jineftin
Photo
✅ یادەوەریی بێگیانەکان
پێشنازێکی سینەمایی
✍ژیڤان بەکر
📝 یادەوەری (میمۆری: Memory)، ئەم چەمکە زۆر بە فرەوانی ئیشی لە بارەوە کراوە. زانایان، فەیلەسووفان، دەروونناسان و نووسەران بە دوورودرێژی لە بارەیەوە دواون. بە شێوازێکی گشتی، یادەوەری چەندان جۆری هەن، لەوانە: "کورتیلەیاد، یادەوەریی کورتخایەن، یادەوەریی درێژخایەن و یادەوەریی جێگیر و تاد..." هونەری نووسینەوەی یادەوەرییش، بەسەر دوو جۆری سەرەکیدا بەش دەبێت، ئەوانیش: نووسینەوەی ئەوانی تر و خۆنووسینەوەن. نووسینەوەی ئەوانی دیکە و خۆنووسینەوە، دەشێ ڕاستگۆیانە بێت. بەڵام ئەم ڕاستگۆیییەیش پێوەندی بە کۆمەڵگەی جیا و کەس (نووسەر)ی جوداوە هەیە. ڕاستگۆیی لە نووسینەوەی یادەوەریدا ڕێژەیییە، لێ کە خرا چوارچێوەی دەقی ئەدەبییەوە، بابەتەکە بەتەواوی دەگۆڕێت. ئەم ڕۆمانەی کاروان، دەکەوێتە چوارچێوەی هەردوو بەشەوە، بە واتایەکی دیکە، خۆنووسینەوەیە بە تامی ڕۆمان، هەر وا ئەوانی تریشی نووسیوەتەوە. بێگومان لەو دۆخەیشدا، لەبۆ خوێنەر گەلەک ئالۆزە تێ بگات، کام ڕووداو هیی نووسەرە و کامیشیان تێکەڵەیەکی ئەدەبین. ڕۆماننوس دەتوانێ (ئازادە) یادەوەریی دوو کەس، بە ناوی کارەکتەرێکەوە، یان یادەوەریی سێ کەس لێک بدات و وەک ژیاننامەی یەک کەس بگێڕێتەوە. یادەوەری، بیرکەوتنەوەی ڕووداوێکە، یان بە هۆی کۆمەڵێ شتی بێگیان بیری مرۆڤ دەکەوێتەوە
✅درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەوە
https://bit.ly/3T8omat

ژنەفتن
یادەوەریی بێگیانەکان
یادەوەریی بێگیانەکان %
jineftin
Photo
💫بە چی دەتوانم ڕاتگرم؟
✍ خۆرخێ لویس بۆرخێس
لە ئینگلیزییەوە: مسلم ئەحمەدی
🔅
بە چی دەتوانم ڕاتگرم؟
شەقامە لەڕولاوازەکانت پێشکەش دەکەم، ڕۆژئاوا بێچارەکان، مانگی
کۆڵانە بڕگەبڕگەکانی دەوروپشتی شار.
تاڵیی پیاوێکت پێشکەش دەکەم
کە ماوەیەکی دوورودرێژ چاوی بڕیوەتە مانگی تەنیا.
باب و باپیرانمت پێشکەش دەکەم، پیاوە مردووەکانم، ئەو ڕۆحانەی
پیاوە زینووەکان بە پەیکەری مەفرەخی ڕێزیان لێ گرتوون:
باوکی باوکم کە لە سنووری بوێنۆس ئایرێسدا، دوو گوللە بەنێو
سییەکانیدا تێپەڕی، ئەو پیاوە ڕدێندارە مردووەت پێشکەش دەکەم
کە سەربازەکانی لە پێستەی گادا پێچابوویانەوە؛ باوەگەورەی دایکمت پێشکەش دەکەم
کە بەس بە بیست و چوار ساڵی تەمەنەوە پێشەنگی هێرشی سوپایەکی سێسەدکەسی بوو لە پێروودا
سوپایەک کە ئێستا بوونەتە ڕۆحانێک بەسەر ئەسپە نادیارەکانەوە.
ئەو دەروونبینییەت پێشکەش دەکەم کە لەوانەیە کتێبەکانم لەخۆیان گرتبێت
و هەرچی پیاوەتی و گاڵتە و گەپێک کە لەوانەیە ژیانم لەخۆیی گرتبێت.
وەفاداریی پیاوێکت پێشکەش دەکەم
کە پێشتر هەرگیز وەفادار نەبووە.
کاکڵەی خۆمت پێشکەش دەکەم کە هەرچۆنێک بێ پاراستوومە
ئەو دڵە بنگەهییە کە مامەڵە لێل وشەدا ناکا، لەگەڵ خەون و خەیاڵ ناکەوێ، و
زەمان، شادی و چەرمەسەری کار ناکاتە سەری.
یادی گوڵەباخێکی زەردت پێشکەش دەکەم کە ساڵانێک
پێش لەدایکبوونت، لە زەردەپەڕدا چاوی لێکراوە.
ڕوونکردنەوەگەلێکت پێشکەش دەکەم لەسەر خۆت، بیردۆزگەلێک
لەمەڕ خۆت، هەنێ هەواڵی ڕاستەقینە و سەرسووڕهێنەری خۆت.
دەتوانم تەنیاییمت پێ بدەم، تاریکیم، برسێتیی ئەم دڵەم؛ هەوڵی چی دەدەم؟
کە بەرتیلت پێ بدەم. بەرتیلەکەشم دڕدۆنگییە و مەترسی و شکست.
١٩٣٤
بۆرخێس ئەم شیعرەی بە ئینگلیزی نووسیوە، ئەو زمانەی بە منداڵی لە دایەگەورەیەوە فێری ببوو.
🔻 سەردانی ماڵپەڕی ژنەفتن بکەن :
https://jineftin.krd

home - ژنەفتن
ئێستا دەتوانین گۆڤاری ژنەفتن لەوڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکاو ئوسترالیا بەدەستان بگەیەنین، بۆ داواکردن کرتەی ئێرە بکەن. «ئاسمان»، لە ئاسمان نییە وەلید عومەر | 16ی حوزهیران، 2021 (خوداوەندە بچكۆلەكە) نەبەز گۆران | 13ی حوزهیران، 2021 فرۆید زیندووە! سلاڤۆی ژیژهك…
jineftin
Photo
✅ سەبارەت بەو قیژانەی کە تەواو نەبوون و تەواو نابن
✍ نەعیم شەریف
وەرگێڕانی: هوشیار شێخ ئەنوەر
📝 ئەگەر تۆ ئارکیۆلۆژیک نەبیت، بەڵام خولیای شوێنەوارناسیت هەیە، یان خاوەن نیگایەکی ساردی وەک ئەوەی کە دکتۆرەکانی توێکاری (ئەنەتۆمی) لە لابۆرەکانی توێکاریی لاشەکاندا هەیانە، ئەوا بێگومان ئێسکی کەلەبسەری مرۆڤ سەرنجت ڕائەکێشێت، وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە:
لەم وێنەی ئێسکی کەلەتسەرەدا ئەبینین کە ناوچەوانی پانە، حەوزی هەردوو چاوی لە یەک دوورن، هەرچەند بە پارچە پەڕۆیەک بەستراون، چاڵی لووتی ڕێکە لەگەڵ ئێسکەکوڵمی هەردوو لای ڕومەتیدا، ئینجا چاوت ئەکەوێتە سەر دوو ڕیز ددانی ڕێکی هاوتا کە هێند جوان ڕیز بوون، بەوەدا دەرئەکەوێت کە ئەوە ئێسکی کەللەسەری ژنێکە لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا.
ئەندازەی کەلەەسەرەکە بەوەی کە درێژ و لاکێشەیییە، دەریدەخات کە ئەوە کەللەسەری نەژادی ئارییەکانە، ئەمەش واتە ئەمە کەللەسەری ژنێکی کوردە.
لە پێوانەی شوێنی کەللەسەرەکە بە ماوەی مانەوەی لەو شوێنەدا دەرکەوت شوێنی گۆڕێکی بەکۆمەڵی کوردەکانە کە لە هێرشەکانی ئەنفالدا ساڵی ١٩٨٧ کۆمەڵکوژ کراون و لە شاری (سەماوە) ژێرخاک کراون.
ئینجا دڵنیا ئەبین کە خاوەنی ئەو کەلەژسەرە ژنێکی کوردە کە لەگەڵ مناڵەکانیدا گیراوە و دوای ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سێکسی و زیندانکردن، فەرمانی کوشتنیان و گوللەبارانکردیان دەرچووە لەدوای جێبەجێکردنی فەرمانەکە فڕێدراونەتە گۆڕێکی بەکۆمەڵەوە.
لێرەوە چیتر مافی ئارکیۆلۆژیست و دکتۆرەکانی توێکاری نییە لەوێ بمێننەوە، دەبێت بڕۆن، چونکە لێرەدا نووسەر دێتە پێشەوە و باسەکە دەکەوێتە سەر(قیژە):
بەتەواوی ناتوانین تەمەنی ئەم قیژە تەواونەکراوە کە لە دەمی ئەم کەلەوسەرەوە دێتە دەرەوە دیاری بکەین، چونکە تا ئێستاش دۆسیەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفال دژ بە خرڵکی کورد دۆسیەیەکی نهێنیی سیادی بووە لە دەوڵەتی عێراقیدا..!
بەڵام دەتوانین وێنای ئەوکاتە بکەین کە چۆن گوللە گەرمەکان وەک پشکۆ جەستەی ئەم کوردە بێ چەک و بێدەسەڵاتانەیان بڕیوە و لە نیوەی قیژەکەدا فریشتەی مەرگ هاتۆتە لایان و پێی وتوون ئێوە دەمرن (نەسرین، شیرین، پەروین، پاکیزە، گوڵاڵە) ئیدی دەبێت ئێوە بمرن.
✅درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەوە
https://bit.ly/3AKfG30

سەبارەت بەو قیژانەی کە تەواو نەبوون و تەواو نابن
سەبارەت بەو قیژانەی کە تەواو نەبوون و تەواو نابن %
jineftin
Photo
📚ڕەهەند وەک مۆنۆپۆلی پیاو
هەژموونی پیاوێتی لەناو بواری نووسین و وەرگێڕاندا
✍هێرۆ خوسرەوی
✅ «ڕۆزا لۆکسمبورگ دەڵێت «هەر کەس نەجووڵێت، هەست بە خڕەی کەلەپچەکانی ناکات»، ئەم هەژموونی پیاوێتییەش وەک ئەو کەلەپچەیە دەردەکەوێت، کە زۆرینە لە دەست و پێوەندیان بەستراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەبێ جووڵە لە شوێنەکانی خۆیان ئارامییان گرتووە، هەستی پێ ناکەن، نایبیستن، نایبینن. بۆیە دەبینین ژمارەی یەکەمی ڕەهەند (١٩٩٦) لەگەڵ ئەو خوێندنەوانەی ئەمڕۆ بۆ ڕەهەند دەکرێت، جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی ناکرێت. بە هەمان شێوەش دەبینین کاتێک ژنەفتن دەیەوێت هەڵسەنگاندنەوە بۆ بازنەی گۆڤاری ڕەهەند بکات، دیسان هەر پیاوان بە ڕەخنەگران و ستایشکارانی ڕۆشنبیرانی ئەو بازنەیەوە بەشدار دەبن. ڕەنگە، وەک لەسەرەوە باسمان کرد، بیانووەکە ئەوە بێت گوایە ژنان خۆیان نەیانویستووە یان نایانەوێت بەشدار بن، بەڵام بەشدارنەبوونی ژن تەنها هۆکارێکی سوبێکتیڤ و خودی نییە بێین بەوەندە واز بهێنین و بڵێین ژنان خۆیان نایانەوێت، لەپشت هەر نەویستنێکی ژنەوە، مێژوویەکی دوور و درێژی بابەتی و ئوبێکتیڤی سەرکوتکردن، بەپاشکۆکردن هەیە و ڕێگا نادات ژن ژوورێکی بۆ خۆی هەبێت، نەبوونی ئەم ژوورەیە بۆ ژن کە مێژوویەکی گەورەی ئایین، ئابووری، نەریت، خێڵ، سیاسەت و پاشان بەرهەمهێنانەوەی ڕۆشنبیرانی لەپشتە وای کردووە پێمان وابێت ژن خۆی نایەوێت لە ڕووداوەکاندا بەشدار بێت، بەڵکوو لە ڕاستیدا بە زەبری هەموو هۆکارە ناوبراوەکانەوە ژنان کراونەتە دەرەوە.».
✅ «ڕەهەند وەک گۆڤارێک و هەوڵێک لە دۆخێکی نێو بۆشاییەکی ڕووتدا جێی بایەخە، بەڵام ئەم هەوڵەش خاڵێکە کە لە مێژووی خۆیدا جێهێڵراوە و پێویست دەکات لە سیاقی مێژووی خۆیدا بخوێنرێتەوە و هەروەها کاریگەری و بەردەوامییەکانی لەناو بازنەی ڕۆشنبیرانیشدا ببینرێتەوە، پێویستە دان بەو هەوڵەدا بنرێت و لە هەمان کاتیشدا تێپەڕین لەویش و گۆڕین قبوڵ بکرێت. تێپەڕین لە ڕەهەندیش دۆخێکە دەمێکە هاتۆتە ئاراوە، نووسەرانی نێو ئەو بازنەیە خۆیان لەمێژە بەو واقیع و دەرکە گەیشتوون. هەر لە کاتی دووبارە دەستپێکردنەوە بە وەرزێکی نوێی ڕەهەند، تەنها دوو ژمارە بڵاوکردنەوە و دواتر وەستان، ئەو واقیعە دانپێدانراوەیە و چیتر ناکرێت بەزۆر بگەڕێنرێتەوە.»
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3CwFO2w
ماڵپەڕی ژنەفتن تەوەرێکی لەژێر ناوی "نێوەندی ڕەهەند بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی" کردووەتەوە، لەگەڵ چەندین نووسەر و ڕۆشنبیر و لێکۆڵەر قسە کراوە و ئامانجی تەوەرەکەیان بۆ خراوەتە ڕوو و، داوایان لێ کراوە کە لەو بارەیەوە وتار و توێژینەوەمان بۆ بنووسن. چەند کەس لەوانە بە تەنگ داواکەمانەوە هاتن و وتار و باسەکانیان بڵاو کرایەوە. هەندێک لەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەش کە بەڵێنیان دابوو بەشدار دەبن تا ئێستا بابەتەکانیان نەناردووە (هیوادارین کە پشتگوێیان نەخستبێت. ئێمە چاوەڕێ بابەتەکانیان دەکەین). خاتوو "هێرۆ خوسرەوی" پاش خوێندنەوەی تەوەرەکە و چاوپێکەتن و وتار و بابەتەکان خۆی ئەم وتارەی لەبارەی تەوەرەکە و هەندێ لە سەرنج و ئایدیاکان نووسیوە و، بۆی ناردووین. ئەم هەوڵەی ناوبراو بە دەرفەتێک دەزانین کە لێرەوە داوا لە هەر نووسەر و لێکۆڵەرێک دەکەین کە لەبارەی تەوەرەکەوە گەر وتار و ڕەخنە و لێکۆڵێنەوەی هەیە بۆمان بنێرێ و تەوەرەکە و باسەکەی پێ دەوڵەمەند بکات.
ماڵپەڕی ژنەفتن.

ڕەهەند وەک مۆنۆپۆلی پیاو
ڕەهەند وەک مۆنۆپۆلی پیاو %
jineftin
Photo
📚مانیفێستی هیپیزم
✍لە ئینگلیزییەوە: بەیان عەزیزی
ئەم نووسراوەی لێرەدا دەیخوێننەوە، دەقی کامڵی لێدوانی جێری ڕوبن، یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی بزووتنەوەی هیپییەکانە لە دەیەی ٦٠ـی زایینی لە ئەمریکادا. ئەم لێدوانە لە کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی بێرێکلی لە ستادیۆمی وەرزشیی بێرێکلی کۆمپوس ساز کراوە. لەوێدا ڕوبن هەندێ لە کردەکانی هیپییەکان لە سەردەمی شۆڕشەکانیاندا لێک دەداتەوە. هەروەک بە وتەکانیدا دیارە، ئەم لێدوانە پاش مەحکومبوونی ئەو لە دادگە لە ساڵی ١٩٧٠ـدا بەڕێوە چوو.
✅ «سەبارەت بە قەیرانی شوناس و مرۆڤایەتی لە ئەمریکا و بەگشتی لە جیهانی ڕۆژئاوادا بدوێم و ڕۆڵی بزووتنەوەی مەعنەوی، شۆڕشگێڕانەی هیپیزم دەربخەم. ئێمە لایەنگری لە هیچ ڕێگەچارەیەکی سیاسی ناکەین کە ئێوە هاووڵاتییانی ئەمریکا بتوانن دەنگی پێ بدەن. چونکە ئێوە هەرگیز ناتوانن دەنگ بدەن بە شۆڕش کە تەنیا ڕێگەچارەی ئێمەیە و ناتوانن دەنگەکانتان بخەنە سندووقی دەنگدانەوە! ئەم ئاواتە دەبەنە گۆڕ! ئەمە بیرێکی ساویلکانەیە کە وا دەزانن دەتوانن شۆڕش لە سوپەرماڕکێتەکان بکڕن وەک هەزاران شتی بەرخۆرانەی بێبایەخ کە هەموو ڕۆژێک دەیکڕن. شۆڕش قوتووەماسیی ساردین نییە ئازیزەکانم! شۆڕش پێکهاتەی گۆڕانکاری و دێگەردیسی دەروونی مرۆڤەکانە. ئاڵوگۆڕێکە کە لە گۆڕانی جۆری ڕوانین بۆ ژیان و دۆزینەوەی خواوە سەرچاوە دەگرێت. هەر بۆیە چەند میلیۆن مرۆڤ کە تووشی گۆڕان بوون، دەگەیەنێتە خاڵێکی هاوبەش کە شۆڕشێکی گەورە لە کۆمەڵگەی ژیانیانەوە دروست بکەن.
ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە هیپییەکان توانا و هێزی دروستکردنی وەها گۆڕانکارییەکیان هەیە: خاوەنی نەفسی بەرزن، ڕزگاربوون لە ئێپیستمەی ئەو بوونەوەرە نزمانەی لە کفتەی خڕی بچووک دەچن!».
✅ «تەواوی چوارچێوە ڕەسمییەکان، هەر لە بنەماڵەوە بگرە هەتا کۆشکی سپی، بەردەوام پێمان دەڵێن: «ئەم کارە بکە، ئەو کارە مەکە!» گەشەکردن لە ئەمریکادا مانای ئەوەیە کە فێر ببێت چۆن فەرمانبەری یاسا سەرکووتکارەکان و “دەبێ” و “نەبێ”کان بێت. بەڵام هیپییەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە مرۆڤ ئازادە هەرچۆن حەز دەکات ڕەفتار بکات. بێژەر هەر ناوێکی پێ خۆشە با لێمان بنێت: ئانارشیست، کۆمۆنیست و هەر دەرد و ژەهرەمارێکی تر.»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3QShGvN

مانیفێستی هیپیزم
مانیفێستی هیپیزم %
jineftin
Photo
📚کتێبی ژنەفتن ١٧ (ئەلیکترۆنی)📚
📘بژی مەرگ
(بەعەلی بابل)
✍ فێرناندۆ ئاراباڵ
وەرگێڕانی: دڵشاد هیوا
✅لە پێشەکیی ڕۆمانەکەوە
لە ساڵی ١٩٦٩ەوە، واتە لە ساڵی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕۆمانەوە، نووسینەكانی ئاراباڵ فرۆشێكی بێوێنەیان هەبووە، هەندێكی تووشی سەرسوڕمان كردووە و چەندێكێشی لە خۆی تەراندووە، بەڵام كەسی بێبەش نەكردووە. ئاراباڵی چیرۆكنووس، لە فەڕەنسا بە ناحەق گومناوە. بۆچی بە ناحەق؟ چونكە، هەر بەو جۆرەی كە خوێنەر بەسانایی لێی تێدەگا، ناوەرۆكی بایەخداری شانۆییەكانی ئاراباڵ و وەسوەسەكانی ئەم نووسەرە، بە هەمان ئەو واقیعییەتە ئازاربەخشەوە كە هەیە، لە چوارچێوەی چیرۆكەكانیشیدا جێی خۆی دەكاتەوە.
بژی مەرگ «بەعەلی بابل»، بەو ناونیشانە سەیرەوە كە لە تەوراتەوە وەریدەگرێ («بەعەل لە بابل بە سزای خۆی دەگەیەنم»)، «ئاشوب و ناشیرینییەكانی» ئیسپانیای كۆماریخواز ـ كە لێرەدا باوك ئەو ڕۆڵە دەنوێنێ ـ لە دیدی ژنێكی ڕاستڕەو، كاسۆلیك و چەپێنەرەوە وەیاد دێنێتەوە. ئەم ژنە، هەر ئەو ژنە ترسناكەیە كە بەو بوونە كۆتوبەندكەر و خەسێنەرەی خۆیەوە، وێنەكەی لە هەندێ لە شانۆنامەكانی ئاراباڵدا، لە دوو جەللادەوە بگرە تا میعمار و ئیمپراتۆری ئاشوور، دەیبینین.
«بەعەلی بابل» هەرچەندە لە ڕواڵەتدا نامەیەكی دوورودرێژی پیاوێكی نەخۆش و تەنیایە بۆ دایكێكی دوور ـ دایكێ، كە ئەو ئومێدەكانی بە با داوە ـ لە ڕاستیدا دانپێدانانی پڕ ڕاز و بەچپەی نووسەری چیرۆكەكەیە. ڕۆمانەكە لە چەندین بەشی كورت پێك هاتووە كە بە شێوازێكی ڕەوان و خزۆك، بە شێوەی ئاوێكی ڕوون، بەدەم ئاوازی وێرد و نزاوە، واتە بێدەنگبوون و دووبارەبوونەوە، نووسراوە. هەندێ جار یەك «بەڵێ»ی كورت، بە شێوازی جۆیس بەشێك دەشكێنێ، خاوێنتر و هەروەكوو گومەزێك، كە بتوانی شێوەگۆڕكێی پێ بكەی، بە شێوەی ئاوازخوێندنێكی كۆرسئاسا زیاتر بەیەكەوەی دەبەستێ. ئاراباڵی لاو لهگهڵ خۆیدا دەدوێ و هەر بەو جۆرەی كە چیرۆكی ژیانی دەگێڕێتەوە، بە هەمان شێوە ئیسپانیای بێڕەحمیش بە هەموو جوانییە وەحشییانەكەی و جەبرباوەڕی و ئیشقە عاریفانەكانییەوە، وەك بڵێی لە پشتی ئاوێزەیەكەوە بە بەرچاوانی ئێمەدا تێدەپەڕێنی. بە سادەیی مناڵێكەوە، ئەو درزە گەورەیە دەبینین كە دڕندانە ئیسپانیای كردووەتە دوو بەشی پێكەوە هەڵنەكەرەوە.
٭٭٭
«بەعەلی بابل» گێڕانەوەی حیكایەتی مناڵێكە كە وەكو خاكەكەی، خاكێ كە تێیدا گەورە بووە، دەبێتە هەزار پارچەوە. ئەم كتێبە كە بەرەڵایی و ناشیرینییەكانی مێژوو نیشان دەدا، بە قسەی یەكێ لە ڕەخنەگران «توندوتیژترین چیرۆكی توندوتیژییە».
ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم ڕۆمانە کورتەی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاوی کردووەتەوە.
🔻 لەم بەستەرەی ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم کتێبە دابگرن.
https://bit.ly/3Ry008P

بژی مهرگ (بهعهلی بابل)
بژی مهرگ (بهعهلی بابل) %
jineftin
Photo
🎬 بەرەنگاربوونەوەی سینەما و دەسەڵات
✍ فریا یوونسی
📝 دەستگیرکران و سەپاندنی سزای زیندان بەسەر "محەممەد ڕەسووڵۆف"، سینەماکاری ئێرانیدا، لەلایەن دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە، بووە هۆی دنەدانم بۆ دووبارە بینینەوەی فیلمەکانی ڕەسووڵۆف و خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی جیدی لەسەر ڕەوتی سینەمای ئێران و جیهان. لەم وتارەدا هەوڵم داوە، سەرەتا ئاوڕێک لە دروستبوونی ڕەوتەکانی سینەمای نیۆڕیالیزم، دانەر و شەپۆلی نوێی سینەمای فەڕەنسا و بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ دەسەڵاتە فاشیستییەکانی ئەورووپا و هەروەها، پلانی دەسەڵاتدارانی فاشیستی بۆ کۆنترۆڵکردنی سینەما، بدەمەوە کە لە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا کاریگەری لەسەر سینەمای ئێران داناوە. هەروەها لەگەڵ باسی چۆنیەتیی دروستبوونی سینەمای ئێران بە ئاوڕم لە بەکارهێنانی سینەما بۆ یەکدەستکردنی کۆمەڵگەکەی بە ناوی "کۆمەڵگەی ئێرانی" و "نەتەوەی فارس" و، بۆ بەلاڕێدابردنی مێژووی ئێران، سەرقاڵکردنی کۆمەڵگە و سەرکوتی ئەتنیکەکان، ئایینە جیاوازەکان و، مێژووی سانسۆر و چەند پرسی دیکە داوەتەوە. بەپێی تیۆری ڕەخنەی نوێش، ڕاڤەم بۆ ٦ فیلمی ڕەسووڵۆف کردووە و هاوکات، سیناپسی فیلمەکانیشیم هێناوەتەوە. هەتا پێم کرابێت، هەموو ئەو خاڵانەی لە وتارەکەدا، باسم لێ کردوون بە پشتبەستن بەو سەرچاوانە بوون کە لەسەر تیۆری سینەما لە بەردەستمدا بوون و تا ڕادەیەک ناچار بووم بۆ بابەتێک، شیکردنەوەی ژانرێک یان ڕاڤەی سێکانسێک، چەند سەرچاوە بخەمە پاڵ یەک، بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی بابەتەکەم دەست بکەوێت و بیخەمە بەردەستی خوێنەریش. پێویستە بڵێم؛ سەرەتا ئەم وتارە بە فۆکس لەسەر سینەمای دانەر بوو، بەڵام دوایی ئەو بەشەی کە لەسەر ئەو ژانرە نووسیبووم، هەڵمگرت و دامنا بۆ وتارێکی دیکە. ئەویش بەو هۆکارە کە لقی زۆر لە بابەتەکە دەبووەوە و درێژتری دەکرد و لە تەوەری بنەڕەتیی باسەکە دەردەچوو. بۆیە پێم باش بوو وتارەکە تایبەت بێ بە فیلمەکانی "محەممەد ڕەسووڵۆف" و سینەمای ئێران.
فریا یوونسی
🎬وتارەکە بە فایلی (pdf) لەم بەستەرەی ژنەفتن دابگرە.
https://bit.ly/3AC7uAO

بەرەنگاربوونەوەی سینەما و دەسەڵات
بەرەنگاربوونەوەی سینەما و دەسەڵات %
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴ئاوڕێک لە ژیانی هونەریی سەید محەممەد سەفایی
🔹بەشی یەکەم
دەرهێنەر: هەرمان وەتمانی
کامێرا: پۆڵا ئاغاز، ئەمیر قادری
گرافیک و مۆنتاژ: سامان ئەمیری
🔹بەشی یەکەم
دەرهێنەر: هەرمان وەتمانی
کامێرا: پۆڵا ئاغاز، ئەمیر قادری
گرافیک و مۆنتاژ: سامان ئەمیری
jineftin
Photo
✅ وشەکان
✍ ڤیرجینیا وۆلف
📝«تێکەڵکردنی وشە نوێ و کۆن کوشندەیە بۆ بونیادی ڕستەکە. بۆ ئەوەی سوود لە وشەی نوێ وەربگرین، پێویستمان بە داهێنانی زمانێکی نوێیە. بە دڵنیایییەوە بەزوویی زمانێکی نوێمان دەبێ و، ئەمڕۆ کەڵکەڵەمان بیرکردنەوە لە زمانی نوێ نییە. پرسەکە ئەوەیە چۆن دەتوانرێ زمانی ئینگلیزیی ئێستا بەکار بهێنرێ. چۆن دەتوانرێ وشە کۆنەکان بە ڕێسای نوێ ئاوێتە بکەین بۆ ئەوەی گرەنتی مانەوەی وشەکان بکرێت و جوانی چی ببێت و وشەکان بتوانن هەقیقەت بڵێن؟ ئەمە پرسیارە بنەڕەتییەکەیە»
📝«وشەکان، وەحشیترین و ئازادترین و نابەرپرسیارترین شتەکانن؛ ناتوانرێ وشەکان فێر بکرێن. بەڵێ دەتوانرێ وشەکان بگری و ڕێکیان بخەی و لەسەر بنەمای ئەلفبێ لە فەرهەنگی زماندا ڕیزیان بکەی؛ بەڵام وشەکان لە زەیندا دەژین نەک فەرهەنگی وشەکان. بۆ نموونە لە ساتە هەستەوەرەکاندا واتە کاتێ کە پتر لە هەر کاتێکی تر پێویستمان بە وشەکانە ناتوانین وشەیەک بدۆزینەوە بەڵام فەرهەنگی زمان بە نزیکەی نیو ملیۆن وشەوە کە هەموویان لەسەر بنەمای ئەلفبێ ڕێک خراون لە بەردەستمانن. بەڵام ناتوانین بەکاریان بهێنین چونکە وشەکان لە فەرهەنگی زماندا ناژین لە زەینمان دەژین.»
📝«ئەوان پێیان خۆش نییە لەبارەی پەتی و ناپەتیی بوونیانەوە گەنگەشە بکرێت. ئەگەر ئەنجوومەنێک بە ناوی ئەنجوومەنی ئینگلیزیی پەتی دامەزرێنن، ناڕەزایەتیی خۆیان بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئینگلیزیی ناپەتی پیشان دەدەن... وشەکان زۆر دیموکراتیکن، هەروەها لەسەر ئەو باوەڕەن کە هەر وشەیەک لە ئاستی باشی وشەیەکی ترە، وشە نەخوێندەوارەکان هێندەی وشە خوێندەوار و ڕۆشنبیرەکان بەها و گرنگییان هەیە. لە کۆمەڵگاکەیاندا هیچ پلە و نازناوێک نییە... رقیان لە سوودمەندبوونیانە؛ بێزارن لە پارە پەیداکردن و بێزاریشن لەوەی کە لە شوێنە گشتییەکان لەبارەیانەوە وتار بدەن؛ رقیان لە هەرچییەکە کە بیەوێت ئەوان لە مانایەکدا پێناسە بکات یان لە ڕوانگەیەکدا سنوورداریان بکات، چونکە گۆڕان سروشتی ئەوانە.».
✅درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەوە
https://bit.ly/3Tzzwp4

وشەکان
وشەکان %
jineftin
Photo
✅ نووسین
یاداشتە ڕۆژانەیییەکانی شاعیرێک
✍ئەلێکساندرا پیزارنیک
ئەلێکساندرا پیزارنیک لە ٢٩ی ئەپریلی ١٩٣٦ لە دەوروبەری شاری (بوینس ئایرێس)ی ئەرژەنتین لەدایک بووە، لە ٢٥ی سێپتەمبەری ١٩٧٢ لە شەقامێکی بوینس ئایرێس خۆی دەکوژێ.
لە ساڵی ١٩٥٥ نۆزدە ساڵە. یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی "دوورترین سەرزەمین" چاپ دەکات.
بۆ کتێبی (کارەکان و شەوەکان) چەندین خەڵاتی گرنگ دەباتەوە و لە ٢٨ ساڵیدا ناوبانگێکی فراوان پەیدا دەکات.
ساڵی ١٩٧٠ بە ئامفێتاین دەیەوێ خۆی بکوژێ بەڵام ناکام دەبێت و لە ٢٥ سێپتەمبەری ١٩٧٢ بە حەبی سێکۆباربیدال لە یەکێ شەقامەکان بوینس ئایرێس خۆی دەکوژێ.
ئەمەی لەم بەشەدا دەیخوێننەوە وەرگێڕانی بەشێک لەو یاداشتانەیە کە ڕۆژانە پیزارنیک لە ساڵی ١٩٦٣ لە دەفتەری بیرەوەرییەکانیدا تۆماری کردوون. هەموو یاداشتەکانی ناوبراو لەبارەی زمان و شیعر و کتێب و ڕەنج و خۆکوشتن و مەنفا و ئەو کتێبە و نووسەرانەوەیە کە خوێندوونیەتەوە.
📝«ڕاستییەکەی، هیچ کەسێک پتر لە سێ-چوار شیعری بەڕاستی جوان و "گرنگ"ی نەنووسیوە. ئەوپەڕەکەشی دابنێین، دە شیعر. لە کۆڤێدۆ تا ڕۆڤێردی و لە کرێتیەن دۆ ترۆیێ تا من، بەپێچەوانەی گەنجییەکەم، شیعرێکی باشم هەیە.
بارودۆخێکی پڕووکێنەر. دۆخی لەناکاو. بۆ کوێ بڕۆم؟ ئیدی لەبیرم نییە کێم خۆش دەوێ. تەنانەت بیرم ناکەوێتەوە چ کەسێکم خۆش ویستووە. جگە تینوویەتی هیچ شتێکم لەبیر نییە، جگە لە تەماتێکردنی بڕێک چنگگرتن لە خۆم، دەمێ دیدەنی لەگەڵ شتێک، لەگەڵ کەسێک. لە ڕاستیدا، ئیدی بۆم گرنگ نییە. دەکرا لەسەر شەقام میز بکەم. دەکرا بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێیم. دەکرا خۆم بە ڕووتی بخەمە بەرچاوی ئەوانی تر، لەسەر پایەی پەیکەرێک.»
📝«نازانم کەسێکی تریش هەیە کە لە ڕوونبینی بگات بە دۆستویڤسکی. ناسینە جادووییەکەی لەسەر ئەوەی دەڕووخێ بە سەرماندا، ئەسڵەن لەسەر ئەوەی بەسەر خۆمدا دێت، تووشی سەرسوڕمانم دەکات. بە پێچەوانەی "میلەر"ەوە (کە زۆر قەرزاریەتی) دۆستۆیڤسکی ئەسڵەن پەلەی نییە تا ئەنجام و ئاکامەکان بخاتە ڕوو. میلەر، پاش ڕووداوەکان، دادەنیشێ قسە دەکات، بە شێوەیەکی سەیر ئامۆژگاری دەکات. بەڵام دۆستویڤسکی خۆراکی وردەکارییەکانە. وەها بەکەیف و بەگوڕ دەچێتە ناو وردەکارییەکانەوە کە حاڵم خراپ دەکات. دیمەنگەلێکی هەیە کە وەکوو ئۆرگازمی بێڤاچن: یەکەم جار وادەزانین زاوێر بووین، بەڵام دوایی، لە جێیەکی وروژێنەری دیکە سەر دەردەهێنێ، دەرگای دیکە بە ڕوومدا دەکاتەوە و سەرلەنوێ دەست دەکەمەوە بە ئۆرگازم»
✅درێژەی ئەم یاداشتانە لەم بەستەرەدا بخوێنەوە
https://bit.ly/3qcaMpk

نووسین
نووسین %
jineftin
Photo
📚گفتوگۆكردن و ههڵسهنگاندنی ئهنجامهكانی كۆمهڵناسیی ئهخلاق و ئایین
✍قهباری محهمهد ئیسماعیل
لە عەرەبییەوە: ئــاكـــۆ قــادر حـهمـه
✅ «كۆمهڵناسی له هیچ پرسێك له پرسهكانی مێتافیزیكیادا تووشی كۆسپ نهبوو وهك ئهوهی له كایهی ئهخلاق و ئاییندا تووشی هات. “مێتافیزیكای كۆمهڵناسی” ههوڵی دا كایهی ئهخلاق له چنگی فهلسهفه دهربهێنێت، قوتابخانهی كۆمهڵناسیی فهڕهنسیش ناوی نا “زانستی دابونهریته ئهخلاقییهكان”، به پشتبهستن بهو بڕوایهی كه ئهو زانسته لێكۆڵینهوهی بابهتی دهكات لهو بهشه له دابونهریتهكان كه ناوی ئهخلاقه.
بهڵام ئهخلاق ههتا وهك “زانستی دابونهریت”یش، ناتوانێت له فهلسهفهی دایك جودا ببێتهوه، و ناشتوانێت دابڕێت لهو بنچینه فهلسهفییانهی ههموو ئهو بابهتانهی ئهخلاق مامهڵهیان لهگهڵ دهكات وهك پرسهكانی “چاكه و خراپه” و “گهشبینی و ڕهشبینی” و “ویژدان و ئهركی ئهخلاقی”، ههموو ئهو پرسانه كاتێك به دابڕاو له گهلان و نهریته بهشهكییهكانیان لێكۆڵینهوهیان لهبارهوه دهكهین، دهبنه پرسگهلێكی فهلسهفی به پلهی یهكهم»

بهڵام ئهخلاق ههتا وهك “زانستی دابونهریت”یش، ناتوانێت له فهلسهفهی دایك جودا ببێتهوه، و ناشتوانێت دابڕێت لهو بنچینه فهلسهفییانهی ههموو ئهو بابهتانهی ئهخلاق مامهڵهیان لهگهڵ دهكات وهك پرسهكانی “چاكه و خراپه” و “گهشبینی و ڕهشبینی” و “ویژدان و ئهركی ئهخلاقی”، ههموو ئهو پرسانه كاتێك به دابڕاو له گهلان و نهریته بهشهكییهكانیان لێكۆڵینهوهیان لهبارهوه دهكهین، دهبنه پرسگهلێكی فهلسهفی به پلهی یهكهم مرۆڤ له كیانیدا ئازادییه، له خودیشیدا ههڵبژاردنێكی ئازاده، ههر بۆیه ئازادی گهوههری مرۆڤ و ئامانجهكهیهتی، مرۆڤ ئازادیی خۆی ههڵنابژێرێت، بهڵكوو ئازادی بهسهریدا سهپاوه، بهو واتایهی كه ئازادی شتێكی حهتمی سهپێنراوه بهسهر مرۆڤدا، ئهو بهناچاری “ئازاد” و “ههڵبژێردراوه”.
لێرهوهیه كه ئازادی لای ژان پۆڵ سارتهر بنهمای تاقانهی ههموو بههاكانە»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3Qk6JC0

گفتوگۆكردن و ههڵسهنگاندنی ئهنجامهكانی كۆمهڵناسیی ئهخلاق و ئایین
گفتوگۆكردن و ههڵسهنگاندنی ئهنجامهكانی كۆمهڵناسیی ئهخلاق و ئایین %