کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
229 subscribers
515 photos
883 videos
95 files
287 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
بەڕێزان سەیرێکی ئامانە بکەن ئەمە دوژمنەکانی ئێمەیە لەترسا خۆیان تەڕ کردوە جاوەرە ئێمە یەک بگرین لەسەر(#توحید) کۆ ببینەوە ئەبێ ئەمان حاڵیان چۆن بێت..؟👇 سەیری ئەو وێنەیە یاخود ڕەسمی سەرەوە بکەن و ببینن ئەمانە ئەوە هەر لەدو نیایا غیرەتی مناڵێکی موسڵمانی(#فلسطين)ـی…
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

لە(#أبي_هريرةرضي_اللەعنه)بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر)#رواه_مسلم📚

واتە دونیا زیندانە بۆ ئیمانداران و بەهەشتە بۆ کافرو بێ باوەڕاان📚

زانایان لەشەرحی ئەم فەرمودەیەدا  چیرۆکێکی خۆشمان بۆ باس دەکەن دەفەرمون (#حافظ_ابن_حجر_رحمەاللە)لەگەڵ ئەوەی زانایەکی لێهاتو بو دەوڵەمەندو خاوەن سەروەت و سامانو(#قاضي)ـیش بوە👇

دەگێڕنەوە جارێک بەسەر ئەسپەکەیەوە ڕۆشتوە بۆقەزاوەتو دادگەری کردن لەڕێگا کابرایەکی(#یهودی)ـي ڕۆن فرۆش کەهەمو گیانی ڕۆن بوەو جل بەرگێکی کۆنو شڕی لەبەربوە سەرو چاوێکی  تۆزاوی مانوی هەبوە دیار بوە ژیانی زۆر لەناڕەحەتیدابوە👇

ئەڕواتەسەر ڕێگای(#ابن_حجر)وبانگی دەکات(#یاشیخ_الاسلام) بیستومەکە پێغەمبەرەکەتان گوتویەتی(دونیا زندانی موسوڵمان وبەهەشتی بێ باوەڕانە)بەحسابی خۆی ویستویەتی فەرمودەکە بەدرۆ بخاتەوە👇

(#ابن_حجر_رحمەاللە)فەرموي بەڵێ ڕاستە
(#رسولﷺ)وای فەرموە👇

ئینجاکابرای(#یهودی) ڕۆن فرۆش گوتی تۆ بەوحاڵ و جلو بەرگەوە لەکوێ دونیا وەک زندانەبۆت؟ منیش بەو ژیانو حاڵەمەوە کەتیایدام  لەکوێ دونیا بەهەشتە بۆم دەبینی ژیانی من وەک زندانە و ژیانی تۆوەک بەهەشتە؟👇

ئەویش وەڵامی دایەوەفەرموی ئەمەی ئێستا من تیایدا دەژیم  زندانە لەچاو ئەوەی لەبەهەشت بۆم ئامادەکراوە، هەروەها ئەو ژیان و حاڵەی ئێستا تۆی تیادا دەژیت بەهەشتە لە چاو ئەو(#عذاب)و سزایەش بۆتۆ ئامادەکراوە لەقیامەتدا بۆیە ئەگەر بەم حاڵەوە بمریت ئەوا دۆزەخی هەتا هەتای شوێنی تۆیە خۆزگە بەم ژیانەی دونیادەخوازیت کەبەهەشت بوە لەچاو جەهەنم👇

هەنێک دەفەرمون دوای ئەوە ئیتر کابرای یهودی تۆبەی کردو ئیمانی هێناو بو بەموسوڵمان 👇

جائێمەش دەڵێن بەم یهودی و ئیسرائیل و علمانیانیە ترسنۆکانەی ئەم سەردەمەئەم ترس ڕوعبەی کەتوشتان بوە کونێک نیە خۆتانی تیادا حەشاربدەن بەو هەمو هێزو دەسەڵاتەوە هاوکاری کفری عالەمیەوە کەوتونەتە گیانی منداڵ موسوڵمانانی(#غزە)و(#فلسطين) ڕۆحتان تۆقیوە  لە ترسا خۆتان تەڕ کردوە میزتان پێ ڕاناگیرێت لە چاو ئەو (#عذاب)سزایەی کەبۆتان ئاماداکراوە لەقیامەت وەک بەهەشتە بۆتان هێشتا لە کوێتانە ئەوە بێجگە لەوەی کەهەر لەدونیا ڕۆژێک دێت بندارو بەردیش ناتان گرێتە خۆی...☝️

داواکارم (#اللەتعالی)بەهێزمان بکات و   یارمەتیمان بدات موسوڵمانانی(#غزە) و (#فلسطين) وخۆشمان ڕزگاربکەین لە فێڵ و ظوڵم ستەمیان..وامان لێ بکات بەدەستی خۆمان تۆڵەی ئەومنداڵە بێتاوانانەیان لێبکەینەوە...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢_ربیع_الثاني_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالی) ئەفەرموێت(كان الناس امة واحدةو ٰ⁠حدة فبعثك أللّه النبیـن مبشرین ومنذرین وأنزل معهم ألكتـٰب بِألحق لیحكم بین الناس..)سورة_البقرة_٢١٣📚

واتە خەڵکی یەک ئەموتو کۆمەڵ بوون  بۆیە(#اللەتعالی)پێغەمبەران(#علیهم_السلام)ـی نارد کە مژدەدەر و ترسێنەر بن وە کتێبی ڕاستی و دروستی لەگەڵدا ناردون تاحوکم یاسای نێوانیان خەڵکی پێ بکان ....📚

بەداخەوە زۆرێک  لەم ڕۆژگارەیا تەوا پێچەوانەی ئەوەن  ئومەتیان کردوە بە چەندەها پارەچە  هەرکەسەو گوروپو تاقمێکی بۆ خۆی داناوەبەناوی دنی وە  بەحساب (#حافظ) قورئانن وخەریکی کردنەوەی مەرکەزی(تخفظ)ــن واتە لەبەر کردن و قورئان و خویندنەوەی .... و بەڵام بە پێچەوانە زۆرێک خەریکی خۆ دەوڵەمەند کردنن بەناوی قورئان دینەوە هەر بەلای کار کردن بە قورئاندا نەڕۆشتون بۆ غەیە مەبەستی قورئان قورئان بەکاردێنن  بۆیە زۆری لەسەر ناڕۆم تەنها دەڕۆمە خزمەتی یەکێک لەهاوەڵان 👇 

(#ابی_نهیك)بۆمان دەگێڕێتەوە لە (#عبدالله_بن_مسعود_رضي_الله_عنه)ـوە فەرموی(ليس حفظ القرأن بحفظ الحروف ولكن بإقامة حدوده📚

لەبەر کردنی قورئان تەنها لەبەر کردنی پیتەکانی نیە بەڵکو کارکردن وجێ بە جێ کردنی یاسا و سنورو فەرمانەکانیەتی📚

کەواتەبا خۆمان و ماڵو منداڵمان فێری  قورئان بکەین بۆ ئەوەی  کار  بەیاساو دەستورو فەرمانەکانی  بکەین وە بیکەین بەبەرنامەو یاسای نێوماڵ و منداڵ و خاک و وڵات و دڵ و دەرونمان☝️

(#اللە_متعال)بمانکات بەئەهل و شوێنەكەوتەی(#القرآن)وەبەخزمەتکاری قبوڵمان بکات...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٥_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami