کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
511 photos
880 videos
95 files
283 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هیچکات بە هیچ جۆرێک نەکەی پشتیگیرو هاوکاری هیچ  ظاڵم و طاغوتێک بیت هەتا ئەگەر بە ختورەی دڵیشت بێت چونکە خۆت توشی سزای سەختی(#اللەمتعال)دەکەیت بەبەڵگەی ئەو (#آية)ـته👇

(#اللە_تعالى)ئەفەرموێت(ولا تركنوا إلى الذين ظلموا فتمسكم النار وما لكم من دون الله من أولياء ثم لا تنصرون)#سورة_هود_١١٣📚

واتە نه‌که‌ن هەتا ئەگەر هەر بەختورە یا مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بن کە ظوڵم سته‌میان کردووه و هاوەڵیان بۆ(اللە)داناوە یاخی بوون چونکه وا تان کرد ئەوا سزای(#اللە)دەتان گرێتەوە واتە ئاگر ده‌تانسوتێنێت که‌سیش جگه له (#اللە)پشتیوانتان نابێت له‌وه‌و دوایش یارمه‌تی نادرێن هیچ کەسێکیش ناتوانێت فریاتان بکەوێت و ڕزگارتان بکات لەوسزایە📚

زانایانی لەتفسیر  ئەم(آية)ـدا دەفەرمون (#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)فەرمویەتی مەبەستی پێ دوو خاڵە👇

#یەکەم:حەرامە و دروست نیە پشت بەستن یاخود هاوکاری موشریک و بێ باوەران بەهەمو جۆرێک👇

#دووەم:حەرامو قەدەغەیە وهاوکاری ظاڵم و ستەمکاران دەست خۆشی کردنیائەگەر بەمەیلی دڵیش بێت👇

ئینجا زیاتر لەسەری دەڕوا دەفەرموێت هەرکەس هاوکاری یاخود پشتگیری هەر ستەم و زوڵمێک بکات  هەتا ئەگەر بە چەپەڵە لێدانێکیش یا هەر بە مەیلی دڵییش بێت ئەوا دەچێتە ڕیزی دوڕو مونافقەکانەوە چونکە ئەوانیش هەمان شتیان لە(#رسول_ﷺ)دەویست(#اللەتعالی) دەفەرموێت👇

(ودوا لو تدهن فیدهنون)#سورة_القلم_٩📚

واتە ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت مەیل بدەیت بەلای ظولم وستەمیان ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن📚

واتە واز بهێنی لە ئیدا نەکردنو دژیایەتی کردنی ستەمو ظوڵمیان(ئەمەش پەسەندکردنی نادادپەروەرییەکانیان و ئیدانە نەکردنیانە)ئینجا ئەوان باوەڕت پێ دەهێنن مەیلیان بۆت دەبێت👇

کەواتە ئەوە صيفاتی دوڕو مونافیقەکانە بۆیە  حەرامە لەسەر موسوڵمان پشتگیرو هاوکاری ظاڵم وستەمکار بێت هەتا ئەگەر بە چەپڵەیەک یادەست خۆشیەک یاهەر لە دڵەوە مەیلی هەبێت بۆیان📚

داواکارم لە(#اللەمتعال)خۆمان ماڵو منداڵمان لە پشتگیری هەمو ظالم و طاغوتێک بپارێزێت...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرموێت (إنما المؤمنون إخوة...)#سورة_الحجرات١٠📚

واتە بەڕاستی تەنها  ئیمانداران برای یه‌کن📚

برایەتی ڕاستەقینەش بریتیە لە پشت گرتن وسەرخستن و بەدەمەوە چونی موسوڵمانان بە بێ جیاوازی خزم و کەس و قەوم و نەتەوە و زمان...بۆزیاتر تێ گەیشتن لە چۆنیەتی برایەتی با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#ابو_موسی_الاشعري_رضي_الله_عنه)  بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسولﷺ)فەرمویەتی (إن المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضا.وشبك أصابعه)#رواەالبخاری📚


واتە نمونەی باوەڕ دار یا ئیماندار بۆ برای باوەڕدار و ئیمانداری وەک دیواری بینایەک وایەکە بەیەک ڕیز دانراون لکێندراون بەیەکەوە پاشان پەنجەی موبارەکی گرێدا بەیەکەوە فەرموی ئاوایەوە👇

(#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (بنيان مرصوص)واتە(مثبت لا يزول ملصق بعضه ببعض) جێگرو ڕاگیراو لکێنراون بەیەکەوە لەیەک جیانین واتە لە ڕیزی جیهادا ئەمە بۆ چونی (#مقاتل_ابن_حبان)وغەیر ئەوانیشە👇
 
هەروەها(#قتادة_رضي_الله_عنه) دەی شوبهێنێت بە خاوەن بینایەکەوە دەفەرموێت (ألم تر إلى صاحب البنيان كيف لا يحب أن يختلف بنيانه)👇

واتەئایا نەت بینیوە کە خاوەن بینایەک کاتێک بیناکەی دروست دەکات پێی خۆش نیە هیچی لەیەک جیا بێت واتە حەزاناکات خوار خێچی و لێک ترازان لەبیناکەیدا هەبێت...؟👇

موسوڵمان بۆ موسوڵمان لەکاتی جیهادو غەیری جیهادیشدا  بەهەمان شێوەی دیواری بینایەکە لکێندراون یاخود چەسپاو گرێدراون بەیەکەوەو بینایەکیان پێک هێناوە 👇

هەر لەبارەی برایەتی پشتگیر موسوڵمانەوە (#شیخ_الاسلام_ابن_تيمية_رحمه_الله)  نمونەیەکی زۆر جوان دەهێنێتەوە دەفەرموێت👇

مثل الاخوة في الله كمثل اليد والعين فإذا دمعت عين مسحت اليد دمعها واذا تألمت اليد بكت العين لأجلها)#مجموع_الفتاوى_٢٠٣_٨📚

واتە نمونەی برایەتی لە بەر(#اللە) وەک نمونەی دەست و چاو وایە کاتێک چاو فرمێسک دەڕژێنێت دەست دەی سڕێت کاتێک دەست ئازارێکی توش دەبێت چاو دەگری لەبەر ئەو 📚

داواکارم (#اللەتعالى)برایەتی بخاتە نێوانمان سەرمان بخات بەسەر کافرو ملحیدو بێ باوەڕاندا..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٧_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرکاتێک سەیر ئایەتێکی قورئان دەکەی کەمێک لەسەری دەوەستی دەبینی ڕێک دەڵێت ئەو ئایەتە ئێستا دابەزیوە بۆ زیاتر بەرچاوڕونی با بڕۆینە خزمەت ئەو ئایەتە پیرۆزەو بزانین زانایان چی دەفەرمون لە تفسیرەکەیدا 👇

(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(یعلمون ظـٰهرا من الحیوٰة الدنیا وهم عن الاخرة هم غـٰفلون) #سورة_الروم_٧📚

واتە ئەوانە تەنھا بەڕوکەش ئەم ژیانی دونیا دەزانن(هەرچی تازە گەری و مۆدێلیکی دونیا هەبێت هەربەئاسانی لێی شارەزا دەبن)بەڵام بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی📚

(#امام_الطبري_رحمه_الله)لەتفسیرەکەی دا بۆمان نەقەڵ دەکات دەفەرموێت (#ابن_عباس _رضي_الله_عنه)فەرمویەتی
(يعلمون ظاهرا من الحياة) يعني معايشهم  متى يحصدون ومتى يغرسون و لكن عن الاخرة هم جاهلون📚

واتەشارەزان لە ژیانی دونیا کە کەی و چۆن لەکوێ بەدەستی بهێنن و کۆی کەنەوە لەکوێ بیچێنن یا بی فرۆشن  بەڵام بۆ قیامەت یا ئاخیرەت زۆر جاهیل و نەزان و بێ ئاگان 📚

هەرلەمبارەیەوە(#امام_حسـن_البصری_رحمەالله) دەفەرموێت خەڵک بەجۆرێک شارەزاو  لێهاتو دەبەن بەژیانی دونیا کە دەرهەمێک لەسەر پەنجەی دادەنێت ئەزانێ کێشەکەی چەندە بەڵام نازانێت دو ڕکاعت نوێژی جوان ڕێک و پێک بکات📚

بەڕێزان لەم ڕۆژانە لەشوێنێک دانیشت بو دوگەنجم بینی کە هەریەکەیان ئیشی چەند کەسی ڕادەپەڕاند حسابی زیاتر لە دە کەسیان لابو کەوتنە گوفتو گۆ کردن لەگەڵم هەندێک باسی دینم بۆ کردن یەکێکیان گوتی من ژن و منداڵیشم هەیە بەڵام هەتا ئێستا نازانم نوێژ بکەم ئەوی تریان گوتی من نوێژ دەکەم بەڵام (#التحیات)نازانم گوتم چۆنە تۆ مەکتەبت تەواو کردوە بەڵام نوێژ نازانی گوتی من باوک و دایکم تائێستا دایان نەناوم پێم بڵێن ئاوانوێژ بکە بەڵام هەمو بەیانیەک بەزۆۆر هەڵیان دەساندم بڕۆم بۆ مەکتەب👇

بەڕاستی جێگای داخو خەفەتە ئەمە حاڵی زۆر بەی زۆری موسوڵمانانی ئەمڕۆیە زۆربەیان بێ ئاگان لەدینەکەیان و نازانن نوێژ بخوێنن نازانن قورئان بخوێنن کاتێک لێیان دەپرسی بۆ وان دەڵێن قورسە پێمان ناکرێ بەڵام بۆ ژیانی دونیاو مۆدیل و هەموو ڕۆژێک دراوێک بگۆڕێت و مۆدیلێک دەرچێت لەکەمترین کاتدا لێی شارەزا دەبن بێ ئەوەی هیچ عوزرێک بهێننەوە ..ئەمە پڕ بەدڵ گریانی دەوێت ☝️

داواکارم (#اللە_متعال) شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان و ماڵ منداڵمان وەدور بگرێت لەدونیاویستی خافڵ بون لەقیامەت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#١٦_رجب_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرموێت(والفحر(١) واليالعشر(٢)والشفع والوتر(٣)ولليل إذا يسر(٤)هل في ذلك قسم لذي حجر(٥)..#سورة_الفجر📚

واتە..سوێند به به‌ره‌به‌یان *
وە بە دە شەو*وە بەتاك و بەجووت*وە بەشەوگار کاتێك کە تێدەپەڕێت*ئایا ئەمانەی کە سوێندیان پێ خورا شایستەی سوێند پێ خواردن نین لای کەسانی تێگەیشتوو..📚

لەتفسیری ئەم(#أية)ـەدا (#امام_الطبري_رحمه_الله)وغەیری ئەوانیش بۆمان نەقڵ دەکەن لە(#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)وە کە فەرمویەتی(إن الليالي العشر التي أقسم الله بها هي ليالي العشر الأول من ذي الحجة)واتە ئەودەشەوەی کە(#اللە)سوێندی پێ خوارەوە ئەوە دەشەوی سەرەتای مانگی(#ذي_الحجة)یە وەمەبەست (#الشفع)واتە(#يوم_النحر) ڕۆژی سەر بڕین كەدەکاتە (#١٠_ذي_الحجة)واتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، وە(والوتر)مەبستی پێ(#يوم_عرفة)واتە(#٩_ذي_الحجة)📚

(#ابن_قيم_رحمه الله)دەفەرموێت دیارە ئەم ڕۆژانە زۆر گرنگن بۆیە(#اللە)سوێندی پێخواردوە بۆیەباهەوڵ بدەین زۆرتین کات بە عیبادەت بەسەر بەرین(#اللە)مەحرمان نەکات لە پاداشتی..اللهم_آمین☝️

#م_نامق_امامي📝

#٧_ذي_الحجة_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته


(#اللەمتعال)دەفەرموێت(...ونبلوكم بالشر والخير فتنة والينا ترجعون)#الانبیاء_٣٥📚

واتە تاقیتان دەکەینەوە بەشەڕو خراپە وناخۆشی وە بەخێرو چاکەو خۆشی وە سەرئەنجانمیش ھەر بۆلای ئێمە دەگەڕێنەوە📚

بەڕێزان لەتفسیری ئەم(آية)دا زانای پایەبەرز (#ابن_کثير_رحمەالله)وەغەیری ئەویش دەفەرمون (#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)فەرمویەتی وشەی(#ونبلوكم) واتە(نبتليكم بالشر والخير فتنة  بالشدة والرخاء والصحة والسقم والغنى والفقر  والحلال والحرام والطاعة والمعصية والهدى والضلال)📚

واتەبەهەمو جۆرێک بەخێرو شەڕو فیتنەوخۆش گوزارینیو ناڕەحەتی نەخۆشی سەلامەتی  دەوڵەمەندی و فەقیری حەرام و حەڵاڵ هیدایەت و گومڕا تاقی دەکرێنەوە..📚

هەروەها(#سعد_بن_ابی_وقاص_رضي_الله_عنه) دەفەرموێت پرسیار کرا لە(#رسول_اللەﷺ) چی کەسانێک بەناڕەحەت ترین شێوە تاقی کراونەتەوە یا دەکرێنەوە....؟ 👇

فەرموی(الانبياء ثم الامثل فالامثل يبتلى الناس قدر دينهم فمن ثخن دينه اشتد بلاءه من ضعف دينه ضعف بلاؤه وان الرجل ليصبه البلاء حتى يمشي في الناس ماعليه خطيئة)📚

واتە پێغەمبەران(#عليهم_السلام) پاشان ئەوانەی وەک ئەوان بون بەناڕەحەترین شێوە تاقی دەکرێنەوە،خەڵک تاقی دەکرێنەوە بە ئەندازەی دین وئیمانیان ئەگەر گەرمور گوڕبن لەسەردین و بیرو باوەڕیان ئەوا بە ناڕەحەترین شێوە تاقی دەکرێنەوە ئەگەر ئیمانو باوەڕیان لاواز بو تاقی کردەوەشیان  کەمترەو ئاسانترە وە پیاوی وا هەیە تاقی دەکرێتەوە کە بەناو خەڵکیدا دەڕوات هیچ تاوانی نیە واتە(#اللەتعالی)بەهۆی سەختی تاقی کردنەوەکەی لەهەموو تاوانەکانی خۆش دەبێت📚

(#إمام_الشافعي_رحمه_الله)ئەفەرموێت 
(ما فزعت من الفقر قط طلب فضول الدنيا عقوبة عاقب بها الله أهل التوحيد) #سيرة_اعلام_النبلاء_١٠_٩٧📚

واتە هیچ کات لەفەقیری نەترساوم هەوڵدان وبەدوا داچوون بۆ بژێوی وماڵی دونیا سزایەکەبەهۆیەوە (#اللەتعالی) ئەهلی (#توحید)واتەیەک(#اللە)پەرستانی پێ سزائەدات وتاقی دەکاتەوە📚

کەواتە دەبێت بزانین هەر ئێمە نین لەژێر تاقی کردنەوەداین بەڵکو  پێغەمبەران(#علیهم_السلام) و زانایانی ئەهلی توحید یش بەهەمان شێوە توشی تاقی کردنەوە ناڕەحەتی هاتون هەریەکە بەجۆرێک ....واللە_اعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی) صەبرمان پێ بدات بەرامبەر تاقی کردنەوەکانی دینەکەمان لەدەست نەدەین بۆ دونیایەکی کاتی..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٨_ربيع_الثاني_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami