کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
228 subscribers
517 photos
883 videos
95 files
289 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته


مانگی(#رمضان)واتەمانگی ئاوادان کردنەوەی دڵ و دەرنی خۆمان و ماڵ و منداڵمان  بە نوری(#قرآن) چونکە ئەم مانگە مانگی دابەزینی ئەو پەیامە پیرۆزەیە وەک(#اللە متعال)دەفەرموێت(شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدى والفرقان...)#البقرة_١٨٥📚

واتەمانگی ڕمضان مانگێکە(#قرآن)ــي تێدا نێرراوەتە خوارەوە بۆ ڕێنمای کردنی خەڵکی  بەڵگە گەلێکی ڕون ڕەوانی تیادایە بۆ هیدایەت ڕێنموونیی کردن و جیاکردنەوەی (حەق لەنا حەقەو دروست ونادروست...زۆرشتی تر)📚

جا ئەم(#قرآن) دا بەزیەوە بۆ دو مەبەست وەک(#ابومسی_الاشعري_رضي_اللە_عنه) دەفەرموێت(#رسول_اللەﷺ) فەرمویی (....والقرآن حجة لك أو عليك....)رواەمسلم📚

واتە (#قرآن) یا دەبێتە حوجەو بەڵگە بۆت یا دەبێتە وجەو بەڵگە لەسەرت📚

دەبێتە حوجە بۆت وەک  لەفەرمودەکەی (#أبي_أمامة_الباهلي_رضي_الله عنه) دەفەرموێت گوێم لە (#رسول_اللەﷺ)بو فەرموي(إقرءو القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفعا لأصحابه)#رواه_مسلم📚

واتە قورئان بخوێنن چونکە لەڕۆژی قیامەتدا قورئان دەبێتە شەفاعەت کارو وتکاکار بۆ ئەوانەی کە هاوڕێی بون واتا دەوریان کردوەتەوە بەبەددەوامی وە کاریان پێ کردوە📚

شەفەعات وتکاکردنی قورئان لەو ڕۆژەدایەکە دایک و باوک و منداڵ و براو هاوسەرو هاو ڕێو خزمو کەسو کارو....هەموی لەیەکتر ڕادەکەن بەڵام (#قرآن) لەو ڕۆژە سەختەدا دەبێتە شەفاعەت کارو تکاكار وەک لەو فەرمودەیەدا هاتوە دەفەرموێت👇

لە(#نواس_بن_سمعان_ الانصاري_رضي_الله_عنە) وە دەگێڕنەوە کەفەرمویەتی بیستم (#رسول_اللەﷺ) فەرموی(يؤتي بالقرآت يوم القيامو وأهله والذين كانو يعملون به تقدمه سوة البقرة وآل عمران وضرب لهما  رسول اللهﷺ ثلاثة أمثال مانيستهن بعد قال كأنهما غمامتان أو ظلتان سوادان بينهما شرق أو كأنهما حزقان من الطير صواف تحاجان عن صاحبهما)رواەمسلم📚

واتە ڕۆژی قیامەت(#قرآن) دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا کاریان بە (#قرآن) کردەوە لە پێشووی هەموویانەوە (#سورة)ــي (#البقرة_وآل_عمران)ـە دەکەونە شەفاعەت کردن و(بەرگری کردن)لەئەوانەى پێیانەوە پابەند بوون هەواڵەکانیان بەڕاست زانیوە کاریان بەئەحکامەکانی کردوە (#رسولﷺ)سێ نمونەی باس کرد کە هەرگیز بیرم ناچێتەوە(واتەچۆنیەتی شەفاعەت کردنی وەک سێ نمونە باسکرد فەرموی)
وەک دو هەوری سپی وان بەسەریەوە یان  دووسێبەری ڕەش کە بەسەریەوە بن یا خود وەک ئەوەی دوو ڕەوە نمەڕ باڵندە بن کەئەمانە هەمو بەسەریەوە بن لەگەرماو ناڕەحەتی قیامەت بیپارێزن ببنە بەڵگەو حوجەو بەرگری کار بۆئەوکەسەی هاوەڵی (#قرأن) بوەو لەخزمەتیدا بوە باوەڕێ پێی هەبوەو  خوێندویەتی و کاریپێ کردوە بەو جۆرەی کە(#اللەمتعال)فەرمانی پێ کردوە📚


کەواتە (#قرآن)حوجەیەبۆ کەسانێک کە باوەڕیان پێهێناوە کاریان پێکردوە شوێن فەرمانەکانی کەوتون خۆیان لە قەدەغە کراوەکان وەدورخستەوە 👇

وە(#قرآن) حەوجەیە لەسەر ئەوانەی نافەرمانیان کردوە پشتیان تێ کرد وە کاریان پێ نەکردوە وەک(#اللە) دەفەرموێت👇

(ومن أظلم ممن ذكر بآيات ربه ثم أعرض عنها إنا من المجرمين منتقمون)#السجدة_٢٢📚

واتە کێ له‌وە(#ظالم)سته‌مکارتره که به ئایەتەکانی پەروەردگار ئامۆژگاری کرابێت پاشان پشتی لێ هه‌ڵکربێت و گوێی پێنه‌دابێت به‌ڕاستی ئێمه تۆڵه له تاوانبارو تاوانکاران ده‌ستێنین📚

(فمن أظلم ممن كذب بآيات الله وصدف عنها سنجزي الذين يصدفون عن آياتنا سوء العذاب بما كانوا يصدفون)#الأنعام١٥٧📚

واتە لەوە(#ظالم) ستەمکار ترکێ بێ کەباوەڕی نەبێت بەئایەتەکانی(#اللەمتعال) وبەدرۆیان بزانێت وە ڕوویان لێ وەرگێڕێت لەمەو دوا بەزو یی تۆڵە دەسێنین لەوانەی سەرپێچی دەکەن لە ئایەتەکانی ئێمە بەسزایەکی سەخت بەھۆی ئەو لادانەوە کەدەیانکرد📚

لەچەندەها شوێنی قورئاندا(#اللەتعالی) باسی جۆری سزای ئەوانەدەکات کەپشتیان لەقورئان کردە بەحوجەو بەڵگەیان نەزانیەوە کاریان پێ نەکردوە وەک دەفەرموێت👇

(ومن أعرض عن ذكري فإن له معيشة ضنكا ونحشره يوم القيامة أعمى)#طه_١٢٤📚

واتەھەرکەسێک ڕوو وەرگێرێت لەقورئان و ڕێبازو  یادی من ئەوە بێگومان ئەو کەسە ژیان نێکی سەختی دەبێت لە دونیاو لە(#قەبر)وە لەقیامەتیشدا بەکوێری حەشری دەکەین📚

جائەوانە پێیان سەیرەکە لەدونیا چاویان هەبوە بەس ئێستاکوێرن بۆیەدەپرسن(قال رب لم حشرتنیۤ أعمىٰ وقد كنت بصیرا)#سورةطه١٢٥📚

واتەئه‌ی په‌روه‌ردگارا بۆ به‌کوێری حه‌شرت کردم خۆمن چاوم ساغ بووم📚

وەڵام دەدرێنەوە(#اللەتعالی)دەفەرموێت (قال كذ ٰ⁠لك أتتك ءایـٰتنا فنسیتها وكذ ٰ⁠لك الیوم تنسىٰ)#سورة_طه_١٢٦📚

واتەتۆ لەدونیا بەوشێوەئایەتەکانی ئێمەت بۆ ھات ولەبیری خۆت بردەوە(وکوێر بوویت لەئاستیدا)تۆش ئەمڕۆ گوێت پێ نادرێت ولەبیردەکرێیت📚

(#اللەتعالی) قورئان بکاتە حوجە بۆمان نەیکاتە حوجەلەسەرمان..اللهم آمين☝️


#م_نامق_امامی📝

#٢٩_شعبان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami