کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#أبي_ذر_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕتەوە دەفەرموێت((#رسول_اللەﷺ) فەرموی(من قال لا إله إلا الله دخل الجنة..)#صحيح_مسلم📚

واتە هەرکەس بڵێ(لاإله_الاالله) دەچێتە بەهەشتەوە👇

زۆرێک لەم فەرمودە بەهەڵە تێگەیشتون بۆیە پێمان خۆش بو ڕونکردنەوەیەکی لەسەر بدەین👇

سەرەتا(#لاٳلە_ٳلاالله)واتەهیچ پەرستراوێکی بە حەق نیە جگە لە الله👇

واتە(#لاإلە_إلاالله) دوبەشی گرنگە👇

بەشی یەکەم (#لاٳله)واتەهیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نیە... ئەمە(#نفي) و
سڕینەوەو ڕەتکردنەوەی تەواوی پەرستراوەکانە کە هەریەکە بەجۆرێک پەرستشیان بۆ کراوە وەک طاغوت و قەبرو بت و قەوم ونەتەوەو..وپەرستراوە پڕو پوچەکانی کۆنو تازە👇

بەشی دووەم (#ٳلاالله) واتە جگەلە(#اللە) ئەمەشەیان(#إثبات)دانانەبەوەی کە تەنها(#الله) شایەنی ئەوەیە کە بپەرسترێت چونکە هەر ئەو بەدی هێنەرو ڕاگرو دروست کارو مرێنەرو رێزق و ڕۆزی دەر و کاربەڕێوەبەری هەموو دروست کراوەکانیەتی👇

ئەمەش بەبەڵگەی ئەوەی کە(#اللە) ئەفەرموێت (فمن يكفر بالطاغوت ويؤمن بالله فقد استمسك بالعروة الوثقى...) #سوةالبقرة٢٥٦📚

واتەھەر کەس کافرو بێ باوەڕ بێت بە ھەر پەرستراوێک جگە لە(#اللە) وە بڕوا بھێنێ بە(#اللە)ئەوە بێگومان بە توندی دەستی گرتووە بە دەستەگیرەیەکی قایمی بەھێزەوە📚

جابۆقبوڵ بوون یاوەرگرتنی(#لاالەالاالله) پێویستە ئاگامان لە مەرجەکانی بێت کەبریتین 👇

#یەك(#العلم)زانسنت واتە شارەزابون پێی وەک اللە دەفەرموێت(فاعلم أنه لا إِلە إلا اللّه...) #سورة_محمد_١٩📚

واتەبزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌(#اللە) هیچ پەرستراوێکی تر ڕاست نیە..

#دوو(#اليقين)واتەبە دڵنیایی وەک (أبي_هريرةرضي_اللەعنه) (#رسول_اللەﷺ) فەرموی(...من لقيت من وراء هذا الحائط يشهد أن لا إله إلّا الله مستيقنا بِها قلبه فبشره بِالجنة)#رواەمسلم📚

واتە...(ھەركەسێکت بینى لە پشت ئەم دیوارەوە بە دڵ ویەقینەوە شاهێدی دەدات بە (#لاإلەإلاالله)ئەوا موژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە..)📚

#سێ(#ألاخلاص_والعمل_به) یەکلابوونەوە بۆیو وە کارپێکردنی  وەک اللە دەفەرموێت(قل اللّه أَعبد مخلصا له ديني) #سورةالزمر١٤📚

واتەبڵێ من تەنها(#اللە) دەپەرستم بە پاکی (#اخلاص)وەو تەنھا هەر ملکەچي  ئەوم📚

هەروەها(#عتبان_بن_مالك رضي_اللەعنه) دەفەرموێت((#رسول_اللەﷺ)فەرموی(إن الله قد حرم على النار من قال لا إله الا الله يبتغي بذالك وجه الله)#رواەالبخاری_ومسلم 📚

واتە سوێند بێ بەدڵنیایەوە(#اللە) ئاگری دۆزەخی حەرام کردوە لەسەر ئەوکەسەی کە دەڵێ(#لاإلەالاالله) بە(#اخلاص)وەو تەنها مەبەستی ڕازی بونی اللە خۆیەتی📚

#چوار(#الصدق)ڕاستگۆ بێت پێی وەک فەرمودەکی (معاذ بن جبل رضي لله عنه) دەفەرموێت (#رسول_اللەﷺ)فەرموی( ما من أحد يشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا عبده ورسوله صدقا من قلبه إلا حرمه الله على النار)#رواەالبخاري_ومسلم📚

واتە هیچ کەسێک نیە کە شاهیدێ بدات بەوەی کە هیچ پەرستراوێک بەحەقو ڕاست نیە جگە لە(#اللە) وەهەروەها شاهیدی بدات کە(محمد)بەندەو  نینراوی(#اللە)یە لە ناخی دەڵەوە بەڕاست گۆی ئیلا (#اللە) ئاگری لەسەر حەرام کردوە📚

#پێنج(#المحبة)واتە بەخۆشویستنەوە(#اللەتعالی) ئەفەرموێت(...والذين آمنوا اشد حبا) #سورةالبقرة ١٦٥📚

واتە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە زۆر زیاتر(#اللە)یان خۆش دەوێت..📚
 
#شەش(#الانقياد) پابەندبوون و تەسلیم بون(#اللە) دەفەرموێت(ومن احسن دينا ممن اسلم وجهه لله)#سورةالنساء١٢٥📚

واتەئایا کێ چاکترەلەو کەسەی یاخود (وە کێ دیندارترە) لە کەسێک کە ڕووی خۆی یەکلا کردبێتەوە بۆ(#اللە)زانایان دەفەرمون (#اسلم)واتە(#انقیاد)پابەند بون📚

#حەوت (#القبول)وەرگرتن (#اللەتعالی) ئەفەرموێت (إنهم كانوا إذا  قيل لهم لا إله إلا الله يستكبرون)#سورةالصافات٣٥📚

واتەبەڕاستی ھەر کاتێك بەوانە بوترایە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لە(#الله) خۆیان بە گەورە دەزانی (و ملکەچی نەدەبوون)📚

#هەشت(#الکفربمایعبدمن_دون_الله)واتە
کافربون  یا بێ باوەڕ بون  بەهەرشتێک کە لە غەیری (#الله) ئەپەرسترێت وەک (#رسول_اللەﷺ) ئەفەرموێت(من قال لا إله إلا اللَّه وكفر بما يعبد من دون الله حرم ماله ودمه وحسابه على اللە📚

واتە هەرکەسێک بڵێ(#لاإلەإلااللّه)وەکافر بێت یاخود  بێ باوەڕبێت بەوەکە لەغەیری اللە دەپەرسترێت ئەوا خوێن و ماڵ حەرامە حسابی ئەو لای(#اللە) یە 📚

کەواتە بۆ قبوڵی شاهیدانت بە(#لاالەالاالله) دەبێت ئاگات لەوخاڵانە بێت یەکێک لەوانەی تیادا نەهاتەدی تەنها بەگوتنێکی سەر زارەکی نەجاتت نابێی...#واللەاعلم 📚

داواکارم (#اللەمتعال) شارەزامان بکات لە ناسینی خۆی و دینەکەی وەبمان پارێزێت لەهەمو کفر وشیرکێک..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

٤/#محرم_١٤٤٢🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان ئەگەر لەسەرتاوە تا کۆتای سەیری هەمو(#قرآن)ـي پیرۆز و هەموتەفسیرەکان بکەین دەبینین واتاکەی یاخود باس لەم سێ بەشە دەکات بەگشتی👇

#یەکەم: قورئان باس لە (#توحید_اخلاص_ايمان)
(#توحيد)واتە بەتاک دانانی(#اللە_متعال) لەهەمو پەرستشێک و کارو فرمانو راگرتن و دروست کردن حوکم وناو صيفاتێک....(#اخلاص)واتە نیاز پاکی لەکاتی هەمو پەرستشێک یا هەر کارو کردوەیەکدا و(#ایمان) واتەبیرو باوەڕو بە(#اللە)هەمو فەرمان و دروستکراو نێرداوەکانی...📚

#دووەم بەشی باسی حوکم دانو حەرام و حەڵاڵ فەرمان و قەدەغەکردن یا ڕێگری کردن و ....📚

# سێ_یەم بەشی:چیرۆک و داستان هەواڵ و ڕوداوەکانی دونیاوقیامەتە موژدە دان ترساندن ..📚

کەئەمانە هەریەکەو بۆ خۆی زۆرشت هەڵدەگرێت بەڵام بەکورتی ئەم قورئانە بۆ ئێمە دابەزیەوە پێویستە لەسەر ئێمەی موسوڵمان خۆمان فێری هەرسێ بەشەکەی قورئان بکەین وکاری پێی بەکەین بەپێی توانا و رونیشی بکەینە وە ئاسان کاریشمان بۆ کراوە بۆ ئەوەی لەبەرەکەتی قورئان بێ بەش نەبین بۆ نمونە ئەگەر نەمان توانی هەرسێ بەشەکەی بزانین لێی تێ بگەین وکاری پێ بکەین ئیتر بەهۆی مەشغەڵتەوە بێت یا هەر هۆکارێکی تر بێت یاخود نەمان توانی بی خوێنی نەوە ئەوا با کار بەیەکێک لە  بەشە کانی بکەین ئەویش(#توحید ...)کە بەئاسانترین کورترین ڕێگا ئاسان کاری بۆ هەمو مان کراوەبەپیرو گەنج و خوێندەوار و نەخوێندەوارویشەوە هیچ  بیانویەک مان بەدەستەوەنیە بڵێین نەمان زانیو نەمان توانی یا بۆمان نەکرا جا بۆ ئەوەی بزانین چۆن بابڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

لە(#أبي_سعيد_الخدري_رضي_الله_عنه) دەفەرموێت (أن رجلا سمع رجلا يقرأ(قل هو الله أحد) يرددها فلما أصبح جاء إلى (#رسولﷺ) فذكر ذلك له وكأن الرجل يتقالها فقال رسولﷺ والذي نفسي بيده إنها لتعدل ثلث القرآن)#اخرجە_البخاری📚

واتە پیاوێک گوێی لە پیاوێکی تر بو کە(قل هو الله احد) واتە(#سورة_الاخلاص)ــي دەخوێندو دەی هەرئەوەی گوتەوە (لەڕیوایەتێکی تردا لەکاتی شەو نوێژدا هەرئەوەی دەگوتەوە ) بەیانی هاتنە خزمەتی(#رسول_اللەﷺ)و پێیان گوت کە ئەم پیاوە هەرئەوە دوبارە دەکاتەوە وەک شتێک بەکەمیان یان زانبو (#رسولﷺ) فەرموی سوێند بەوە گیانی منی بەدەستە ئەوە بەئەندازەی سێ یەکی قورئانە 📚

واتە قورئان بکەیت بەسێ بەشەوە ئەو سورەتە بە ئەندازەی یەک بەشی تەواوی قورئانە کەواتە بیانویەک نیەبۆ هیچ کام لە ئێمە چونکە هەمو مان بە پیرو لاوە خوێندەوارو نەخوێندەوار (#سورة_الاخلاص) مان لەبەرە
ئەم سورەتەش وەک(#رسولﷺ)فەرموی یەکێکە لە سێ بەشەکەی قورئان وەگرنگترین بەشی ئیسلام لەم سورەتەدایە چونکە باسی توحید و ناساندی(#اللەتعالی)ناو صيفاتەکانی تیدا بۆیە با کەم تەرخەمی نەکەین هەوڵ بدەین ڕۆژانەو شەوانە لەئیش و لەدەروەو لەماڵەوە لەهەموکات گرنگی بەخوێندنو کارکردن بەم سورەتە بدەین بۆ ئەوەی پەنابە (#اللە) نەچینە ڕیز غافڵان و بێ ئاگایانەوەوە بێ بەشیش نەبین لە پاداشتی  📝 

داواكارم(#اللە_متعال)شارەزای قورئانمان  بکات خۆمان کاری پێ بکەین وە نیەت مان خالص بكات ڕونیشی کەینەوە...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٦_شعبان_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami