کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆرێک دەپرسن بۆچی ڕۆژی(ڤالان تاین)حەرامەوڕێگا پێدراو نیە خۆ ئەمە تەنها بۆ نەیەکە پەیوەندی بەدینەوەنیە کەس وەک عیبادەت نایکات تەنهاشتێکی کۆمەڵایەتیە👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەلێن دینی ئیسلام هیچ کات بە بێ عیلم وبەڵگە هیچ شتێک حەرام ناکات هەمیشە بەتەواوی ورد ئەبێتەوە لەشتێک ئەوکات باسی دەکات حوکمەکەی چیە جا بۆ ئەوەی بزانین ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆ حەرام بونی بۆنە یاخود بەناو جەژنی ڤالاتاین سەرەتا دەبێت بزانین سەرەتای هاتنی ئەو بۆنەیە چۆن و کەی لەکوێ وەهاتووە👇

سەرەتاي دوروست بونی ئەم بۆنەیە دەگەڕێتەوەبۆ(700)ساڵ پێش زاين كەلەوسەردەمەدا شتێک بەناوی  خۆشەويستي ودڵداري نەبووەلەسەردەمي دەوڵەتي (رۆمانیەکان)ئەوكاتە پاشايەك بەناوی (رۆميديوس)هەبوەگەورەترین دەوڵەت بون  ئەوپادشایە ناوی ئەوشارەی ناوە(رۆما)کردویەتی بەپايتەخی(إیطاليا)ـي ئێستا☝️

دەگێڕنەوەکەپاشكەيان منداڵ بوەدايكوباوكي نەمابوکەس نەبوەشیری بداتێ دەڵەگورگێك شيري پێداوەئەوڕۆژيش كەئەودەڵەگورگە شيري داوە بەوپادشايەڕۆژی(١٤/٢)بووەئیتر لەوکاتەوە هەموساڵێك بەم جۆرە ياديان دەكردەوە👇

دەهاتن سەگێك وبزنێكیان سەردەبڕی  كەهەريەكەيان واتای خوايەتيان دەدالای ئەوان پەناەبە(اللە)بیرو باوەڕیان وابو کە سەگ هێماي خوای پاكێتی بوە وەبزن هێماي خواي پيتو بەرەكەت بوە وەدوواي ئەو سەربڕينەدوگەنجيان روت دەكردەوە لەخوێني سەگەكەيان دەكرد بەسەريەكێكيانداو وەخوێني بزنەكەيشيان دەكرد بەسەرئەوي تردا بەشاري ڕۆمادا دەيان گێڕان، ئەوانەي نەزۆك بون زمانيان لەو خوێنەپيسە دەدا  كە گوايە منداڵيان ببێت🤯

ئەوبۆنەيە هەمووساڵێك دوبارەدەبويەوە تاساڵی(970)زايني كە ئيمپراتۆرێتي ئەوكاتە ناوي(برليديوس)ـبو لەجەنگدا بو لەگەڵ نەيارەكانيدا بۆئەوەي كەگەنجان خەريكي زەواج نەبن برياري كوشتني هەرقەشەيەكي دەركرد كە دوگەنج مارەبکات لەیەکتری واتە كوروكچێك لەيەك مارەبكا گەنجەكەيشی دەكوشت هەربۆیە کەس نەيدەوێرا باسي ماربڕين بكات تاقەشەيەك پەيدا بو بةناوي (ڤالان تاين)كوروكچەكاني بەدزييەوە لەكەنيسەدا مارەدەكرد تاپێيان زاني كرديانە زيندانەوە لەوێ سەربازێك قەشەكەي بيني زۆر عيبادەت دەكات داواي لێكرد كە دوعا بۆ كچەکەی بكات كەهەردوو چاوي نابينێت گوێی نابيسێت و... دوعاي بۆبكە چاك بێتەوە بەڵێنت پێ دەدەم كچەكەمت بدەمێ بەحساب ئەویش دوعاي بۆكردو(اللە)دوعاکەی قبوڵکردوشيفاي کچەکەیدا،قەشەی ئەوكاتەيش نەدەبو ژن بهێنێت چونكەدەبێت ناوي بەقەشەي بمێنێتەوە بۆيەپاشاپێگوت تۆ ئەوکچە بخوازەو وەر سەرديني ئيمپراتۆر ئازادد دەكەم ئەویش ڕاضي نەبووەپادشاییش لەڕۆژی(١٤/٢)دا سەري بڕی  لەبريتي سێ دارە👇

دواي ئەوە ديني مەسيحي زاڵبو بەسەر ئيمپراتۆردا هەموساڵێك لەو ڕۆژەدا يادي ئەوقەشەيەدەكرايەوە بۆيە لەوکاتەوەئەوروپا ئەو وڕۆژەیان بەناوی ئەو قەشەوە کردوە بەجەژنو ناویان لێنا جەژنی(ڤالاتاین)یا(عیدالحب)جەژنی خۆشەویستی👇

یەکێک لەکارەکان لەوڕۆژە دەیان کردناوي هەرچي كوڕوکچی گەنج بوبەجیا دەيانكردە تورەكەيەكەوە پاشان قەشەيەكيان بانگدەكرد كەدوناو هەڵبژێ رێت لەهەردوتورەكە كەدا ئیتر ناوی هەر كچ وكورێكی بەدەستا بهاتبایە لەوكاتەوە لەگەڵ يەك دادەژيان تاساڵی داهاتو دوای ئەگەر يەكيان بەدڵ بو ئەوە لەیەكيان مارەدەكردن  ئەگەر ناقورعەيەكي تريان دەكرد بۆساڵی ئايندەبەهەمان شيێوە ئەگەر گونجان باشە ئەگەرنا جيادەكرانەوەقورعەي تريان بۆدەكرد ئەمەبو بەسەرەتایەک بۆ دامەزراندی خۆشەویستی نێوان کوڕو کوچ  بۆیە دوای ماوەيەك بينيان چەندەها منداڵی بێ سەر پەرشت بێ باوكودايك له(ايطاليا) زۆربو ئەمەبو بەهۆيی گرفتێك كەهەتا ئێستا ئەوروپا بەدەستي ئەو خۆشەويستيەوە دەناڵێنێت باوك ناويرێ لەکچ ولەهاوسەرو كوركەيش بپرسێتەوەهەركەسيان خۆش دەوي يانا بۆيە مەترسي دەكري لەڕابوردويەكي زۆر نزيكدا خێزانو پڕۆسەي هاوسەرگيري لەيەك هەڵ وەشێت ئەمەش ئەو بەناو جەژنەیەکەتائێستاهەوموساڵێک دەکرێت☝️

جائێستائێمەپرسیار دەکەین بۆنەیەک سەرەتاکەی سەگ پەرستیو بزن پەرستی بێت  لەکوێی بیروباوەڕی ئیسلامدا جێگای دەبێتەوە؟
ئەوەبێجگە لەوەی کە ئەنجامدانی ئەم بۆ نەیە خۆشوبهاندە بەو سەگ و بزن پەرستانە کە خۆشوبهاندنیش لەدینی ئیسلام دا بەهەر قەومێک وەک ئەوان حسابت لە گەڵ دەکرێت
بەبەڵگەی(قرآن)و(حديث صحیح)وکۆدەنگی زانایان چونکە(رسولﷺ)هەتالەعیبادەتێک ئەگەر لێکچونی هەبوایەلەگەڵ مشریکەکان بەزیاد کردن یان گۆڕینی خۆی جیادەکردوە نەی دەویست وەک ئەوان بێت چی جای لەبۆنەیەکدا کەسەگ وبزن بپەرسترێت ودوربێت لەهەموبەهایەکی ئەخلاقی☝️

کەواتەلێرداڕونەحەرامەو دروست نیە بەشداریکردنی ئەم جۆرە بۆنانە بەهەمو جۆرێک ئیتر هەتا ئەگەر بەکارت گۆڕینەوەیاخودنامەیەکیش بێت خۆ چواندوە بەئەوسەگ وبزن پەرستانە..واللەاعلم ☝️

#اللەتعالی بمان پارێزێت..#اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝


#١٢_رجب_١٤٤٣🌜


https://t.me/iyimami