جەمسەر / Jamsar
158 subscribers
60 photos
1 video
جەمسەر پڕۆژەیەکی میدیایی سیاسیی سەربەخۆیە، تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی زانستە سیاسییەکان بە شێوازێکی زانستی و بابەتییانە.
Download Telegram
جیهان دوای ئەمریکا چی بەسەردێت؟!

سیستەمی کۆنی نێودەوڵەتی خەریکە دەڕووخێت و پرسیاری گەورە لەسەر داهاتووی بەڕێوەبردنی جیهان دروست بووە. لەم بابەتەدا، بە پشتبەستن بە واقیعی جیۆپۆلەتیکی، سێ سیناریۆی سەرەکی بۆ داهاتووی جیهان دەخەینە ڕوو. لە وێنەکان بینەر و خوێنەری سیناریۆکان بن.

بەڕای تۆ داهاتووی جیهان لەکام سیناریۆ نزیکە؟!

#جەمسەر #jamsarpolitics
#جەمسەر_سیاسەت #جەمسەر_ئەمریکا
#جەمسەر_ستراتیژی #جەمسەر_چین
#جەمسەر_فەلسەفە
10💯3👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مەککە 2026: واژۆکردنی هاوپەیمانیی بەرگریی هاوبەش لە نێوان سعودیە، تورکیا و پاکستان

ڕۆژی هەینی (٧ی ئابی ٢٠٢٦)، لە شاری مەککەی پیرۆز، لە ناو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەریەک لە سعودیە، تورکیا و پاکستان بە فەرمی «ڕێکەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە»یان واژۆ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز (Reuters)، ئەم ڕێکەوتنە دوای ساڵانێک لە دانوستاندنی بەردەوام هاتۆ‌تە بەرهەم، لە کاتێکدا ڕاگەیەندرا کە ئاسایشی کەنداو و هەناردەی وزە لەژێر هەڕەشەی مووشەکیی بەردەوامدان. ڕێکەوتنەکە بڕگەی «بەرگریی بەکۆمەڵ» لەخۆدەگرێت، کە تێیدا هاتووە:

«هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هەر یەکێک لەم سێ وڵاتە، وەک هێرش بۆ سەر هەرسێکیان ئەژمار دەکرێت.»

ڕێکەوتنەکە بە ئامادەبوونی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان، وەک پیاوانی یەکەمی هەر سێ وڵات بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەی ئەم سێ هێزە هەرێمییە لە مەککە تەنها ڕێکەوتنێکی سەربازیی ئاسایی نییە، بەڵکو ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ سەرەتای قۆناغی دوای ئاسایشی ئەمریکا لە ناوچەکەدا:

تورکیا: وەک دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ و خاوەنی پیشەسازییەکی سەربازیی پێشکەوتوو (بەتایبەت درۆن و کەشتیی جەنگی).
پاکستان: وەک تاکە دەوڵەتی ئەتۆمیی جیهانی ئیسلامی و خاوەنی هێزێکی مرۆیی گەورەی سەربازی.
سعودیە: وەک دەسەڵاتی ڕۆحی، دارایی و ناوەندی ئابووری و وزەی جیهانی.

هاوپەیمانییەکە ڕاستەوخۆ پەیامێکی ڕوون و دووئاراستە بۆ ڕکابەرە هەرێمییەکان دەنێرێت. لەلایەک بۆ ئێران، وەک کێشانی هێڵێکی سوور کاردەکات کە دنیای سوننە لە بەرامبەر هێرشی درۆن و مووشەکیی گرووپە هاوپەیمانەکانی تاران (لە یەمەن و عێراق) بێخاوەن نییە. لەلایەکی ترەوە بۆ ئیسرائیل، ئاماژەیەکی دەستبەجێیە کە تەلئەبیب ناتوانێت دوای ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بە ئارەزووی خۆی تەراتێن بکات. لە ڕووی جیوپۆلەتیکییەوە، ئەم هەنگاوە سەرکەوتوو دەبێت لە گرێدانەوەی سێ بازنەی گەورەی جیهان، بەجۆرێک قووڵایی ستراتیژیی باشووری ئاسیا (پاکستان)، دەروازەی ئەوروپا و بەڵقان (تورکیا) و دڵی جیهانی عەرەبی و وزە (سعودیە) لە یەک میحوەری بەهێزدا کۆدەکاتەوە.

ڕێکەوتنەکە وای دەردەخات کە وڵاتانی ناوچەکە بەرەو دروستکردنی میحوەری بەرپەرچدانەوەی سەربەخۆ هەنگاو دەنێن، تاوەکو لە کاتی قەیرانە گەورەکاندا بە تەواوی پشت بە هاوپەیمانە تەقلیدییە دەرەکییەکان (ئەمریکا و ڕۆژئاوا) نەبەستن.

لە کۆتاییدا پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، ئایە ئەم پەیماننامەیەی مەککە دەبێتە بەردی بناغەی هاوپەیمانییەکی نوێ لە ناوچەکە و هاوسەنگیی هێز ڕێکدەخاتەوە، یان وەک بەشێک لە هاوپەیمانییەکانی پێشوو تەنها مەرەکەبی سەر کاغەزە و لە کاتی قەیرانەکاندا دەستەوەستان دەبێت؟

#جەمسەر #jamsarpolitics #جەمسەر_ستراتیژی #جەمسەر_ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
12🔥4👍3
‏چەند کورتە-سەرنجێک لەسەر هاوپەیمانی تورکیا، سعوودیە و پاکستان: ڕێککەوتنی مەککە

📌بوونی تورکیا لە هاوپەیمانیەکی سەربازی لەمشێوەیە، دەرخەری ئەوەیە کە ئانکارا ترسی لە داهاتووی ناتۆ و ئارتیکل 5 هاوپەیمانیەکە هەیە. مادام ناتۆ وەکوو بەهێزترین هاوپەیمابی سەربازیی مێژووی مرۆڤایەتی هێشتا بوونی هەیە، لانیکەم تورکیا پێویستی بەوە نییە لە لایەن وڵاتانێک وەک عەرەبستان و پاکستانەوە بپارێزێت. کەواتە ئەمە دەتوانێت سەرەتایەک و نیشانەیەک بێت بۆ داهاتووی ناتۆ، کە لە چاوی تورکیادا ئاسۆیەکی گەشی نییە.

📌بە پێی ئەم ڕێککەوتنە، تورکیا و پاکستان پابەند دەبن بەوەی کە هەموو هێرشێک بۆ سەر عەرەبستان، چ لە لایەن حووسیەکان/حەشدی شەعبی و چ لە لایەن ئێرانەوە، بەتوندی وەڵام بدەنەوە. واتە دەستی پاکستان و تورکیا دەچێتە ناو هاوکێشەیەک کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی پێوەندی ئێران و ئەو وڵاتانە ئاڵۆز بکات.

📌ئەم هاوپەیمانیە دەرخەری ئەوەیە کە ئەم وڵاتانە هەستیان بە بۆشایی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و هەوڵ دەدەن ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە. ئەم هاوپەیمانیە ئەوەندە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی هێزی ئێرانە، ئەوەندە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی هێرشەکان ئیسرائیل نییە. ئیسرائیلییەکان ئەگەر بتوانن پێوەندیان لەگەڵ سعوودیا ئاسایی بکەنەوە، ناوەرۆکی ئەم هاوپەیمانیە لە لای خۆیان تا ئاستێک بەتاڵ دەکەنەوە.

📌ئیمارات و ئیسرائیل دەبێت هەنگاوەکانی خۆیان بۆ زیاتر نزیکبوونەوە و دروستکردنی بەرەیەکی نوێی سەربازیی پەرە پێبدەن. ئیمارات بەوردی چاودێری هەموو هەنگاوەکانی عەرەبستان دەکات و ئەم هاوپەیمانیە بە زیانی خۆی دەبینێت، بۆیە ناچار باڵانسێکی هێز لەپێش عەرەبستان دروست بکات. باڵانسی هێزی ئەتۆمی، بە هێزی ئەتۆمی دەکرێت؛ بۆ ئیمارات باشترین بژاردە ئیسرائیلە.

📌ئەم هاوپەیمانیە هاوکات پەیامی پەراوێزکەوتنی ئێران لە جەمسەری هێزەکاندا نیشان دەدات. لانیکەم ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە ئیران لەم هاوپەیمانیە و هاوپەیمانی ئیمارات—ئیسرائیلدا جێگای نابێتەوە. بۆیە ئێران هەست بە پەراوێزکەوتن دەکات. ڕێگاچارە بۆ ئێران، بەهێزکردنی گرووپەکانی بەرەی مقاومەی خۆیە لە لوبنان، عێراق و یەمەن. بەهێزبوونی ئەم گرووپانە، بەریەککەوتنی هەیە لەگەڵ هاوپەیمانی مەککە، بۆیە دەبێت چاوەڕوانی بەریەککەوتنی ئەم دوو لایەنەمان هەبێت.

📌لە ڕوانگەی عەرەبستانەوە، دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا و پاکستان بۆ پاراستنی ناوخۆ و دروستکردنی هاوپەیمانی دەریایی بۆ پاراستنی دەرەوە، ئەوەمان پێدەڵێت کە عەرەبستان گەیشتووە بەو درئەنجامەی کە ئەمریکا چیتر نایەوێت وەک جاران دەوری بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینێت و دەبێت عەربستان لەڕێگەی هاوپەیمانی ناوچەییەوە خۆی بپارێزێت.

📌بەهەرحاڵ ئەم ڕێککەوتنە لە مەککە واژۆ کرا، بەڵام لە تاران، سەنعا و بەغداد تێست دەکرێت، بەو مەرجەی ئیسلامئاباد و ئانکارا خۆیان ئامادەی هەموو مەترسیەکی نوێ، ئەمجارە لە ڕێگەی ئێران و باڵەکانیەوە بکەنەوە. ئایا تورکیا و پاکستان وەڵامی خێرا و پێویستیان دەبێت بۆ هەڕەشەکانی سەر عەرەبستانی سعوودیا؟ هێشتا دیار نییە!

مەیسەم موڕادی
شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی
16👏4👍3👌2
⁨ تا بەئاگا نەیەن، ڕاناپەڕن، تا ڕاشنەپەڕن هەرگیز بەئاگا نایەن.

جۆرج ئۆروێڵ، کتێبی 1984

#jamsarpolitics #جەمسەر #جەمسەر_وتە #جەمسەر_سیاسەت #1984⁩
15💯6❤‍🔥5
پەیوەندە نێودەوڵەتییەکان

زانستی «پەیوەندە نێودەوڵەتییەکان» تەنها ململانێی هێزی نێوان دەوڵەتان نییە، بەڵکو جیهانێکە لە کاریگەریی کۆمپانیا زەبەلاحەکان، ڕێکخراوەکان و قەیرانە جیهانییەکان! لەم پۆستەدا بە شێوازێکی پوخت و ڕوون تیشکمان خستۆتە سەر پێناسە، کڕۆکی زانستەکە، ئەکتەرە سەرەکییەکان و مێژووی سەرهەڵدانیی. سەیری وێنەکان بکە بۆ خوێندنەوەی سەرجەم زانیارییەکان.

#جەمسەر #جەمسەر_سیاسەت #جەمسەر_ستراتیژی #jamsarpolitics
8👍4❤‍🔥3
بۆچی هەرێم پێویستی بە زانستە سیاسییەکان ـە؟!

ململانێ حیزبییە بەردەوامەکان و سیاسەتی دزێوی ناوخۆ، وایان کردووە هاووڵاتییان هەر لەگەڵ بیستنی وشەی "سیاسەت" یان هەر بابەتێک کە پەیوەندیی پێوە بێت، نەفرەت بارانی بکەن و بە درۆ و دزی و گزی و پیسیی باسی بکەن. ئەم وێنە نەرێنییە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ناوەندە ئەکادیمییەکان داناوە، بەجۆرێک بەشەکانی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا وەک بەشی "بێهیوایی" و "بێکاری" سەیر دەکرێن.

لێرەدا چەند لایەنێکی گرنگ و پێویستی زانستە سیاسییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەخەمە ڕوو:

📌 حوکمڕانی و دەوڵەتداری بە دروشمی سۆزداریی و میدیای ملیۆنی و تیکتۆکچی قسەزان بەڕێوە ناچێ، چونکە یەک بڕیاری سیاسیی هەڵە، دەتوانێت چارەنووسی ملیۆنان کەس بەرەو هەڵدێر ببات و بەهاری تەمەنیان بکاتە پاییز. مێژووی سەد ساڵی ڕابردوومان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە غیابی خوێندنەوەی زانستی و زاڵبوونی بڕیاری سۆزداری، چ باجێکی قورسی بەدوای خۆیدا هێناوە. بۆیە ڕێڕەوی دروست پێویستی بە سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی و پلانی زانستییە. دەسەڵاتدار هەرچەندە ژیر بێت، بەبێ تیمێکی ڕاوێژکاریی وردبین کە ئاگاداری مێژوو و تیۆرییە سیاسییەکان بن، دەرەنجامەکەی هەر تێکەوتنە، وەک دەوترێت: "دەسەڵاتدارێکی گێل کە خاوەنی دارودەستەیەکی عاقڵ و ژیر بێت، زۆر باشترە لە دەسەڵاتدارێکی ژیر کە دارودەستەیەکی نەفام و گێلی هەبێت."

📌 مێژووی کورد، بەقەد تەمەنە کۆنەکەی، پڕییەتی لە ڕووداو و بابەتی هەستیار کە پێویستیان بە توێژینەوەی ئەکادیمیی ورد هەیە، تا بتوانین لە هەڵەکانی ڕابردوو فێر ببن و دەروازەی نوێی ستراتیژی بۆ ئایندەی نەتەوەکەمان بکەینەوە. ڕابەرایەتیکردنی ئەم پرۆسەیەش بە تەنها لە ئەستۆی پسپۆڕانی ڕاستەقینەدایە، ئەوانەی واقیعبین، وردبین، خاوەن بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و توانای شیکاریی داتان، و دوور لە هەست و سۆز بڕیار دەدەن. ئەمانەش تەواو ئەو تایبەتمەندییانەن کە دەرچووە ڕاستەقینەکانی زانستە سیاسییەکان هەیانە.

📌 گرنگترین چەک بۆ تاکی کورد، هۆشیارییە بەرامبەر بە مافەکانی و تێگەیشتنە لە واقیعی سیاسی، مەعریفەیە بە ناسینی دۆست و دوژمن، دەی کێ لە پسپۆڕانی زانستی سیاسی شیاوترە بۆ شیکردنەوەی ئەم هاوکێشە ئاڵۆزانە و گەیاندنی بە کۆمەڵگە؟

📌 هەرێمی کوردستان بەهۆی جوگرافیا گرنگەکەی و دراوسێکانی، هەمیشە لە دۆخێکی ناجێگیر و پڕ لە ململانێدایە. جا بۆ مانەوە و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانمان، پێویستمان بە تێگەیشتنێکی قووڵ هەیە بۆ تیۆرییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و شیکاریی ستراتیژی بۆ جووڵەی زلهێزەکان لە ناوچەکەدا. ئەمەش تەنها لە ڕێگەی عەقڵییەتی ئەکادیمیی پەروەردەکراوی بواری زانستە سیاسییەکانەوە دەکرێت کە بتوانن وەک دیپلۆماتکار و ستراتیژیست ئاراستەی دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوەمان بکەن.
8❤‍🔥4💯4👍1
ئایە داهاتوو بۆ ئاسیا دەبێت؟!

لە دیمۆگرافیاوە تا ئابووری، تەکنەلۆجیا و هێزی سەربازی، ئاسیا بە خێراییەکی بێئەندازە نەخشەی هێزی جیهانی لەنوێ دادەڕێژێتەوە. لەم کارۆسێلەدا ٤ هۆکاری سەرەکی دەخەینە ڕوو کە دەیسەلمێنن بۆچی ناوەندی قورسایی جیهان بەرەو ڕۆژهەڵات دەگوێزرێتەوە.

#جەمسەر #جەمسەر_سیاسەت #جەمسەر_ستراتیژی #jamsarpolitics #جەمسەر_ئاسیا
❤‍🔥74👍3💯2