کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان بائاگاداری هەڵسو کەوتمان بین بێ ئەدەبی وبێ ڕزی نەکەین بەرامبەربە(#القرآن)ـو یاساو سورەکانی(#اللەمتعال)و(#حديث)ـە کانی (#رسولﷺ)ـم ودین بەگشتی وموسوڵمانان چونکەوەک(#حسن البصري رحمەالله)دەفەرموێت👇

من لم يتأدب مع الله فوق الأرض أدبه الله تحت الأرض)#مدارج السالكين/٢/٦٧/#بن قیم الجوزي رحمەالله📚

واتەهەرکەس لەسەر زەوی بەرامبەر بە (#اللەمتعال)ئەدەبی نەبێت و بێ ئەدەبی بکات(#اللەتعالی)لەژێر زەوی ئەدەبی دەکات بە(#عذاب)سزاي سەختی قەبر📚

ئەمە تەنها قسەی زانایاک نیە گومانمان هەبێت یابڵێن کێ دەڵێ وایە  بەڵکوبەبەڵگەوە فەرمویتی ئەوەتا(#اللەتعالی)خۆی دەفەرموێت👇

وتقوا يوما ترجعون فيه الي الله ثم توفى كل نفس ما كسبت وهم لا يظلمون) #سورة/#البقرة/#آية/٢٨١📚

واتەبترسن لـە ڕۆژێک دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای(#اللەمتعال)لەپاشان ھەموو کەسێک (#أجر)پاداشت یاخود(#عذاب)سزای ئەوەی کردوەیەتی وەری دەگرێتەوە هیچ کەس بەهیچ جۆرێک  ستەمی لێ ناکرێت📚

داواکارم(#اللەمتعال)خۆمان ماڵو منداڵمان بپارێزێت لەسزای سەختی دونیاو قیامەت...#اللهم آمين📚

.نامق إمامي📝

١٥/ #ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان وەک دەبینین علمانی وملحیدەکان بەناوی پڕوپاگەندەی مافی ئافرەتەوەچۆن  ئافرەتیان سوک کردوەهیچ بەهایەکی مرۆڤ بون نیان بۆنەهێشتون تاکاریان پێیان هەبێت بۆتێر کردنی ئارەوزی جنسی وهۆکاری پەیداکردنی پارەبەناوی مافی ئافرەوئازادیەوەتاماوەیەک بەکاردێن واتر بەرەڵایان دەکەن ئەوانیش هەموسکایەتیەک قبوڵ دەکەن بەس بۆئەوەی بژین..👇

بەڵام لەدینی ئیسلام ئافرەت هەمومافێکی وەک پیاوان هەیە(#اللەتعالی)دەفەرموێت(ولهن مثل الذي عليهن بالمعروف)#البقرة/٢٢٨📚

واتەئافرەتان مافیان هه‌یهبه‌سه‌ر پیاوانه‌وه به‌وجۆرەی کەپیاوان مافیان هەیە..

وەهەروەها(للرجال نصيب ممااكتسبوا وللنساءنصيب مما اكتسبن)#النساء/٣٢📚

واتەهەرچۆن پیاوان به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه‌هەربەجۆرەش ئافره‌تان به‌شێکیان هه‌یهله‌وه‌ی کهبه‌ده‌ستیان هێناوه‌📚

دیارەئەمافانەکەموزیاد دەکات هەر کەسەو بەپێی جۆری خۆی جائەم جۆرە(#آية)ـتانەزۆرن ئیتر بێچگە(#حديث)کەڕێنماین بۆ چۆنیەتی مافو هەڵ سوکەوت لەبەرامبەرئافەرەتان👇

(#اللەمتعال)بپارێزت لەگومڕابون..#اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٢٢/#محرم/١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته


مانگی(#رمضان)واتەمانگی ئاوادان کردنەوەی دڵ و دەرنی خۆمان و ماڵ و منداڵمان  بە نوری(#قرآن) چونکە ئەم مانگە مانگی دابەزینی ئەو پەیامە پیرۆزەیە وەک(#اللە متعال)دەفەرموێت(شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدى والفرقان...)#البقرة_١٨٥📚

واتەمانگی ڕمضان مانگێکە(#قرآن)ــي تێدا نێرراوەتە خوارەوە بۆ ڕێنمای کردنی خەڵکی  بەڵگە گەلێکی ڕون ڕەوانی تیادایە بۆ هیدایەت ڕێنموونیی کردن و جیاکردنەوەی (حەق لەنا حەقەو دروست ونادروست...زۆرشتی تر)📚

جا ئەم(#قرآن) دا بەزیەوە بۆ دو مەبەست وەک(#ابومسی_الاشعري_رضي_اللە_عنه) دەفەرموێت(#رسول_اللەﷺ) فەرمویی (....والقرآن حجة لك أو عليك....)رواەمسلم📚

واتە (#قرآن) یا دەبێتە حوجەو بەڵگە بۆت یا دەبێتە وجەو بەڵگە لەسەرت📚

دەبێتە حوجە بۆت وەک  لەفەرمودەکەی (#أبي_أمامة_الباهلي_رضي_الله عنه) دەفەرموێت گوێم لە (#رسول_اللەﷺ)بو فەرموي(إقرءو القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفعا لأصحابه)#رواه_مسلم📚

واتە قورئان بخوێنن چونکە لەڕۆژی قیامەتدا قورئان دەبێتە شەفاعەت کارو وتکاکار بۆ ئەوانەی کە هاوڕێی بون واتا دەوریان کردوەتەوە بەبەددەوامی وە کاریان پێ کردوە📚

شەفەعات وتکاکردنی قورئان لەو ڕۆژەدایەکە دایک و باوک و منداڵ و براو هاوسەرو هاو ڕێو خزمو کەسو کارو....هەموی لەیەکتر ڕادەکەن بەڵام (#قرآن) لەو ڕۆژە سەختەدا دەبێتە شەفاعەت کارو تکاكار وەک لەو فەرمودەیەدا هاتوە دەفەرموێت👇

لە(#نواس_بن_سمعان_ الانصاري_رضي_الله_عنە) وە دەگێڕنەوە کەفەرمویەتی بیستم (#رسول_اللەﷺ) فەرموی(يؤتي بالقرآت يوم القيامو وأهله والذين كانو يعملون به تقدمه سوة البقرة وآل عمران وضرب لهما  رسول اللهﷺ ثلاثة أمثال مانيستهن بعد قال كأنهما غمامتان أو ظلتان سوادان بينهما شرق أو كأنهما حزقان من الطير صواف تحاجان عن صاحبهما)رواەمسلم📚

واتە ڕۆژی قیامەت(#قرآن) دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا کاریان بە (#قرآن) کردەوە لە پێشووی هەموویانەوە (#سورة)ــي (#البقرة_وآل_عمران)ـە دەکەونە شەفاعەت کردن و(بەرگری کردن)لەئەوانەى پێیانەوە پابەند بوون هەواڵەکانیان بەڕاست زانیوە کاریان بەئەحکامەکانی کردوە (#رسولﷺ)سێ نمونەی باس کرد کە هەرگیز بیرم ناچێتەوە(واتەچۆنیەتی شەفاعەت کردنی وەک سێ نمونە باسکرد فەرموی)
وەک دو هەوری سپی وان بەسەریەوە یان  دووسێبەری ڕەش کە بەسەریەوە بن یا خود وەک ئەوەی دوو ڕەوە نمەڕ باڵندە بن کەئەمانە هەمو بەسەریەوە بن لەگەرماو ناڕەحەتی قیامەت بیپارێزن ببنە بەڵگەو حوجەو بەرگری کار بۆئەوکەسەی هاوەڵی (#قرأن) بوەو لەخزمەتیدا بوە باوەڕێ پێی هەبوەو  خوێندویەتی و کاریپێ کردوە بەو جۆرەی کە(#اللەمتعال)فەرمانی پێ کردوە📚


کەواتە (#قرآن)حوجەیەبۆ کەسانێک کە باوەڕیان پێهێناوە کاریان پێکردوە شوێن فەرمانەکانی کەوتون خۆیان لە قەدەغە کراوەکان وەدورخستەوە 👇

وە(#قرآن) حەوجەیە لەسەر ئەوانەی نافەرمانیان کردوە پشتیان تێ کرد وە کاریان پێ نەکردوە وەک(#اللە) دەفەرموێت👇

(ومن أظلم ممن ذكر بآيات ربه ثم أعرض عنها إنا من المجرمين منتقمون)#السجدة_٢٢📚

واتە کێ له‌وە(#ظالم)سته‌مکارتره که به ئایەتەکانی پەروەردگار ئامۆژگاری کرابێت پاشان پشتی لێ هه‌ڵکربێت و گوێی پێنه‌دابێت به‌ڕاستی ئێمه تۆڵه له تاوانبارو تاوانکاران ده‌ستێنین📚

(فمن أظلم ممن كذب بآيات الله وصدف عنها سنجزي الذين يصدفون عن آياتنا سوء العذاب بما كانوا يصدفون)#الأنعام١٥٧📚

واتە لەوە(#ظالم) ستەمکار ترکێ بێ کەباوەڕی نەبێت بەئایەتەکانی(#اللەمتعال) وبەدرۆیان بزانێت وە ڕوویان لێ وەرگێڕێت لەمەو دوا بەزو یی تۆڵە دەسێنین لەوانەی سەرپێچی دەکەن لە ئایەتەکانی ئێمە بەسزایەکی سەخت بەھۆی ئەو لادانەوە کەدەیانکرد📚

لەچەندەها شوێنی قورئاندا(#اللەتعالی) باسی جۆری سزای ئەوانەدەکات کەپشتیان لەقورئان کردە بەحوجەو بەڵگەیان نەزانیەوە کاریان پێ نەکردوە وەک دەفەرموێت👇

(ومن أعرض عن ذكري فإن له معيشة ضنكا ونحشره يوم القيامة أعمى)#طه_١٢٤📚

واتەھەرکەسێک ڕوو وەرگێرێت لەقورئان و ڕێبازو  یادی من ئەوە بێگومان ئەو کەسە ژیان نێکی سەختی دەبێت لە دونیاو لە(#قەبر)وە لەقیامەتیشدا بەکوێری حەشری دەکەین📚

جائەوانە پێیان سەیرەکە لەدونیا چاویان هەبوە بەس ئێستاکوێرن بۆیەدەپرسن(قال رب لم حشرتنیۤ أعمىٰ وقد كنت بصیرا)#سورةطه١٢٥📚

واتەئه‌ی په‌روه‌ردگارا بۆ به‌کوێری حه‌شرت کردم خۆمن چاوم ساغ بووم📚

وەڵام دەدرێنەوە(#اللەتعالی)دەفەرموێت (قال كذ ٰ⁠لك أتتك ءایـٰتنا فنسیتها وكذ ٰ⁠لك الیوم تنسىٰ)#سورة_طه_١٢٦📚

واتەتۆ لەدونیا بەوشێوەئایەتەکانی ئێمەت بۆ ھات ولەبیری خۆت بردەوە(وکوێر بوویت لەئاستیدا)تۆش ئەمڕۆ گوێت پێ نادرێت ولەبیردەکرێیت📚

(#اللەتعالی) قورئان بکاتە حوجە بۆمان نەیکاتە حوجەلەسەرمان..اللهم آمين☝️


#م_نامق_امامی📝

#٢٩_شعبان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

 ئەگەر  حەقو ڕاستیت  بۆ هەرکەس ڕون کردەوە قبوڵی نەکرد ئەوە بزانە تەنها دوهۆکار هەیە 👇

یەکەم:باوەڕی پێی نیەو کافرە بەو حەقو ڕاستیە بۆیە هەرچی پێی بڵێیت باوەڕت پێ ناکات وەک کورد دەڵێت (لەم گوێی دەڕوات لەوی تر دەر دەچێت)وەک ئەوە وایە هیچی نەبیستبێت ئەمجۆرەیان (#اللەتعالی)لەبارەیانەوە دەفەرموێت( إن الذين كفروا سواء عليهم ءانذرتهم ام لم تنذرهم لايؤمنون)#البقرة_٦📚

واتە ئه‌وانه‌ی کە کافرو بێ باوه‌ڕ بوون هەرچەند بانەگەوازی حەقیان بۆ ڕون بکەیتەوە ئاگاداریان بکەیتەوە یاخود نەیکەیتەوە ئەوا هەر وەک یەک وایە بۆیان چونکە هیچ باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...بەو ڕاستیە وشوێنی ناکەون...📚

دووەم یاخود باوەڕی پێی هەیە بەڵام پێی عەیبە شوێن حەقو ڕاستی بکەوێت  ئەمەش کەسانێکی خاون هەواو کبیرو خۆ بەزل زانن وەک (#رسول_اللەﷺ) دەفەرموێت (الکبر بطر الحق وغمط الناس)#رواەمسلم📚

واتە کیبرو خۆبەزل زانین بریتیە لەوەی کەسێک  حەقی بۆ ڕون بکەیتەوە ئەو رەتی بکاتەوە وەخەڵکیش بەنزمتر لەخۆی ببینێ بچوک سەیریان بکات وەک بڵێت ئەوەکێیە خەریکە ئامۆژگاری من دەکات!!؟📚

جا با ئەمانە ئەگەر ڕەئیسە ئەگەر وەزیرە ئەگەر هەر پلەو پۆستێکی هەیەو پێوەی دەنازێت ڕێگرە لەوەی حەقو ڕاستی ببیستێت ئیتر بێ باوەڕە پێیای یاخود خۆبەزل زانە فەرق ناکات.. ئەمانە ناچنە بەهەشتەوە بەبەڵگەی ئەوەی (#رسول_اللەﷺ) دەفەرموێت(لا يدخل الجنة من كان  في قلبه مثقال ذرة كبر....)#اخرجه_مسلم📚

واتە ناچێتە بەهەشتەوە ئەوکەسەی بەئەندازەی گەردیلە یەکی بچوک کیبرو خۆ بەزل زانین لەدڵی دابێت 📚

هەروەها(#اللەتعالى)دەفەرموێ ئەو جۆرەکەسانە لەکاتی حەشور حیسابدا بەکوێری حەشرو حسابیان لەگەڵ دەکرێت جا پرسیار دەکەن ئەی پەوەردگارا بۆ بەکوێری حسابمان لەگەڵ دەکەیت خۆ ئێمە لەدونیا چاومان ساغ بوو ئەویش پێیان  دەفەرموێت لەبەرئەوەی ئێوە لە لەئاستی ئایەتو ڕاستیەکان کوێر بوون خۆتان لێ کەڕو کوێر کرد بۆیە ئێمەش ئێستا بەکوێری حەشورحسابتان لەگەڵ دەکەین 👇

داواکارم(#اللە_متعال)ئیمانمان سەلامەت بکات و بمان پارێزێت لە کیبرو خۆ بەزل زانین...اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٨_صفر_١٤٤٦🌙

https://t.me/iyimami