کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەشی دووەم:حوکمی بەشدارکردن وپیرۆز بای وئاهەنگ گێڕان لەسەری ساڵدا👇

بەڕێزان ئێمەبۆمان ڕون بویەوە کەسەرەتای سەرهەڵدانی بەناو جەژنی سەری ساڵی زانی(کریسمس) بێ باوەڕو موشریکەکان دایان هێناوە بۆیەبەشداری کردن وپیرۆزبای کردن حەرامە  ئیترفەرق ناکات بەنامەبێت یاخود کارت...چونکە ئەوجۆرە بۆنانە کەموشریکین  وەک جەژن دەیگێڕن دورە لەهەمو بەهایەکی ئەخلاقی و وەدینیش📚

بۆیە(رسول ﷺ)فەرمانمان پێداکات کە لە هەمو شتێکدا پێچەوانەی موشریكین بین نەکەین ئەوان هەرچیان کرد ئێمەش شوێنیان بکەوین بەڵگەشمان بۆ ئەمە👇

جارێک(رسول ﷺ)بيني(امام علی رضي الله عنه)دوجلی پرتەقاڵی یاخود سوری لەبەرکردبو فەرموی(إن هذەمن ثياب الكفارفلا تلبسها)رواەمسلم📚

واتەئەمەجلو بەرگی کافرە مەیان پۆشە. لێرەدا ڕێگری دەکات لەپۆشینی  پۆشاکێک ئەی ئەگەر لە بۆنەیەکدا بەشداری بکردایە کە کفر وشیرک و بێڕەوشتی بێت!؟📚

وەهەروەهاکاتی خۆی موشریکەکان سمێڵیان هەبو ڕیشیان دەتاشی وەک زۆر بەی خەڵکی ئەم سەردەمە یاخود هەندێکیان ڕیشو سمێڵیان درێژ دەکرد(ابن عمر رضي اللەعنهما) دەفەرموێت(رسول ﷺ)فەرموی(خالفوا المشركين أَحفوا الشوارب وأوفوا اللحى)رواەمسلم📚

واتەئێوە پێچەوانەی مشریکەکان بن سمێڵ کورت کەنەوەڕیش بهێڵنەوە..📚

لەفەرمودەیەکی تردا(أبي هريرة رضي اللەعنه)ئەفەرموێت(رسول ﷺ)فەرموی(إن اليهودوالنصارى لا يصبغون فخالفوهم)متفق علیە📚

واتەیهودونصارا صبوغ ناکەن ئێوەپێچە وانەی ئەوان بن لێرادا مەبەست پێی بۆیاخ  کردنی ڕیش وقژە بەڵام نابێت بۆیاخی ڕەش بێت چونکە مووڕەش کردنەوە حەرامە بەهەمو جۆرێک 📚


هەموئەم فەرمودانەوەبێجگە لەمانەش بەڵگەی زۆرن کە فەرمان مان پێ دەکات پێچەوانەو موخالەفەی یەهودنەصاربکەین هەتا (رسولﷺ)نەکە هەر لە بۆنە کفرو شیرکو دورلەهەمو بەها ئەخلاقیەکانیاندا بەڵکو لەعیباداتیشدا نەیویستوە وەکو پیاوە هەرەباشەکانیشیان بێت هەمیشەئەگەر عیبادەتێکیان کردبێت وەکو یەک بوبێت ئەم پێچەوانەی ئەوانی کردوەبۆنمونە👇

(ابن عباس رضي اللەعنهما)دەفەرموێت کاتێک(رسولﷺ)بینی یهودیەکان لە(١٠/محرم)بەڕۆژودەبون لەبەر سەرکەوتینی(موسی علیەالسلام) بەسەرفیرعەندا لەوڕۆژەدا ئەویش فەرموی ئێمەلەپێشترین بۆ(موسی علیەالسلام)ئێمەیش بەڕۆژودەبین بەڵام بۆ موخالەفەی ئەوان فەرموی ئەگەرساڵێکی ترمام(٩/محرم)ـیش دەگرم📚

ئێستا(رسولﷺ)لە ڕۆژو گرتندا کە خۆشەویسترین عیبادەتەنایەوێت وەک ئەوان بین ئەی چۆن دەبێت موسوڵمان لەبۆنەکفرو شریکیەکانیاداوەک بەناو جەژنی سەرسی ساڵ بەشداری بکەن وەک ئەوان جەژن بگێڕن!؟☝️

ئەگەرکەسانێک بڵێن ئەمەجەژنیه سەرسی ساڵی تازەیە وپەیوەندی بەدینەوەنیە زۆر لەمێژەهەبوە لەوەڵامیاندادەڵێن🤯

ئەگەرپێش تریش هەبو بێت بەهاتنی(رسول ﷺ)ڕێگری لێکراوەنەماوە بەبەڵگەی فەرمودەکەی(انس رضي اللەعنه)کەدەفەرموێت کاتێک(رسولﷺ)تەشریفی بردبۆمەدینە بینی دوڕۆژیان هەیەئاهەنگوجەژنی تیادەگێڕن ئەویش فەرموی ئەمەچیەئەم بۆنەیە وتیان ئەوە لەساڵێکدا ئەودوڕۆژەمان هەیەکەخۆشی وئاهەنگی خۆمانی تیادەگێڕین ئەویش فەرموی(إن اللەقدابدلکم بكماخيرامنهما) واتە(اللە)گۆڕیوێتی بەباشتربۆتان ئەویش جەژنی رمضان وقوربانە کە واتە بونی نامێنێت📚

هەموئەو بەڵگانەو زۆر بەڵگەی تریش هەیە لەسەرئەوەن کە حەرامە موسوڵمان بەشداربێت لەو بۆنەنای کەبەناوی جەژنەوەدەکرێت📝

بۆیە(اللەتعالی)بە(رسولﷺ)ـدادینی بەکاملیو جوانی ڕونی کردوەتەوەهیچ شتێکیش نماوەکە لەبەهەشت نزیکمان بکاتەوەیان لەجەهەنم دورمان بخاتەوە بەتەواوی بەبەڵگەوەبۆی ناردوین تاتوشی کفرو شیرک نەبین ،ئەگەرنا(اللە متعال)بێ باکە لە هەمو کەس 📝

هەرلەبەرئەوەشە(اللەتعالی)ئاگادارمان دەکاتەوەدەفەرموێت(إن تكفروافإن اللە غني عنكم ولا يرضى لعباده الكفروإن تشكروا يرضه لكم)سورة الزمرآية7)📚

واتە ئەگەر خۆتان كفر بكەنو بێ باوەڕبن (وەک کافروموشریکەکانیتر)ئەوە بزامن (اللە)بێنيازە بەئێوە هەرچەندە خۆي ڕاضي نابێت بەندەكانێ بێ باوەڕ بن وكفرو شيرك بكەن رێگای مشریک و کافران بگرن،وەئەگەر شوكريی اللە بكەن لەسەر ئەو ئیسلامە و بەردەوام بن ئەوا بەو كارەتان(اللە تعالی)ڕاضي دەبێت لێتان نێعمەتی خۆی دەڕژێنێت بەسەرتاندا📚

هەرەەها لە(سورةالمائدةآية 3)ـتێکی تردا دەفەرموێت(اليوم اكملت لكم دينكم واتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الاسلام دينا)📚

واتەلەئەمڕۆوە بەرنامەو ئاينەكەتانم بۆکامل وتەواو کردن وەبەباشی پێم گەیاندن وەڕاضيم کەئیسلام دینتان بێتو لەغەیری دینی ئیسلام هیچ ئاین وبەرنامەو یاسایەکی ترم قبوڵ نیە📚

وەک دەفەرموێت(ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين)📚

واتە هەرکەسێك لەغەیری دینی ئیسلام هەردین ویاساوبەرنامەیەکی تر هەڵبژێرێت بەهیچ جۆرێک لێی قبوڵ ناکرێت لەقیامەتشدا لەخەسارەت مەندان دەبێت📚

#بەشی_دووەم ☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٨_جماد_ألأول_١٤٤٣📝

https://t.me/iyimami