jineftin
Photo
📚بنیادی کارهکتهر و ئێستاتێکای گێڕانهوه له ڕۆمانی "کهناڵی مهیموونه چهکدارهکان"ی کاروان عومهر کاکهسوور
بەشی دووەم
(٢-٢)
✍عەلی عوسمان یاقـووب
✅ «ئەمڕۆ زۆربەی ڕەخنەگرەکان بەوە دڵخۆشن، کە چیرۆکخوان بە بەشێکی سروشتیی چیرۆک بزانن، بەڵام بەیەکەوه گونجاندنی چیرۆکخوان لەگەڵ پێکهاتەکانی چیرۆک هێشتا هەر مەسەلەیەکی مشتومڕئامێزە. بەدەر لەوەی، کە چیرۆکخوان لە لای (کاروان)، لە ڕوانگەی لێکۆڵینەوە لە فۆرم و چەمکی چیرۆک، وەکوو بەرهەمێکی هونەری، ڕەگەزێکی بنچینەیییە، ڕاستییەکەی بۆ تێگەیشتن لە ڕۆمانەکانیشی هەر ڕەگەزێکی بنچینەیییە، له ڕوانگهی ئهو ڕاستییەی، کە چیرۆکخوان دەچێتە ناو پێکهاتەکانی ڕۆمان. ئەمەش وەکوو کاردانەوەیەک بۆ تایبەتمەندێتییەکانی ڕۆمان، بۆ قووڵکردنەوەی تەکنیکی گێڕانەوە ڕوو دەدات نەک وەکوو کاردانەوەیەک بۆ خودی چیرۆکەکە. چیرۆکخوان لای (کاروان)، ئەو بەکارهێنانە ڕووکەشەی نییە، کە کار بۆ دامەزراندنی چوارچێوەیەک بکات بۆ چیرۆکەکە بۆ ئەوەی هەرچی بابەتە یان ئاخاوتن و دەمەتەقێیە وەکوو ڕاپۆرتێک ڕایبگەیەنێت، چونکە لە پاڵ گێڕانەوەکەدا، خوێنەر، لێره و لەوێ، له ڕێگهی دیالۆگەکانی ناو گێڕانەوەکەوە هەست دەکات لە بەردەم شانۆنامەیەک دایه، کە زۆر نەخشەکاریی بۆ کراوە.»
✅ «دەکرێت بڵێین ڕۆمانی "کەناڵی مەیموونە چەکدارەکان"، دواجار، بریتییە لە تۆمارێک بۆ ئامادەکردنی کارەکتەر بۆ گەیشتن بە دوایین تێگەیشتن لە شتەکان. ئەم ئامادەکردنەش لە فۆرمی گواستنەوەیەکی خێراوە دێت بۆ دیوی ناوەوەی کارەکتەرەکانی تریش و لێکدانەوەی سیمبۆڵە تایبەتییەکانی ئێستا و ڕابردوو، کە دواجار، لە منداڵدانی ئەم پرۆسەیە بینینی کارەکتەرەکە بهرامبهر بە واقیع، بە ژیان دروست دەبێت. پرۆسەکە، ڕاستییەکەی، چالاکییەکی دەروونی و هزرییە، زیاتر لەوەی جەستەیی بێت. هەڵبەت، زۆر کەس بەم گەڕان و پشکنینەی، کە باسمان لێوە کرد سەرقاڵن، بەڵام دیاره زۆربەیان وەکوو "ئامانج" و "ئازادی هەمین مامان" و "سۆزان" لە چالاکییە دەروونییەکان بەئاگا نین. (کاروان) ئەم کارەکتەرانە هەڵدەبژێرێت، چونکە بە گشتی، وەکوو چیرۆکخوان، لەڕادەبەدەر هەستیارن سەرەڕای ئەو جیاوازییەی نێوانیان سەبارەت بە ڕادەی زانیارییەکان یان بە خودی کارەکتەرەکانیان. بێجگە لەمەش، نووسەر لە ڕێگای بەکارهێنانی تەکنیکی شەپۆڵی هۆشەوە هەوڵ دەدات نهێنییەکانی دیوی ناوەوەی کارەکتەرەکان لەگەڵ دونیای فراوانی دەرەوە هاوتەریب بکات. بە واتایەکی تر دیوی ناوەوەی کارەکتەرەکان دەبن بە وێنەیەکی بچووکی دونیای دەرەوه.»
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3Ev3Zzn

ژنەفتن
بنیادی کارهکتهر و ئێستاتێکای گێڕانهوه له ڕۆمانی "کهناڵی مهیموونه چهکدارهکان"ی کاروان عومهر کاکهسوور
بنیادی کارهکتهر و ئێستاتێکای گێڕانهوه له ڕۆمانی "کهناڵی مهیموونه چهکدارهکان"ی کاروان عومهر کاکهسوور %
jineftin
Photo
✅ کورد و زەروورەتی دوورکەوتنەوە لە لێواری مان و نەمان
خوێندنەوەیەکی بابەتییانەی هەڵوێستی کوردی ڕۆژهەڵات لە بزووتنەوەی ئەمدواییەی کوردستان و ئێراندا
✍ ئاسۆ ئیسلامپەنا
✅ «سەرهەڵدانی بزووتنەوەی بەرینی جەماوەریی ئەمجارەی ئێران، لە کوردستانەوە دەستی پێ کرد و یەکەمین گیانبەختکردوو و یەکەمین کۆبوونەوە و یەکەمین خۆپیشاندان و یەکەمین درووشمەکانیش لە کوردستان بوون و لەوێوە زۆر زوو پەلی هاویشتە زۆربەی ناوچە و هەرێمەکانی دیکەی ئێران. پەرەسەندنی خێرا و بێوێنەی درووشمەکانی ڕاپەڕینەکە لە کوردستانەوە بۆ هەموو ئێران، جیا لە بەخشینی ڕواڵەتێکی سیکۆلار و داخوازیی ڕوون و ئاشکرا بە بەراورد لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ساڵانی پێشتر، زۆر خێرا کوردی خستە ناوەندی خرۆشی ئەمجارەی ئێران و پێگەیەکی بێوێنەی بە کورد بەخشی. یەکەم ڕۆژەکانی سەرهەڵدانەکە ترۆپکی هاوپشتی و شانۆیەکی نوێ بوو لە هەنگاوی جەماوەر بەرەو یەکگرتوویی و پاڵپشتبوون بۆ یەکتر. درووشمی پشتیوانی لە کوردستان، خۆپیشاندانەکانی تاران و تەورێز و باکووری ئێران و زۆر شار و ناوچە و هەرێمی گرتەوە. بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە کوردستان و ڕژانە سەرشەقامی شارەکانی ئێران بۆ پشتیوانیی مانگرتن و خۆپیشاندانی کوردستان، دەریخست درووشمە سەرەتایییەکانی بەرگری لە کوردستان، بەرهەمی هەڵچوونێکی لەناکاو و نەخوازراو نەبووە.»
✅ «لە ڕاپەڕینی ئێستای کوردستان و ئێراندا، کۆماری ئیسلامی و سەڵتەنەتخواز و پان ئێرانیست و ناسیۆنالیستە ئێرانییەکان لەم بەرەیەدان. ترسی سەرەکیی ئەوان هەمان دیاردەی سەرەکیی ڕاپەڕینەکەیە کە بریتییە لە درووشمی هاوپشتی و یەکگرتوویی و پێویستیی قبووڵکردنی یەکتر. فەلسەفەی سەرەکیی بوون و مانەوەی ئەم هێزانە هەتا ئێستا بڵاوکردنەوەی ڕووحی دژبەیەکی و ناتەبایی و بێمتمانەیی بووە لەناو خەڵک و بەتایبەت نەتەوەی باڵادەست. نەوەی ڕاپەڕیوی ئێستا لە درووشمەکانیدا وەڵامی تەواو ئاشکرا و ڕوون و بێنیاز لە ڕاڤە و تەفسیر، بە سیاسەتی دووبەرەکی نانەوە دەداتەوە. ئەم نەوەیە بە دەنگی بەرز خوازیاری لەگۆڕنانی هەموو ستەمگەرێکە لە هەر چوارچێوەیەکدا: مەرگ و نەمان بۆ ستەمگەر، جا چ شا بێت و چ ڕێبەر. ئەمە لە چەندین درووشمی دیکەشدا هەتا ئێستا ڕۆژانە و لە شوێنی جیاواز دەوترێتەوە.»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3rO0UDg

کورد و زەروورەتی دوورکەوتنەوە لە لێواری مان و نەمان
کورد و زەروورەتی دوورکەوتنەوە لە لێواری مان و نەمان %
jineftin
Photo
✅ بیرمەندان و ڕۆشنبیرانی فەڕەنسایی پشتگیری لە ڕابوونی "ژن، ژیان ئازادی" دەکەن
ئا: سەیران
📝 کۆمەڵێک بیرمەند و ڕۆشنبیری ناسراوی فەڕەنسایی لەوانە (ئالان بادیۆ فەیلەسووفی هاوچەرخ، ئەتیەن بالیباری فەیلەسووف، لۆدیڤین بانتینی مێژوونووس، ماریۆن کارێل نووسەر و ئەکادیمیسیەن. ئالان نێرتۆی ئەنترۆپۆلیجیست، ئێریک فاسینی کۆمەڵناس، تۆماس پیکیتیی ئێکۆنۆمیست و دەیان توێژەری دیکە) لە بەیاننامەیەکدا داوای پشتیوانی و پشتگیریی نێوەنەتەوەیی لە خەڵکی ئێران و کوردستان دەکەن.
لە بەیانەکدا هاتووە کە "گردبوونەوەیەک کە لە مەراسیمی ئەسپەردەکردنی 'مەهسا ئەمینی' لە زیدی خۆی (سەقز) ڕێکخرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تووندوتیژی بڵاوەی پێکرا. لەگەڵ پچڕانی ئەنتەرنێت و داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زانیمان کە هیزەکانی کۆماری ئیسلامی، کوردستانی ئێران و هەروەها کوردستانی عێراقیان بە بیانوونی ئەوەی کە بوونەتە هۆی ناڕەزایەتی و ئەم ڕاپەرینە بۆردمان کردووە"
هەرەوەها نووسراوە "ئێمە دەبێ پێداگری بکەین لەسەر ڕابوونی بوێرانەی ژنانی ئێران کە بەشێکی زۆر فراوانی ئێرانی لەگەڵدایە... لەگەڵ ئەوەی کە بزوێنەری تووڕەییی خەڵک، کوشتنی کچە لاوێکی کورد بوو لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە. بەڵام قەیرانە سیاسییەکە زۆر ڕیشەدارترە... خۆپیشاندەران ڕێشەی ڕژێمیان کردووەتە ئامانج. ئەوانەی کە پێیان وایە داخوازیی خەڵک تەنیا "نەمانی حیجابی زۆرەملێ"یە هەڵەن. خۆپیشاندەران هاوار دەکەن حکوومەتی ئاینییان ناوێت".
"ڕوونە کە ئامانجی ئەم بانگەوازە بۆ واژۆکردنی ئەم بەیاننامەیە ئیدانەکردنی ڕژێم و پشتگیری لە هیزە سیاسییەکان، بەتایبەت چەپەکان کە داوای ئازدیی سیاسی و مافی یەکسانی بۆ ژنان دەکەن.
لە کۆتاییدا نووسراوە "با ئەم هاوارە ببیستین".
✅بەیاننامەکە بە زمانی فەڕەنسی لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://www.liberation.fr/idees-et-debats/tribunes/soutenez-le-peuple-iranien-soutenez-la-femme-la-vie-la-liberte-20221008_WGI5RMKRRRGITHC5KH3V4WCVUA/

Libération
«Soutenez le peuple iranien, soutenez la femme, la vie, la liberté !»
Des intellectuels dont Etienne Balibar, Ludivine Bantigny, Phillipe Descola lancent un appel pour soutenir la rébellion courageuse des femmes iraniennes, et du peuple, demandant des libertés politiques et des droits égaux.
jineftin
Photo
📚سروشتی مرۆڤ، تاک و کۆمەڵگا
بەشی یەکەم: سروشتی مرۆڤ
(١-٣)
✍ئاندرۆ هایوود
لە ئینگلیزییەوە: ڕێباز باوزی
✅ «ڕەنگە بنەڕەتیترین ئارگیومێنت سەبارەت بە سروشتی مرۆڤ ئەوە بێت، کە چی هۆکارێک یان هێزێک لە قاڵبی دەدات، ئایا کڕۆکی ئەم سروشتە جێگیرە یاخود پێدراوە، ئایا لەلایەن "سروشت"ەوە مۆدێرن کراوە، یاخود بە کاریگەریی ئەزموونی کۆمەڵایەتی یان "پەروەردە" پێکهاتە کراوە؟ لەم دۆخەدا "سروشت" بە واتای هۆکارە بایۆلۆژی یان بۆماوەیییەکان دێت. ئەمەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە کڕۆکی مرۆڤ سروشتێکی نەگۆڕ و دامەزراوە، ئەم بیروباوەڕانە گرنگییەکی زۆری لە تیۆری ساسیدا هەیە، لە پلەی یەکەمدا ئەوە دەگەیەنێت، کە پێویستە تیۆرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەمای چەمکێکی پێشوەختە بنیات بنرێن ئەویش سروشتی مرۆڤە، واتا بەسادەیی مرۆڤ ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگا نییە، بەڵکوو کۆمەڵگا ڕەنگدانەوەی سروشتی مرۆڤە.
دووەم؛ ئەوە پیشان دەدات، کە ڕەگ و ڕیشەی تێگەیشتنی سیاسی بەگشتی لە زانستە سروشتییەکان و بەتایبەتی لە زانستی بایۆلۆژیدایە، بۆیە دەبێت ئارگیومێنتە سیاسییەکان لەسەر بنەمای تیۆرییە بایۆلۆژییەکان بنیات بنرێن، کە سیمایەکی زانستی بەو ئارگیومێنتانە ببەخشن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆچی تیۆرییە بایۆلۆژییەکانی سیاسەت لە سەدەی بیستەمدا پەرەیان سەندووە.»
✅ «کاتێک سروشتی مرۆڤ نەگۆڕ و جێگیر بێت، ئەگەری پێشکەوتن و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی سنووردار دەبێت، بەڵام ئەگەر گۆڕاو و شێوەگیری بیت ئەوا دەرفەتەکان فراوان و ناکۆتا دەبن، خراپەکارییەکانی وەک، ململانیی کۆمەڵایەتی، ستەمکاری سیاسی و نایەکسانیی جێندەری، دەتوانین بە تەواوەتی بە سەریاندا زاڵ بین، چونکە لە بنەڕەتدا هۆکارەکەیان کۆمەڵایەتییە و بایۆلۆژی نییە.
بیرۆکەی ئەوەی کە سروشتی مرۆڤ شێوەگیرییە و لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە لە قاڵب دراوە، ناوەندی زۆرێک لە تیۆرییە سۆسیالیستەکانە، بۆ نموونە لە کتێبی (ڕوانگەیەکی نوێی کۆمەڵگا–A New View of Society) (١٨١٦) سۆسیالیستی بەریتانی ڕۆبێرت ئۆوین (١٧٧١-١٨٥٨) بنەمایەکی سادەی پێشخست، کە "هەر کارەکتەرێکی گشتی لە باشترینەوە بۆ خراپترین، لە دواکەوتووترینەوە بۆ ڕۆشنبیرترین جۆر، دەشێت لە کۆمەڵگایەکدا هەبێت"، لە نووسینەکانی کاڕڵ مارکسدا، ئەم بنەمایە لە ڕێگەی هەوڵێکەوە پەرەی سەندووە، کە ژینگەی کۆمەڵایەتی چۆن و بۆچی ڕەفتارەکانی مرۆڤ مەرجدار دەکات. مارکس پێی وایە "ئەمە هۆشیاری مرۆڤەکان نییە کە بوونیان دیاری دەکات، بەڵکوو بە پێچەوانەوە بوونە کۆمەڵایەتییەکانیان هۆشیارییان دیاری دەکات".»
✅ درێژەی بەشی یەکەمی ئەم توێژینەوەیە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3CQjTmG

سروشتی مرۆڤ، تاک و کۆمەڵگا - ژنەفتن
jineftin
Photo
✅ بۆچی ژنان لەچکەکانیان فڕێ دەدەن؟
✍کوردۆ شابان
📝 لە ماوەی ئەزموونی دەیەکانی ڕابردوودا سەلماوە، ئەو هەوڵانەی دەگیرێنە بەر بۆ ئەوەی پیاوانی ئایینی تێ بگەیەنرێن کە باڵاپۆشی بنەمایەکی بنەڕەتیی ئایین نییە و داهێنراوە، سوودی نییە، هەروەها ئەوەش سەلماوە، ڕەوتە ئیسلامییەکان، میانڕۆ بن یان توندڕۆ، لەمەر بابەتەیلی ژناندا وەک یەک بیر دەکەنەوە؛ لە تێگەیشتنی هەمووشیاندا، ژن ئامێرێکە بۆ سێکس و بەخشینی چێژ بە پیاو، هەروەها هەموویان کۆکن کە پیاو دەبێت بەسەر ژندا زاڵ ببێت، پیاو وەلی ئەمری ژن، بەخێوکەر، پەروەردەکەر و چەتری سەری بێت و هەموو بڕیارێکش لای ئەوە. وێڕای ئەوەی دەشبینن، چەندان وڵات ژن بەڕێوەیان دەبات و زۆریش سەرکەوتوون. هەروەها ئەوەش سەلماوە، هەڵوێستی داعش، ئیخوان موسلیمین، ئەزهەر، ڕژێمی ویلایەتی فەقیهی ئێران، لە بابەتەکانی مامەڵە لەگەڵ ژناندا، کتومت وەک یەکن، ئەگەرچی لە شێوازەکانی ئەو مامەڵەیە گۆڕانیش هەبێت. بۆ نموونە، لە ئەفغانستان بە شێوەیەکی زۆر سەرەتایی ئەو چەوسانەوانە دەکەن، لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پەستانێکی جڤاکیی چڕ و فرەجۆر، لە میسریش بە شێوەی فەتوا و جۆری دیکە.
هەموو ڕەوتە ئیسلامییەکان لە چوارچێوەی شەریعەتەوە دەڕواننە ژن و هیچیان ددان بەوەدا نانێن کە ئەو شەریعەتەی پێبەندین، لە گشت ڕوویەکەوە ستەم لە ژن دەکات. فرەژنی و نایەکسانی لە میرات و دوو شایەتی ژن بە پیاوێک، تەنیا چەند نموونەیەکی بچووکی ئەم ستەمەن. ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەیری بکەین، دەزانین کە لەچک، تەنیا پارچە قوماشێک نییە بۆ سەر و داپۆشینی قژ، بەڵکوو قاوغی ئەو کولتوورە پڕاوپڕەیە لە بەکەمتر سەیرکردنی ژن لە هەموو ڕوویەکەوە.
هیچ ڕێگەیەک نییە ژنان بتوانن خۆیان لەم ستەمە پێ ڕزگار بکەن و ئازادی بگەڕێننەوە، جگە لە کاری پێکەوەیی و یەکگرتوویییان لە هەڵمەت و پرۆژەی ڕێکخراودا، هەر بۆیە نابێت پێمان سەیر بێت کە یەکەم هەنگاو دەیگرنە بەر، بریتی بێت لە داماڵینی لەچکەکەیان و سووتاندنی، ئاخر سەرەتا دەبێت ڕووکەشی ستەمەکە لەناو ببەیت، وەک چۆن ئێستە ژنانی ئێران لەژێر دروشمی ژن ژیان ئازادی، دەیگرنە بەر.
✅ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3Tcm9Ku

بۆچی ژنان لەچکەکانیان فڕێ دەدەن؟
بۆچی ژنان لەچکەکانیان فڕێ دەدەن؟ %
jineftin
Photo
📚سروشتی مرۆڤ، تاک و کۆمەڵگا
بەشی دووەم: تاک
(٢-٣)
✍ئاندرۆ هایوود
لە ئینگلیزییەوە: ڕێباز باوزی
✅ «تاکگەرایی هەر تەنیا واتای باوەڕبوون بە بوونی تاکەکان نییە، بەڵکوو ئاماژەیە بۆ بیرێک وەک سەروەریی تاک بەسەر هەر گرووپێکی کۆمەڵایەتی یان دەستەجەمعیدا، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە تاک ناوەندی هەر تیۆرێکی سیاسی یان لێکدانەوەیەکی کۆمەڵایەتییە. بەڵام تاکگەرایی سیمایەکی سیاسیی ڕوونی نییە، هەرچەندە زۆر جار بەستراوەتەوە بە نەریتی لیبڕاڵی کلاسیکی و بیرۆکەکانی وەک حکوومەتی سنووردار و بازاری ئازاد. بەڵام بۆ پاساوی دەستیوەردانی دەوڵەتیش بەکارهاتووە و لە هەمان کاتدا مایەی ڕەزامەندی سۆسیالیستەکانیش بووە. بۆ نموونە هەندێک لە بیرمەندان تاکگەرایی و کۆڵێکتیڤیزم وەک دژە جەمسەری دەبینن، کە نوێنەرایەتی هێڵە شەڕە تەقلیدییەکانی نێوان سەرمایەداری و سۆسیالیزم دەکەن، بەڵام هەندێکی دیکە پێیان وایە ئەم دووانە تەواوکەری یەکن و تەنانەت لەیەکتر جیا ناکرێنەوە، ئامانجە تاکە کەسییەکان تەنیا لە ڕێگەی کردەوەی بەکۆمەڵەوە دەتوانرێت بەدی بهێنرێن. کێشەکە ئەوەیە، کە هیچ هاوئاهەنگییەک و ڕێککەوتنێک لەسەر سروشتی تاک نییە، هەموو رێبازە تاکگەرایییەکان کار لەسەر بەهای ناوەکی تاک دەکەن، جەخت لەسەر شکۆ و بەهای کەسی و تەنانەت پیرۆزی هەر تاکێک/مرۆڤێک دەکەنەوە، لێ ئەوەی لەسەری ناکۆکن ئەوەیە کە چۆن دەتوانرێت ئەم سیفەتانە بە باشترین شێوە درک بکرێت.»
✅ «بیرۆکە لیبڕاڵییەکان لە ئەنجامی داڕمانی فیوداڵیزم لە ئەورووپادا سەریان هەڵدا، لە شوێنی ئەودا کۆمەڵگەیەکی سەرمایەداری بازاڕ هاتە ئاراوە. لیبڕالیزم لە سەرەتاییترین فۆڕمی خۆیدا ڕێبازێکی سیاسی بوو دژ بە ڕەهاگەرایی و شانازیی دەرەبەگایەتی، لە بری ئەوە بانگەشەی بۆ حکوومەتێکی دەستووری و نوێنەرایەتی دەکرد. تا سەدەی نۆزدەهەم بیری سیاسیی لیبڕاڵ جیاواز پەرەی سەندبوو، کە لایەنگری فەزیلەتی سەرمایەداریی "لایسێز-فەیر"ی دەکرد و هەموو جۆرە دەستێوەردانێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەلایەن حکوومەتەوە شەرمەزار دەکرد. ئەمەش بوو بە ناوەندی لیبڕالیزمی کلاسیکی، یان سەدەی نۆزدەهەم. بەڵام لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەهەمەوە فۆڕمێک لە لیبڕالیزمی کۆمەڵایەتی سەری هەڵدا، کە بە شیوەیەکی لەبارتر تەماشای چاکسازی خۆشگوزەرانی و بەڕێوەبردنی ئابووری دەکرد. ئەمەش بوو بە تەوەری تایبەتمەندیی مۆدێرن، یان لیبڕالیزمی سەدەی بیستەم.»
✅ درێژەی بەشی دووەمی ئەم توێژینەوەیە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3SZhQm6

بەشی سێیەم: کۆمەڵگا
(٣-٣)
✍ئاندرۆ هایوود
لە ئینگلیزییەوە: ڕێباز باوزی
✅ «کەم زاراوەی سیاسی هەیە هێندەی کۆڵێکتیڤیزم ئاڵۆزی و سەرلێشێواوی دروست کردبێت، یان هێندە واتایەکی فراوانی لەخۆ گرتبێت. بۆ هەندێک کۆڵێکتیڤیزم ئاماژەیە بە کردارەکانی دەوڵەت و بەرزترین فۆڕمی گەشەسندنی خۆشی لە ناوەندی ئابووریی دەوڵەتە کۆمۆنیستە ئۆرتۆدۆکسەکاندا بەخۆوە بینی، کە پیی دەگوترێت "کۆڵێکتیڤیزمی دەوڵەت". بەڵام هەندێکی دیکە بە کۆمەڵگەرایی بەکاری دەهێنن وەک ئاماژەیەک بۆ کۆمۆنیتاریزم، کە پەسنی کردارێکی کۆمەڵایەتییە نەک خەباتی و هەوڵدانێکی کەسی، بیرۆکەیەکی لەم شێوەیە کاریگەرییەکی ئازادیخوازانە و تەنانەت ئەناکیزمیشی هەبوو، وەک لە "ئەنارکیزمی کۆمەڵگەرایی"ی میخائیل باکونین(١٨١٤-١٨٧٦)دا خرایە ڕوو. لەگەڵ ئەوەشدا زاراوەی کۆمەڵخوازی هەندێ جار وەک هاوواتای سۆسیالیزم بەکار دەهێنرێت، هەرچەندە زیاتر بۆ تێکەڵکردنی بابەتەکەیە، کە لەلایەن ڕەخنەگرانی سۆسیالیزمەوە ئاڕاستە دەکرا، بۆ ئەوەی زیاتر وەک داکۆکیکارێک دەرکەوێت کە دەوڵەت کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر کاروباری کۆمەڵایەتی و ئابووریدا هەبێت، لە کاتێکدا سۆسیالیستەکان خۆیان ئەو زاراوەیە بۆ پابەندبوون بە بەرژەوەندییە بەکۆمەڵەکانی مرۆڤایەتی بەکار دێنن. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت ئاماژە بە ناوەڕۆکێکی هاوبەشی بیرە کۆمەڵخوازەکان بکرێت و کۆمەڵێک لێکدانەوە و نەریتی ململانێکان دەستنیشان بکرێن.»
✅ «گرنگی تیۆریی کۆمەڵگا بۆ شیکاری سیاسی، هیچ لە چەمکی سروشتی مرۆڤ بۆ سیاسەت کەمتر نییە. ژیانی سیاسیی پەیوەندییەکی نزیک و بەهێزی بە ژیانی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، ئاخر سیاسەت کەمێک زیاترە لە ڕەنگدانەوەی ئەو گرژی و ململانێیانەی کە کۆمەڵگا دروستی دەکات. بەڵام کارلێکی نێوان سیاسەت و کۆمەڵگا و تاک بابەتی ناکۆکی تووند و مشتومڕی قووڵی ئایدۆلۆژییە. ململانێکانی ناو کۆمەڵگا چین؟ ئەم ململانێیانە لەنێوان کێ دان؟ ئایا دەتوانن بەسەر ئەم ململانێیانەدا زاڵ ببن، یان تایبەتمەندییەکی هەمیشەیی ژیانی سیاسیین؟ مەودای یەکەمی تیۆرییەکان لەسەر بنەمای چەمکی سەربەخۆییی تاک لە کۆمەڵگادا دامەزراوە. ئەم ڕەوتە پێیان وایە، کە کۆمەڵگا شوێنەوارێکی مرۆیییە و لە لایەن تاکەکانەوە بنیات نراوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی مەبەست و بەرژەوەندییەکانیان.»
✅ درێژەی بەشی سێیەمی ئەم توێژینەوەیە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3EMZq3T

📚کورتکردنەوەی ڕۆمان
✍کاروان عومەر کاکەسوور
✅ «دەکرێت بگوترێت زمان زیندانێکە و تێیدا ماناکان بەپێی یاساکانی خۆی هەڵدەسووڕێنێت، لە کاتێکدا بە شکاندنی زیندانەکە، ماناکان ئازاد دەبن و لێکدانەوەی جیاوازجیاواز هەڵدەگرن. ئەو تێگەیشتنە هێزێکی گەورە بە ئەدەب و هونەر دەبەخشێت و تەقینەوەی گەورەیان تێدا بەرپا دەکات، وەک چۆن خودی فەلسەفە وزەیەکی لەبننەهاتوو لە ئەدەب و هونەر وەردەگرێت، بە ڕادەیەک سنووری نێوانیان کاڵ بووەتەوە. ئەمڕۆ هەر ڕۆماننووسێکی داهێنەر فیلۆسۆفێک و هەر فیلۆسۆفێکیش ڕۆماننووسێکی فرەدەنگە. (کامۆ)، (ئایرێس مەردۆک)، (ئۆمبێرتۆ ئیکۆ)، (مێلان کۆندێرا) و زۆری دیکە بەو ئەندازەیەی ڕۆماننووسن، فیلۆسۆفیشن..»
✅ «زمانی ڕۆمانی تاکدەنگ زمانێکی ناسراوی ڕۆژانەیە و ڕاستەوخۆ حەقیقەتی زانراوی شتەکان دەردەبڕێت، کە پێشتر جەماوەر ناسیویەتی. ڕۆمانی تاکدەنگ بابەتە زەقەکانی وەک شۆڕش، زیندان، ڕاونان، کۆچ و شتی دیکەی لەم بابەتە دەورووژێنێت و بە هەمان زمانی جەماوەر دەیانگوازێتەوە، لە کاتێکدا ڕۆمانی فرەدەنگ ئەو بابەتانە کاڵ دەکاتەوە، تا ڕووناکی بخاتە سەر وردەکارییە بەلاوەنراوەکانیان. واتە دیوە شاراوەکانیان دەردەخات و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە کۆمەڵێک وێنەی جیاوازدا پێشانیان دەداتەوە، بۆیە ڕۆماننووسی تاکدەنگ ڕاستەوخۆ ڕووی لە جەماوەرە و هیی فرەدەنگ گفتوگۆ لەگەڵ خوێنەری جیاواز دادەمەزرێنێت. ئەوەی لە لای (فۆکۆ) بینیمان، کە پێی وایە پێوەری بەهاکان لە ڕێی دەستەڵاتە وردەکانەوە خراوەتە گەڕ و وەک شێوەیەکی چاودێری خۆی سەپاندووە، تا جەستە بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و ڕووبەڕووی سزای بکاتەوە، ئەوە لە ڕۆمانی فرەدەنگدا دەردەکەوێت، بەوەی شتە زەقەکان بە لاوە دەنێت و شتە وردەکان لێک دەداتەوە. لەمەوە ڕۆ دەچێتە ناو کەناڵەکانی پەروەردەی کۆمەڵایەتی (socialization) لە چەشنی خێزان، فێرگە، حیزب، پەرستگە، بنکەی کەلتووری و ئەوانەی دیکە، تا نهێنییەکانیان دەربخات. ئەوە پێوەری بەهاکانە، کە دەستەڵاتەکان پاڵپشتین، ئەو بابەتانەی زەق کردوونەتەوە و ڕۆماننووسی سادەنووسیان پێ فریو دەدات، تا وێنەی دەرەوەیان بگرێت و لە ڕێی وەسفەوە چینی دیکەیان بخاتە سەر. ڕۆماننووسی فرەدەنگ پێچەوانەی ڕۆماننووسی تاکدەنگ وا لە دەستەڵات ناڕوانێت، لە شوێنی دیاریکراودا هەیە و بە زەقی دەردەکەوێت، بەڵکوو وەک (فۆکۆ) و (دولووز) لە گفتوگۆی (ڕۆشنبیر و دەستەڵات)دا پێی لەسەر دادەگرن لە هەموو شوێنێکدا بەرجەستەیە.»
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3D0dPbt

کورتکردنەوەی ڕۆمان
کورتکردنەوەی ڕۆمان %
jineftin
Photo
✅ «بێزارم لە ئۆنێتی»
✍خوان تایۆن
لە ئیسپانییەوە: ژیار هۆمەر
📝کەس چاوی لێم نەبوو و چووم لەسەر پێخەفەکەی خوان کارلۆس ئۆنێتی دانیشتم، هەر دەتگوت هێشتا بە دنیایەک خەوزڕانی تر ئاوسە. نەختێک لەسەری تلامەوە و قرچەی بێدەنگییەکی لەمێژینەی دایەوە؛ زانیم هێشتا وێژەکەی شاردراوەتەوە لەو پێخەفەی حەوت حەفتەیە لە کاسا دێ ئەمریکا نمایش کراوە. هەموو ئەوەی ئۆنێتی پێویستی بووە، تەنانەت ئەوەیشی لێی زیاد بووە، ژوورەکەی تێیدا بووە؛ ئەو ژوورەی مەگەر چۆنها لە پەنجەرەکەیەوە هەڵیڕوانیوە. خوان کارلۆس بایەخی بە ڕوواڵەت نەداوە. بێوەژنەکەی، دۆلی ئۆنێتی، تازەکی گێڕایەوە: «هەر لە منداڵییەوە خۆی دابڕاندبوو». سا دوای گەیشتنیشی بە مەدرید لە ساڵی ١٩٧٥ و نیشتەجێبوونی لە شەقامی ئەمریکا ٣١، باڵاخانەی ٣، نهۆمی ٨، ماڵنشینییەکەی هەر ئاسوودەیی و ناوبانگی بۆ هێناوە. خودی نووسەر چەندین جار پشتڕاستی کردووەتەوە، «بۆ ئەوەی بیڵێم، بێدەنگیم بەسە، بۆ ئەوەی بیزانم، پێخەفم بەسە.»
وەک بڵێی سڵی لە تەوژمی هەوا کردبێتەوە، هەموو شتێکی پڕبایەخی ئاخنیوەتە ناخەوە. وەگێڕی ڕۆمانی بیر (١٩٣٩) پێشبینیی ڕووداوێکی داهاتوو دەگێڕێتەوە، هاوشێوەی ساردوسڕیی بەرهەمە ئۆنێتییەکانی دواترە: «با هەر کەسێک لە ناخی خۆیدا بگەڕێت، تەنیاوتەنیا لەوێدا حەقیقەت و سەرلەبەری ئەو شاخە شتەی بە دوایدا وێڵە دەدۆزێتەوە. گلان هەمیشە بەرهەمی هونەریی لێ دەکەوێتەوە. هیچی تر لە دەرەوەی خۆمان نییە». هەر بۆیە ڕۆمانەکانی ئێجگار گرێدراوی ڕوواڵەت نین.
خودی ئۆنێتی و ڕووداوی ناو کتێبەکانی ئێجگار هاوشێوەن. بەرهەمەکانی نوقمی دنیای بچکۆلانەن، پەڕاوێزخراوی شوێنی قەتیسن، وەگێڕەکانیشی گۆشەگیر و ئێسکقورس و دوورەپەرێزن. دنیابینییەکی جیاوازی هەبووە کە حوکمڕانیی شێوازی گێڕانەوە و ژینی ئابڵووقەدراوی بە دیوار و دوکەڵی جگەرە کردووە. ڕۆمانەکانی ئاسۆیان نییە، وەک هەڵقوڕاندنی پێکێکی و چاوخوراندنێکی و جگەرەداگیرساندنێکی ئاماژەیان لێ دەچۆڕێتەوە. ئەوە بە هەڵکەوت نییە ئۆنێتی جگەرە بە جگەرە دادەگیرسێنێت و کەسایەتییەکانیشی پەستاپەستا دەیکێشن. گاری هاڵدێمان دەڵێت: «ڕۆمانی کورتەژیان (١٩٥٠) سیونۆ جار جگەرەی تێدا کێشراوە، بۆ ئەمشەو (١٩٤٣) سیسوشەش جار، خاکی هیچکەس (١٩٤١)ـیش چلوپێنج جار».
✅ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3sik3xr

"بێزارم لە ئۆنێتی"
"بێزارم لە ئۆنێتی" %
💫«ئاسمانێک کە ناتوانم تەماشایکەم»
✍ نەوا ئەمین
🔅پاژێک لە شیعرەکە
گوڵە سپییەکانی لێرەواڕەکە بە ڕیز گەشەیان کردبوو
من هەنگاوم دەنا لە هەوا
گەر سەر بەرەڵاییەک
لە پەڕە سپییەکانیانەوە مەنهۆڵی
جەنگەکانی هەڵبدایەتەوە؛
ئاسەواری ڕاستەقینە
وەک پڕکردنەوەی چاڵیی ڕوومەتێک
کە زلەیەک خستوویەتی؛
بازنەیەکەی بۆش و
سەماکردنێکی پارێزەر.
وەک ئەوانەی کەلوپەلی نێو کۆڵەکانیان هەڵڕژا و
کەوتنە نێوانی خەڵکەوە
تیشکی لەدەستچوویان قومات کردە دەمیانەوە و
هەوڵیاندا بدوێن
ساماڵ،
هەر ئەوەیشە چاوی ڕوو لە خوارە و
ئامڕازەکانی قولاپن
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3CyCsKW

💫 میهربان
✍ ئەژین فەهمی
📝 پاژێک لە چیرۆکەکە
ههر زوو به دهستوپهنجه بههێز و زبرهكانی، تووند یهخهی كراسه شینه قۆڵكورتهكهمی گرت و بهرهو خۆی پهلكێشی كردم. ههوڵی خۆڕاپسكاندنم ههبوو، بهڵام نه هێزی ئهوهم ههبوو پاڵێكی پێوه بنێم، نه لهبیری ئهوهشدا بووم گاز له دهستوپهنجه ناشیرین و زبرهكانی بگرم. ئهو ههر ڕایدهكێشام و ڕایدهكێشام. نینۆكه درێژهكانی پشتهمل و گهردنمی زامدار كردبوو. نهمدهزانی به ئازاری قۆڵ و باسكم ڕابگهم، یاخود له ههوڵی گرتنی بیجامهكهمدا بم، كه خهریك بوو له پێم دادهكهندرا. بۆ ئهوهی لاستیقهكهی له كهمهرم نهترازێت، ههردوو دهستم تووند به بیجامهكهوه گرتبوو، كه ههر سپێدهی ئهو ڕۆژه، پووره میهرهبانم لاستیقهكهی به دانهیهكی تووند و تۆڵتر بۆ نهگۆڕیبووم، بهڵكوو به مهبهستی تووندكردنەوەی یهك دوو گرێی لێدابوو.
تا دههات جێگهی ئازاری لاستیقهكه لهنێو قهدمدا زیاتر دهبوو، منیش زیاتر بڕستم لێ دهبڕا. پێڵاوه ڕهقه چهرمهكانی، لهسهر قاچم دانا و پاڵێكی پێوهنام، ئیدی دهستم له كهمهری بیجامهكهم پچڕا و له پێم داكهندرا.
دیسانهوه ویستم ڕابكهم، ئهو جاره تووند گرتمی و دهستی به لاستیقهكهمهوه گرت، شهرواڵهكهی هێنایه خوارهوه، ڕوو له درهختهكه پاڵێكی پێوهنام و تووند خۆی پێوه نووساندم. خێرا خێرا تفی له دهستی دهدا و تێنهدهگهیشتم و بێهووده ههر خۆمم ڕادهپسكاند، بهڵام هێزی منداڵێك له كوێ و ئی مرۆڤێكی پێگهیشتوو له كوێ، چ جای ئهوهش كه ئهو مرۆڤه ئەژدیهایهك بێت بۆ خۆی.
چهند خوولهكێك ڕهتی دابوو ئادهم تووند خۆی پێوه نووساندبووم، كه دهنگهدهنگی هاوڕێكانم هاته بهر گوێ، دیار بوو منداڵهكان بهرهو لامان دەهاتن. هیوا بهدهم هاویشتنی بهردێكهوه نزیك بووهوه و هاواری كرد: "دهی با بهردبارانی بكهین، بهرد لهو شێته بگرن". ئیدی من نازانم چۆن بوو بیجامهكهمم ههڵكێشایهوه و ههر یهكێكمان بهلایهكدا ڕامان كرد. ئادهمیش تا نێزیك ماڵهوه دوامان كهوت، بهڵام ئهو جاره هیچ كهسێکمانی بۆ نهگیرا.
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://bit.ly/3D5FfNj

میهرهبان
میهرهبان %