کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
229 subscribers
515 photos
883 videos
95 files
287 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان ئەو(#طیار)ـەواتە فڕۆکانەی کەکفر سەری کەوتوە سەرەتاکەی لە(#عێراق)ــەوە بوە وناوەڕاستی لە(#شام)ـە واتە (#سوریاوفاسطين_وغزة)دەستی گرتوە بەسەر هەموشوێنێکدا خۆی بەحاکم و فەرمان ڕەوای دونیادەزانێت دڵنیابن  کۆتا(#مطار)ــی واتە کۆتا فڕۆکەخانەی کە بەیەکجاری تیادا ئەنیشێتەوە(#مصر)کە ئەویش وا سەرەتای گەیشتوتەئەوێ کەی بەتەوای گەیشت ئیتر بۆیەک جاری دەوەستندرێت و لەناو دەچێت  بۆزیاتر بەرچاوڕونی بابڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

(#أبي_هريرةرضي_الله_عنه)دەفەرموێت (رسول_اللەﷺ)فەرموی(منعت العراق درهمها وقفيزها ومنعت الشام مديها ودينارها ومنعت مصر إردبها ودينارها وعدتم من حيث بدأتم وعدتم من حيث بدأتم وعُدتم من حيث بدأتم) شهد على ذلك لحم أبي هريرة ودمه)#رواەمسلم📚
   
واتەڕێگری دەکرێت خەڵکی(#عێراق)درهەم و(#قفیز)مەبەستی پێ پێوەرێکی خۆراکیەکە خەڵکی(#عیراق)وەزنو کەیلیی خۆیان پێ کردوەکەبەپێوەری(#صاع)دەکاتەیەک (#صاع)ونیو واتە نزیکی(#٤.٥)چوارکیلۆو نیوی خواردنی ئێستا)بدات وەڕێگری کراوە لەخەڵکی (#شام)کە(#مدی)ئەویش پێوەرێکی خۆراکی خەڵکی (#شام)ـە (مەبەستی(#شام)ــیش دیارە کەدەکاتە (#فلسطين_وغزة_سوريا_لبنانی...ئێسیایە) دیناربدەن لە ڕیوایەتێکی تردا پرسیار کرا (#یارسول_اللەﷺ)لەلایەن کێوەڕێگری دەکرێت کەخەڵکی(#شام)پێوەری دیاری کراو درهەم نەدەن بەموسوڵمانان فەرموی لەلایەن ڕۆمەکانەوە پاشان فەرموی وەڕێگری دەکرێت لە(#مصر) کە(#الاردب)ئەمیش مەبەستی پێوەرێكە خەڵکی(#مصر)شتیان پێ پێوانەو کردوە)وەدینارد بدەن دواتر سێ جار فەرموی بەڵام بارودۆخی یەکەم دەبینیتەوە یاخود هەمان بارودۆخی یەکەم دەگەڕەێتەوە (#ابی_هریرە_رضي_الله_عنه)شاهیدی ئەوەبوەبە گۆشتو خوێنی خۆی👇

زانایان لەشەرحی ئەم فەرمودەیەدا دەفەرمون مەبەستی ڕێگری دەکرێت لە دانی درەهەمو پێوانەی دیاریکراو واتە لەدوای نەمانی خیلافەت کفر دەسەڵات دەگرێتەدەست  ڕێگری دەکرێت لە خێرو زەکاتو جیزیەو خەراج کە بدرێت بەموسوڵمانان یاخود موسوڵمانان سود لە پیت و بەرەکەتی زەوی خۆیان نابینن ...

ئەم فەرمودەیە جگەلەوەی بەڵگەیەکە بۆ سەلماندی پێغەمبەرێتی(#محمدﷺ)وە سەلماندی ئەوەی کە لە خۆوە هیچ شتێک نافەرموێیت ئاگادار مان دەکاتەوەئەگەر دەست بەدینەوە نەگرین کە لەدوای نەمانی دەسەڵاتی ئیسلام و پێشەوای موسوڵمانان بێ باوەڕان دەست بەسەر خێرو بێری وڵاتی موسوڵمانان دەگرن هەموشتێکی موسوڵمانان دەکەوێتە ژێردەستی کافرو بێ باوەڕان وەک بینیمان لەکاتی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی کەدوای ئەوان خەڵک دەستی لەدین بەردا ڕوی کردە دونیاویستی ئیتر موسوڵمانان  هەموشتێکیان  لەدەستدا👇

وەک ئێستابەچاوی خۆمان دەبینین کە چۆن هەرچی خێرو بێری وڵاتی موسوڵمانانە هەرلە سوتەمەنی و کانزاکانەوە بگرەتا بچوکترین شت هەمویان قۆرخ کردوەبۆخۆیان هیچ لەدەستی موسوڵمانان نیە بەڵکوبەسایە حاکم و طاغوتاني وڵاتی موسوڵمانان کەداردەستی خۆیانن بون بەخاوەنی هەموشتێک موسوڵمانان کەوتنوتە ژێر زەبرو زۆریان و دەچەوسێنەو دەکوژرێن لەژێر ئاگرو ئاسنیاندا دەتوێنەوە دواتر  هەقی تێچوەکەشی لە طاغوتانی وڵاتی موسوڵمانان دەسێنەوە خێری و بێری وڵاتی موسوڵمانان دەخێرتە خزمەتی کفرو ستەوم بەد ڕەوشتیەکانیا هەتا ئەبێ چاوەڕێی کفر بن بۆوەرگرتنەوەی کرێی کارو کەسابەتیان ئەوەش دەبینین هەر لە حەماڵێکمەوە بگرەتا گەورەترین توجارو سەرمایەدار دەبێت بەشێکی زۆری کەسابەتی بۆ ئەوانەبێت👇

بەڵام ئەمەش تاسەر نیەچونکە هەر لە فەرمودەکەدا(#رسولﷺ)کە دەفەرموێت دەگەڕێنەوە باردۆخی یەکەم جار مەبەستی ئەوەیە جارێکی تردەسەڵات دەکەوێتەوەدەستی موسوڵمانان خیلافەت دەگەڕێتەوە بەهۆی کەسانێکەوە کە زۆر غەریبن زانايان دەفەرمون هەرمەبەستی ئەم فەرمودەیە بوە👇

لە(#أبي_هريرة_رضي الله_عنه) دەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی(بدأ الإسلام غریباوسيعود غریبا كما بدأ فطوبى للغرباء)#رواەمسلم📚

واتەسەرەتا ئیسلام بە غەریبیو نامۆیی هاتوەهەر بەهۆی غەریبو نامۆکانەوە دەگەڕێتەوەوەک سەرەتا📚

واتەسەرەتا کەهات زۆر غەری بوو چونکە لەنا و خەڵکدا ئەوەندە ظولم ستەم و نەزانی زۆر بو بەشتێکی سەیر دەهاتە بەر چاو خەڵک بەهۆ کەمی شوێن کەوتووا نیەوە غەریب دەبینران بەڵام هەر بەهۆی ئەم کۆمەڵە کەمەوە عیزەتی پەیدا کردو توانی موسوڵمانان وخەڵک بەگشتی لەو ستەمو نەفامیەوە دەربێنێت  وبەغەریبیش دەگەڕێتەوە واتە دوبارە وەک سەرتا بەهۆی کەمی شوێن کەتوانیوە کۆمەڵێکی کەم نەبێت کە لەسەر  ڕاوەستان و لەسەر مەنهەجێکی ڕاستو دروست بێ ملدان بۆ هیچ کافرو مولحیدێک غەریب دەبێتەوە وەک سەرتا هەر بەهۆی ئەم غریبانەوە سەر هەڵدەداتەوە دیسان وەک یەکەم جار خیلافەت دەگەڕێتەوە📚

داواکارم(اللەمتعال)مەحرومان نەکات لەو موژدەیە عیزەتمان بۆ بگێڕیتەوە ئەو سەرکەوتنە بەچاوی خۆمان بینین..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١_جماد_الاول_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
ئەم شەوشەوی(جمعە)یەڕۆژی(جمعە)لەگەڵ ئەوەی یەکێکە لەباشترین ڕۆژەکانی هەفتەگرنگیەکی تری هەیە کەبیزانین ئەویش(فتح)یائازادکردنی(بیت المقدس)لەبەرواری(٢٧ ـی رجب ـی٥٨٤هـ)بەرامبەر(٢ـی١٠ـی١١٨٧ز)..
دەیکەین بەپرسیار ئایا لەژێر فەرمان ڕەوای کام لەم پێشەوا یانەبوە..؟
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته


بەڕێزان بۆ ئەوەی دڵنیابن لە وەڵامی پرسیارەکەتان پێمان خۆش بوو زۆر بەکورتی بڕۆینە خزمەت وەڵامەڕاستەکە ئەوەیش(#صلاح_الدين_ايوبي)👇

کە ناوی تەواوی(#ابو_المظفر_يوسف_بن_نجم الدين_ايوب_بن_شادي)ناسراو بە(#صلاح _الدين_ايوبي)👇

هەرچەندە هەندێک لەسەرۆک هۆزو گەورەی (#ایوبی)ــەکان ئینکاری ئەوەدەکەن کوردبن بەڵام لای زۆر بەی مێژو نوسان نەقڵیان کردوە کە لە بنە ماڵەیەکی کورد لە دایک بوەلەشاری(#تكريت)لە ساڵی(#٥٣٢هــ) بەرامبەر (#١١٣٧مـ)لەدایک بوە 👇

(#صلاح_الدین_ایوبی)لەگەڵ ئەوەی یەکێک بوە لە پێشەواکانی سوپای موسوڵمانان کەسێکیش بوە زۆر حەزی بە خوێندەوە وشارەزای دین بوە  هەرچەندە هەندێک دەفەرمون سەر بە(#مذهب)ـی(#امام_شافیعی)ــی بوە بەڵام کەسێکی ئەهلی دەلیل و بەڵگە بوە بەو جۆرە نەبوە بەڵگەودەلیل ڕەد بکاتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر پشتگیری لە کار کردن بەقورئان و فەرمودە کردوە بۆیە بەیەکێک لە پێشەوا کاریگەرەکانی ئەهلی سونە ناسراوەو دیارە دژی  خوارافیات و بدعەو داهێنراو بوە بۆیە لەڕوی عقیدەشە بەکەسێکی ئەهلی سونە ناوبانگی دەرکردوە...👇

هەر لەبەر ئەوەشە رافيضە موشریکەکانی ئێستاش زۆر ڕقیان لێی یەتی چونکە (#صلاح_الدين) دوای ئەوەی زانی کە(#فاطميه)كان تەفرەقەیەکی زۆریان خستوەتە نێوان موسڵمانانو خەڵکیان بەرەو(#شیعە) گەری کفروشیرک و خوارافیات بردوە و دان بەدەوڵەتی (#عباسي)ــدا نانێن بۆیە هێرشی کردەسەریان توانی(#مصر)بگێڕتەوە ژێر دەسەڵاتی ئەهلی سونە و دەوڵەتی(#ایوبی)دا بمەزرێنێت هەمو کارمەندو کار بەدەستەکان وەزیرەکانی(#شیعە)ی لابرد سونەکانی لەجێگایاندانا مدرسەیەکی گەورەی دامەزراند لە(#مصر) بۆفێر بونی زانستی شەرعی و قورئان و فەرمودە👇

(#صلاح_الدين)تەفڕەقەو جودای نێوان موسوڵماناني نەهێشت هات دەستی کرد بەڕێک خستن و یەک خستنی سوپای موسوڵمانان  و توانی(#مصرو_الشام_الحجازو_تهامة_اليمن)بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تر  بۆ ڕزگار كردني وڵاتی داگیر کراوی موسوڵمانان  دەستی کرد بەئازاد کردن و فەتح کردنی کۆمەڵێک ناوچەی گرنگ و گێڕایەوە ژێر دەسەڵاتی دەولەتی ئیسلامی کە لێرەدا ناکرێ یەک بەیەک باسیان بکەین بەڵام ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە کە دوای چەند جۆر  هێرشێک و گەمارۆیەکی چەند ڕۆژە توانی لە(#٢٧ی_رجب_٥٨٣ هـــ)بەرامبەر بە (#٢ی_١٠ی_١١٨٧ز) بڕواتە ناو(#بیت_المقدس)مزگەوتی(#الاقصى)  لەدەستی داگیر کەرو خاچپەرستان ڕزگار بکات پاکی بکاتەوە لە هەرچی ئاسەواری شیرک و کفر وخاچ پەسرتی جارێکی تر بیکاتەوە بە مزگەوتی موسوڵمانان 📝

#تێبینی: هەرچەندە بەهۆی هەڵەی تای پیەوە لە پرسیارەکەدا نوسراوە(#٥٨٤) بەڵام زانایانی سیرە دەفەرمون(#٢٧_رجب_٥٨٣)قودسی فەتح کردوە بۆیە بمان بەخشن ئەوە هەڵەی تایپی بوە هەرچەندەکەس هەستی پێ نەکردوە بەڵام ئەوە ئەمانەتێکە لەسەرمان دەبێت وەک خۆی چۆن هاتوە بەوجۆرە نەقڵی بکەین👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)پێشەوایەکی موەحید و چاونەترس بۆ ئەم سەردەمی غوربەتەی ئیمەش هەڵ بژێرێت کەکار بە قورئان و فەرمودەبکات و بتوانین(#بیت_المقدس) هەرچی  وڵاتی داگیرکراو هەیە ئازادی بکەین لەژێر کفرو شیرک ستەم و بەدڕەوشتی یهودی علمانیەت  بیگێڕینەوە ژێر ئەودەسەڵاتە پاکەی ئیسلام..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_رجب_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا لەبەرواری( ٢٧ــی رجب ٥٨٣_هــ )بەرامبەر بە (٢ــی ١٠ــی ١١٨٧ ـز)ــی (بیت المقدس) داگیر کراو (فتح)کرا یان ئازاد کرا لەسەر دەستی یەکێک لەم ناوانەی خوارەوە...؟ 
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته


بەڕێزان کورتەیەک لە وەڵامی پرسیارەکەتان(#صلاح_الدين_ايوبي)👇

سەرتا ناوی تەواوی(#ابو_المظفر_يوسف_بن_نجم الدين_ايوب_بن_شادي)ناسراو بە(#صلاح _الدين_ايوبي)👇

هەرچەندە هەندێک لەسەرۆک هۆزو گەورەی (#ایوبی)ــەکان ئینکاری ئەوەدەکەن (#کورد)بن بەڵام  زۆر بەی مێژو نوسان نەقڵیان کردوە کە لە بنە ماڵەیەکی کورد لە دایک بوەلەشاری(#تكريت)لە ساڵی(#٥٣٢هــ) بەرامبەر (#١١٣٧مـ)لەدایک بوە 👇

(#صلاح_الدین_ایوبی)لەگەڵ ئەوەی یەکێک بوە لە پێشەواکانی سوپای موسوڵمانان کەسێکیش بوە زۆر حەزی بە خوێندەوە وشارەزای دین بوە  هەرچەندە هەندێک دەفەرمون سەر بە(#مذهب)ـی (#امام_شافیعی_رحمەاللە)ــی بوە بەڵام کەسێکی ئەهلی دەلیل و بەڵگە بوە واتە تەعصوبي مذهبي نەبوەو بەو جۆرە نەبوە بەڵگەودەلیل ڕەد بکاتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر پشتگیری لە کار کردن بەقورئان و فەرمودە کردوە بۆیە بەیەکێک لە پێشەوا کاریگەرەکانی ئەهلی سونە ناسراوەو دیارە دژی  خوارافیات و بیدعەو داهێنراو بوە بۆیە لەڕوی عقیدەشە بەکەسێکی ئەهلی سونە ناوبانگی دەرکردوە...👇

هەر لەبەر ئەوەشە رافيضە وموشریکەکانی ئێستاش  زۆر ڕقیان لێی یەتی چونکە (#صلاح_الدين) دوای ئەوەی زانی کە(#فاطميه)كان تەفرەقەیەکی زۆریان خستوەتە نێوان موسڵمانانو  خەڵکیان بەرەو(#شیعە) گەریو کفروشیرک و خوارافیات بردوە و دان بەدەوڵەتی (#عباسي)ــدا نانێن بۆیە هێرشی کردەسەریان توانی(#مصر)بگێڕتەوە ژێر دەسەڵاتی ئەهلی سونە و دەوڵەتی(#ایوبی)دا بمەزرێنێت هەمو کارمەندو کار بەدەستەکان وەزیرەکانی(#شیعە)ی لابرد سونەکانی لەجێگایان دانا مدرسەیەکی گەورەی دامەزراند لە(#مصر) بۆفێر بونی زانستی شەرعی و قورئان و فەرمودە👇

(#صلاح_الدين)تەفڕەقەو جودای نێوان موسوڵماناني نەهێشت هات دەستی کرد بەڕێک خستن و یەک خستنی سوپای موسوڵمانان  و توانی(#مصرو_الشام_الحجازو_تهامة_اليمن)بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تر  بۆ ڕزگار كردني وڵاتی داگیر کراوی موسوڵمانان  دەستی کرد بەئازاد کردن و فەتح کردن و کۆمەڵێک ناوچەی گرنگی گێڕایەوە ژێر دەسەڵاتی دەولەتی ئیسلامی  کە لێرەدا ناکرێ یەک بەیەک باسیان بکەین...👇

ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە کە دوای چەند جۆر  هێرشێک و گەمارۆیەکی چەند ڕۆژە توانی لە(#٢٧ی_رجب_٥٨٣ هـــ)بەرامبەر بە (#٢ی_١٠ی_١١٨٧ز) بڕواتە ناو(#بیت_المقدس)مزگەوتی(#الاقصى)  لەدەستی داگیر کەرو خاچپەرستان ڕزگار بکات پاکی بکاتەوە لە هەرچی ئاسەواری شیرک و کفر وخاچ پەسرتیە جارێکی تر بیکاتەوە بە مزگەوتی موسوڵمانان 📝

#تێبینی: هەندێک برا لە دڵسۆزیان بۆ دین زۆرجار لەبەر نەبونی عیلم و نـــەشارەزایان لەزانستی شەرعی دەکەونە هەڵەی قورسەوە بەئەندازەیەک دەکەونە تکفیر کردنی کەسانێک بێ ئەوەی هیچ لەبارەی ژیانی و لەنگەر و بەر بەستەکانی بزانن بۆنمونە دەڵێن(#صلاح_الدين)صۆفیەکی مشرک بوە بەڕاستی ئەمە جەهل و نەزانیە چونکە ئەوپیاوە ڕاستە حەزی زۆر بەعیلمی و شەرعی خوێند بوە بەڵام لەبەر هەدەفێکی گەورەتر کە پێشەوایەتی سوپای موسوڵمانان بوە نەیتوانیوە ببێت بەکەسێکی عالم و زانا ئەوەندەش خەمی یەک خستن و سەرخستنی موسوڵمانان بوە ئەوەندە بیری لای ئەوە نەبوە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاجیای نێوان فیرەقە مەذاهب بکات ئەمەش صيفاتي هەمو پێشەوایەکی جيهاد و سەربازیە کە بیریان زۆرتر لای بەهێز کردن و بەرفراون کردنی حوکمی ئیسلام بوە وەک لێ کۆڵی نەوە تەحقیق کردن بۆیە ئەگەر بەوردی بڕۆیتە نێو ژیانیان دەزانی چی غەمێکی ئەم دیەنەیان بوە و لەچی حاڵێکیشدا بون ....بەگشتی باسەکە زۆر هەڵ دەگرێت تەنهاویستم وەک بەرچاوڕونیەک ئەمەتان لابێ 👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)پێشەوایەکی موەحید و چاونەترس بۆ ئەم سەردەمی غوربەتەی ئیمەش هەڵ بژێرێت کەکار بە قورئان و فەرمودەبکات و بتوانین(#بیت_المقدس) هەرچی  وڵاتی داگیرکراو هەیە ئازادی بکەین لەژێر کفرو شیرک ستەم و بەدڕەوشتی یهودی علمانیەت  بیگێڕینەوە ژێر ئەودەسەڵاتە پاکەی ئیسلام..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_رابیع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami