکیی باسکردن لە پەیوەندیی نێوان ژن و پیاو. هەندێک لە فێمینیستەکان پێیان وایە ژن جگە لە 'ئۆبژەیەک(بابەتێک)ی سێکسی بۆ پیاوان' هیچی تر نییە و لەم ڕێگەی بەشتبوونەوە دەبێتە ژن. بۆیە ئامانج بۆ زۆرێک لە چالاکوانان و توێژەران ئازادکردنی ژن بوو لەناو ئەم کاتیگۆرییانە. توێژەرانی فێمینیست پێشنیازی ئەوە دەکەن کە پێویستە لە گوتار و نووسینە ئەکادیمییەکاندا لەنێوان دوو زاراوەی «جێندەر» و «ڕەگەز» تێ بگەین و جیا بکرێتەوە. پێ دەچێت مشتومڕ لەسەر ئەوەی کامیان گرنگترە، ڕەگەز یان جێندەر، یان باسکردن لەوەی کە چۆن مرۆڤەکان تێ بگەن ڕەگەز چییە، باسکردنی جیندەر زۆر گرنگ بێت.
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2ee5parn

ژنەفتن
سەرەتایەک بۆ چەمکە بنەڕەتییەکانی جێندەر و ڕەگەز (Sex)
سەرەتایەک بۆ چەمکە بنەڕەتییەکانی جێندەر و ڕەگەز (Sex) %
jineftin
Photo
✅ دهربارهی ئیلحاد له کۆمهڵگای ئێمهدا
ئهوانهی باسی جیاوازی و ههمهچهشنهیی دهکهن؛ باسی چی دهکهن؟
✍ماردین ئیبراهیم
✅ «مرۆڤی ناخوداباوهڕ کهسێکه که بڕوای به بوونی هێزێکی میتافیزیکی پیرۆز نییه، واته مرۆڤی مولحید جیاوازه له مرۆڤی عیلمانی، چونکه ئیلحاد ههڵوێست و شوێنگهیهکی فیکری و وجودییه، بهڵام عیلمانییهت دۆکترینێکی سیاسییه، بهو مانایه کهسێکی عیلمانی دهکرێت بڕوای به خوا ههبێت، بڕوای به هێزێکی میتافیزیکی سهرهوهی مرۆڤ و دهرهوهی گهردوون ههبێت، بهڵام بۆ بهڕێوهبردنی کۆمهڵگا و ئابووری و سیاسهت، عیلمانی بێت و بڕوای به پێوهری ئایینی نهبێت. واته پهروهردگارێکی ههمهتوانای پیرۆز، مهرجهعی کۆزمۆلۆجی و میتافیزیکی کهسی خوداباوهڕه، بهڵام دهکرێت ههر ههمان کهس، مهرجهعه سیاسی و دۆکترینهکهی بۆ بهڕێوهبردنی کۆمهڵگا، ئایین نهبێت و خودی ههڵسوکهوت و جیهانبینییهکهی ئایین ئاراستهی نهکات. کارل پۆپهر یهکێکه له بیرمهنده دیارهکان که عیلمانییه و لایهنگری سهرسهختی کۆمهڵگای کراوهیه و خۆیشی به مهسیحی زانیوه و کۆزمۆلۆجیاکهی کۆزمۆلۆجیای ئینسانی ئیمانداری مهسیحی بووه. له ژیانی تایبهتی خۆیدا مهسیحی و وهک دۆکترینێکیش بۆ بهڕێوهبردنی کۆمهڵگا مرۆڤێکی عیلمانی و کراوه. بۆیه له ڕووی تیۆرییهوه هیچ کێشهیهک لهوهدا نییه مرۆڤ موسوڵمان بێت و له ژیانی تایبهتی خۆیدا پراکتیزهی بکات، هاوکات له ژیانی گشتیدا بهرگری له عیلمانیهت بکات. مۆرکردنی ههر کهسێکی عیلمانی به مولحید و ناخوداباوهڕ ستراتیجێکی دهستئهنقهسته که ههندێک فیگهر و تهوژمی دینی پهنای بۆ دهبهن که خواستی ئایدیۆلۆجیای دینی ئاراستهیان دهکات ئامانجهکهشیان لێدانه له ههر ڕهوتێکی دهرهوهی نهخشه ئایدیۆلۆجییهکهی خۆیان. بهشی زۆری ئهو کهسانهی له مێژووی ئیسلامدا وهک مولحید ناسێنراون و ئازار دراون و ههندێکیان کوژراون له ڕاستیدا مولحید نهبوون، بهڵکوو ههڵگری دید و تێڕوانینێک بوون که لهگهڵ هێڵی سهرهکیی ڕوانینی بکوژهکاندا یهکی نهگرتۆتهوه.»
✅ «جیاوازی ههر ئهوه نییه ههبێت بهڵکوو دهبێت به ماف و کهرامهتهوه ههبێت، دیار بێت، ببینرێت، ببیسترێت، پێگه و ئیعتیباری وهکوو مرۆڤی یهکسان پارێزراو بێت، مافی ههبێت گوزارشت له خۆی و جیهانبینییهکهی بکات و ئهو گوزارشتکردنه نهبێته هۆی لهکهداربوون و فهوتانی چانسی پێگهیشتن و سهرکهوتنی.
جیاوازی و ههمهچهشنهیی و تۆلێرانس به سادهیی، مانای ئهوهیه ئێمه ههموومان وهک مرۆڤ، تهنیا لهبهر مرۆڤبوونهکهمان یهکسان بین، خاوهن ماف بین، دهرفهتی یهکسانمان پێ بدرێت، وهکوو یهک بۆمان ههبێت گوزارشت له ئایدیا و جیهانبینییهکانمان بکهین. یهکسان بین له ئهرک و مافدا به چاوپۆشین لهوهی موسوڵمانین یان نا-موسوڵمان، ئیماندارین یان بێئیمان، خوداباوهڕین یان ناخوداباوهڕ یان ئهگنۆستیک "کهسێک که گومانداره و دڵنیا نییه خوداباوهڕ بێت یان ناخوداباوهڕ و پێی وایه هیچ لایهکیان ناتوانن بیسهلمێنن شوێنگهی کامیان ڕاستتره"، یهکسان بین به چاوپۆشین لهوهی مهیلی سێکسوالیتیمان چییه، جێندهرمان چییه، ژنین یان پیاو یان ناوهندڕهگهز، ئینتیمای ئیتنی و کولتووری و کۆمهڵایهتیمان چییه، ئینجا به چاوپۆشین لهوهی ئینتیمای سیاسی و گرووپیمان چییه.»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://tinyurl.com/2engnkk2

دهربارهی ئیلحاد له کۆمهڵگای ئێمهدا
دهربارهی ئیلحاد له کۆمهڵگای ئێمهدا %
jineftin
Photo
✅ بە ناوی ئەخلاقەوە و لە خزمەتی دەسەڵاتدا
پرسی جێندەر لە تەلەڤیزیۆنەکانی باشووردا؛ ئاوڕدانەوەیەکی خێرا
✍یارا
✅ «لەم چەند ساڵەی دواییدا هەندێ لە تەلەڤیزیۆنەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی شێلگیر و بەردەوام دەستیان داوەتە ورووژاندنی پرسی جێندەر و لەوێشەوە پرسی کۆمەڵگەی «ئێڵجیبیتی»یەکان لە کوردستاندا و بە بانگهێشتکردنی ژمارەیەک ئەکادیمیسیەن و مامۆستای زانکۆ، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە «تێڕامانی زانستی» بۆ ئەم پرس و بابەتە هەستیارانە دەکەن. بەڵام بە پێچەوانەی ئەم ئیدیعا و بانگەشانەوە، بەرنامەکانیان هەڵگری هیچ ڕاستییەکی زانستی و تەنانەت تێگەیشتنێکی بەرهەست و قووڵ نین و «ئەکادیمیسیەن و مامۆستا و زانست» زیاتر بۆ «جوانسازی و ڕازاندنەوە» بەکار دەهێنن تا بۆ دۆزینەوەی حەقیقەتێک کە تا ئێستە شاراوە بووە یاخود سەرکوت کراوە. بە واتایەکی تر، لەو بەرنامانەدا هەندێ زانیاریی کاڵوکرچ و ناتەواو و شرۆڤەنەکراو وەک مەعریفەی زانستیی سەلمێنراو لە قەڵەم دەدرێن و هەوڵ دەدرێت لە ڕێگای دەستکاریکردنی هەستەکانی جەماورەوە وەک پرسی هەرەگەورە و مەترسیدار وێنا بکرێن. لێرەدا دوو بەرنامە کە هەردووکیان لە تەلەڤیزیۆنی «سپێدە»وە بڵاو کراونەتەوە، وەک نموونە وەرگیراون و هەوڵ دەدرێت لە سۆنگەی ئەو دووانەوە بە شێوەیەکی زۆر سەرپێیی ئاوڕێک بدرێتەوە لە بەرچاوترین کێشەکانی ئەم چەشنە نزیکبوونەوانە لە پرسێکی گرنگی وەک جێندەر و کۆی بزاڤی مافەکانی ژنان و کەمینە جێندەرییەکان لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی هەنووکەی کۆمەڵگای کوردستاندا.»
✅ «جان مینارد کینز، ئابووریزانی ناسراوی سەدەی بیست، ڕستەیەکی بەناوبانگی هەیە، ئەو دەڵێت: «ئەگەر دەتانەوێ نەتەوەیەک لەناو ببەن، باشترین و شاراوەترین کەرەستە بریتییە لە هەڵئاوسان. هەڵئاوسانێکی درێژخایەن دروست بکەن، چونکوو وردەوردە هەرهەموو بنەما ئەخلاقی و ئابوورییەکانی ئەو نەتەوەیە دادەڕووخێت.» ڕەنگە بتوانین هەندێ دیاردە و بەڵای دیکەی وەک درزی چینایەتی و ئیستیبداد و گەندەڵیی ئابووری و سیاسییش هەر لەم ڕیزەدا دابنێین. لە ڕاستیدا ئەوەی بنەما ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگایەک دادەڕووخێنێ، بە هیچ شێوەیەک کردار یان حەزێکی سێکسیی دوور لە عورفی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵە تاکێکی کەمهەژمار و تەنانەت پڕهەژماریش نییە، بەڵکوو بڵاوکردنەوەی هەژاری، هەڵاواردن، گەندەڵی و گرانییە، زەوتکردنی مافی خەڵکە لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و بەشداریکردن لە سیاسەتدا، کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگایە لە لایەن مافیا ئابووری و سیاسییەکانەوە، نەمانی هەستی ئارامی و جێگیربوونە و... . ئەم چەشنە بەرنامانە کە لەژێر ناوی دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و بەها ئایینییەکاندا دروست دەکرێن، خۆیان یەکێکن لە هۆکارەکانی کوێرکردنی چاوەکان و کەڕکردنی گوێیەکانی جەماوەرێکی ستەملێکراو و لە هەمان کاتدا میکانیزمێکی زۆر کاریگەرن لە کۆمەڵە میکانیزمەکانی دەسەڵاتە نادیمۆکراتەکان بۆ شاردنەوەی کێشە حەقیقی و سەرەکییەکان و قوتکردنەوەی دیاردەی ساختە و دەستکرد.»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3H1BYjM

بە ناوی ئەخلاقەوە و لە خزمەتی دەسەڵاتدا - ژنەفتن
jineftin
Photo
💫پیاوی سەهۆڵین
✍ هاڕوکی مۆڕاکامی
لە ئینگلیزییەوە: دینۆ
🔅پاژێک لە چیرۆکەکە
یەکەمجار لە هۆتێلی پەناگەی خلیسکانێ بینیم، سەختە وێنای بینینی پیاوێکی سەهۆڵین بکرێت لە جێگەیەکی تر. لە هۆڵی هۆتێلەکە بوو، لە کاتێکدا جمەی دەهات لە ئاپۆڕای کۆمەڵە گەنجێک، ئەو لە گۆشەیەکی دوور لە ئاگردانەکە دانیشتبوو، بە قووڵی نغرۆی خوێندنەوە بووبوو. نزیکەی نیوەڕۆ بوو، بەڵام وا دیار بوو تیشکی پاک و ساردی بەیانیان تەنیا لەسەر ڕووی ئەو دەدرەوشایەوە. هاوڕێکەم چرپاندی: ئەوە پیاوی سەهۆڵینە!
لەوکاتەدا هیچ بیرۆکەیەکم دەربارەی ئەوە نەبوو کە پیاوی بەستەڵەک دەبێت چۆن بێت، هاوڕێکەشم لەو بارەیەوە نەیتوانی کۆمەکیم بکات، هەموو ئەوەی دەربارەی دەیزانی ئەوە بوو کە پیاوێکە بە ناوی پیاوی سەهۆڵین. دواتر درێژەی پێ دا: لەوانەیە لە سەهۆڵ دروست بووبیت بۆیە وای پێ دەڵێن، بە شێوەیەک بوو، وەک ئەوەی لەبارەی پیاوێکی سەهۆڵین نەدوێت، بەڵکوو لەبارەی تارماییییەک یان پەتایەکەوە بدوێت.
پیاوی سەهۆڵین گەنج دیار بوو، هێڵی سپی وەک پاشماوەی بەفر بەدی دەکرا کە بە بەهێزی بە تاڵە مووە لوولەکانی سەریەوە بەسترابووە. باڵای بەرز بوو، چەنەگەی نووکتیژ بوو، وەک کریستاڵی شەختە. پەنجەکانی بە شەختە داپۆشرابوو وەک ئەوە بوو هەرگیز نەتوێتەوە، جگە لەم شتانە بەتەواوی ئاسایی دەهاتە پێشچاو. ئەو زۆر جوان نەبوو، بەڵام بەلای هەندێک کەسەوە سەرنجڕاکێش بوو. شتێک لەودا هەبوو کە دەیتوانی کونەودەرت بکات. بەتایبەتی چاوەکانی و ئەو تەماشاکردنە ڕوون و بێدەنگانەی وەک بەستەڵەکی دەمەوبەیانیانی زستان، وەک کازیوەی بەرەبەیان لەسەر جەستەیدا بریقەی دەدا. بۆ ساتێک لەوێ وەستام و تەماشای پیاوی سەهۆڵینم کرد لەوبەری هۆڵەکەوە لە کتێبەکەی ڕۆ چووبوو. جووڵەی لە خۆی بڕیبوو، وەک ئەوەی بیەوێت باوەڕ بە خۆی بهێنێت کە بەتەواوی تەنیایە. دوانیوەڕۆی دواتر لە هەمان جێی پێشووی دانیشتبوو، کتێبەکەی دەخوێندەوە. کاتێک ڕۆیشتمە ناندێن بۆ ئەوەی نانی نیوەڕۆ بخۆم، تەنانەت هەتا لای ئێوارێ کاتێک لەگەڵ هاوڕێیانم لە خلیسکانێی سەر بەفر گەڕامەوە، هەر لەوێ بوو، لەسەر هەمان چەرپا دانیشتبوو، هەمان کتێبی بە هەمان جۆر چاو پێدا دەخشاند. ڕۆژی دواتریش هەمان شت بوو، نزیکی نیوەڕۆ بوو لە ژوورەکەم دابەزیمە خوارەوە، بەتەنیا دانیشتبوو، بە هێمنی دەیخوێندەوە وەک ئەوە وابوو تەواوی گەردوونی دەوری بەشێک بن لە دیمەنێکی بەستوو.
🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3XeD01x

پیاوی سەهۆڵین
پیاوی سەهۆڵین %
💫 دوو بەژن
✍ ئۆکتاڤیۆ پاز
لە ئیسپانییەوە: ژیار هۆمەر
🔅
دوو بەژنی ئاوێزان
دەماودەم دوو شەپۆلن
شەویش زەریایە.
دوو بەژنی ئاوێزان
دەماودەم دوو بەردن
شەویش سارایە.
دوو بەژنی ئاوێزان
دەماودەم بنجن
بە شەودا داکوتراون.
دوو بەژنی ئاوێزان
دەماودەم تیغن
شەویش برووسکەیە.
دوو بەژنی ئاوێزان
دوو ئەستێرەن دەکشێن
لە بۆشاییی ئاسمان.
🔻 بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکان سەردانی ماڵپەڕی ژنەفتن بکەن.
https://jineftin.krd/

✅ جینۆلۆجیا و گەمەی ونكردنی سەلارخان
✍عەلی عومەر
✅ «ڕۆمانی "سەلارخان" ڕۆمانێكی "مەحموود نەجمەدین"ە تا ئێستا سێجار چاپ كراوە، ئەم ڕۆمانە لە دوو بەش پێك هاتووە، بەشی یەكەم بە یانزە پاژ پۆلێن كراوە، بەشی دووەم بە هەشت ناوبڕ لە یەكدی دراون. بەشی یەكەم، گێڕانەوە بە مۆنۆلۆگە، كەسی یەكەمی تاكی منی بگێڕەرەوە بە نۆرە بە شێوازێكی كرنۆلۆژی، ڕووداوەكان دەگێڕێتەوە، لە كارەكتەری سەرەكیی سەلارەوە دەست پێ دەكات، ئینجا كارەكتەری دووەم ماكۆسان بۆی تەواو دەكات، بەم شێوازە بە زنجیرەیی تا كۆتا پاژی یانزە دەڕوات. بەشی دووەم لە نۆ ناوبڕدا حیكایتخوانی هەموو شتزان، لە ڕێگای كارەكتەرەكانەوە كردەی گێڕانەوە بەردەوامی هەیە، گرێچن تەژی كراوە بە ڕووداوی جۆراوجۆر، ململانێ بەپیی جووڵە، لە شوێن و كاتدا بە شێوازێكی تەریبی گرێدراوە بە دەرخستن و ڕێكخستنی ڕەگەزەكانی تری ڕۆمان. گرێچنی یەكەم باس لە چیرۆكی دابڕانی دوو دڵدار دەكات، بۆ یەكتر دەگەڕێن، یەكتر نادۆزنەوە. گرێچنی دووەم، چیرۆكی دڵداری سەردەمی مەلیك دەكاتە بنەمایەك بۆ چیرۆكی یەكەم، بە جۆرێك لە جۆرەكان، دەقئاوێزانی لەتەكدا دروست دەكات. گرێچنی سییەم، لە سەردەمی شەڕی ئێرانەوە دەست پێ دەكات، هەر لەو ساڵەدا كۆتایی دێ، پێچەوانەی گرێچنی یەكەم بەردەوام دەبێ تا دەگاتە سەردەمی دوای ڕاپەڕین، واتا ئێستای ئامادە كە كەسایەتیی سەلار بە مۆنۆلۆژ، لە هەشت شوێندا لە چاوەڕوانی چوونە حەمامدا، بە پڕۆسەی فلاشباگ پەیتا پەیتا بەسەرهاتەكە دەگێڕێتەوە»
✅ «ئەم ڕۆمانە باس لە قەیرانی مرۆڤی كورد دەكات، نە لە ڕابردوودا، نە ئێستا نەیتوانیوە، مرۆڤئاسا خۆشەویستی و هاوسەری لەتەك نیشتماندا بكات كە لە سەلارخاندا خۆی دەبینێت. ماكۆسانیش وەك سیاسییەك لە دڵسۆزیی چینی ژێرەوەدا، بە تێپەربوونی كاتدا، لە گۆڕینی ئایدلۆجیای چینی بۆرجوازی دەسەڵاتدا، لە بەرەنگاربوونەوەی نامۆبوونێكدا، ناتوانێ نیشتمان بدۆزیتەوە، بگات بە سەلار، لەگەڵ داڕووخانی خۆشەویستیدا وەك ئاماژەیەك باڵەخانە بەرزەكانی ئایدلۆجیای شاری تازە دادەڕووخێن، ماكۆسان و سەلار ڕەمزێكن نەیانتوانی هەردوو زەمەنەكە و مرۆڤ و سیاسەت ئاشت بكەنەوە، لەگەڵ گەشەكردنی شار و گۆڕینی خانوو و كەلاوە بە كۆشك، باڵەخانە، شار گەورە دەبێت، كەسەكان بچووك دەبنەوە. دەسەڵاتی كوردی توانی شار گەورە بكات، بەڵام نەیتوانی كەسایەتی دروست بكات، خۆشەویستی بنیاد بنێ، ئەمەش لە پەیوەندیی خۆشەویستی سێ سەردەمی جیاوازدا دەردەكەوێت، ناگەن بەیەك، یەكتر نادۆزنەوە، گەمەی ونكردن و دۆزینەوە، ڕەمزێكە، بە كردەیەكی جینالۆجی، گەورەبوونی شار، ئەوەندە بەشدارە لە ونكردنی كەسەكان، بەخشینەوەی تاوان، ئەوەندە هۆیەك نییە بۆ دۆزینەوە و پاككردنەوەی كەسەكان.»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3Xj9XKg

جینۆلۆجیا و گەمەی ونكردنی سەلارخان
جینۆلۆجیا و گەمەی ونكردنی سەلارخان %
jineftin
Photo
✅ توندڕەوی: تۆڵەی شکستخواردوو
✍ئیان بوروما
لە ئینگلیزییەوە: بڵند ئێزەدی
✅ «ئایا دەستپەڕ سەر دەکێشێت بۆ خۆتەقاندنەوە؟ ڕەنگە کەس وا بیر نەکاتەوە. چەندێک دەستپەڕ پێوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کوێری و شیزۆفرینیا هەیە، هێندەیش خۆتەقاندنەوە. بەڵام ڕەنگە پەیوەندییەک هەبێت لەنێوان ناکامی یاخوود نامرادیی سێکسی، لەگەڵ پەلکێشان بۆ توندڕەویی توندوتیژانە. هاوکات ئەمە تێمایەکی ڕۆمانێکی سەرنجکێشیشە: حەڤدە، دەقەکە ڕۆماننووسی یابانیی کونزابورۆ ئۆوی براوەی خەڵاتی ئەدەبیی نۆبڵ بۆ ساڵی ١٩٩٤، نووسیویە. زەمەنی چیرۆکەکە، شەستەکانی سەدەی ڕابردووە، ئەو سەردەمەی تێیدا نووسراوە.
کارەکتەری سەرەکی کوڕێکی حەڤدەساڵانە، کە ناتوانێت دەسپەڕ نەکات؛ ئەم کوڕە لە حەمام، لەسەر چرپاکەی، لە باخچەکان و تەنانەت لە پۆلەکەیشی دەستپەڕ دەکات. ئەو، وەکوو چۆن شەرمی لە هەموو شتێک دەکرد، ئەوهاش شەرمی لەم خووەی دەکرد. لە یاریدا باش نییە، شکستخواردوو لەگەڵ کچاندا و کەڵەگایش لە ماڵەوە، لەگەڵ کەسیشدا هەڵ ناکات، نە لەگەڵ باوکە لیبڕاڵە حولحولییەکەی، نە لەگەڵ دایک و خوشکەکەی، نە لەگەڵ مامۆستاکانیشی، بگرە لەگەل خۆیشیدا.»
✅ «یەکێک لە بەربەرێتییەکانی جەنگ، چ لە دونیای دێرین و چ لە پێکدادانەکانی ئێستاشدا، بریتییە لە بەڵێن بە پیاوە برسی و ڕیسواکراوەکان، مزگێنیپێدان بەوەی سەروەختێک شارێک دەستی بەسەردا گیرا، ژنەکانیش بەشێکن لە تاڵانییەکان. تاکە جیاوازی لەنێوان ئەمە و بەدەستهێنانی حۆرییەکانی بەهەشت، ئەوەیە کە ئۆبجێکتی ئارەزووە پاشدونیایییەکان ڕاستەقینەن و تەنها باجێکی سەختی دەوێت.
بەتەنها ئەو ڕوانگە باوە بەسە کە سێکس لەگەڵ ژن، شەڕ دروست دەکات، تەنانەت لە پێکدادانە کەمخوێناوییەکانیش: چەشنی تۆپی پێ. زۆرجاران، کاتێک هەڵبژاردەیەکی نیشتیمانی دەکەوێتە جەنگەوە، ڕاهێنەرەکە ڕایدەگەیەنێت کە نزیکبوونەوە لە هاوسەر و خۆشەویستەکانیان قەدەغەیە. پیاوەکان پێویستە ببەسترێنەوە. وەختێکیش شکستیان بە دوژمن هێنا، سێکس دەبێت بە پاداشتیان. یەکێک لە گەورەترین سەربوردەکانی تۆپی پێی هۆڵەندا، چیرۆکی جامی جیهانیی ١٩٧٤ـە. گوایە بێبەشبوون لە چێژوەرگرتن لە ژنان، وای لە هەندێک لە یاریزانەکان کرد لەگەڵ لەشفرۆشەکانی ئەو ناوچەیە ڕابوێرن؛ ئەمەیش بووبووە هۆی دۆڕانیان لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر ئەڵمانیا.»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3kochRU

توندڕەوی: تۆڵەی شکستخواردوو
توندڕەوی: تۆڵەی شکستخواردوو %
jineftin
Photo
💫وەهم
✍ ئەژین فەهمی
🔅پاژێک لە چیرۆکەکە
درهنگانی شهو بوو، دالیا لای ژوورسهری مێردهكهیهوه دانیشتبوو و كوڕه تاقانهكهشی، كه ههر ههشت ساڵانێك دهبوو لهسهر كۆشی خهوی لێ كهوتبوو. بێدهنگ و پهرێشان دهستی به نێو قژه كورت و نهرمهكهیدا دههێنا، سهری شۆڕ دهكردهوه و تهوێڵی ماچ دهكرد. جارجارهش پشتهدهستی به ڕووخساره بێگهرد و نهرمهكهیدا دهخشاند. كوڕهكهی لەژێر پهتووه ئهستوورهكهدا خۆی گرمۆڵه كردبوو و ههردوو دهستیشی خستبوونه نێوانی ڕانه گهرمهكانییهوه.
بهریكرد بهلای دیوارهكهوه، بهخهمبارییهوه نیگایهكی درێژی گرته ڕووخساری مات و مهلوولی مێردهكهی، ههناسهیهكی قووڵی ههڵكێشا و لێی ورد بووهوه كه مردووئاسا، بێ هیچ جووڵهیهك لهسهر گازهرای پشت ڕاكشابوو. كامیل هێشتا خهو نهچووبووه چاوهكانییهوه، وهك ئهوهی له فیلمێك بنواڕێت له بنمیچهكه ورد دهبووهوه. بێدهنگییهكی خهمناك باڵی بهسهر ژوورهكهدا گرتبوو. دالیا ئهو ڕۆژه شوومهی بیركهوتهوه، كه ئهوی تێدا ئیفلیج بوو.
سپێدهیهكی گهرمی هاوین بوو، كامیل لهگهڵ كرێكارهكانی بهردهستی، له نهۆمی سێیهمی باڵهخانهیهكهوه كاریان دهكرد. كامیل و كرێكارهكان له سوچێكی نهۆمی سهرهوهی باڵهخانهكهوه له بارهی نۆژهنكردنهوهی بنمیچ و ژوورهكانی باڵهخانهكهوه مشتومڕیان بوو. لهو ساتهدا بهدهم قسهكردنهوه سهری شۆڕ كردبووهوه و له پان و بهرینی بیناكهی دهنواڕی، له پڕێك وهك ئهوهی خودا ویستبێتی، بلۆكێك لهژێر قاچیدا ترازا و كهوته خوارهوه. بێگومان كهوتنێك لهو بهرزییهوه بۆ پیاوێكی به تهمهن و كهتهی وهك ئهم ئهستهم بوو به زیانێكی كهم بۆی دهربچێت. بۆیه ئهو ڕووداوه ناههمواره ههرچوار پهلی له جووڵه وهستاند، ئیدی لهسهری بترازێ نهیتوانی هیچ ئهندامێكی جهستهی ببزوێنێت و بۆ ههمیشه به ئیفلیجی مایهوه.
🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/01/19/%d9%88%db%95%d9%87%d9%85/

وەهم
وەهم %
jineftin
Photo
✅ هێزی ئاگامەندی لە تێگەیشتن لە بوون
سەرەباسێک بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونە گیانخوازییەکان
✍سۆران ئازاد
✅ «بوون ماڵی ئێمەیە و ئێمە لەو ماڵە شکۆدارەدا خاوەنماڵین. ئەوەی لەو ماڵەدا هەست بە نامۆییی خۆی دەکات، خاوەنماڵەکانی تر بە سەروەرتر لە خۆی دەزانێت. بۆ دواوە و بۆ پێشەوە بڕوانین، هەر خۆمان دەدۆزینەوە. ئەو هێزە ئافرێنەرەی ئاگامەندیی ئێمە هەیەتی، جیهان لە خۆیدا دەئافرێنێت و جیهان دەکاتە مانیفێستی خۆی لە بەرجەستەبووندا. هێزی ئافراندن و ڕووخاندن لە یەککاتدا هێزە یەزدانییەکانی ئاگامەندین، بەڵام ئاگامەندی هەمیشە ئاگامەندیی بوونە و هیچی تر. لەم سەرەباسەدا، ڕوانگەیەک لەو جۆرە تێڕامانە دەخەمەڕوو، ئەویش بە هەوڵی دامەزراندنی زەمینەیەک بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونە گیانخوازییەکان (Spiritual experiences).
بە بۆچوونی (ڕۆی ڕام باسکار)، ئێمە دوو جۆر زانینمان هەن: زانینی یەکەم سەبارەت بە بوونە لە کاتێکدا زانینی دووەم پێوەندیی بە بەرهەمهێنانەوە (production) هەیە. لێرەدا، ئێمە زانینی دووەم بەلاوە دەنێین و ڕوومان لە جۆری یەکەمە، کە زانینە سەبارەت بە بوون. تەنیا لە ڕێگەی زانینی یەکەمەوەیە، کە ئێمە دەتوانین تێگەیشتن بۆ بوونی خۆمان مسۆگەر بکەین. خودی زانین سەبارەت بە بوون هێزە بۆ بوونی ئێمە، چونکە مرۆڤانی زانین بایەخی زانین دەزانن؛ ئەوان دەزانن، کە زانین سەبارەت بە بوون دەروازە گەورەکەیە ڕووەو ئازادی؛ تاکە دەروازەیەک، کە شایستەی ئەوەیە ڕێگای بێژمار ژیانی بۆ بگرینە بەر.»
✅ «ئەگەر ئێمە ویستی ئازادی بە ئاکامی پاڵنەرەکان بزانین، ئەوا گەیشتن بە ئازادی گونجاو نابێت. ویستی ئازادی بەرهەمی پاڵنەرەکان نییە، بەڵکوو ویستە لە ئاست پاڵنەرەکاندا. لەژێر ئەو ڕۆشناییەدا ویستی ئازادی هاوکاتە بە گەشتی تێگەیشتن لە بوون، چونکە ئەو لایەنەمان خستە ڕوو، کە چۆن پاڵنەری داهێنانی شێوە، ڕیتم و فۆڕمەکان لە هۆشدا کەمتوانان لە ئاست ڕاستەقینەی دیاردە و شتەکاندا، بەڵام لە دەرەوەی پاڵنەری فۆڕمبەخشین و ڕیتمبەخشین، بوونی مرۆڤ لەژێر باری کۆمەڵێک هەلومەرجی تردایە، کە هەلومەرجەکان ئاکامی بەیەکدادان، هاوسەنگی و چەقبەستنی زەبرە فرەجۆرەکانن. ئازادی، لەو ڕووەوە، ئازادییە لە هەموو شتەکان، بۆ نموونە لە پاڵنەر، هەلومەرج و زەبرە سەپێنەرەکان، چ دیار بن، چ نادیار. لەو کۆنتێکستەدا، ویست و پاڵنەری ئازادی بۆ تێگەیشتنە لە بوون. پێویستە مەودای ئەو ئازادییە بۆ ئازادی لە بیرکردنەوەدا کورت بکەینەوە، بەو پێیەی ئازادی لە بیرکردنەوەدا وەک پێشمەرجێکی بێسازشە، بۆ ئەوەی هەلومەرجی تێگەیشتن لە بوون گونجاو بێت. ئازادی لە بیرکردنەوە واتە ئازادی لەو پێکهاتانەی، کە ناهۆشیارانە گرمۆڵە بوونە و جڵەوی بیرکردنەوەیان بە دەستەوە گرتووە.خڿٮٮ»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3XrQ0Bh

هێزی ئاگامەندی لە تێگەیشتن لە بوون
هێزی ئاگامەندی لە تێگەیشتن لە بوون %
jineftin
Photo
💫 (گرڎ ڕوێ ڕۆجیار مزیۆ)
✍ فەرشید ڕۆستەمی
📝شیعری هەورامی
قوڵفوو بەرەی چەودیمەو و
دەنگوو دەسبەن و
تەنیایی دەسا چیدیمەو،
بابۆڵێوە وەرم زڕیێ و
ئەڎایێوە یەخە دڕیێ چوو دووراوە.
ناقڵۆکار و نزم، وەراوەرشەو بازجوو
سەوز
بەرز
بێ مدرامان
کۆساڵان و چنارەکێ، خیاڵاشنە.
هەڕەشێ
تەنافە و تەرسنای
پەلێ هاڵی و قەڵەمێ سفڵە سەروو مێزێوە
ئاویر، زوقم
شیللاخ و شەڕ
چوار کوڵە کونجاو دەوریشنە،
قنج و حازر.
ونی و سیروان
مەرڎەی، وەڵات دلێ چەماشنە
بێدەنگ، خۆفناک، تووڕە و گردچێ!
لچ بە دڎانی مەزانۆ
چوارپایێوە بانگوو سەعبی
تاراننە ترازیۆ
چەنوو وەرکەوتەی و
هەراو پۆلێ قازی قوڵنگا،
داربەلوێ
زاگرۆسنە جە ئەڎا بۆ.
ئارگاو 1401
https://jineftin.krd/2023/01/23/%da%af%d8%b1%da%8e-%da%95%d9%88%db%8e-%da%95%db%86%d8%ac%db%8c%d8%a7%d8%b1-%d9%85%d8%b2%db%8c%db%86/

(گرڎ ڕوێ ڕۆجیار مزیۆ) - ژنەفتن
jineftin
Photo
✅ سايكۆلۆجياى ميللەتى داگيركراو:
ترس وەك سەرچاوەى پاڵپشتيكردنى كورد لە هەڵبژاردەى ئێراق
✍دیاری سابیر
✅ «كات بەيانیی ڕۆژێکی مانگى هەشتى ساڵى ١٩٧٣يە، لە يەكێك لە شەقامەكانى شارى ستۆكهۆڵمى سويد تاوانبارێكى ڕاكردوو دەچێتە نێو بانكى سڤێريێ كرێديتبانكێن. لە ژێر چاكەتەكەيەوە چەكێكى نيوە-ئۆتۆماتيكى شاردووەتەوە؛ كاتێك دەچێتە ژوورەوە چەكەكەى دەردەهێنێت، تەقە دەكات بە بنبانى بانكەكەدا و بە دەنگێكى بەرز هاوار دەكات "ئاهەنگەكە دەستى پێ كرد". دواى ئەوەى پياوێكى پۆليس بريندار دەكات، چوار لە كارمەندانى بانكەكە بە بارمتە دەگرێت. ئۆڵسن، كە ناوى تاوانبارەكەيە، داواى ٧٠٠ هەزار دۆلارى ئەمەريكى، ئۆتۆمبێلێك بۆ دەرچوون، و ڕزگاركردنى كلارك ئۆڵۆفسن كە بە تاوانى دزيكردن و بەشدارى لە كوشتنى ئەفسەرێكى پۆليسدا لە ساڵى ١٩٦٦دا دەستگير كرابوو، دەكات. دەسەڵاتدارانى سويد، بە چەند كاتژمێرێك سەرجەم داواكارييەكانيان جێبەجێ كرد؛ تەنانەت فۆرد مەستانگێكى شينى پڕ بەنزينيان بۆ هێنا، بەڵام ڕەتيان كردەوە ڕازى ببن بەوەى ئۆڵسن لەگەڵ بارمەتەكاندا شوێنەكە بەجێ بهێڵێت.
لەم كاتەدا، بارمتەكان، كە لە نێو گەنجينەى بانكەكەدا بوون، پەيوەندييەكى سەير و نامۆيان لەگەڵ تاوانبارەكاندا دروست كرد. كريستين ئێنمارك، يەكێك لە بارمتەكان، كاتێك دەلەرزى، ئۆڵسن چاكەتێكى دا بەسەر شانيدا، هەروەها، كاتێك خەونێكى ناخۆشى بينى بە دەنگێكى هێواش ئارامى كردەوە و يەكێك لە گوللەكانى خۆى وەك ديارى پێ دا. پتر لەمە، كاتێك يەكێكى تر لە بارمتەكان، بيرگيتا لەندباڵد نەيدەتوانى پەيوەندى بە خێزانەكەيەوە بكات، ئۆڵسن دڵى دەدايەوە و پێى دەوت "جارێكى ديكە هەوڵ بدەرەوە". لەمانەيش سەيرتر، كاتێك ئێليزابێس ئۆڵدرێن، ئاشكراى كرد كڵاوستەرۆفۆبيا(ترس لە شوێنى داخراو)ی هەیە ئۆڵسن يارمەتى دا كە بچێتە دەرەوەى گەنجينەكە و پياسە بكات. ساڵێك لە دواى ڕووداوەكە ئێليزابێس بە ڕۆژنامەى نيو يۆركەرى وت "بيرمە لەو كاتەدا بيرم دەكردەوە زۆر دڵى باشە مادام دەهێڵێت بچمە دەرەوە". سڤێن سافسترۆم، تاك پياوى بارمتە لە ڕووداوەكەدا وتى "كاتێك ئەوها ميهرەبانانە ڕەفتارى لەگەڵدا دەكردين وەك خودايەك تەماشامان دەكرد".»
✅ «بێگومان، وەك نموونەكانى پێشتر باسمان لێوە كرد، جەمارەى داگيركراو هەوڵ دەدات پاساو بهێنێتەوە بۆ ئەم حاڵەتە، لێرەدا يەكێك لە پاساوەكان ئەوەبوو كە خەڵكى دەيانوت ياريزانى كوردى تێدايە، بێ ئاگا لەوەى ئەو ياريزانانە فۆڕمێكى زۆر توندترى كۆنيشانەى ستۆكهۆڵميان تێدايە! پاساوهێنانەوەيەكى تر بۆ ئەم بابەتە لە ڕێگەى شكستى حوكومڕانى كوردييەوە لە باشوور دەگرێت. پێم خۆشە ئەوە ڕوون بێت ئەم نووسينە بە هيچ جۆرێك ڕەوايەتيدان نييە بەوەى كە لە باشوورى كوردستان دەگوزەرێت. ئاشكرايە هەرێمەكەمان چەندين قەيڕانى قووڵى سياسى، ئابوورى، و كۆمەڵايەتى هەيە؛ بارودۆخەكە بە جۆرێك خراپ بووە كە سيستەمە جياوازەكانى كۆمەڵگەى ئێمە، گەر كەسى حيزبى بەڕێوەيان ببيات يان ناحيزبى، لە زۆربەى حاڵتەكاندا بە شێوەيەك گەندەڵ دەبن كە پاداشتى درۆ و نەزانى زياتر دەكەن وەك لە ڕاستگۆيى و زانين. ئەمە شتێكە لاى هەموومان ئاشكرايە، و مرۆڤى هۆشيار دەبێت ڕەخنەى لێى هەبێت! بێگومان پاش ئەوەى ئەو شتانەى كە داواى دەكات لە خۆيدا جێبەجێى كرد؛ بۆ نموونە گەر داوا دەكات گەندەڵى نەمێنێت، ئەوا دەبێت كە خۆى چووە فەرمانگەيەكى حوكومى، واستە نەكات بۆ ڕاييكردنى كارەكەى لەسەر حسابى خەڵكى تر»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3R7bhxv

سايكۆلۆجياى ميللەتى داگيركراو:
سايكۆلۆجياى ميللەتى داگيركراو: %