jineftin
770 subscribers
888 photos
79 videos
155 files
1.08K links
ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە
jineftin.krd


ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin

ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/


ژنەفتن لە یوتیوب

jinetin jineftin
پێوەندی:
jineftin@jineftin.krd
Download Telegram
jineftin
Photo
💫وەختێو مێ

ژوان ڕەحیمی
🔅پاژێک لە شیعرەکە
وەختێو مێ
وەختێو کە
ئێتر سێبەروو مەرحەباو
باخەوانێو پیری
سەرمەنزڵوو گرد ڕایێوی و
بەهانەو بلۆقەو پایانە...
ئێتر پەی شیشێ دلاقەی
ئا وەرمە دیەبێش
دەمەتەقێ وێش و کووجیێوە
بە تەوەنی و ترەکێ
تەعبیر نمەبۆ...
ئێتر کناچێوە
شاروو هاوارە عەقیمانە
پەوکای منویسۆ
شەفاو شێعرێش
خەڵاتوو
جەڕاحەتی بێدەنگوو
مانگێ کەردەبۆ...
ئێتر شەوە
شکۆ و شەوکەتش
تاڵکێش بۆ و
تەماو تەڵقینەو تاریکی
نمازۆ
ڕۆجیار
ویرەوەڕی هەسارانە
ماشیۆوە...
ئێتر گرد کەس یاوۆنە
لاولاو
پەوکای دار و بەردهۆر
ملۆ سەر
کە نۆسخێوە
جە هەرسەکاو چەوسەریش
یاونۆ
هەنووی پەڕوو
ئاسمانوو ئی باخی...
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3QAKb0B
jineftin
Photo
  💫بارانى جێنیوەرى


كاروان محەمەد فەتاح

🔅پاژێک لە چیرۆکەکە

«ئەوە بۆچى دایکم، لەگەڵ خۆرئاوابووندا ناتوانێت یەک وشە بڵێت و لە ڕۆژدا عەیبى نییە؟» ئەمە ئەو پرسیارەیە لە ماوەى ئەو چوار مانگەدا، کە دایکى هەواڵى مەرگى (عەلى)ـى براى پێ دەگات و دواتریش بەسەر لەیدییەوە دەمرێت، بەردەوام لەناو سەرى ئۆسکاردا دەخولێتەوە.
کاتێک ماڵى باپیرى (باوکى دایکى) لە شارێکى ترەوە دەگەن، لەیدى لەناو باخچەکەدا جۆلانێ دەکات. «دواى مردنى ئۆسکارى برای، وا باشترە لەیدى لێرە نەمێنێتەوە و ڕێگەى بدە لەگەڵ ئێمەدا بژى.» پێش ئەوەى بێن، ئەمە بە باوکى دەڵێن و ئەویش بە داواکەیان ڕازى دەبێت. باپیرى کێشەى لەگەڵ ناوەکەیدا هەیە و نازانێت بڵێ لەیدى، دەڵێت لەیلى. باوکى ئەو ناوەى لێ ناوە. 
یەکەم بەفرى ساڵى نوێ داى کرد. ڕۆژێک دواتر بارانى جێنیوەری. شۆفێرەکان لایتى ئۆتۆمۆبیلەکانیان پێ دەکەن و ئێمە شەوقى لایتەکان لەسەر شەقامە تەڕەکە دەبینین. هەر چوارلاى ترافیکەکە بە هۆتێل و ئاپارتمانى بەرز بەرز دەورە دراوە. لەناو پاسەکەدا چاوەڕێى ترافیکین سەوز بێت. بارانەکە هەر دەبارێ. شۆفێرەکان لە پشتى جامەکانەوە بە تەڵخى دەبینرێن. هەڵمى سەر جامەکە دەسڕم. لەلاى ڕاستەوە دوو کچ دەچنە تاکسییەکەوە. لە ڕادیۆى پاسەکەوە گوێمان لە ‹ئەى بارانە و بارانە› دەبێت. خشانى تایەى ئۆتۆمۆبیل و هۆڕنێکى بەرز ناچارم دەکات جارێکى تر هەڵمى سەر جامەکە بسڕمەوە. جارێکى تر هەڵمى سەر جامەکە دەسڕمەوە. منداڵێکى کلێنکسفرۆش لەسەر شەقامەکە کەوتووە. خێرا دەچمە سەرى، تاساوە. لە باوەشى دەکەم و دەیخەمە ناو تاکسییەکەوە. باران نایلۆنى کلێنکسەکانى تەڕ کردوون. دەگەینە نەخۆشخانە و منداڵەکەم لە باوەشدایە، ڕێک هەست دەکەم ئەو ساتەیە لەیدى لەدایک دەبێت و دایکى بەسەریەوە دەمرێت.

🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:

https://jineftin.krd/2022/08/14/7722/
jineftin
Photo
لەبارەی سیستەمی یەکپۆشییەوە
نامەیەکی کراوە لە فێرخوازێکەوە بۆ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین



  زەردەشت غازی

📝 بۆ  جەنابی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ڕێزدار پ.ی.د کامەران یونس محەمەد ئەمین

 بابەت: داواکاری

سڵاو و ڕێز

***

پەیوەست بە بابەتی یەکپۆشی کە جەنابتان بڕیارتان لێی داوە و، فێرخوازان ناچارن لە سەرەتای ساڵی تازەی خوێندنی ئەکادێمی کار بەو بڕیارە بکەن، حەز دەکەم ئاماژە بە چەند خاڵێك بدەم.

جگە لە چەند وڵاتێکی نا-دیموکراسی بۆ نموونە کۆریای باکوور، لە هیچ ناوەندێکی ئەکادێمی لە دونیادا فێرخوازان ناچار نین هەمان جلوبەرگ(سیستەمی یەکپۆشی) لەبەر بکەن، وە لە هەمان کاتدا ئاستی زانستی زانکۆکانیان لە لوتکەدایە. بۆ نموونە ئۆکسفۆرد. ڕاستە هەندێک یاسای تایبەت لەبەرچاو دەگیرێت(Dress code) بۆ نموونە لەبەرکردنی جلوبەرگی نیمچە ڕووت ڕێگەپێدراو نییە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك فێرخوازان ناچار نین هەمان جلوبەرگ لەبەر بکەن. هەروەک جەنابتان باستان لێوە کردووە؛ گوایە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی فێرخواز زیاتر گرینگی و فۆکس لەسەر خوێندنەکەی بکات و دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی ئاستی زانستی. پێم وایە کێشەکە زۆر ڕوونە ئەوەی هۆکارە بۆ نزمی ئاستی زانستی زانکۆی سەلاحەدین بە پلەی یەکەم خودی فێرخوازە، وە بە پلەی دووەم سیستەمی زانکۆکەیە. بێگومان هۆکارگەلی تر زۆرن، بۆ نموونە: ژێر هۆکارەکانی وەکوو  دۆخی ئابووری و ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگای کوردی و سیستەمی سیاسیی وڵات…


درێژەی ئەم نامەیە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.

https://bit.ly/3plXsOK
jineftin
Photo
📚فرۆید وەک فەیلەسووف


دەیڤید سمیس
وەرگێرانی: ڕامیار عەلی
  «پێش ئەوەی فرۆید بە باوکی دەروونشیکاری بناسرێت، سەرەتا نەریتی عەقڵانیی دیکارتی زاڵ و باوی دوالیزمی زەین و جەستەی لەناو برد.
زۆربەی خەڵک بیر لە سیگمۆند فرۆید دەکەنەوە وەک دەروونناسێک یان دەروونپزیشکێک. بەڵام ئەو هیچ کام لەمانە نەبوو. ئەو لە بواری دەمارزانی(نۆرۆلۆجی) خوێندی و بوارێکی نوێی بە ناوی "دەروونشیکاری" بونیاد نا. بەڵام دەبێ فرۆید بە فەیلەسووف - و وەک کەسێکی ژیرمەند و قووڵ و پێشەنگ لەو بوارە-شدا دابنێین. هەروەک چۆن فەیلەسووفی زانست "کلارک گیلمۆر" لە ساڵی ١٩٩١دا ڕایگەیاند: "نووسراوەکانی فرۆید فەلسەفەیەک لە زەین لەخۆ دەگرن؛ لە ڕاستیدا فەلسەفەیەک لە زەین کە مامەڵە لەگەڵ چەندین بابەتی پەیوەست بە زەینەوە دەکات، کە ئەمرۆ بیرکردنەوەی فەیلەسوفانی بە خۆیانەوە سەرقاڵ کردووە و بووەتە هۆی نیگەرانیی دەروونناسەکان. بیرکردنەوەی فرۆید لەبارەی پرسەکانی پەیوەست بە فەلسەفەی زەین، باشترە لە زۆرێک لەو پرسانەیە کە لە فەلسەفەی هاوچەرخ لێیان دەکۆڵرێتەوە و هەندێک جار زۆر لەوەش باشترە."».
«ئەم جۆرە تیبینی و سەرنجانە بوون فرۆیدیان بەرەو ڕوانگەیەکی نوێ بۆ زەینی مرۆڤ برد - ڕوانگەیەک کە بە تەواوی لە دژی زانستی باوی سەردەمی ئەو بوو. ئەم بۆچوونەی بە وردی لە دیکۆمێنتێکدا بە ناوونیشانی دەروازەیەک بۆ دەروونشیکاری زانستی (١٨٩٥) بە هەموو وردەکارییەکەوە نووسی. فرۆید ئەو کتێبەی هەرگیز بڵاو نەکردەوە؛ بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەبەر ئەوەی زانستی دەمارزانی ئەو سەردەمە نەیدەتوانی ئەو جۆرە زانیارییە تەواو و وردەی کە ئەو دەیویست پێشکەش بکات. بەڵام ئەو بیرۆکانەی کە فرۆید تێیدا خستبوویە ڕوو، نزیکەی هەموو تیۆریزەکردنەکانی دواتری پشتڕاستیان کردەوە.»
درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3AvpKN7
jineftin
Photo
دیالێکتیکی تابلۆ
لە ئەشکەوتنشینەکانەوە تا هونەری  هاوچەرخ



  هەڵوێست عارف

📝 پێشەکی

 هەموومان ئەوە دەزانین کە چالاکیی هونەری پێش چالاکیی بیرکردنەوەی زانستی، فەلسەفی دێت، بەڵام بەبێ درکپێکردنێکی ئەوتۆ توانیویانە شتێکی لێ تێبگەن. چالاکییەکانی بەر لە هونەریش بریتی بوون لە چالاکیی خۆژیێنی، کە ڕاوکردن و کۆکردنەوە دەگرنەوە. هەر چالاکییەکیش بەر ڕەگەزێک کەوتووە.
کاتێک مرۆڤ لە گۆ دەکەوێ، بوونی خۆی لەنێو چالاکییەکی هونەریدا دادەنێت. واتا هونەر خۆی دەکرێ وەک پێناسەیەک بۆ بوون ببینرێ؛ پەیامی بوون لە هونەردا جێی بکرێتەوە. بە گشتی بۆ تێگەیشتن لە واتەی هونەر یان چالاکیی هونەری، پێویستە چییەتیی هونەر دەربخەین و بۆ دەرخستنی چییەتیی هونەریش، دەبێ ئەو مەرجە بنەڕەتییانە دیاری بکەین کە بەرهەمێک دەکات بە هونەری و ئەوەی دی بە ناهونەری. لەگەڵ سەرهەڵدانی بیرکردنەوەی فەلسەفی لە سەردەمی ئەفلاتووندا، ئەم بابەتە بووە بە بابەتی توێژینەوە. گەرچی ئەفلاتوون خۆی وێنەکێش و شاعیر بووە، بەڵام لەگەڵ ناسینی سوکرات وازی لێیان هێناوە و بووە بە قوتابیی سکرات. هەروەها مێژووی فەلسەفەی هونەر لە ئەفلاتوونەوە دەست پێ دەکات. ئەو هونەر وەک خزمەتێک بۆ بەرنامەیەکی هونەری بەکار هێناوە، واتە هونەر لەپێناو هونەر. گەرچی ئەفلاتوون لە کۆمارەکەیدا هونەری سنووردار کردووە و بۆ خزمەتی دەسەڵاتی پەروەردە بەکاری هێناوە.
پێویستە بپرسین چۆن بەرهەمی هونەری بناسین؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بۆ لای ئەرستۆ دەگەڕێینەوە. ئەرستۆ چەمکێک دادەدەڕێژێ بە ناوی (technē). ئەم چەمکە واتە بەخشینی هەموو چالاکییەک لەپێناو دروستکردن و بەرهەمهێنانی شتێک. بۆ ئەرستۆ درکپێکردنی هزری پێویسته بۆ ناسینی کارێکی هونەری؛ ڕاستە بابەتە هونەرییەکان لە هەریەک لە فۆرم و ماتەر (مادە) پێکدێ، بەڵام هونەر فۆرمە نەک ماتەر. ئەرستۆ نموونەی پەیکەرێک دێنێتەوە کە بە ڕاست پەیکەرە نەک تەنیا تاشەبەردێک. ماتەر هەرشتێک بێت، فۆرم بابەتی بۆ پەیدا دەکات. ئێمە لە پەیکەرەکە دەڕوانین نەک لە تاشەبەردەکە. تێڕامان و بیرکردنەوەی ئێمە لە فۆرمەکەیەوە دێت، فۆرمەکەش بڕیار و پەیام بۆ کارێکی هونەری دروست دەکات. ئەرستۆ بەگەڕخستنی هۆش بۆ ناسینی فۆرم دادەنێت و هەستەکان دەخاتە دواوە، بەڵام بەرهەمی هونەری کار لە هەستەکانمان دەکات نەک هۆش. مرۆڤ باسی ئەزموونی ئیستاتیکیی خۆی دەکات نەک درککردنە هزرییەکەی. لەگەڵ ئەوەشدا هەستکردن ناتوانێت فۆرم بدۆزێتەوە. گەر هونەر تەنیا پەیوەندی بە هەستەوە هەبێ، ئەوا ئاژەڵیش دەتوانێ هەست بکات.

درێژەی ئەم توێژینەوەیە لەم بەستەرەدا بە فایلی پی دی ئێف دابگرە.

https://bit.ly/3QYRAXs
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناکرێ کتێبە قۆڕ و پڕوپووچەکان بخوێنیتەوە و لە هەمان کات بڵێی کتێبە باشەکانیش دەخوێنیتەوە. کتێبە خراپەکان بۆ ڕۆح وەک ژەهرن و زەین لەناو دەبەن. مەرجی خوێندنەوەی کتێبی باش، نەخوێندنەوەی کتێبی خراپە؛ لەبەر ئەوەی ژیان کورتە و دەرفەت و تواناش سنووردارە.

شۆپنهاوەر
jineftin
Photo
یادەوەریی بێگیانەکان
پێشنازێکی سینەمایی



  ژیڤان بەکر

📝 یادەوەری (میمۆری: Memory)، ئەم چەمکە زۆر بە فرەوانی ئیشی لە بارەوە کراوە. زانایان، فەیلەسووفان، دەروونناسان و نووسەران بە دوورودرێژی لە بارەیەوە دواون. بە شێوازێکی گشتی، یادەوەری چەندان جۆری هەن، لەوانە: "کورتیلەیاد، یادەوەریی کورتخایەن، یادەوەریی درێژخایەن و یادەوەریی جێگیر و تاد..." هونەری نووسینەوەی یادەوەرییش، بەسەر دوو جۆری سەرەکیدا بەش دەبێت، ئەوانیش: نووسینەوەی ئەوانی تر و خۆنووسینەوەن. نووسینەوەی ئەوانی دیکە و خۆنووسینەوە، دەشێ ڕاستگۆیانە بێت. بەڵام ئەم ڕاستگۆیییەیش پێوەندی بە کۆمەڵگەی جیا و کەس (نووسەر)ی جوداوە هەیە. ڕاستگۆیی لە نووسینەوەی یادەوەریدا ڕێژەیییە، لێ کە خرا چوارچێوەی دەقی ئەدەبییەوە، بابەتەکە بەتەواوی دەگۆڕێت. ئەم ڕۆمانەی کاروان، دەکەوێتە چوارچێوەی هەردوو بەشەوە، بە واتایەکی دیکە، خۆنووسینەوەیە بە تامی ڕۆمان، هەر وا ئەوانی تریشی نووسیوەتەوە. بێگومان لەو دۆخەیشدا، لەبۆ خوێنەر گەلەک ئالۆزە تێ بگات، کام ڕووداو هیی نووسەرە و کامیشیان تێکەڵەیەکی ئەدەبین. ڕۆماننوس دەتوانێ (ئازادە) یادەوەریی دوو کەس، بە ناوی کارەکتەرێکەوە، یان یادەوەریی سێ کەس لێک بدات و وەک ژیاننامەی یەک کەس بگێڕێتەوە. یادەوەری، بیرکەوتنەوەی ڕووداوێکە، یان بە هۆی کۆمەڵێ شتی بێگیان بیری مرۆڤ دەکەوێتەوە
درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەوە
https://bit.ly/3T8omat
jineftin
Photo
💫بە چی دەتوانم ڕاتگرم؟


خۆرخێ لویس بۆرخێس
لە ئینگلیزییەوە: مسلم ئەحمەدی
🔅
بە چی دەتوانم ڕاتگرم؟
شەقامە لەڕولاوازەکانت پێشکەش دەکەم، ڕۆژئاوا بێچارەکان، مانگی
کۆڵانە بڕگەبڕگەکانی دەوروپشتی شار.
تاڵیی پیاوێکت پێشکەش دەکەم
کە ماوەیەکی دوورودرێژ چاوی بڕیوەتە مانگی تەنیا.
باب و باپیرانمت پێشکەش دەکەم، پیاوە مردووەکانم، ئەو ڕۆحانەی
پیاوە زینووەکان بە پەیکەری مەفرەخی ڕێزیان لێ گرتوون:
باوکی باوکم کە لە سنووری بوێنۆس ئایرێسدا، دوو گوللە بەنێو
سییەکانیدا تێپەڕی، ئەو پیاوە ڕدێندارە مردووەت پێشکەش دەکەم
کە سەربازەکانی لە پێستەی گادا پێچابوویانەوە؛ باوەگەورەی دایکمت پێشکەش دەکەم
کە بەس بە بیست و چوار ساڵی تەمەنەوە پێشەنگی هێرشی سوپایەکی سێسەدکەسی بوو لە پێروودا
سوپایەک کە ئێستا بوونەتە ڕۆحانێک بەسەر ئەسپە نادیارەکانەوە.
ئەو دەروونبینییەت پێشکەش دەکەم کە لەوانەیە کتێبەکانم لەخۆیان گرتبێت
و هەرچی پیاوەتی و گاڵتە و گەپێک کە لەوانەیە ژیانم لەخۆیی گرتبێت.
وەفاداریی پیاوێکت پێشکەش دەکەم
کە پێشتر هەرگیز وەفادار نەبووە.
کاکڵەی خۆمت پێشکەش دەکەم کە هەرچۆنێک بێ پاراستوومە
ئەو دڵە بنگەهییە کە مامەڵە لێل وشەدا ناکا، لەگەڵ خەون و خەیاڵ ناکەوێ، و
زەمان، شادی و چەرمەسەری کار ناکاتە سەری.
یادی گوڵەباخێکی زەردت پێشکەش دەکەم کە ساڵانێک
پێش لەدایکبوونت، لە زەردەپەڕدا چاوی لێکراوە.
ڕوونکردنەوەگەلێکت پێشکەش دەکەم لەسەر خۆت، بیردۆزگەلێک
لەمەڕ خۆت، هەنێ هەواڵی ڕاستەقینە و سەرسووڕهێنەری خۆت.
دەتوانم تەنیاییمت پێ بدەم، تاریکیم، برسێتیی ئەم دڵەم؛ هەوڵی چی دەدەم؟
کە بەرتیلت پێ بدەم. بەرتیلەکەشم دڕدۆنگییە و مەترسی و شکست.
١٩٣٤
بۆرخێس ئەم شیعرەی بە ئینگلیزی نووسیوە، ئەو زمانەی بە منداڵی لە دایەگەورەیەوە فێری ببوو.
🔻 سەردانی ماڵپەڕی ژنەفتن بکەن :
https://jineftin.krd
jineftin
Photo
سەبارەت بەو قیژانەی کە تەواو نەبوون و تەواو نابن



  نەعیم شەریف

وەرگێڕانی: هوشیار شێخ ئەنوەر

📝 ئەگەر تۆ ئارکیۆلۆژیک نەبیت، بەڵام خولیای شوێنەوارناسیت هەیە، یان خاوەن نیگایەکی ساردی وەک ئەوەی کە دکتۆرەکانی توێکاری (ئەنەتۆمی) لە لابۆرەکانی توێکاریی لاشەکاندا هەیانە، ئەوا بێگومان ئێسکی کەلەبسەری مرۆڤ سەرنجت ڕائەکێشێت، وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە:
لەم وێنەی ئێسکی کەلەتسەرەدا ئەبینین کە ناوچەوانی پانە، حەوزی هەردوو چاوی لە یەک دوورن، هەرچەند بە پارچە پەڕۆیەک بەستراون، چاڵی لووتی ڕێکە لەگەڵ ئێسکەکوڵمی هەردوو لای ڕومەتیدا، ئینجا چاوت ئەکەوێتە سەر دوو ڕیز ددانی ڕێکی هاوتا کە هێند جوان ڕیز بوون، بەوەدا دەرئەکەوێت کە ئەوە ئێسکی کەللەسەری ژنێکە لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا.
ئەندازەی کەلەەسەرەکە بەوەی کە درێژ و لاکێشەیییە، دەریدەخات  کە ئەوە کەللەسەری نەژادی ئارییەکانە، ئەمەش واتە ئەمە کەللەسەری ژنێکی کوردە.
لە پێوانەی شوێنی کەللەسەرەکە بە ماوەی مانەوەی لەو شوێنەدا دەرکەوت شوێنی گۆڕێکی بەکۆمەڵی کوردەکانە کە لە هێرشەکانی ئەنفالدا ساڵی ١٩٨٧ کۆمەڵکوژ کراون و لە شاری (سەماوە) ژێرخاک کراون.
ئینجا دڵنیا ئەبین کە خاوەنی ئەو کەلەژسەرە ژنێکی کوردە کە لەگەڵ مناڵەکانیدا گیراوە و دوای ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سێکسی و زیندانکردن، فەرمانی کوشتنیان و گوللەبارانکردیان دەرچووە لەدوای جێبەجێکردنی فەرمانەکە فڕێدراونەتە گۆڕێکی بەکۆمەڵەوە.
لێرەوە چیتر مافی ئارکیۆلۆژیست و دکتۆرەکانی توێکاری نییە لەوێ بمێننەوە، دەبێت بڕۆن، چونکە لێرەدا نووسەر دێتە پێشەوە و باسەکە دەکەوێتە سەر(قیژە):
بەتەواوی ناتوانین تەمەنی ئەم قیژە تەواونەکراوە کە لە دەمی ئەم کەلەوسەرەوە دێتە دەرەوە دیاری بکەین، چونکە تا ئێستاش دۆسیەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفال دژ بە خرڵکی کورد دۆسیەیەکی نهێنیی سیادی بووە لە دەوڵەتی عێراقیدا..!
بەڵام دەتوانین وێنای ئەوکاتە بکەین کە چۆن گوللە گەرمەکان وەک پشکۆ جەستەی ئەم کوردە بێ چەک و بێدەسەڵاتانەیان بڕیوە و لە نیوەی قیژەکەدا فریشتەی مەرگ هاتۆتە لایان و پێی وتوون ئێوە دەمرن (نەسرین، شیرین، پەروین، پاکیزە، گوڵاڵە) ئیدی دەبێت ئێوە بمرن.

درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەوە

https://bit.ly/3AKfG30
jineftin
Photo
📚ڕەهەند وەک مۆنۆپۆلی پیاو

هەژموونی پیاوێتی لەناو بواری نووسین و وەرگێڕاندا


هێرۆ خوسرەوی

  «ڕۆزا لۆکسمبورگ دەڵێت «هەر کەس نەجووڵێت، هەست بە خڕەی کەلەپچەکانی ناکات»، ئەم هەژموونی پیاوێتییەش وەک ئەو کەلەپچەیە دەردەکەوێت، کە زۆرینە لە دەست و پێوەندیان بەستراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەبێ جووڵە لە شوێنەکانی خۆیان ئارامییان گرتووە، هەستی پێ ناکەن، نایبیستن، نایبینن. بۆیە دەبینین ژمارەی یەکەمی ڕەهەند (١٩٩٦) لەگەڵ ئەو خوێندنەوانەی ئەمڕۆ بۆ ڕەهەند دەکرێت، جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی ناکرێت. بە هەمان شێوەش دەبینین کاتێک ژنەفتن دەیەوێت هەڵسەنگاندنەوە بۆ بازنەی گۆڤاری ڕەهەند بکات، دیسان هەر پیاوان بە ڕەخنەگران و ستایشکارانی ڕۆشنبیرانی ئەو بازنەیەوە بەشدار دەبن. ڕەنگە، وەک لەسەرەوە باسمان کرد، بیانووەکە ئەوە بێت گوایە ژنان خۆیان نەیانویستووە یان نایانەوێت بەشدار بن، بەڵام بەشدارنەبوونی ژن تەنها هۆکارێکی سوبێکتیڤ و خودی نییە بێین بەوەندە واز بهێنین و بڵێین ژنان خۆیان نایانەوێت، لەپشت هەر نەویستنێکی ژنەوە، مێژوویەکی دوور و درێژی بابەتی و ئوبێکتیڤی سەرکوتکردن، بەپاشکۆکردن هەیە و ڕێگا نادات ژن ژوورێکی بۆ خۆی هەبێت، نەبوونی ئەم ژوورەیە بۆ ژن کە مێژوویەکی گەورەی ئایین، ئابووری، نەریت، خێڵ، سیاسەت و پاشان بەرهەمهێنانەوەی ڕۆشنبیرانی لەپشتە وای کردووە پێمان وابێت ژن خۆی نایەوێت لە ڕووداوەکاندا بەشدار بێت، بەڵکوو لە ڕاستیدا بە زەبری هەموو هۆکارە ناوبراوەکانەوە ژنان کراونەتە دەرەوە.».

«ڕەهەند وەک گۆڤارێک و هەوڵێک لە دۆخێکی نێو بۆشاییەکی ڕووتدا جێی بایەخە، بەڵام ئەم هەوڵەش خاڵێکە کە لە مێژووی خۆیدا جێهێڵراوە و پێویست دەکات لە سیاقی مێژووی خۆیدا بخوێنرێتەوە و هەروەها کاریگەری و بەردەوامییەکانی لەناو بازنەی ڕۆشنبیرانیشدا ببینرێتەوە، پێویستە دان بەو هەوڵەدا بنرێت و لە هەمان کاتیشدا تێپەڕین لەویش و گۆڕین قبوڵ بکرێت. تێپەڕین لە ڕەهەندیش دۆخێکە دەمێکە هاتۆتە ئاراوە، نووسەرانی نێو ئەو بازنەیە خۆیان لەمێژە بەو واقیع و دەرکە گەیشتوون. هەر لە کاتی دووبارە دەستپێکردنەوە بە وەرزێکی نوێی ڕەهەند، تەنها دوو ژمارە بڵاوکردنەوە و دواتر وەستان، ئەو واقیعە دانپێدانراوەیە و چیتر ناکرێت بەزۆر بگەڕێنرێتەوە.»

درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە

https://bit.ly/3CwFO2w

ماڵپەڕی ژنەفتن تەوەرێکی لەژێر ناوی "نێوەندی ڕەهەند بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی" کردووەتەوە، لەگەڵ چەندین نووسەر و ڕۆشنبیر و لێکۆڵەر قسە کراوە و ئامانجی تەوەرەکەیان بۆ خراوەتە ڕوو و، داوایان لێ کراوە کە لەو بارەیەوە وتار و توێژینەوەمان بۆ بنووسن. چەند کەس لەوانە بە تەنگ داواکەمانەوە هاتن و وتار و باسەکانیان بڵاو کرایەوە. هەندێک لەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەش کە بەڵێنیان دابوو بەشدار دەبن تا ئێستا بابەتەکانیان نەناردووە (هیوادارین کە پشتگوێیان نەخستبێت. ئێمە چاوەڕێ بابەتەکانیان دەکەین). خاتوو "هێرۆ خوسرەوی" پاش خوێندنەوەی تەوەرەکە و چاوپێکەتن و وتار و بابەتەکان خۆی ئەم وتارەی لەبارەی تەوەرەکە و هەندێ لە سەرنج و ئایدیاکان نووسیوە و، بۆی ناردووین. ئەم هەوڵەی ناوبراو بە دەرفەتێک دەزانین کە لێرەوە داوا لە هەر نووسەر و لێکۆڵەرێک دەکەین کە لەبارەی تەوەرەکەوە گەر وتار و ڕەخنە و لێکۆڵێنەوەی هەیە بۆمان بنێرێ و تەوەرەکە و باسەکەی پێ دەوڵەمەند بکات.
ماڵپەڕی ژنەفتن.
jineftin
Photo
📚مانیفێستی هیپیزم


لە ئینگلیزییەوە: بەیان عەزیزی

ئەم نووسراوەی لێرەدا دەیخوێننەوە، دەقی کامڵی لێدوانی جێری ڕوبن، یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی بزووتنەوەی هیپییەکانە لە دەیەی ٦٠ـی زایینی لە ئەمریکادا. ئەم لێدوانە لە کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی بێرێکلی لە ستادیۆمی وەرزشیی بێرێکلی کۆمپوس ساز کراوە. لەوێدا ڕوبن هەندێ لە کردەکانی هیپییەکان لە سەردەمی شۆڕشەکانیاندا لێک دەداتەوە. هەروەک بە وتەکانیدا دیارە، ئەم لێدوانە پاش مەحکومبوونی ئەو لە دادگە لە ساڵی ١٩٧٠ـدا بەڕێوە چوو.
  «سەبارەت بە قەیرانی شوناس و مرۆڤایەتی لە ئەمریکا و بەگشتی لە جیهانی ڕۆژئاوادا بدوێم و ڕۆڵی بزووتنەوەی مەعنەوی، شۆڕشگێڕانەی هیپیزم دەربخەم. ئێمە لایەنگری لە هیچ ڕێگەچارەیەکی سیاسی ناکەین کە ئێوە هاووڵاتییانی ئەمریکا بتوانن دەنگی پێ بدەن. چونکە ئێوە هەرگیز ناتوانن دەنگ بدەن بە شۆڕش کە تەنیا ڕێگەچارەی ئێمەیە و ناتوانن دەنگەکانتان بخەنە سندووقی دەنگدانەوە! ئەم ئاواتە دەبەنە گۆڕ! ئەمە بیرێکی ساویلکانەیە کە وا دەزانن دەتوانن شۆڕش لە سوپەرماڕکێتەکان بکڕن وەک هەزاران شتی بەرخۆرانەی بێبایەخ کە هەموو ڕۆژێک دەیکڕن. شۆڕش قوتووەماسیی ساردین نییە ئازیزەکانم! شۆڕش پێکهاتەی گۆڕانکاری و دێگەردیسی دەروونی مرۆڤەکانە. ئاڵوگۆڕێکە کە لە گۆڕانی جۆری ڕوانین بۆ ژیان و دۆزینەوەی خواوە سەرچاوە دەگرێت. هەر بۆیە چەند میلیۆن مرۆڤ کە تووشی گۆڕان بوون، دەگەیەنێتە خاڵێکی هاوبەش کە شۆڕشێکی گەورە لە کۆمەڵگەی ژیانیانەوە دروست بکەن.
ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە هیپییەکان توانا و هێزی دروستکردنی وەها گۆڕانکارییەکیان هەیە: خاوەنی نەفسی بەرزن، ڕزگاربوون لە ئێپیستمەی ئەو بوونەوەرە نزمانەی لە کفتەی خڕی بچووک دەچن!».
«تەواوی چوارچێوە ڕەسمییەکان، هەر لە بنەماڵەوە بگرە هەتا کۆشکی سپی، بەردەوام پێمان دەڵێن: «ئەم کارە بکە، ئەو کارە مەکە!» گەشەکردن لە ئەمریکادا مانای ئەوەیە کە فێر ببێت چۆن فەرمانبەری یاسا سەرکووتکارەکان و “دەبێ” و “نەبێ”کان بێت. بەڵام هیپییەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە مرۆڤ ئازادە هەرچۆن حەز دەکات ڕەفتار بکات. بێژەر هەر ناوێکی پێ خۆشە با لێمان بنێت: ئانارشیست، کۆمۆنیست و هەر دەرد و ژەهرەمارێکی تر.»

درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3QShGvN