کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
493 photos
847 videos
95 files
222 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان (#الله_تعالي)لەوەصفي کۆمەڵە کەسانێکدادەفەرموێت(من المؤنين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه فمنهم من قضى نحبه ومنهم من ينتظر وما بدلوا تبديلا)#الاحزاب_٢٣📚

واتە لەناو باوەڕداران دا پیاوانێك ھەن ڕاست گۆبون لەگەڵ ئەو بەڵێن وپەیمانەی کە بە اللە یان  دابو (بەجۆرێک )کە ھەندێکیان و بەڵێنی خۆی بەجێ ھێناو (#شەھید_بوو) ھەندێکیشیان چاوەڕوانن (کەی شەهیدبن لەو پێناوەدا) ھیچ گۆڕانێکیان (لەئیمان و بەڵێنی خۆیاندا) نەکردووە بۆئەوەی لەسەری بەڕاست گۆر بمرن 📚

زانايان لەتفسیری ئەم(آية)دەفەرمون ئەمە لەسەر کۆمەڵێک هاتە  خوارەوە کە لە جەنگی (#بدر)ــدا بەشداریان نەکرد بۆیە زۆریان خەفەت خوارد بەڵێنیان دا کە قەرەبوی بکەنەوە یەکێک لەوانە وەک(#امام_البخاری_رحمە_اللە) بۆ مان نەقڵ دەکات  ئەفەرموێت(#انس_رضي_الله_عنه) ئەفەرمویەتی مامم لەشەڕی(#بدر)ئامادە نەبو بەشداری نەکرد  بۆیە خۆى زۆر بە خسارەت مەند دەزانی زۆر ناڕەحەتبو خەفەتی زۆر خوارد هەر لەبەرئەوە بڕیاریدا بە(#اللەتعالی)کە لە شەڕێک یا غەزایەکی تردا جێ دەسى خۆی دیاری بکات بۆ ئیسلام و ئیمان ئازای خۆی بسەلمێنێت جا کە کاتێک شەڕی خەندەق ڕویدا یەک سەر بێ وەستان   خۆی ئامادە کرد چوناو شەڕەکەوە  جیهادى خۆى کردو زۆربەهێز و جورئەتەوە  بەجۆرێک کە کاتێک شەهید بوو  هەموگیانی تێک چو بو (انس) دەفەرموێت کە تەماشامان کرد دەبینین (٨٣) برینى پێوەیەو واى لێکرابوو و پوورم گوتى بە نیشانەى سەر پەنجەکانیا ناسیمەوە..  ئەم ئایەتەش لەسەر ڕستگۆی ئیمان وبەڵێنی ئەم پیاوانە دابەزیەوە 📚

هەر بۆیەزۆرێک دەبینین لەم سەردەمەشدا ڕاستگۆیە لەگەڵ ئیمان و بەڵێنەکەی بەو ڕاست گۆیەوە دەگەڕێتەوە لای(#اللە_متعال) هەشە چاوەڕێی کەی بەو ڕاستگۆیە بگەڕێتەوە...واللەاعلم📝

داواکارم(#اللەتعالی)تۆبەیەکی ڕاست گۆیانەی پێش مردن وە شەهیدی کاتی مرن و فردەوس دوای مرنمان بەقسەمەت بکات...#اللهم_آمين ☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٥_محرم_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami