کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرکاتێک سەیر ئایەتێکی قورئان دەکەی کەمێک لەسەری دەوەستی دەبینی ڕێک دەڵێت ئەو ئایەتە ئێستا دابەزیوە بۆ زیاتر بەرچاوڕونی با بڕۆینە خزمەت ئەو ئایەتە پیرۆزەو بزانین زانایان چی دەفەرمون لە تفسیرەکەیدا 👇

(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(یعلمون ظـٰهرا من الحیوٰة الدنیا وهم عن الاخرة هم غـٰفلون) #سورة_الروم_٧📚

واتە ئەوانە تەنھا بەڕوکەش ئەم ژیانی دونیا دەزانن(هەرچی تازە گەری و مۆدێلیکی دونیا هەبێت هەربەئاسانی لێی شارەزا دەبن)بەڵام بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی📚

(#امام_الطبري_رحمه_الله)لەتفسیرەکەی دا بۆمان نەقەڵ دەکات دەفەرموێت (#ابن_عباس _رضي_الله_عنه)فەرمویەتی
(يعلمون ظاهرا من الحياة) يعني معايشهم  متى يحصدون ومتى يغرسون و لكن عن الاخرة هم جاهلون📚

واتەشارەزان لە ژیانی دونیا کە کەی و چۆن لەکوێ بەدەستی بهێنن و کۆی کەنەوە لەکوێ بیچێنن یا بی فرۆشن  بەڵام بۆ قیامەت یا ئاخیرەت زۆر جاهیل و نەزان و بێ ئاگان 📚

هەرلەمبارەیەوە(#امام_حسـن_البصری_رحمەالله) دەفەرموێت خەڵک بەجۆرێک شارەزاو  لێهاتو دەبەن بەژیانی دونیا کە دەرهەمێک لەسەر پەنجەی دادەنێت ئەزانێ کێشەکەی چەندە بەڵام نازانێت دو ڕکاعت نوێژی جوان ڕێک و پێک بکات📚

بەڕێزان لەم ڕۆژانە لەشوێنێک دانیشت بو دوگەنجم بینی کە هەریەکەیان ئیشی چەند کەسی ڕادەپەڕاند حسابی زیاتر لە دە کەسیان لابو کەوتنە گوفتو گۆ کردن لەگەڵم هەندێک باسی دینم بۆ کردن یەکێکیان گوتی من ژن و منداڵیشم هەیە بەڵام هەتا ئێستا نازانم نوێژ بکەم ئەوی تریان گوتی من نوێژ دەکەم بەڵام (#التحیات)نازانم گوتم چۆنە تۆ مەکتەبت تەواو کردوە بەڵام نوێژ نازانی گوتی من باوک و دایکم تائێستا دایان نەناوم پێم بڵێن ئاوانوێژ بکە بەڵام هەمو بەیانیەک بەزۆۆر هەڵیان دەساندم بڕۆم بۆ مەکتەب👇

بەڕاستی جێگای داخو خەفەتە ئەمە حاڵی زۆر بەی زۆری موسوڵمانانی ئەمڕۆیە زۆربەیان بێ ئاگان لەدینەکەیان و نازانن نوێژ بخوێنن نازانن قورئان بخوێنن کاتێک لێیان دەپرسی بۆ وان دەڵێن قورسە پێمان ناکرێ بەڵام بۆ ژیانی دونیاو مۆدیل و هەموو ڕۆژێک دراوێک بگۆڕێت و مۆدیلێک دەرچێت لەکەمترین کاتدا لێی شارەزا دەبن بێ ئەوەی هیچ عوزرێک بهێننەوە ..ئەمە پڕ بەدڵ گریانی دەوێت ☝️

داواکارم (#اللە_متعال) شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان و ماڵ منداڵمان وەدور بگرێت لەدونیاویستی خافڵ بون لەقیامەت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#١٦_رجب_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami