کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
234 subscribers
503 photos
870 videos
95 files
264 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بۆیە بەڕاستی سوپادی اللە دەکەم پاشان جەنابی مامۆستا بەشانازیەوە دەڵێم ئەوان فێری جوان خوێندنەوەی قورئانیان کردم
وە فێریان کردم چۆنیش بی ڵێمەوە چۆن صبربگرم و لێی تێبگەم هەمیشە کاتێک تەلەبەکان نەدەهاتن جەژنی من بو لەخزمەتیدابوم بەتەنیا دادەنیشتم دەرسم لەخزمەتی دادەخوێند موراجیعەی حفظم دەکرد 👇

لەبیرمە جارێک من درەنگ کەوتم کەوتم کاتێک گەیشتمە خزمەتی بینیم قورئان دەخوێنێت منیش لێی نزیک بوە مەوە حەزم نەکرد قورئانەکەی پێ ببڕم سەلامم نەکرد دا نیشتم (#سبحان_اللە)نەم زانی چۆن زانی گەیشتوم گوتیان ئەوە بۆ دواکەتی ئێستا عقوبەت بدەم گوتم لەخزمەتتدام حەزم نەکرد قورئانەکەت پێ ببڕم بۆیە ئەگەرنا زوتر هاتمەخزمەتت گوتیان دەزانم کەی هاتی ئیتر دەستی تون گوشیم گوتیان وانەزانی تۆ مامۆستای(#گونگ_فو)ــيت چارت ناکەم من پیربوم منیش ....گوتم من بچوکتم و خزمەت کارتم ئیتر پێکەنی👇

داوام لێکرد کەدەنگی تەسجیل بکەم قورئان بخوێنێت گوتی باشە ئیذنی دام تەسجیلم کرد وللە حەزم نەدەکرد تەواوی بکات ئەم تۆزەم تەسجیل کرد ڕۆژانە چەند جارگوێم لێ دەگرت تائێستایش هەر گوێی لێ دەگرم👇

لەساڵی(#٢٠١٣)ئەم دەنگەم لایە بەڕێزام بۆ زانیاریتان جەنابی مامۆستا لەگەڵ ئەوەی کە لەتەمەنی شەش ساڵی يەوە بەهۆی نەخۆشی ئاوڵە هەردو چاوی لەدەستداوە نامەوێت بەتەواوی بچمە باسی چۆنیەتی دەست پێ کردنی فەقێتی تەواو کردنی معهدی و پاشان کولیەشریعە لە بغداد بەڵام کەم کەسێک بتوانێت قورئانی لا بخوێنێت لەئیعرابی قورئانو تجویدو قیرائەت دا شارەزاییەکی وای هەیە کەزۆربەی قورئان خوێنەگەورەکانیشی جگە لە شیخ(#محمود_خلیل_الحصري) ئەوانی تری بەدڵ نیە هەتا زۆربەی ئیمامەکانی مککەیشی بەدڵنەبو لەقورئان خوێندنەوەدا خۆیشی حافظ قورئانە وەکو گوتم لە ئیعرابی قورئانیشدا شارەزای زۆر باشی هەیە کەم کەسێک بتوانێت لەخزمەتیدا قورئان بخوێنێت بۆیە هەرکەس دەهات زوو ڕای دەکرد هەمیشە بەسوئبەتەوە دەی فەرمو بۆ ڕاوت نان منیش دەم گوت نەهاتون فێربن... پێ دەکەنی دەیان فەرمو ڕاستە...👇

حەزمکرد کەمێک باسی ئەم مامۆستا عەمامەپاکە بەئیخلاصە عقیدەپاکەتان بۆبکەم تائاشناببن پێی(#اللە_متعال)تەمەنی لەسەر خێروخۆشی بەئیمانەوە درێژێ بکات وە بتوانم بگەمەوەخزمەتیان جارێکیتر...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٣_صفر_١٤٤٠🌙


https://t.me/iyimami