کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللە_تعالى)دەفەرموێت(اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإِسلام دينا)#سورة_المائدة٣📚

واتە..ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام  به‌رنامه‌و دین و ئاینتان بێت📚

زانایان دەفەرمون(#امام_مالك_رحمه_الله) ئەو ئایەتەی کردوە بەبەڵگە بۆیە فەرمویەتی (من ابتدع في الإسلام بدعة يراها حسنة فقد زعم أن محمدا خان الرسالة)📚

واتە هەر کەسێک داهێنراوێک دابهێنێت لەدیندا وا بزانێت يا خود وا گومان  بەرێت کە ئەوە داهێنراوێکی باشە(بدعةحسنة) ئەوە گومانی وایە کە(#محمدﷺ) خیانەتی لەدین و لەپەیامی اللە کردوە📚


چونکە(#اللە_متعال)لە ئائەتەکەدا بەڕونی ئاگادارمان دەکاتەوە لەلایەن(#رسولﷺ)وە کە  لەدوای ئەمە هیچ شتێکی تر نیە دین لێرا بەتەواتی  کامل بوە هەم لەڕوی یاساوە هەم لەڕوی پەرستش وعیبادەتەوە لەدوای ئەمە هیچ شتێکی تر وەرگیراو نیە نابێتە دین👇

وەک (#امام_مالك_رحمه_الله) دەفەرموێت (فما لم يكن يومئذ دينا فلن يكون اليوم دينا) واتە مادەم لەڕۆژگاروسەردەمی(#رسول_ﷺ)و  (#اصحاب_رضي_الله_عنهم) دین نەبوە بەهیج جۆرێک ئێستا نابێتە دین📚

جا بۆیه ئەگەر ئەتەوێت بەدەستی (#محمدﷺ) لە ئاوی(#الکوثر) بخۆیتەوە ئەوە خۆت وەدور بگرە لە بدعەو داهێنراوەکان چونکە(#رسولﷺ) دەفەرموێت(إني فرطكم على الحوض من مر علي شرب ومن شرب لم يظمأ ابدا ليردن علي اقوام أعرفهم ويعرفوني ثم يحال بيني وبينهم فأقول إنهم مني فيقال إنك لا تدري ما أحدثوا بعدك فاقول سحقا سحقا لمن غير بعدي) #رواه_البخاري_ومسلم📚


واتە لەقیامەتدا من پێشتان دەکەو لەسەر حەوزی ئاوی(#الكوثر)دەوەستم لەئومەتەکەم دێن ئاویان پێدەدەم هەر کەس لەو ئاوە بخواتە هەرگیز گەرمای نابێ و تینوشی نابێ کۆمەڵێک بەرەو من دێن دەیان ناسم ئاوانیش من دەناسن  ڕێگریان لێ دەکرێت بێنەلام (#رسولﷺ)دەفەرموێت منیش دەڵێم ئەوانە ئومەتی منن بۆ ڕێگریان لێ دەکەن دەڵێن تۆ نازانی ئەمانە دوای تۆ چۆن تازەگەری و داهێنراویان هێنایە ناو دین جابۆیە منش دەڵێم لایان بەن دوریان خەنە لایان بەن دوریان خەنەوە ئەوانەی دوای من دینیان گۆڕی📚

زانایان لەشەرحی ئەم(#حديث)ـدا دەفەرمون یەکێک لەو کۆمەڵەی کە ڕێگریان لێ دەکرێت بڕۆن لەو ئاوە بخۆن  ئەوانەن کە بدعەو داهێنراوەکانیان هێناوەتە ناودین👇

ئەمەش وەڵامی تەواوی ئەوگومانانەیە کە بەناو دینەوە شتانێک دادەهێنن بەبێ هیچ بنمایەکی شەرعی لەخەڵکی دەکەن  دین پەنا بە اللە داواکارم اللە وەدرومان بگرێت لەهەمو بدعەو داهێنراوێک کەبەرەو گومڕایمان ببات..#اللهم_آمين 📝

#م_نامق_إمامي📝

#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami