کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
228 subscribers
517 photos
883 videos
95 files
289 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته


(#اللەتعالی)ئەفەرموێت(قل لا یستوِی ألخبیث وألطیب ولو أعجبك كثرة ألخبیث فٱتقوا ألله یـٰۤأولی ألألبـٰب لعلكم تفلحون)سورة المائدة١٠٠📚

واتەئه‌ی(#محمدﷺ) پێیان بڵێ هیچکات پیس و پاک یه‌کسان نین هه‌رچه‌نده ژمارەی پیسەکان(واتە ئەوانەی لەسەر ڕێگای کفرو شیرک وداهێنراو گومڕای وباطل) زۆرینەبن سه‌رنجیشیان ڕاکێشا بن بەڵام هیچ کات لەگەڵ پاکەکاندا یەک سان نین  که‌واته ئه‌ی ئیمان دارە خاوەن هۆشو بیرەکان له(#اللە) بترسن وتەقواو پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتووبن📚


بەڕێزان مەرج نیە ئەهلی حەق زۆرینەبن بەپێچەوانەوە ئەهلی حەق همیشە کەمینەن بۆیە وریابن بەزۆرو بۆر تێمەکەوەن بەڵکو بەدوات هەقدا بگەڕێی توند دەستی پێوە بگرە  و بەردەوامبە لەسەری هەرچەند ئەگەر کەمینەش بن هەتا ئەگەر بەتەنیاش بیت هەتا ئەگەر  لەئەو پەڕی ناڕەحەتیدا بیت هەتائەگەر زۆرینە بەجێیان هێشتی یا ئاوارە بویت و تەنیا کەوتی هیچکات  نەکەیت شوێن قسەیان بە
کەویت(کورد دەڵێت شوێن زۆرینە مەکەوە) چونکەدڵنیابە وەک خۆیان بەرەو گومڕای و سەرلێ شێواوی بانگهێشتت دەکەن بەبەڵگەی ئەوەی (#اللەتعالی) ئەفەرموێت👇

وإن تطع أكثر من فی الأرض یضلوك عن سبیل اللە إن یتبعون إلا الظن وإن هم إلا یخرصون)#سورةالأنعام١١٦📚

واتە خۆ ئه‌گه‌ر گوێ ڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی(#اللە)وديني ئیسلام لات دەدەن  چونکه ئەو زۆرینەیە شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون و هیچیان پێ نیە جگه له گومان وگومڕایو سەرلێ شێواوی نەبێت📚

وەک ئێستا دەبینین خەڵک چۆن دەستی لەدین بەرداوە  حوکمی(#اللە)ی وەلاناوە شوێن دەستورو دینی  علمانیەت کەوتون دیارە ئەم گومڕابونو سەرلێ شێواویەی زۆرینەی خەڵکی لەبەرنەبونی باوەڕو متمانەیە بە(#اللەمتعال) وبەدین بۆیە خەڵکی بۆ بانگ هێشت دەکەن وەک (#اللەتعالی) دەفەرموێت👇  

وماۤ أكثر الناس ولوحرصت بمؤمنین)#یوسف١٠٣📚

واتە دڵنیاش به‌که زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕدار نین هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بیت و هه‌وڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت بۆ ڕاست کردنەوەیان 📚

کەواتە بزانە دەست گرتن بەدینەوە بریتی نییە لە شوێن کەوتنی زۆرینەی خەڵک بەڵکو وەک زانایان دەفەرمون بریتیە لە دەستگرتن بە توحید وسونەتەوە بەبێ دودڵی و بێ گوێدانە هیچ ترسو بی مێک هەتا ئەگەر بەتەنهاش مایتەوە بۆ زیاتر تێ گەیشتن با بڕۆینە خزمەت وتەی کۆمەڵێک لەزانایا👇

(#ابن_مسعود_رحمەاللە) دەفەرموێت (الجماعة ما وافق عن الحق ولو كنت وحدك)واتە جەمەعەت یا کۆمەڵی ڕزگار بو ئەوەیە کە لەسەر حەق بێت شوێن حەق کەوت بێت هەتا ئەگەر بەتەنهاش بێت📚

هەروەها(#امام_الوزاعي_رحمه_الله) دەفەرموێت(عليك بآثار من سلف وان رفضك الناس واياك وراء الرجل وان زخرفوه بالقول فإن الامر ينجلي حين ينجلي وانت على طرق مستقيم)📚

واتە شوێن ئەو ئاسارو بەڵگەنە بکەوە کە (#سلف)پێشینی لەسەری بوە تەنانەت ئەگەر خەڵک ڕەتت بکەنەوە گوت بۆ نەگرن لێی هەڵ بێن  شوێن هیچ شخص وپیاوێک نەکەويت تەنانەت ئەگەر بە قسەش بیڕازێننەوە قسەی بریقو باقی هەبێت چونکە لەکۆتایدا هەموشت ڕوون دەبێتەوە ئینجا ڕوون دەبێتەوەودەردەکەوێت کە تۆ لەسەر ڕێگا ڕاستەقینەیت📚

(#فضل_بن_عياض_رحمه_الله)هەرلەم بارەوەدەفەرموێت(عليك بطريق الهدى وان قل سالكون واجتنب طريق الردي وإن كثر الهالكون)واتە دەست بگرە بەڕێنوی هیدایەت دراوەکان یاخود  لەسەر ڕێگای هیدایەت بە هەرچەند شوێن کەوتوانیشی کەم بن وەهەروەها خۆت دوربگرە لە ڕێگای خراپەکارو گومڕاکان هەرچەند ئەگەر شوێن کەوتوە بەهیلاک چواکەنیش زۆرن 📚

ئەمانە هەندێک لەو بەڵگانەی کە هانمان دەدەن دەست بە توحیدو سونەتەوە بگرین بەهیچ جۆرێک لێی لانەدەین هەرچەندە شوێن کەوتوانیشی زۆر کەم بن هەمکات دژی بێ دینی و کوفرو شیرک داهێنراور ستەمو بەد ڕەوشتان بین هەرچەند شوێن کەوتوانیش زۆربن☝️


داواکارم(#اللەمتعال)بمابخاتەسەر ڕێگای موستەقیمی خۆی و لەگومڕا بونو لادان بمان پارێزێت...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١١_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami