کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
512 photos
881 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

بەبۆنەی نزیک بونەوەمان(١٠/ #محرم)پێم خۆش بوو شتێک وەبیری خۆمانو ئێوە بهێنی نەوە کە زۆر کەس باسی ناکات بەداخەوە دوژمنانی دین وەک ئیشی هەمیشەییان پێیان خۆش نیە کەس ئەوڕاستیە بزانێت دەیشارنەوەچونکە دوژمنایەتو خیانەتی دوەمیان دەر دەکەوێت بەرامبەر ئەهل و بەیتی (#رسولﷺ)🌴

بەڕێزان شیعەرافضي نەک هەرموشریکن بەڵکو مونحەریف و خائینیشن بە میژوی ئیسلام بەتای بەت بە ئەهلوبەیت کەخۆیان ئیدیعای دەکەن بۆیەئەوەی دەمەوێیت بیزانن ئەوەیە کە ئەم مونحەریفانە دوجار خیانەتیان کردوە بەبەدین و ئەهل و بەیتی (#رسولﷺ) ☝️

یەکەم خیانەت ئەهلی کوفە لەگەڵ (#امامی حسین رضي الله عنهما) وەهاوەڵانی کرديان بەیعەتیان هەڵوەشاندەوە لەگەڵی ڕاستیان نەکردجا مونافیقەکان ئەمەیان بە هەل زانیو کەوتنەگیانی خۆیو هاوەڵانیو شهیدیان کردن داستانی خیانەتەکەی ئەوان لە(#امام حسین رضي الله عنهما)ئەوەبو کە ئەلهی کوفە داوایان لێ کرد ببێت بەئەمیریان ئەوانیش بەی عەتی پێ دەدەن ئیتر بەهەر جۆرێک بێت راضيان کرد بڕوات بۆ عیراق کەبەڕێکەوت بەرەو ئەوێ هێشتا نەگەیشتبو لەڕێگادابووئەوان بەی عەتەکەیان هەڵوەشاندەوەو مونافیقەکانیش ئەمەیان بەهەل زانی کەوتەنە پیلان گێڕان بۆشەهید کردنی(#امام حسين رضي الله عنهما)وهاوەڵانی چۆنیەتی شەڕەکە زۆرجار باسمان کردوەلای هەموان ڕونە☝️

دووەم خیانەتیان لەمیژوی ئیسلامدایە ئەویش ئەوەیە کەکاتێک باسی شهیدی(#امام حسین رضي الله عنهم)دەکەن ناوی کوڕو ئامۆزاوبراکانی ناهێنن باسی هیچیان ناکەن چونکە دەزانن بەباسکردنی ناوەکانیان دەردەکەوێت کەئەمانە چەندها ئەولاد ومنداڵیان هەیەبەخۆشی ناوی(#امام ابوبکر #امام عمر و #امام عثمان رضي الله عنهم)ناوناوەبەناوی ئەوانەوە ئیترئەمەش قورسە کەئەمان کەسێک بەکافردەزانن کە ئەهل و بەیت بە پیشەواو ئیمامی خۆیان قبوڵیان کردون منداڵەکانیان بەناوی ئەوانەوە ناوناوە کەچی ئەم خائینو مونحەریفانە بەکافریان دەزانن بۆیە بۆدەرکەوتنی ئەم ڕاستیەپێم خۆشەناوی هومو ئەوانەبزانین کە لەگەڵ (#امام حسین رضي الله عنهم)ـدا لە ڕۆژی(عاشوراء)واته(١٠/#محرم)ــدا شەهید بون کەئەوان هیچ کات باسی ناکەنو نایانەوێت کەس باسی بکات بەڵام ئیمەوەک واجبێکی شەرعی باسی دەکەین بۆ ئەوەی خیانەتی ئەمانە دەربکەوێت 🌴

ئەمانەش ناوی هەموشەهیدانی (#عاشوراء) واتە ١٠/#محرم👇

١.#امام حسین🌴
٢.#عباس بن علی🌴
٣.#علی اکبر بن حسین🌴
٤.#علی اصغر بن حسین🌴
٥.#عبدالله بن علی🌴
٦.#جعفر بن علی🌴
٧.#عثــــــمان بن علی🌴
٨.#ابـــوبــکــر بن علی🌴
٩.#ابــــوبـــکـــر بن حسن بن علی🌴
١٠.#قاسم بن حسن بن علی🌴
١١.#عبدالله بن حسنعام🌴
١٢.#عون بن عبدالله بن جعفر 🌴
١٣.#محمد بن عبداللەبن جعفر🌴
١٤.#عبدالله بن مسلم بن عقیل🌴
١٥.#محمد بن مسمسلم🌴
١٦.#محمد بن سعید بن عقیل🌴
١٧.#عبدالرحمن بن عقیل🌴
١٨.#جعفر بن عقیل🌴
١٩.حبیب ابن مظایر اسدی🌴
٢٩.#أنس بن حارث اسدي🌴
٢١.#مسلم بن عوسجە اسدی🌴
٢٢.#قیس بن عشر اسدی🌴
٢٣.#ابو ثمامەبن عبدالله🌴
٢٤.#بریر بمدانی🌴
٢٥.#بنزلەبن اسد🌴
٢٦.#عابس شاکری🌴
٢٧.#عبدالرحمن رببی🌴
٢٨.#سیف بن حارث🌴
٢٩.#عامر بن عبدالله بمدانی🌴
٣٠.#جندا بن حارث🌴
٣١.شوذب بن عبدالله🌴
٣٢.#نافع بن حلال🌴
٣٣.#حجاج بن مسروق مؤذن🌴
٣٤.#عـــــمـــــر بن کرضە🌴
٣٥.#عبدالرحمن بن عبد رب🌴
٣٦.جندا بن کعب🌴
٣٧.#عامربن جندا🌴
٣٨.#نعیم بن عجلان🌴
٣٩.#سعد بن حارث🌴
٤٠.#زبیر بن قین🌴
٤١.#سلمان بن مضارب🌴
٤٢.#سعید بن عـــــمــــر🌴
٤٣.#عبدالله بن بشیر🌴
٤٤.#وھب کلبیکلبی🌴
٤٥. #بن عــــمــرشیخ الاسلام قیس🌴
٤٦.#ظهیر بن عامر🌴
٤٧.#بشیر بن عامر🌴
٤٨.#عبدالله ارواح غفاری🌴
٤٩.#جون غلام ابوذر غفاری🌴
٥٠.#عبدالله بن امیر🌴
٥١.#عبدالله بن یزید🌴
٥٢.#سلیم بن امیر🌴
٥٣.#قاسم بن حبیب🌴
٥٤.#زید بن سلیم🌴
٥٥.#نعمان بن عــــمــــر🌴
٥٦.#یزید بن سبیت🌴
٥٧.عامر بن مسلم🌴
٥٨.#سیف بن مالک🌴
٥٩.#جابر بن حجاج🌴
٦٠.#مسعود بن حجاج🌴
٦١.#عبدالرحمن بن مسعود🌴
٦٢.#بیکر بن حئ🌴
٦٣.#عمار بن حسن تائی🌴
٦٤.#زرغامە بن مالک🌴
٦٥.#کینانە بن عتیق🌴
٦٦.#عقبە بن سولت🌴
٦٧.#حر بن یزید تمیمی🌴
٦٨.#عقبە بن سولت🌴
٦٨.#حبلە بن علی شیبنی🌴
٧٠.#کنب بن عــــمـــر🌴
٧١.#عبدالله بن یکتیر🌴
٧٢.#اسلم غلام ای ترکی)رضی الله تعالى عليهـم اجمعين☝️🤲

پرسیار لێرەدائەوەیەکە ئەهل وبەیت(#رضي الله عنهم)چۆن منداڵەکانی بەناوی کەسێکەوەناودەنێت کە کافربێت!!؟؟🤯
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەوانە کە بدعەو داهێنراو دەهێنە ناودینەوە فەرمودەکەی(#جابر_بن_عبداللە #رضي_اللەعنه)دەکەن بەبەڵگە بەڵام وەک خیانەت بێت یا نەزانین هۆکارەکەی باس ناکەن چونکە ئەگەر هۆکاری فەرمودەکە باس بکەن  دەر دەکەوێت کە مەبەستی پێ بدعەوداهێنراو نیە بۆیە ئێمە پێمان خۆش بو ئەوڕاستیە ڕون بکەینەوە بۆ ئەوەی کەس توشی  بدعەو گومڕای نەبێت بەلاڕێدا نەبرێت ئێستا بازانین فەرمودەکە چۆنەو چی دەفەرموێت 👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕنەوە جارێک لە بەرە بەیاند (#اصحاب_رضي اللە_عنهم)لە خزمەتی (#رسولﷺ) دانیشت بون کۆمەڵكی لە هۆزی(#مضر)هاتنەخزمەتی پۆشاک و بەرگێکی زۆر کۆنیان لەبەردابو هەرئەوەندەبو کە عەورەتیان داپۆشرا بوو شمشێرەکەنیان کردبوە ملیان واتە خۆیان ئامادەکردبوو لەخزمەتیدا بڕۆن بۆ جیهاد(#رسولﷺ)کاتێک ئەوانەی بینی بەو پۆشاکەوە
ڕەنگ و ڕووی گۆڕا زۆر بێ تاقەت بوو چونکە دیار بوو زۆر پێویستیان بە یارمەتی بوو ئەوانیش لە هۆزی(#مضر)بوون کەلە ڕێزدارترین هۆزەکانى عەرەبە بۆیە ڕۆیشتەوە ماڵەوە پاشان گەڕایەوە وفەرمانیکرد بە(#بیلال)بانگ بدات وقامەت بکات و پێشنوێژی بۆ کردن و وتاری بۆ خەڵکی دا وسوپاس وستایشی(#اللە)ـی کرد هەروەک عادەتی هەمیشەی خۆی وئەم (#آية) خوێندنەوە👇

(ياأيها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونساء واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام إن اللَّه كان عليكم رقيبا) #سورة_النساء١📚

واتەئه‌ی خه‌ڵکینه خۆتان بپارێزێن له خه‌شم و توڕەبونی ئەو په‌روه‌ردگاره‌ی که ئێوه‌ی له یەک نه‌فس دروست کردووه‌ هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه هه‌روه‌ها له‌و (#اللە)ـيه بترسن که بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن له یه‌کتر  هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تي بپارێزن و(پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی (#اللە)زانایەو هه‌میشه چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌📚

دوای ئەوە ئەم(#آية)ـتەشی خوێندەوە (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله ولتنظر نفس ما قدمت لغد...)#سورة_الحشر_١٨📚

واتەئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە  تەقواو پاڕێزکاریتان هەبێت لە(#الله)بترسن هەرکەسە باسەرنج بدات بزانێت چی پێش خۆی خستوە لە خێرو کارو کردەوەی چاکە بۆ قیامەت ودواڕۆژ خۆی 📚

پاشان دەستی کردبە ئامۆژگاریو ڕێنمونی خەڵکی  سەبارەت بەخێرکردن وبەخشین (گێڕەرەوەی فەرمودەكە دەفەرموێت) ئیتر هەرکەسەوبەپێی توانای خۆی بە دینار ودرهەم و پۆشاک ومشتێک لە گەنم ومشتێک لە خورما وتەنانەت بە لەتێک خورماش خێریان کرد وبەخشییان(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) زۆر سوور و بەپەلەبوون بۆ چاکە وخێرکردن کێبڕکێی یەکتریان دەکرد دەڕۆیشتن خێر وبەخشینیان لە ماڵەکانیانەوە دەهێنا👇

وپیاوێک هات وتورەکەیەکی هێنا ئەوەندە قورس بوو خەریک بوو نەتوانێت هەڵی بگرێت هێنای لەبەردەم(#رسولﷺ)داینا دوای ئەمە خەڵک بە فەردەو بە کۆماڵ خواردنی هێنا تاوای لێ هات دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وپۆشاک  کۆکراوەیەوە لە ناو مزگەوتدا (#رسولﷺ) ئەوەی بینی زۆر گەشایەوە بەئەندازەیەک ڕووی دەدرەوشایەوە وەکو ئاڵتون یان مانگ چونکە دڵخۆش وئاسوودە بوو کاتێک بینی(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) پێشبڕکێ دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەم هەژارانە پاشان(#رسولﷺ)فەرمووی👇

من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجرمن عمل بها بعده من غير أن ينقص من أجورهم شيء ومن سن في الإسلام سنة سيئة كان عليه وِزرها ووزر من عمل بها من بعده من غير أن ينقص من أوزارهم شيء)#رواەمسلم📚

واتەهەرکەسێک(#سنة_حسنة)ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى دەست دەکەوێت کە لەئەوە فێر بون وەکو ئەو خێرو چاکەو کردەوەی چاک  دەکەن بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات📚

زانایان دەفەرمون(#سنة_حسنة)ئەو کردەوە چاکانەیە کە لە بنەڕەتدا لە ئاینی ئیسلامدا بوونی هەیە ونەهی لێنەکراوە وکەسێک دێت دووبارە  ئەو کارە چاکانە زیندوو دەکاتەوە وەک ئەو پیاوەی کە هات ماڵێکی زۆری هێناو لەبەردەم(#رسولﷺ) دایناو خەڵکیش چاویان لەو کرد پاشان کە (#رسولﷺ) بینی و دڵێ پێی خۆش بو  فەرمودەکەی فەرموو..📚

کەواتە (#سنة_حسنة) ئەوەنیە شتێکی تازە بهێندرێتەناو دینەوە کە پێشتر بەڵگەی لەسەر نەبوبێت(#رسولﷺ)خۆی دەفەرموێت هەرکەسێک کردەوەیەک یان پەرستنێک دابهێنێت کە لەئاینی ئیسلامدا نەبیت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە لێی وەناگیرێت...📚

لێرەدابۆمان دەرکەوێت کەئەم فەرمودەیە ئەگەر وەک خۆی سەیری هۆکارەکەی یان واتەکەی بکەین دەبینین هیچ(#تأويل)ـێکی (#باطل) هەڵناگرێت بەڵکو مەبەستێکی ڕونو ڕەوانی هەیە نەک بکرێتە بەڵگەبۆ بەشەرعی دانانی داهێنراو بدعەکان جائەوەیدەی کات بەبەڵگە یا نازانێت یا خیانەت دەکات...(#والله_اعلم)☝️

(#اللە_تعالی)لەگومڕابون پارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک وادەزانن ئەگەر دوکەس نوێژیان خوێند بە جەماعەت کەسی سێ یەم هات ئاوا تەنها ئەوکەسەی کە ئیمامەت دەکات بۆی هەیە یەک دو هەنگاو بڕواتە پێشەوە..👇

بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین کەئەمە بۆ کاتێک دەبێت کە ئیمام بەردەمی فرانی بو واتە مەجالی چونە پێشەوەی هەبێت ئەگەر مەجال نەبو ئەوا ئیمام پاڵ بەدو نوێژ خوێنەکەی تەنیشتی دەنێت بۆدواوەی ئەوان دەخاتە دواوە ئەمەش بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

لە(#جابر_بن_عبد الله_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی (صليت مع النبيﷺ فقمت عن يمينه ثم جاء آخر فقام عن يساره فدفعنا جميعا حتى أقامنا من خلفه)#رواە_مسلم📚

واتە نوێژم خوێند لەگەڵ(#رسولﷺ)لەلای ڕاستی وەستام پاشان کەسێکی تر هات لەلای چەپیەوە لەگەڵمان نوێژی دابەست(#رسولﷺ) پاڵی ناین بۆ دواوە تا لە پشتی خۆیەوە داناین📚

#تێبینی:ئەبێت ئیمام دڵنیابێت کەسێ(#سێیەم) هاتوە نوێژی دابەستوە ئەوکات دەتوانێت یاخۆی پێش کەوێت یا ئەوان بخاتەدواوە..#والله_اعلم 📝

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمابکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
👇👇👇 https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەمو مان بیستومانەو دەزانین کە دوعای دوای بانگ یەکێکە لەدوعایانەی کە هەر ئیمان دارێکی خاون(#توحید) بەئیمانەوە بی خوێنێت ئەوا(#إن_شاء_الله)لە قیامەتدا بەر شەفاعەتی (#رسولﷺ) دەکەوێت  دڵنیام زۆڕبەمان لەبەر مانە بەڵام پێم خۆش بو واتەکەی بزانین بۆ ئەوەی بزانین چی دەڵێین دوعاکەش وەک لەو فەرمودەدا هاتوە👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنە کە(#رسول_اللەﷺ) فەرمویەتی (من قال حين يسمع النداء اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آت محمدا الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاما محمود الذي وعدته حلت له شفاعتي يوم القيامة)#روارە_البخاری📚

واتە هه‌ر كه‌سێك لەهەر کاتێکدا گوێ لە بانگ  بو  ئەم دوعایە بکات بڵێ (ئەی په‌روه‌ردگاری خاون ئه‌م بانگه‌ ته‌واو و بێ كه‌م و كورتیه‌ی(كه‌ بریتیه‌ له‌ بانگه‌وازی بۆ(#سجدە) بردن بە(#توحیدە)وە بۆ  تۆ  هەر تۆ خاوه‌نی ئەم بانگەی دەسا  درودی سوپاسی  به‌رده‌وام ببه‌خشه‌ به‌(#محمدﷺ) و پله‌و پایه‌ی به‌رزی وەک (#الوسیلة) پله و پایه‌یه‌كی بەرزە له‌ به‌هه‌شتدا هه‌روه‌ها(#الفضلة)پله‌یه‌كه‌ ته‌نیا به‌یه‌ك کەس ده‌درێت له‌ قیامەتدا ئه‌ویش پله‌ی شه‌فاعه‌ته‌) هه‌روه‌ها ئەو شوێنە بەرزو باشەی کە بەڵێنت پێداوە پێی ببخەشە )ئەوا شەفاعەتی منی بۆ دەبێت یاخود لەقیامەتدا بەر شەفاعەتی من دەکەوێت  📚

داواکارم (#اللە_تعالی) بمان کات بەشوێنکەتەی(#رسولﷺ )لەدونیاو وە لە قیامەتیشدا بمان گەیەنێت بەخزمەتی و بەرشەفاعەتی بکەوین ...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي🌙

#١٢_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

ئەوەی پێش(١٤٤٠)ساڵ(#رسولﷺ)خەمی خواردوە توشی ئومەتی بێت وەلەهەمو (#جمعە)یەکدا دوبارەی کردوەتەوە ئێستا بەچاوی سەری خۆمان دەی بینین بەداخەوە👇

(#جابر_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (#رسولﷺ)لەوتاری(#جمعە)دادەیفەرمو(فإن خير الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمدٍ ﷺوشر الأمور محدثاتها وكل بدعة ضلالة)#اخرجەمسلم📚

واتەباشترین وتەو قسە کتێبی(#اللە)یە وە خێرترین ڕێنوێنی ڕێنوێنی(#محمدﷺ)ـدە وە خراپترین شەڕترینیش(#بدعە)داهێنراو تازەگەریەکانە لەدیندا  هەمو داهێنراوێک گومڕایە📚

هەر لە بەرئەوەیەشە(#ابن_مسعورضي_الله_عنە) دەفەرموێت(..ولو تركتم سنة نبيكم لضللتم..) واتە ئەگەر وازتان لە سونەتی  پێغەمبەرەکەتان هێنا ئەوە گومڕاوسەر لێ شێواو دەبن📚

ئێستا سەیرێکی ئەم بەناو زاناوشێخانە بکەن بەئەندازەیەک لە سونەتی پێغەمبەر دورکەتونەتەوە وشوێن داهێنراو کەوتون دەڵێن ئەگەر رسول بفەرموێت ئاهەنگی مەولودم بۆمەکەن من هەر دەیکەم ئەمە ئیتر هیچ گومان لە گومڕابونیان نیە بۆیە دەڵێن ئەگەرئێوەش شوێنی ئەمانە بکەون(لضللتم)....#اللە بمانپارێز ..اللهم_آمين🤲

#م_نامق_امامی📝

#١٢_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام علیکم  ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان پێم خۆش بوو بەیەکەوە  بڕۆینە خزمەتی ئەم فەرمودەیەی(#رسولﷺ)کاتێک بۆ یەکەم جار(جابر_بن_سليم_رضي_الله_عنه) دەچییە خزمەتی چۆن ئامۆژگاری دەکات👇

(#جابربن_سليم_رضي_الله_عنه) دەفەرموێت(أتيت المدينة فرأيت رجلا يصدر الناس عن رأيه لا يقول شيئا إلا صدروا عنه) واتە هاتمە شاری (#مدینە) پیاوێكم بینی خەڵكی كاروباری خۆیان تەنها بۆ لای ئەو دەگەڕاندەوە ئەم پیاوە هیچ قسەیەكی نەدەكرد ئیللا خەڵكەكە جێبەجێیان دەكرد و گوێڕایەڵیان دەكرد!!👇

(قلت من هذا؟ قالواهذا رسول اللەﷺ)واتەوتم  ئەو پیاوە کێیە؟  وتیان ئەوە(#رسول_اللهﷺ)دیارە پێی سەرسام بوە بەیەک جار بینین بۆیە دەچێتە خزمەتی ئینجا دەفەرموێت👇

(قلت عليک السلام يا رسولﷺ مرتين..)دوو جارم پێگوت(#علیک_السلام) ئەی(#رسول اللەﷺ)👇

(قال لا تقل عليك السلام فإن عليك السلام تحية الميت قل السلام عليك..)فەرمووی مەڵێ علیك السلام ئەوە سلامی مردوە بەڵکو بڵێ (#السلام_علیك)٠٠٠(تۆسەیری بکەن یەکەم قسەکردن ڕاست کردنەوەی هەڵەکەی بوە👇

(قلت أنت رسول الله؟ قال أنا رسول الله الذی إذا أصابك ضر فدعوته كشفه عنك وإن أصابك عام سنة فدعوته أنبتها لك وإِذا كنت بأرض قفراء أو فلاة فضلت راحلتك فدعوته ردها عليك..)واتە ووتم تۆ نێردراوی(#اللە)٠٠؟  فەرمووی بەڵێ‌ نێردراوی ئەو(#اللە) یەم كاتێك كە ناخۆشیەكت تووشدەبێت داوای لێبكەیت ناخۆشیەكەت لە سەر لادەبات وە ئەگەر وشكە ساڵی هات داوای لێ‌ بكەیت وەڵامت دەداتەوە و گژوگیات بۆ سەوز دەكات وە ئەگەر لە شوێنێكی چۆڵ و سەحراو دوور لە ئاوەدانی بوویت بار هەڵگرەكەت لێ ون بێت داوای لێ‌ بكەیت بۆت دەگەڕێنێتەوە...لێردا یەک سەر(#اللە)ی پێناساند باسی ڕببوبیەتی بۆدەکات..بۆیە قسەکانی دڵی ڕادەکێشێت  ئێمەیش واجبە یەکەم کارمان ناساندنی(#اللە) بێت بەخەڵکی👇

پاشان دەفرموێت(قلت اعهد إلي قال لا تسبن أحدا.. قال فما سببت بعده حرا ولا عبدا ولا بعيرا ولا شاة. قال ولا تحقرن شيئا من المعروف وأن تكلم أخاك وأنت منبسط إليه وجهك إن ذلك من المعروف وارفع إزارك إلى نصف الساق فإن أبيت فإلى الكعبين وإياك وإسبال الإزار فإنها من المخيلة وإن الله لا يحب الْمخيلة وإن امرؤ شتمك وعيرك بما يعلم فيك فلا تعيره بما تعلم فيه فإنما وبال ذلك عليه) وەلە ریوایەتێکی تردا دەفەرموێت(فيكون لك أجر ذلك ووباله عليه) فەرمووی جنێو بە هیچ كەس مەدە(جابر وتی لە دوای ئەوەجوێنم بەهیچ کەس نەدا نەبە هیچ كەسێكی ئازاد نە بە هیچ كەسێكی كۆیلە وەهەتا بە هیچ  وشتر و مەڕێك) ئینجا (#رسول_اللهﷺ)فەرمووی هیچ شتێك لەچاكە بەكەم مەزانە قسەكردنت لەگەڵ براكەت بە شێوەیەكی دەم وچاو كراوەو بەڕوو خۆشی بەخێر بۆت دەنوسرێت وە پۆ شاكەكەت لە ژێر قولەقاپت یان گوێزنگت بەرزبكەوە(بادرێژ نەبێت)بەرزی بكەوە بۆ نیوەی قاچەكانت ئەگەر ئەوەندەش بەرزی نەكەیتەوە ئەوە تا سەرووی قولەقاپت یاگوێزینگت بەرزی بكەوە ئاگاداربە لە پۆشاك درێژی چونكە پۆشاك درێژی و شۆڕكردنەوەی بۆ ژێر گوێزینگ لە خۆ بەگەورە زانینەوەیەوە(#اللەمتعال) كەسی  خۆ بەگەورەزانی خۆش ناوێت دیارە(#جابر) جلەکانی درێژبووە وەک ئەوانەی ئەم سەردەمە کە چۆن جلەکانیان لەژێر پێیان دەخشێت کاتێک پێیان دەڵێت ئەوە حەرامە جائیز نیە دەڵێت خۆمن بۆ کیبر نەمکردوە ئێ خۆ (#جابر) بۆ کیبر نەیکردوە هێشتا یەکەم جارێتی بگات بەخزمەتی(#رسولﷺ) پێی دەفەرموێت بۆیە لەوتنی حەق هیچ کات نابێت سڵ بکەینەوە دەبێت  یەکێک لەئامۆژگاریەکانی ڕێک کردنی چۆنیەتی هەڵسوکەوت وجل و بەرگ و ئەخلاق بێت)
پاشان پێی دەفەموێت.ئەگەر كەسێك قسەی ناشرینی پێ‌ وتی و عەیبداری كردی بە شتێك كە دەزانیت لە تۆدا هەیە ئەوە تۆ عەیبداری مەكە بەو عەیبەی كەدەزانیت لە ئەودا هەیە چونكە تاوانی ئەم كردارەی لەسەر خۆیەتی واتە پرسیاری لەسەر ئەم تاوانە لێ دەکرێت تۆ خۆت تاوان بار مەکە وەک ئەو.(لێرەدا دەزانێت کە ئەگەر دەعوە بکات خەڵک تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستێت عەیب داری دەکات بۆئەوەی خەڵک گوێی لێ نەگرێت چونکە ئەمە سوننەتی هەموو پێغەمبەرانە(#علیهم_السلام) کە تۆهمەتی بدەنە پاڵ و بیانەوێت عەیبداری بکەن بەڵام ئەوان گوێیان نەداوە بەو جۆرە قسانە بۆیە ئێمەیش هیچ کات لەوتنی هیچ ئامۆژگاریەک نابێت شەرم بکەین هەرکەس بێت کە هاتە بەرامبەرت دەبێت لەپاش ئەوەی باسی (#اللە)مان بۆکرد دەبێت ئەخلاق و جۆری جل و بەرگ وقسەکردن و هەڵسوکەوتی فێر بکەین وەک(#رسولﷺ)ئامۆژگاری (#جابر_رضي_اللەعنه)ی کرد ئەبێت ئێمەیش بەو جۆرە ئامۆژگاری هەموو خەڵک بکەین بەو حیکمەتەوە...👇

حەزم نەکرد زۆری لەسەري بڕۆم بۆئەوەی ئاسان بی خوێنەوە  چونکە ئەم فەرمودە هەر بەشەی کتێبێکە بۆخۆی بۆیە بەوردی بیخوێنەوە..👇

(#اللەتعالى)شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بکات ڕوونیشي بکەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٧ربيع_الثاني١٤٤٤🌙

https://t.me/iyimami