کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەگەر عالم و زاناکان تەقوای(#اللەمتعال) یان هەبێت عیلم زاناستیان بۆ چەسەپاند و گەیاندنی دینی حەقو ڕاست بێت..،دینیان نەخستبێتە خزمەتی دونیاو  شەرعیەتدان بەکفر و ظوڵم و ستەمی طاغوتان ئەوا(اللەتعالی) پلەیان بەرز دەکاتەوە وەک دەفەرموێت👇

(..یرفع اللە الذین ءامنوا منكم والذین أوتوا العلم درجـٰت)#سورة_المجادله_١١📚

واتە...ئه‌وانه‌شتان عیلم وزانست و زانیاریان پێدراوه(#اللەتعالی)چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه..📚

بۆزیاتر بەرچاو ڕونی بابڕۆینە خزمەت ئەو چیرۆکە👇

(#عثمان_بن_عطاء_الخراسني_رحمه_الله) ئەفەرموێت لەگەڵ باوکم بەره وشاری (#دمشق) بەڕێ کەوتنین که بڕۆین بو لای خەلیفه(#عبدالملك_بن_مروان_رحمه_الله)👇

دەفەرموێت ڕۆیشتین تا نزیک بوینەوە لەدەروازەی شار کابرایه كمان بینی بەسەر پشتی گوێ دریژیک بوو كراسيكى کۆنی  لەبەرابوو لەگەڵ جبەیەک لکابو بە لاشەیەوە مێزەرێکی کۆنی بەسەروەبوو منیش پیکەنیم گوتم باوکه ئەمه کییە ئەم کابرایه ؟👇

باوکم فەرمووی کوڕم بێده نگبە ئەوە گەورەی زانایانە(#الحجاز)ـە ناوی (#عطاء_بن_ابى_رباح)ـە ئینجا نزیک بوینەوە لەگەڵ باوکم هاتنه خواره وە باوەشیان بەیەکدا کرد پاشان سواری پشتی گوی دریژه که بون👇

ڕۆیشتن تاگەیشتینە بەردەم دەرگای خەلیفه چوینەژورە(باوکم گوتی ئەگەر له بەر(#عطا_ابن_ابى_رباح) نەبوایه نەیان ئەهێشت من بڕۆمە ژورە👇

بەڵام ئەومان لەگەڵ بوو بەڕێزەوە چوینە ژووره وە کاتێک خەلیفه(#عطاء)بینی هات بەدەمیەوە و فەرموی لێ کرد لەگەڵ خۆی بردی تالەسەر کورسیەکەی خۆی داینا  منیش سەیرم دەکەرد خەڵکانێکی نەجیب زادەو مەعقوڵی زۆر دانیشتبون هەمویی بێ دەنگ سەیریان دەکردین 👇

ئینجا خەلیفه گوتی ئەی(#ابی_محمد)چیت پیویسته بابۆت جێبەجي بكەين؟
ئەویش فه رمووی ئه ی گەورەی باوەرداران خەڵکی(#مککه) کە (#بیت_الحرام)ــی لێیەو دراوسێی (#رسولﷺ)ــن پاره ومال وسەروەتیان بدەرێ ویارمه تیان بدە
خەلیفه گوتی بنووسن ماڵ و سەروەت و پاره بۆخەڵکی(#مککە)📝

دوای گوتی هیچی ترت ناویت ئەی(#ابی_محمد) ..؟ئەوەیش فەرموی ئەی ئەمیری باوەڕداران خەڵکى (#الحیجاز_والیمن)خەڵکی موسوڵمانن وەک(#مککە)هاوکاریان بکە خەلیفه گوتی بنووسن پاره و ماڵ بۆیان  پاشان گوتی هیچی ترت ناوێت ؟ئەویش فەرموی یارمەتی مجاهیدان بدە چونکەئەوان پاسەوان وحەرەسی ئەم دینەن خەلیفە گوتی بنوسن پارە ماڵ و پێداویستی بۆمجاهیدانیش 📝

ئیجا گوتی(#ابی_محمد) هیچی ترت ناوێ فەرموی داواکارم کە ئەوەندەش کاری قورسو گران بە(#إهل_ذمة)گاورو جوولەکەکان نەکرێت خەلیفەگوتی بنوسن هیچی تر کاری قورسیان پێمەکەن 📝

پاشان گوتی هیچی ترت ناوێ ئەویش فەرموی ئەی خەلیفه له(#اللە_متعال)بترسە ئەم هەموبەردەست و خزمەت کارە چیە لە چواردەوری خۆت دات ناوە باش بزانە کاتێک دروست کرایوت بە تەنها دروست کرایت و بەتەنها ئه مریت وه بەتەنهاش زیندوو ئه كریته وەبەنهاحيسابت لەگەڵ دەکرێت خەلیفە کەوتەسەر چۆک دواتر(#عطاء_بن_ابى_رباح) هەستا هاتینەدەروە لە بەردەرگا یەکێک لە بەردەستەکانی خەلیفە هات کیسەیەک پارەی پێ بو ویستی بیدات پێی فەرمووی زۆری ماوە من ئەوەت لێ وەر بگرم وەری نەگرت نەک هەر ئەوە چەنێک لەژورەوە بوین یەک تۆز ئاویشی نەخوارد☝️

کەواتە لێرەدا ڕونە ئەگەر زاناو ئەهلی عیلم خۆیا بۆ(#اللە)یەکلای کردوە ئەوا ئەگەر خەلیفەش هەبێت خۆی و هەرچی بەردەست و دەسەڵات دارو خەڵکیشە ئەبێت لەخزمەتیدابن بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمە دا کە خەلیفەش نیە هەندێک بەناو زانایانی ئێستادینەکەیان خستوەتە خزمەت طاغوت کافر علمانیەت بۆ دەست خۆشی ماڵی دونیا... (#قبحهم_الله_أنى_يؤفكون)ئێوەش بڵێن #اللهم_آمين☝️🤲

#م_نامق_امامي📝

#١٦_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami