کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
505 photos
870 videos
95 files
265 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک  دەبینین زۆۆر دەڵێن وەشانازای بەوەشەوە دەکەن لەکاتێک ئەوەی لەبێ دەنگی دەست مان دەکەوێت لە قسەکردنی بێ هودە نەک هەر دەستمان ناکەوێت  بەڵکو لەدەستیشی دەدەین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)ئەفەرموێت (#رسولﷺ) فەرموی(من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا او ليصمت ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم جاره ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر  فليكرم ضيفه)#رواه_البخاري_ومسلم📚

واتە هەرکەس باوەڕی بە (#اللە) و بەڕۆژی دوای هەیە با قسەی خێرو باش بڵێت یا بێ دەنگ بێت وەهەرکەس باوڕی بە(#اللە)و ڕۆژی دوای هەیە با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت وەهەرکەس باوەڕی بە (#اللە) و ڕۆژی دوای هەیە با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت📚

ئەمە فەرمودەی کەسێکە کە ڕاستەو خۆ لە لایەن (#خالق)وە وەحی بۆ هاتوە دەزانێت ئاسودەی و خۆشبەخەتی دونیاو دوا ڕۆژ لەم سێ خاڵە دایە بۆیە ئەگەر ئەم سێ خاڵەت لەخۆتدا بەدی كرد ئەوا شانازای بەخۆتەوەبکە  چونکە لەدونیا ئاسودەیت کەس ئازار نادەی لەقیامەتیش هیچ کەس سکاڵاو شکاتت لێ ناکات لای (#اللە_متعال)👇

هەرلەبەر ئەمەشە(#لقمان_رحمه_الله) کاتێک ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات پێی دەفەرموێت (یابنی إذا افتخر الناس بحسن کلامهم فافتخر انت بحسن صمتك يقول اللسان كل صباح وكل مساء للجوارح كيف انتن فيقلن بخير إن تركتنا📚

واتە ئەی کوڕی خۆم ئەگەر خەڵک بەجوان قسەکردنیان شانازای و ئیفتخاریان کرد تۆ ئیفتخار وشانازی بکە بەبێدەنگی چونکە زمان هەمو بەیانیو ئێوارەیەک پرسیار دەکات لە ئەندامەکانی لاشە دەڵێت حاڵتان چۆنە ئەوانیش دەڵێن ئەگەر تۆ وازمان لێ بێنی باشین 📚

هەروەها پێشینانی کوردیش  شتێکیان هەیە دەڵێت (دەم بێسێ سەر سڵامەتە)👇

کەواتە بە ئاگامان لە زمانمان بێ بەرامبەر درواسێ و میوان و خزم و کەسو کارو موسوڵمانان بەتایبەت و هەمو خەڵک بەگشتی 📚

داواکارم(#اللە_تعالی)بمان پارێزێت لەشەڕی زمان و درواسێی خراپ و هەمو ئەوانەی کە دەبێتە هۆی ئازار دانی خەڵک و خۆمان...#اللهم_آمين🤲☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami