کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بەگشتی هیچ گومان لەوەدا نیەکە مانگی #رجب یەکێ کە مانگە هەرەگەورەکانی ساڵ(#اللە متعال)لە(#القرآن)ـدا دەفەرمەێت👇


إن عدة الشهور عند الاللَّه اثنا عشر شهرا فی كتـٰب اللَّه یوم خلق السمـٰو ٰ⁠ت والأرض منها أربعة حرم ذ ٰ⁠لك الدین القیم فلا تظلموا فیهن أنفسكم وقـٰتلوا المشركین كاۤفة كما یقـٰتلونكم كاۤفة واعلموا أن اللَّه مع المتقین)سورة/التوبة/ ٣٦📚

واتە بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای(اللەتعالی) دوانزه مانگه‌ له‌کتێبی (اللەمتعال)له(#لوح المحفوظ)دا دیاریکراوه‌هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ #چوار مانگی بەحه‌رام داناوە هه‌ر ئه‌وه‌یه دین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا ظولم له خۆتان مه‌که‌ن ئێوە شەڕ به‌رپا مه‌که‌ن به‌ڵکو ته‌نها دژی ئەو موشریکانەی کەشەڕەتان لەگەڵ دەکەن هه‌مووتان شەڕ بکەن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه شەڕدەکەن به‌گشتی ئینجا بشزانن که(الله)هاوکارو یارمەتی دەری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ترسن تقواوکارو پارێزکارن📚

مانگی(#رجب)یش یەکێکە لەم چوارمانگە پیرۆزە حەرام کراوانە بەبەڵگەی فەرمودەکەی (أبي بكرة نفيع بن الحارث)کە دەفەموێت (رسولﷺ) فەرموی(إن الزمان قد استدار كهيئتە يوم خلق الله السموات والأرض السنة اثنا عشر شهرا منها أربعة حرم ثلاث متواليات ذو القعدةوذو الحجة والمحرم ورجب مضر الذي بين جمادى وشعبان)رواە البخاری ومسلم📚

واتە زەمەن یاخود کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی(اللەمتعال) ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد ساڵێک دوازدە مانگە چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن)سیانیان لەدوای یەکن (#ذو القعدة)و(#ذو الحجة)و (#المحرم) و(#رجب مضر)کەلەنێوان(#جمادی #الاخرو...#وشعبان)ـدایە📚

کەواتە هیچ گومان نیەکەمانگی #رجب یەکێکە لە چوارمانگەپیرۆزە حەرام کراوەکان بۆیە هەرکەسێک هەر عیبادەتێکی کرد هیچ کەس ناتوانێت بڵێت بیدعەی کردوە کەمادەم تایبەتی نەکردوە بە مانگی(#رجب)چونکە چاکەکردن لەم مانگاندا خێری زۆرە هەروەها خراپەکردنیش لەمانگانەدا تاوانی زیاترە لەمانگەکانی تر👇

بۆیە با زیاتر ئاگاداری کردارو ڕەفتاوگوفتارمان بین لەم مانگەدا زیاتر بەخۆماندا بچینەوە هەوڵ بدەین زۆرترین کات دەم بە(#ذكر)و#دوعاو (#قرآن) خوێندو چاکە کردن بین زۆرتر ئاگامان لە#نوێژەکانمان بێت بەتایبەت #نوێژی جەماعەت #وسونەتەکانی پێش نوێژ ودوای نوێژ ویردەکانی دوای نوێژو هەمو ئەویردانەی تر  کەواریدە وەهەروەها بائاگامان لە موسوڵمانان و کەسوکارمان بێت ئازاریان نەدەین نەیان ڕەجێنین هاوکاریان بین لە خۆشیو ناخۆشیەکاندا بەدەمیانەوە بین سەردانیان بکەین هەواڵیان بپرسین هەرنەبێت دوعایان بۆ بکەین👇

تێبینی:ئاگاداربە ئەمانە هەمو بۆ ئەوەیە خۆت بپارێزێت لە وەی توشی تاوان نەبیت ئەگەرنا هیچێک لەمانە نابێت تایبەت بکرێت بە مانگی(#رجب)ـوە بەڵکو بۆ وریاکردنەوەیە کردەوەکانی ڕۆژانەی خۆتە هەنو ڕۆژێکی ساڵ دەبێت ئاگات لەمابەبێت هیچێکی زیادە مەکە لەم مانگەدا چونکە بەڵگەیەکی(#صحيح)و (#ثابت) نیە بۆ بەڕۆژو بون ێکی تای بەت یاخێرکردن یا دوعا یانوێژێک یا ویردێکی تایبەت لەم مانگەدا...واللەاعلم☝️

داواکارم لە(اللە تعالى)شارەزای #دینەکەیمان بکات بۆ ئەوەی #خۆمان کاری پێ بکەین وەنیەتیشمان #خالص بكات  وەک خۆی ڕونی کەینەوە...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٥/#رجب/١٤٤٤🌙