کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
512 photos
881 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەنێک گومانی ئەوەیان بۆدروست بوە کەی لەسەردەمی(#رسولﷺ)قژ حەفرکردن هەبوەتا حەرام بێت؟ بۆوەڵامی ئەم گومانە بابڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودیە👇

(#عمر_بن_نافع)لەباوکیەوەئەویش لە (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما)بۆمان دەگێڕنە کە فەرموتی(نهى(#رسول_اللەﷺ)عن القزع قال قلت لنافع وما القزع قال يحلق بعض رأس الصبي ويترك بعض)#متفق_عليه📚

واتە(#رسول_اللە_ﷺ)نەهی کردووە لە (القزع)گوتی بە(#نافع)ـم گوت (#القزع)چیەفەرموی تاشینی بەشێک لەقژی منداڵ وهێشتنەوەی بەشێکی📚

لێرەداڕونەکە مەبەستی حەفرکردنە ئەمەش گەورو منداڵیش دەگرێتەوە جا بۆ ئەوەی کەسانێک نەڵێن جاخۆ منداڵەقەیچی ئەکات فەرمودەکەئەو بەهانەشی نەهێشتوە ئەفەرمێت قژی منداڵ👇

زانایان دەفەرمون ئەگەرکەسێکی گەورە بیکات ئەوە تاوانەکەلەسەرخۆیەتی بەڵام ئەگەر بۆ منداڵێ بچوک بکرێت ئەوەتاوان لەسەر باوک ودایکێتی یاهەرکەسێک کە دەڵێت وایلێبکە لەهەموحاڵەتێکداسەرتاش بۆهەرکەسێکی بکات تاوان باردەبێت پارەکەشی حەرامە..#والله_اعلم📚

(#اللە_تعالى)خۆمان وماڵ ومنداڵمان لەشوبوهاتوشەهەوات بپارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٧_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(سبحان الذي أسرلى بعبدەليلامن المسجدالحرام إلى المسجدالأقصى الذي باركناحولە)#سورة_الإسراء_١📚

واتەپاکی وبێگه‌ردی بۆ ئه‌وزاته‌ی کەشه‌وڕه‌وی کردلەبه‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی(#محمدﷺ)ـی لەمزگه‌وتی(#حرام)لە(#مککە)بۆمزگه‌وتی(#الاقصی) له(#بیت_المقدس)کەده‌وروبه‌ریمان پڕبه‌ره‌که‌ت کردووه‌...📚

(#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما)دەفەرموێت (#رسول_ﷺ)فەرموی(اللهم بارك لنافي شأمنا..#رواەالبخاری📚

واتەپەروەردگارابەرکەت بڕژێنەبەسەر(#شام)ـماندا..📚

(#ابن_رجب_الحنبلي_رحمه_الله)ئەفەرموێت بزانەبەرەکەتی(#شام)واتەخێری دونیاودواڕۆژ📚

زانایان دەفەرمو لەبەرئەوەباشترین خاک دوای(مەککە)و(مەدینە)ـ(شام)ـەوەفەزڵ و گەورەی ئەم خاکەلە(#وەحی)ـداباس کراوەباشترین بەشی(#شام)ـیش(#فلسطین)ـەباشتری بەشی(#فلسطين)ـش مزگەوتی(#الاقصى)ـیە موسوڵمان بەعیزەت نابن هەتا ئەم سێ خاکەیان خۆش نەوێت نەی پاڕێزن وەئەگەرئەم سێ خاکەیان لەدەستدائەوەعیزەتوشکۆیان لەدەست داوە..☝️

(#اللە)هێزمان بداتێ بۆڕزگارکرنیان لەدەستی داگیرکەران..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#١٩_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆر جار و زۆر مەجلسێک دەبینین ودەبیستین کە دەگوترێت یا گوتراوە هەستە با فڵانە کەس یاخود با مامۆستا دانیشێت !! 👇

بەڕێزان لەڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی شەرعە جا بۆ ئەوەی توشی ئەوهەڵەیە نەبین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#عبدالله_بن_عمر_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسول_اللەﷺ) فەرمویەتی (لا يقيم الرجل الرجل من مجلسه ثم يجلس فيه ولكن تفسحوا وتوسعوا) #متفق_عليه📚

واتە نابێت  وەهیچ کەس بۆی نیە کەسێک کە لەشوێنێکدا دانیشتبو  کەسێکی تر هەڵی بسێنێت لە دانیشتنەکەیدا پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت بەڵکو ئەگەر کەسێک هاتە مەجلیسەوە فراون بن و بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی جێگا بێتەوە📚

لێرادا دوشت فێر دەبین 👇

#یەکەم:لەئادابی دانیشتن ئەوەیە  بزانین کە دروست نیە و حەوامە کەسێک پێش کەسێکی تر دانیشتبێت لەشوێنێکدا هەڵی بسێنن کەسێکی تر بێتە جێگاکەی ئەمە بەهیچ جۆرێک دورست نیە...وەک لە(#ابن_عمر_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە (#رسول_اللە_ﷺ)نهى أن يقام الرجل من مجلسه ويجلس فيه أخر)#اخرجە_البخار📚

واتەڕێگری و قەدەغەی کردوە کەسێک لە جێگایە یا شوێنێک یا لەسەر کورسیەک...دا دانیشیوە هەڵی بسێنن و کەسێکی تر لەجێگایدا دابنیشێت📚


#دووەم :ئەگەر کۆمەڵێک لەشوێنێک دانیشتن کەسێ یاکەسانێکی تر هاتن دەبێت کەمێک فراوان دانیشن بڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی مەجلسیەکە فراوتر بێت جێگا ببێتەوە وەک (#اللە_تعالی) دەفەرموێت(يأيها الذين آمنوا إذا قيل لكم تفسحوا في المجالس فافسحوا يفسح الله لكم...)#المجادلة١١📚

واتە ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کاتێك پێتان ووترا لە کۆڕ ودانیشتنەکاندا جێگە (وفراوانی بکەن)جێگا بکەنەوە  ئێوەش فراوانی بکەن....📚


#تێبینی:ئەگەر کەسێک لەبەر ڕێزگرتنی کەسێکیتر هەستێت خۆی بەئیختیاری خۆی نەک کەسەی بەرامبەر هەڵی سێنێت یاخود هەڵی سێنن  لەبەر کەسێک ئەوا ئاساییە بەڵام لەمەشدا باشتروایە بۆ هەمو ئیمان دار و بانگ خوازو مامۆستایەک خۆیان جیانەکەنەوە بەڵکو وەک (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما) بیر بکەنەوە کە زۆر پێی ناخۆش بوە کەسێک هەستێت ئەو بڕواتە جێگاکەی دانیشێت...#والله_اعلم📚

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات بمان کات بەشوێن کەوتەی(#رسولﷺ)....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٧_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami