کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
508 photos
878 videos
95 files
278 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

زانایان لە(تفسیر)ـی ئەم(#آية)ـتانەی(#سورة العلق) بۆمان دەگێڕبەوە کە(#أبي هريرة رضي اللەعنه)فەرمویەتی جارێک(#أبوجهل)گوتی بە سەرانی مشریکی قوریش ئایانابینن کە (#محمدﷺ) لەبەرچاو ئێوەسەریدەخاتەسەر زەوی (#سجدة) دەبات  گوتیان بــا (ئەم پرسیارەی بۆ ئەوە بو کە بڵێ ئەی بۆ بێدەنگ بۆ ڕێگری لێ ناکەن!!؟) ئیجا سوێندی بە خواکانی خوارد گوتی👇

(#واللات #والعزى)لئن رأيته يفعل ذلك لأطأن على رقبتهەأو لأعفرن وجهه في التراب قال فأتى (#رسولﷺ) وهو يصلی زعم ليطأ على رقبتەقال فما فجئهم منه إلا وهو ينكص على عقبيه ويتقي بيديه قال فقيل لە ما لك فقال إن بيْني وبيْنه لخندقا من نار وهولا وأجنوأجنحة..)#رواەمسلم📚

واتە سوێند بە(#اللات #والعزى) ئەگەر بیبینم ملی دەخەمە ژێر قاچەکانم یادەم وچاوی دەخەمەسەر ئەو خۆڵە پاشان گویی لەو کاتەدا(#رسولﷺ) هات دەستی کرد بە نوێژ لەپاڵ(#کعبە) ئینجا ئەویش ڕۆیشت بەحساب قاچ بخاتەسەر ملی کەنزیک بویە خەڵکەکە بینیان بە هەناسە بڕکێ وەک کەسێک لێی بدات ئەویش بەرگری لەخۆی بکات بەرەو دوا وە ڕادەکات بینیان ڕەنگی تێک چوە لەترسا گوتیان ئەوە چیتە گوتی لەبەینی من و (#محمدﷺ)ـدا خەندقێکی گەورە هەبو  باڵەکانی کردبوە پەلاماریدام..📚

(#رسولﷺ)دەفەرموێت(لو دنا مني لاختطفته الملائكة عضوا عضوا)📚

واتە ئەگەر نزیکم بکەوتایە (#ملائکە)فریشتە ئەندامەکانی لەشیان  پارچەپارچەیان دەکرد📚

پاشان(#اللەتعالی)ئەم(#آية)ــتانەی (#سورة)ــی (#العلق)ـی دابەزاند کە دەفەرمون(#كلا إن الإنسان ليطغى(٦) #أن رأىه استغنى(٧) #إن إلى ربك الرجعى(٨) #أرءيت الذي ينهى(٩) #عبدا إذا صلى(١٠) #أرءيت إن كان على الْهدى(١١) #أو أمر بالتقوى(١٢) #أرءيت إن كذب وتولى(١٣)...📚

واتە نه‌خێر (#اللە تعالی)له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موونیعمەت و ڕێزی کەداوێتی بەمرۆڤ) لەبریتی سوپاس گوزاری کەچی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن یاخی ده‌بن و(#ظلم)ستەم ده‌که‌ن..چونکە کاتێک (#مرۆڤ)کە بینی كە دەوڵەمەند بووە..ئیتر وائەزانێت ڕزگاری بوە بۆیە بیری لای مردن نامێ (بەڵام  بێ گومان هەمودەبێت بمرن) سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای (#اللە)یەو لێپرسینەوە لەگەڵ هەمو ئەو سه‌ر که‌ش و یاخی بوانەش دەکات....(بۆیە دەپرسێت) ئایا بینیت ئەو کەسەی مەبەستی (#ابوجهل)ــەکە ڕێگیری ئەکات ..لەبەندەیەک کە(محمدﷺ) کاتێک نوێژدەکات لەپاڵ (#کعبە).. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت!!..یان فەرمانی بکردایە (#تقوی) بەپارێزکاریی ولە(#اللە) ترسان باشتر نەبوو..ئاخر کابرای بێ دین تۆ کە به‌رنامه‌ی (#اللە) به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات دژایەتی و ڕێگری باوەڕداران بکیت..
ئایا نەت زانیووه که (#اللە) ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)...!؟ئیتر چۆن توشی سزات ناکات!!؟؟ 📚٨

#لێرەدا ئێمەش ڕودەکەینە هەمو ئەو کافرو بێدین و علمانی وملحیدانە کەڕێگری لەموسوڵمانان دەکەن لەپەرستشو عیبدەتو گوتنی حەقو دەیان کوژن و دەیان خەنە زندان دەریان دەکەن لەوڵاتی خۆیان لەسەردین لێ یان دەدەن دڵنیابن هەڕەشەی سەختی (#اللەمتعال)ــتان لەسەر ئەگەر تۆبەنەکەن هەر بەو ناوچاونتان کە بیری پێ دەکەنەوە هەرچی ئەفکاری دورلەدین بێ فەڕو قێزەوەنە پێی وەردەگرن هەربەو ناوچاوانەتان ڕادەکیشرێن بۆناو ئاگری دۆزەخی هەتاهەتای☝️


#اللەتعالی تەواوی موسوڵمانانی دونیالە لەشەری کافراون مشریکان و عەلمانی بێ دینەکان بمان پارێزێت..اللهم آمين☝️

.نامــق إمــامــي📝

٢٥/#رمـضــان/١٤٤٣🌙
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
بسم اللەالرحمن الرحيم

  پرسیاری کەناڵي ڕەسمی(م.نامق امامی)👇 چوارکەس بەناوی(عبدالله)لەناو(اصحاب رضي اللەعنهم)لەبەر زانایان لە(قرآن)و(حديث) بە(عبادلةأربعة)واتەچوار(عبداللە)زاناکەناسراوەن کام لەمانە ی تیادانــەبو 👇
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان بۆدڵنیایتان لەوەڵامی پرسیاری کەناڵی(.نامیق ئیمامی)لەسەر ئەوەی کە ئایا کێ لەو(#پێنج) کەس لە(#عبادلة اربعة)نـەبــون واتە چوار(#عبداللە)زاناکەی ناو (#اصحاب رضي الله عنهم) سەرەتا هەندێک دەپرسن خۆی چوارە بۆتۆ(#پێنج) ئیختیارت داناوە...؟👇

لەوەڵامدا دەڵێن ئێمە گوتومانە لەو (#پێنجـە) کەسێکیان لە(#عبادلەاربعە)نـیــە (#پێنج) دانەیەکی لێ دەر بکەیت دەکاتە(#چوار)بۆیە ئەوکات بەدوای کەسی چوارەم ناگەڕێن یەکسەر وەڵامەکەیان دەست دەکەوێت👇

#ئێستاوەڵامی ڕاست ئەوانەی ئیشارەتیان لە ناوی  هاوەڵی بەڕێز(#عبداللە بن مسعودرضي اللەعنە)ـدا وەڵامی (#ڕاســت)ودروستیان داوەتەوە💯

#جا بۆزانیاریاری زیاترکورتەیەک لە ژیانی(#عبداللەبن مسعودرضي الله عنه)كوڕی (#غافل)کوڕی(#حبيب)کوڕی(شمخ)کوڕی(#فار)کوڕی(#مخزوم)کوڕی(#صاهلة)کوڕی(#كاهل)کوڕی (#الحارث) کوڕی (#تميم)کوڕ(#سعد) کوڕی  (#هذيل) کوڕ (#مدركة) کوڕی (#إلياس)(# الهذلي المكي)دایکیش(#أم عبد کچی(#عبدود)کوڕی(#سواء)کوڕی(#قريم)کوڕی (#صاهلة)لەهۆزی(#هذيل)👇

ئەم هاوەڵە بەڕێزە لە(طائیف)لەدایک بوە لە(#مککە)گەورە بووە باوکی پێش ئیسلام لەوێ ژیاوەوهەرلەوێش مردوە لە سەردەمی جاهلیدا هاوپەیمانی لەگەڵ(#عبد)کوڕ(#الحریث) کوڕی(#زەهرا)کردوە،بەڵام پێش ئەوەی ماڵی(#الارقم)ببێتە شوێنی بانگەوازی (#رسولﷺ)وە(#اصحاب رضي اللەعنهم)موسڵمان بووەلەوشەشەم کەسەی ئەوشەشەکەسەی سەرتا بوە کەئیسلامیان قبوڵ کردوە باوەڕیان هێناوە👇

خاوەنی باڵایەکی بچوکو جەستەیەکی زەعیفی بەڵام بەهیزبوە قژی تائەندازەی گوێیەکانی هاتوە ناس ناوی(#ابن ام عبد)بوە بەڵام دوای موسوڵمانی(#رسولﷺ) کونیەی (#ابوعبدالرحمن)بۆداناو📚

چیرۆکی موسوڵمان بون خۆی بۆمان دەگێڕیتەوە دەفەرموێت من شوانی مەڕەکانی(#عقبة)کوڕی(#أبي معيط) بوم (#رسولﷺ)لەگەڵ(#ابوبکر رضي اللەعنه) بەلامدا تێپەڕین بانگی کردم شیرت پێیە پێمان بدەی منیش گوتم ئاخر من شوانم ئەمانەش ئەمانەتن لەدەستم ناتوانم شیرتان پێ بدەم  (#رسولﷺ)فەرموی مەڕێکم بۆ بهێنە هیچ شیری نەبێ منیش دانەیەک بۆ برد دەستی هێنا بە گوانی مەڕەکەدا گوانی پڕبو لەشیر قاپێکی لێدۆشی خۆی لێی خواردەوەو پاشان دای بە (#ابوبکررضي اللەعنه)ئەویش خواردیەوە ئییر گوانی مەڕەکە گەڕایەوە شوێن خۆی منیش زۆر بەلامەوە سەیر بو گوتم فێرم بکە چیت فەرمو ئەو مەڕەگوانی پڕ شیر بو ئەیش فەرموی کە ئەو نێرداوی(#اللە)باسی ئیسلامی بۆ کردم منیش باوەڕم پێ هێناو موسوڵمان👇

ئیتر(#عبداللەبن مسعود رضي اللەعنە) لەو ڕۆژەوەی کە موسوڵمان بوە لەخزمەتی
(#رسولﷺ)دا بوە هەڵگری نەعلەکان و سیواکەکەی بوە (#٧٠سورة)ـتی ڕاستەخۆ لە(#رسولﷺ)ـوە لەبەر کردوە خۆی دەفەرموێت هیچ(#سورة)ـێک یاخود هیچ(#آية)ـتێک نیەمن دەزانم کەی دابەزیوە(#سبب نزول)واتەهۆکاری دابەزینەکەی چی بوە لەکوێ دابەزیوە👇

ئەوکاتەی لەماڵی(#ارقم)کوڕی(#ابورقم) کۆدەبونەوە ئەیان گوت باکەسێک بڕوات لەپاڵ دیواری(#کعبە) (#القرآن)بخوێنێت خاوەن كەسوکارو بنەماڵو دەوڵەمەند بێت بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لێ بکەن👇

بەڵام ئەو لەگەڵ ئەوەی هیچ کەسوکاری نەبو وە ئەبچوک زەعیف بو لەهەمان کاتادا بەجەرگیش بو هەربۆیە  یەکەم کەس بوە کەتوانی وێتی لەپاڵ(#کعبە) بەدەنگی بەرز(#قرآن)بخوێنێت قوریش بەتای بەت(#ابوجهل)زۆر ئازاری داوە بەڵام ئەوبەجەرگو ئازاو خۆڕاگربوە گوێی نەداوە بە لێدان و ئەزیەت دانی قوریش کەلەکاتی خوێندی(#قرآن)ــدا 👇

دەنگێکی خۆشیشی هەبوەبۆیە وەک خۆی دەفەرموێت(#رسولﷺ)داوای لێکردم(#قرآن) ـی بۆ بخوێنم گوتم بۆتۆ دابەزیوە من بی خوێنم ؟ فەرموی پێم خۆشە لەغەیری خۆم گوێم لێبێت ئینجادەفەرموێت منیش(#سورة) (#النساء)ـم بۆخوێند تاگەیشتمەئەو(#آية)ـەیە👇

کە(#اللەتعالی)دەفەرموێت(فكيف  إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا)#النساء/٤١📚

واتە ئەبێ حاڵی کافران چۆن بێت کاتێک لە ھەموو لەئومەتێکدا شایەتێک یا نێرداوێک (پێغەمبەر)ێکمان مان هێناو وە تۆیشمان ھێنائەی(#محمدﷺ)کردنمان بەشایەت بەسەر ئائەوانەوە..؟📚

ئینجا(رسولﷺ)فەرموی بەسە فرمێسک بە چاوکانیدا هاتەخوارەوە👇

👇👇👇
✍️هەروەها #ابن مسعود (رضي الله عنە)، یەکێکە لەوانەی کە زۆر (#حديث)ــی لێوە گێڕدراوەتەوە، شارەزایەکی زۆریشی هەبووە لە فتواداندا، لەبەرئەوەی هەر لە کۆچی یەکەم و دووەمی بەرەو  حەبەشە، پاشان گەڕانەوەی بۆ (#مککە) و کۆچکردنی بۆ (#مدنیەمنورة)، وە هەموو جیهادێکی لە خزنەتی (#رسولﷺ) بووە👇

✍️یەکێک لە هەڵوێستەکانی لە شەڕی (#بدر)، دەگەڕا بەدوای (#ابوجهل) بۆ ئەوەی بی کوژێت، کاتێک بینی بەبرینداری کەوتووە، چوەسەری پێی گوت: ئێستا کێ لاوەزە (#ابوجهل) گوتی: داخی ئەوە ئەم کوژێت، من لەگەڵ لاوازترین کەس شەڕدەکەم، ئەویش شمشێری لێدەرهێنا و سەری لەلاشەی کردوە و سەرەکەی بردە خزمەتی (#رسولﷺ)، بەخۆشحاڵییەوە گوتی: ئەوەش سەری ئەوکەسەی کە سوکایەتی بە تۆ و بەدینی ئیسلام دەکرد ئەویش لە خۆشحاڵیدا شمشێرەکەی خۆی بەهەدیەپێ بەخشی👇

✍️ئەوە بێجگە لەوەش لە (#اوحد) و (#فتح #مککە) و هەموو جیهاد و غەزاکانی لە خزمەتی (#رسولﷺ) دابوو هەتا وەفاتی کرد، لە هیچ غەزەیەک لەگەڵی دوانەکەوت، هەر لەبەرئەوەش بوو زۆر شارەزا و لێهاتوو بوو، بۆیە هەموو #اصحاب (رضي اللەعنهم) فتوایان لێوەردەگرت، هەتا لەسەردەمی #امام عمر (رضي اللەعنه) کردی بەیەکێک لە کاربەدەست، ناردی بۆ (#کوفە) ببێت بە (قاضي) و لەوێ  زۆرکەسی فێری (#قرآن) و (#حديث) و (#فقە) فتواکرد.👇

✍️وە #ابن مسعود (رضي اللەعنه) یەکێکە لە دەمومژدە پێدراوان (#عشرةمبشرة).. هەتادەگێڕنەوە جارێک (#رسولﷺ) وتاری داوە، دوایی وتارەكەی داوایی لێ کرد کە بڕواتە سەر ئەودارە شتێکیان بۆ بهێنێت، لە کاتی سەرکەوتنی دا هاوەڵان بینیویان قاچی چەندە لاوەزە و بچوکە پێکەنین، (#رسولﷺ) فەرمووی: ئەوە بەچی پێ دەکەنن، بەپیاوێک کە عیبادەتەکانی لای (#اللە) لە کێوی (#احد) قورسترە! ئەمانە و چەندی شاهیدی تری لەسەر ئیمان باوەڕ و شارەزای و لێهاتوی لە هەمو بوارێکدا لەسەر #عبداللە بن مسعود (رضي الله عنه)👇

✍️هاوەڵی دڵسۆز و شارەزا #عبداللە ابن مسعود (رضي اللەعنه) لە ساڵی (#٣٢کۆچی) لە شاری (#المدینەالمنورة) لەتەمەنی نزیکی (#٦٠ساڵی) لەسەردەمی خەلافەتی #امام عثمان (رضي اللەعنه) کۆچی داوی کرد و لە گۆڕستان (#البقیع) نێژراوە.😭

✍️بەڵام لەگەڵ ئەوهەموو شارەزایەشی لە (#القرآن) و (#حديث) و فتوا... ناوی بەڕێزیان نەهاتووە لەگەڵ (#عبادلةاربعة)، بەڵكو (#عبالةأربعة) واتە چوار زاناکەی نێو هاوەڵان بریتی بوون لە: (#عبداللەبن عمربن الخطاب، #عبداللەبن عباس، #عبداللەبن الزبير، #عبداللەبن عمربن العاص،) (#رضي اللەعنهم اجمعین)... #واللەاعلم☝️

✍️(#اللەتعالی) ئێمەش بەشوێن کەوتی (#رسولﷺ) قبوڵ بکات... اللهم آمين☝️

✍️.نامق إمامي📝

✍️٨/ #ذوالعقدة/١٤٤٤🌙