کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

ئامۆژگاریمان بۆ ئەو لاوانەی بەتەمای هاسەر گیرن لەژێ ناو نیشانی (#یاساکانی ژینی هاوسەری)👇

ئەگەر نرخی ژن تەنها جوانی بێت
ڕێزی پیاوانیش هەرسامانی بێت📝

هیچ باسێک نەبێت لەدینو ڕەوشت
لە بنەماڵەو خزم و کەس و پشت📝

بێشک ئەو ژینە بەناغەی بەتاڵە
پڕە لە بۆڵەو  لە دەمە قاڵە📝

لەدوای نەمانی سامانو جوانی
دور دەکەونەوە لە کامەرانی📝

چونکە سەرەتای ژینیان ئاوابوو
خواستی هەردو لا جوانی وسامان بوو📝

پیاو تەنها ژنێ شۆخو شەنگ ویست
ژنیش  لەوپیاوە پارەو خانوی ویست📝

کە نەهاتە جێ دواکاریەکان
ئیتر  نامێنێ قەدرو قیمەتیان📝

ژینی هەردوکیان دەبێتە زندان
دەیدەنە پاڵ یەک  تۆهمەت وبوهتان📝

چونکە سەرتا وایان هێناوە
دینی (#اللە) یان گوێ پێنەداوە📝

گوێیان نەداوە بەیاسای(#قرآن)
چۆن دای ڕشتوە دەستوری ژیان 📝

تێبگەن  ژینی هاوبەش ئاوایە
هاوسەر بۆیەکتر وەک پۆشاک وایە📝

قسەی کەس نیە ئەمە(#قرآن)ـە
وتەو دەستوری (#اللە)ـی کارزانە📝

خۆی دای ڕشتوە ژیان چۆن بکەیت
چۆن سەکینەیەک بۆ خۆت ساز بکەیت📝

لەکاتی غەمو ناسۆری دونیا
هەردوو لا بۆ یەک ببن بەسوکنا📝

با ئەمە دەرس بێ بۆ هەمو لاوێ
سەرتای ژینت با(#بسم اللە)بێ📝

بەرنامەی ژینتان  تەنها (#قرآن)بێ
(َّوَد)ـەو(َحْمَ)ـە لەنێوانتان بێ📝

ئیتر نامێنێ ناخۆشی  ژیان 
گرفتی جوانی و سەروەتوسامان📝

بەختەوەر دەبەن هەتا لە دونیان
دەبنە جێ ڕێزی دراوسێ و خزمان📝

.نامیق ئیمامی📝

٢١/#صفر/١٤٣٨🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەو پڕۆژە یاسایە(#عتبة_ابن_ربیعة)وهەمو قوریش دەنگیان لەسەردانەیانتوانی (#رسولﷺ)ـمی پێ  ڕاضي بکەن کەچی بەداخەوە لەئێستادا کافرو علمانیەکان..بەشتێکی زۆۆۆر لەوە کەمتر بەئاسانی توانیان کۆمەڵێکی زۆۆری بەناو موسوڵمان و بەناو زانای پێ ڕاوبکەن👇

جارێک(#عتبە_ابن_ربیعة)هاتە ناو (#دارالندوة)کەی قورەیش بەزمانی ئەمڕۆهاتە ناو پەڕەلەمانی قوڕەیش و پڕۆژریەکی پێش کەش کردن وگوتی وەک دەبینن ژمارەی شوێن کەوتوانی(#محمدﷺ) لەزیاد بون دایەوە وا(#حمزة_رضي_اللەعنە)موسوڵمان بوە پێتان چۆنە هەندێک دەسەڵات بدەین بە (#محمدﷺ)تاراضي بکەین ئیتر خەڵکمان لێ دور نەکەوێتەوە خەڵک وا بزانێت لەگەڵ ئێمەیە...ئەوانیش دەنگیان لەسەر پڕۆژە کەداو گوتیان هەر خۆت هەسەتە بڕۆ بۆلای بزانە چی دەڵێت👇

ئەویش ڕۆی بینی(#رسولﷺ)لای کەعبە دانیشتوە ڕۆشتە خزمەتی(سەرەتا بۆ ئەوەی دڵی نەرم بکات بڵێت من هەر بەبرازای خۆم سەیرت دەکەم بۆیە دەستی کرد بەقسەی بریق وباقو) گوتی ئەی برازای خۆم تۆ  لەئێمەیت و ئیمەش بنەناڵەیەکی گەورەو ناودارو سەروەت مەندین خۆشت دەزانی لەم ڕۆژەدا هەر خاوەن سەروەت و سامان و بنەناڵەکان گەورەی خەڵکن  بەڵام تۆ هاتویت تەفڕەقەت خستوەتە ناو بنەماڵەکەمان کۆمەڵێک منداڵی بێ ئەقڵ وکاڵ فامت لەچواردەورە گاڵەتە بە خواکانمان دەکەیت دەڵێن مەیان پەرستن ئەمانە دارو بەردن هیچیان بەدەست نیە دەست دەکەن بەسوکایەتی کردن پێیان ....وەرە هەندێک شتت پێ دەڵێم گوێم بۆ بگرە(#رسولﷺ) فەرموی ئەی(#ابی_الوليد)بڵێ بزانم دەتەوێت بڵێی چی؟👇

ئەویش گوتی ئەی برازای خۆم ئەگەر مەبەستت لە بانگەشە بۆ(#توحید)و یەک(#اللە)پەرستی
دەست کەونتی سەروەت و سامان و ژن و منداڵ ودەسەڵاتوگەورەیە  ئەوا ئێمە دەتكەین بەگەورەی خۆمان(بەزمانی ئەمڕۆ دەتەکەین سەرۆكی حكومەت)وەئەگەر داوای ئاغای ودەم سپێتی دەكەیت ئەوا دەتکەین بەدەم سپی وئاغاو سەرگەورەی خۆمان(وەک ئەمڕۆ دەڵێن سەرۆكی پەرلەمان)ئەگەریش بە دوای پاشایەتیدا دەگەڕێیت دەتكەین بەپاشای خۆمان(واتەسەرۆكی وڵات)ئەگەر ژن و ماڵ وسەروەتت دەوێ کام ئافرەتەی جوانە پێت دەین...(#رسولﷺ)سەیرێکی کرد گوتی تەوا بویت(#ابی_الولید)...؟👇

گوتی  پێم بڵێ کام لەمانەت دەوێت پێت دەدەین وە بش زانە ئەمە تەنها قسەی من نیە هەمو قریش منیان ناردوە تا ئەمەت پێ بڵێم (وەک بڵێت ئەمە لەپەڕەلەمان بڕیاری لەسەرداوە بەکۆدەنگی هەمو ئەندام پەرەلەمان و سەرۆک و سەرۆک وەزیران)دەنگیان لەسەرداوە👇

لەوەڵامدا(#رسولﷺ)بەبێ دوو دڵی ڕەدی کردوە فەرموی ئەی(#ابی_الولید) ئێستا تۆ گوێ بۆمن بگرە (#بسم_اللە)کرد دەستکرد بە خوێندی(#سورة_فصلت)👇

حم(١)تنزيل من االرحم الرحيم (٢)
كتاب فصلت ءاياته قرءانا عربيا لقوم يعلمون(٣)بشيرا ونذيرا فأعرض أكثرهم فهم لا يسمعون(٤)وقالوا قلوبنا في أكنة مما تدعونآ إليه وفي ءاذاننا وقر ومن بيننا وبينك حجاب فاعمل إننا عاملون(٥)قل إنمآ أنابشر مثلكم يوحى إلي أنما إلاهكم إله وحد فاستقيموا إليه واستغفروە وويل للمشركين(٦)📚

بە(#حاء_وميم)دەست پێدەکات ئه‌م* قورئانه دابه‌زێنراوه له‌لایه‌ن(#اللە)ی خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌وه‌*کتێبێکه‌ ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی به‌ش کراوه و جیاکراوه‌ی(ئیمان وکوفر حه‌ڵاڵ وحه‌رام چاکه وخراپه‌... هتد)لەیەکتری قورئانێکە بەعەرەبیەکی ڕه‌وان هاتوە بۆ که‌سانێکێ شاره‌زا(له زمانه‌وانی و زانسته‌کان*مژدەدەر وترسێنەرە کەچی زۆربەیان گوێی پێ نادەن ونای بیستن بیانو دەهێنەوە*دەڵێن دڵەکانمان لەناو چەند پەردەیەکدایە(تێ ناگەین)لەئەوەی تۆ بانگمان دەکەیت بۆی گوێمان گران و کەڕە و لەنێوان ئێمەو تۆدا پەردەیەك ھەیە کەواتە تۆ کاری خۆت بکە و بێگومان ئێمەیش کاری خۆمان دەکەین*ئەی(#محمد)بڵێ بەڕاستی منیش مرۆڤێکم وەك ئێوە(بۆ من تێدەگەم و ئێوە تێناگەن!! تەنهالەوەدا جیاوازم)من وەحی و نیگام بۆ دەکرێت کە پەرستراوی ئێوە(#اللە)یەکی تاك و تەنھایە کەواتە پەرستشەکانتان ھەر بۆئەو وبێت و داوای لێخۆش تەنها  لەو بکەن وە بشازانن  سزاو لەناوچوون بۆ موشریک و ھاوبەشدانەرانە📚

بەم جۆرە(#رسولﷺ)بەردەوام بو تاگەیشتە ئایەتی(٣٨)پاشان (#سجدة_التلاوة)بردو لەوکاتەدا(#عتبة) دەستی خستبوە دواوە سەیری دەکرد روی تێ کردو فەرموی  گویت لێبو(#ابی_الولید)دڵنیابە من بەردەواومم لە بانگەشە بۆ(#توحید)دورخستنەوەی خەڵک لەهەمو(#طاغوت)وکفرو شیرکێک هیچم لەئێوەش ناوێت ئەویش سەری داخست وگەڕایەوە بۆلای قوڕەیش..☝️

بەڵام بەداخەو زۆرێک ئەمڕۆ نەک بەنیوەی ئەو دەسەڵاتە بەڵکو بۆچارەکە مەعاشێك یا تەنها دەست خۆشیەکی کفر دەستینان لە تەوحید سونەت بەردەواوە زۆر بەیان بون بەهامانو سەربازی فیرعەونەکانی ئەم سەردەمە کفریان لەخەڵک کردوەبەئیمان  بەناوی دیعایەی قەومی وئازادی ودیموکراسی وپەڕەلەمانەوە....(#اللە)بمان پارێزێت...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٤جماد_الثاني_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami