کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
508 photos
879 videos
95 files
280 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

(#اللە_تعالی)ئەفەرموێت(یـٰۤایها الذین ءامنوا اصبروا۟ وصابروا ورابطوا واتقوا اللە لعلكم تفلحون)#سورة_آل_عمران_٢٠٠📚

واتە ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوە صابرو ئارامگربن و نه‌به‌ێزن له سه‌نگه‌ری جیهادا هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه لە کۆششدابن (بەرامبەربێ باوەڕان) وە له(#اللە) بترسن و پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکەتن و سەرفرازیی (هه‌میشه‌یی)به‌ده‌ست بهێنن📚

کەواتە ئەی موسوڵمان باش بزانە چۆن هیچ کات بە بێ کارو کەسابەت کردن نابیتە خاوەنی هیچ سەروەتێک ئاواش سەرکەوتن بەبێ جیهاود تێکۆشان و ئارام گری نایەتەدی بۆیە ئاگاداربن ئەمە سروشتی دینەو(#اللە) وای داناوە و هەر بەوجۆرەشبووە👇

ئەم ئیسلامەش لەسەرەتای هاتنیەوە  هاتا کۆتای شوێن کەوتوانی بە کۆمەڵێک مەرحەلەوتەنگیدا و ڕۆیشتوە وەدەشڕۆن پاشان گەیشتوە بە یادەگەن نەتیجە واتە هەروا بەئاسانی سەر کەوتنی بەدەست نەهێناوە نەگەیشتوەتە ئێمە بەڵکو بەزۆر ناڕەحەتیدا تێپەڕیوە پاشان بەهۆی بەهێزی ئیمان ئارام گریو  دەست گرتن بە توحیدو سونەتەوە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە ئەمە نەک هەر بۆ ئێمە بەڵکو ئیسلام بەگشتی واتە بۆهەمو ئاینە ئاسمانیەکان هەروابوە بۆ زیاتر بەر چاو ڕونی با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە 👇

لە(#خباب_بن_الأرت_رضي_الله_عنه)ـوە بۆمان دەگێڕنەوە کەفەرمویەتی سکاڵامان هێنا بۆ لای(#رسول_اللەﷺ) لەکاتێکدا ئەولەسەر چارۆکەیەک لەسێبەری(#الکعبة)ـدا پاڵی دابوەیەوە  ووتمان ئايا ناپاڕێیتەوە بۆئەوەى (#الله)سەرمان بخات بەسەر دوژمنەکانماندا؟ ئایا دوعامان بۆ ناکەیت لە لای(#الله)سەر بکەوین بەسەر بێ باوەڕو موشریکەکاندا ..ئەویش فەرموی(قد كان من قبلكم يؤخذ الرجل فيحفر له في الأرض فيجعل فيها ثم يؤتى بالمنشار فيوضع على رأسه فيجعل نصفين ويمشط بأمشاط الحديد ما دون لحمه وعظمه ما يصده ذلك عن دينه والله ليتمن الله هذا الأمر حتى يسير الراكب من صنعاء إلى حضرموت لا يخاف إلا الله والذئب على غنمه ولكنكم تستعجلون) #رواه_البخاري📚

واتە لە قەمومەکانی پێش ئێوە پیاوی وا هەبووە دەبرا و لە زەوی داچاڵی بۆ هەڵ دەکەندرا و دەخرایە ناوی ومشاڕ دەخرایە سەر سەری و دەکرا بە دوو لەت  و پەشیمانیش نەدەبووەوە لە عقیدەو ئاینەکەی  بە شانەی ئاسنیش تا سەر ئێسقانی شانەدەکرا گۆشت و ئێسك و ڕەگی لەیەك جیادەبوویەوە  و بەهیچ جۆرێک لە دین و ئایینەکەشی پاشگەزو پەشیمان  نەدەبووەوە (بۆیە ئارام بگرن )چونکەسوێند بێت (#اللە_تعالی)ئەم ئاین یاخود دینەی خۆی هەر تەواو دەکات وسەری دەخات تەنانەت سوار لە(#صنعا )ـوە دەچێتە (#حضرموت) هیچ ترسێکی نییە تەنها لە (#اللەمتعال) نەبێت و لە گورگیش کە مەڕەکەنی بخوات  بەڵام ئێوە پەلە دەکەن📚

کەواتە لێرادا ڕونەکە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) زۆر ناڕەحەتی و سەختیان چەشتوە بەدەست کافرو موشریکەکانەوە بۆیە دەڕۆنە خزمەت (#رسولﷺ) دوعای سەرکەتنیان بۆ بکات ئەویش  ئامۆژگاریان دەکات بەصبر وئارام گرتن موژەدەشیان پێ دەدات کە ئەم دینە هەرسەردەکەوێت...👇

بۆیەئێمەش بەهەمان دڵنیایەوە موژەدەدەین بەهەمو موسوڵمانان کە(#اللەمتعال)ئەم دینە هەرسەر دەخات(#ولوکرە_الکافرون)هەرچەند کافران پێیان ناخۆش بێت بەهەمو جۆرە چەکێکەوە ڕێگری بکەن....  بەڵام تەنها دەمێنێتەوە ئەوەی کە ئایا تۆ کەسێکی لەسەر خەرانی ئەم دینە یاخود نا..؟ جوابەکەی بۆ خۆتان بەجێ دەهێڵم....☝️

داواکارم لە(#اللەمتعال)صەبرو ئارام گریمان پێ بدات لەسەر هەموناڕەحەتیەک سەرمان بخەتا بەسەر دوژمنەکانماندا... #اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٤_شوال_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami